ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی گه‌وره، ئه‌وه ئه‌و چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌دوای ڕوداوی یازده‌ی سپتێمبره‌وه به ئاشكرا كاری بۆ ده‌كات وكردویه‌تیه یه‌كێك له ئه‌وله‌ویاتی ئه‌جندا فراوانه‌كه‌ی و بودجه‌و به‌رنامه‌یه‌كی به ستراتیژیه‌كه‌ی درێژخایه‌ن بۆ ته‌خان كردووه.به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا له‌لایه‌ك، داهاتی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ش له نێوان كه‌نداو ئه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیانه‌ی كه‌وتونه‌ته سه‌ر ده‌ریای سورو ناوه‌ڕاست له‌لایه‌كی تره‌وه، یه‌قینێكی دایه باوه‌ڕی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بۆ پاراستنی ئابوری و هه‌نارده‌كرنی دیموكراسی كه ده‌كرێت به جۆرێكی دیكه بیری لێبكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و ده‌لیڤه‌یه كه له ئه‌مڕۆ له بن ساباتی دیموكراسیه‌كه بۆ رژێمه زیندوه‌كان له ئارادایه، پێیه‌وه سه‌ره‌رای فشاره ئابوریه‌كان و پێشان دانی مه‌ترسیه‌ك له داهاتوو كه بیان خاته به‌رده‌م حاڵه‌تی به خۆداچونه‌وه‌و و زیادكردنی رێژه‌ی ئاڵوگۆری په‌یوه‌ندی و هاوكاریه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆرئاوایی یه‌كان وه بۆئه‌وه‌ی بشتوانن هه‌م ته‌مه‌نێكی زیاتر له‌سه‌ر كورسی حوكمڕانی بمێننه‌وه وه‌هه‌م خۆشیان وا ته‌عریف بكه‌ن كه به‌بی بوونی ئه‌وان ته‌واوی هاوكێشه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ره به‌زه‌یی هێزێكی نادیار كه دوورنیه له قوڵایی ئیسلامی سیاسیه‌وه سه‌رده‌ربهێنی و جڵه‌و بگرێته ده‌ست به‌م شێوه‌یه‌ش گه‌ر پێشبینه‌كه له‌و بیاڤه‌و وه‌راست گه‌ڕا جارێكی تر فۆڕمی ئینتدابێكی ناراسته‌وخۆ ده‌كرێته به‌ری كراسێك بۆ دورینی دیموكراسیه‌كه كه له كوشتنی كات بترازی هیچی تری لی به‌رهه‌م نایه‌ت.زۆربه‌ی زۆری ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌موویان نه‌بن ده‌رهاویشته‌ی قۆناغێكن كه له‌پاش نه‌مانی ئیستعماری رۆژئاواوه ده‌ست پێده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ وارد بوونی تێكه‌ڵاویه‌كی ئابووری و كلتوری ئێستاش له‌دوای سه‌ربه‌خۆ بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كاریگه‌ریه‌كی دیاریان به‌سه‌ره‌وه ماوه ته‌نانه‌ت ئه‌و سوود و قازانجه‌ی ووڵاته ئه‌وروپیه‌كان به‌چه‌نگی ده‌هێنن له‌وه زیاتره كه خودی ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی سه‌رده‌مێك كۆلۆنیالی ئه‌وان بوون، جاران كه زیانی گیانی و خه‌رجی زۆریان ده‌كێشا بۆ چۆك پێدادانی خه‌ڵكه باج ده‌ره‌كه نوكه ته‌نها گرێبه‌ستێك به‌س ده‌بێت كه توێژه حوكمڕانه‌كه ئه‌نجامی بدات و چوارچێوه‌كه‌ی له به‌شێكی دیاریكراوی كاربه‌ده‌سته بریاربه‌ده‌سته‌كان تێنه‌په‌ڕێت.له دوای كۆتا هاتنی كه‌یسی چه‌كه كۆكوژه‌كانی عیراق و به‌یه‌كجار پێچرانه‌وه‌ی حوكمی به‌عس، دووهه‌مین هه‌نگاوی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی چه‌رده بریاری 1701 نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بوو به ناچاركردنی كشانه‌وه‌ی سوپای سوریا له لوبنان و دواجار هێشتنه‌وه‌ی بوو له پێش كۆمه‌لێك هێزی سیاسی كه هه‌ر جارێك بخوازرێت ببێته ئاوازێك بۆ چڕینی گۆرانیه‌ك به ئاوازی لایه‌ك و كردنی به گۆڕپانێك بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی حساباته‌كان هه‌روه‌ك كردنی ئه‌فغانستان به چه‌قی بڵاوه‌پێكردنی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ناتۆ بۆ سنورداركردنی ئه‌و ته‌ژمه‌ی پێی ده‌گوترێت ئیسلامی ئوێولی و ڕادیكاڵ.له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و گۆڕانكاریه خێرایانه‌ی كه مه‌غریبی عه‌ره‌بیان گرتۆته‌وه، ده‌كری باس له ده‌ره‌نجامی پێش وه‌خته نه‌كه‌ین و هۆكار به كاردانه‌وه‌ی هه‌موو له هه‌موو نه‌زانین، هه‌رچه‌نده كه عیراق له 2003وه به‌زه‌بری هێز خۆی له‌ناو دیموكراسی و ژیانی فره سیاسی و حزبی دیته‌وه به‌ڵام وێرای ده‌رنه‌چوونی له‌عه‌قلیه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ گێڕانه‌وه‌ی عه‌رشی پان عه‌ره‌بیزم، ئه‌وه‌ی بۆ باش ده‌بێت كه ئه‌وه‌نده‌ی ساڵی قۆناغی ڕاگوزه‌ری خه‌مێكی زۆری له‌كۆَل خۆی كردبێته‌وه و ڕاده‌ی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی كۆمه‌لگای عیراقی بۆ جیهان به‌رجه‌سته كردبی، به‌له‌به‌ردیدگرتنی قۆناغه‌كانی ڕاگواستنی هه‌ر ژێمێكی ده‌سه‌ڵاتدار كه له قالبی ده‌وڵه‌ت بونه‌وه هاتبێته ده‌ر هیچ جیاخوازیه‌كی تێدا نابی كه به‌ته‌نها نیه‌تی ئه‌وه‌ی بی خۆی بكاته فه‌رزی واقیع له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی خۆیدا راوێژ به‌كه‌س نه‌كات.له‌وه‌ته‌ی پرۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌وره له بازنه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ناوی هاتوه، ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ وه‌ڵامی ئیرهابی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی هه‌ڵكردنی باهۆزی دیموكراسییه‌ت بوو به كه‌ڵك وه‌رگرتن له میدیای ئه‌لكترۆنی و ئاسان دارشتنی په‌یوه‌ندیه‌كان، ئێستا سی ده‌وڵه‌تی به میرات خۆرسك هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، عیراقێك له میانه‌ی پرۆسه‌ی ئازادكردنیه‌وه تونس و میسر به خۆنیشان دانی جه‌ماوه‌ری، هه‌ڵبه‌ته له‌ئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی شه‌پۆله گه‌رمه‌كه‌دا سیسته‌مێك له‌بار ده‌چێت و هێزێكی تری سیاسی سواری شه‌پۆلی ناره‌زایی یه كان ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی نه‌فره‌تی رژێمی رابردوو له‌بیر خه‌ڵكی ده‌چێته‌وه، ئه‌و كاره‌كته‌ره تازه‌یه فریشته ئاسا هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كات هه‌رچیه‌ك كه جه‌ماوه‌ری هه‌ڵچو داوای بكات ده‌رحاڵ به پێك هێنانی لیژنه‌ی دیڤداچون ده‌كرێته ئه‌و فریاد ڕه‌سه‌ی به درێژایی 30ساڵ بۆته سوارچاكی خه‌ونه به‌دینه‌هاتوه‌كانی تاك تاكه‌ی خه‌ڵك، ئه‌وی له گشت زه‌مه‌نێكدا گرنگی خۆی له‌ده‌ست نادات دیوی كۆمه‌ڵایه‌تی دواوه‌ی شۆرش و ڕاپه‌ڕینه‌جه‌ماوه‌ریه‌كانه كه هه‌رده‌م ده‌بێته پرسیار ئایا تاچ ئاستێك ده‌نگی خه‌ڵكی عه‌وامی هۆكار بۆ بانگ كردنی چاكسازی و خۆش كردنی گوزه‌ران له توێی گوی لێگیران و بریاره چاره‌نوسسازه‌كان ده‌بن كاتی سیسته‌می نوی پایه‌كانی جێگیر ده‌كات و به‌هه‌ڵبژاردنێكی كت و وپڕ زۆربه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان ده‌باته‌وه؟؟؟هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره‌ی كه بۆ چه‌ندین ساڵ به‌رگه‌ی ئێش و ئازاره‌كانیان گرتووه، نه‌وه‌یه‌ك دوای ئه‌وان په‌یدا ده‌بێت هه‌مان نه‌هامه‌تی له‌ده‌ستی حكومه‌تێك بچێژن كه‌به‌ده‌نگی شه‌قامی راپه‌ریو هاتۆته سه‌ر لوتكه‌ی هه‌ره بڵندی ده‌سه‌ڵات، له‌مه‌شه‌وه سه‌یرنایه‌ته‌وه و ناشبێته مایه‌ی مۆله‌ق مان كه حكومه‌ته‌كه‌ی خێرده‌ر بۆرابردوو ئیرۆ ببێته زه‌حمه‌ت و بارگرانی به‌سه‌ر شانی جه‌ماوه‌ره‌وه وه‌ك رۆسۆی فه‌یله‌سوف له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت كه گه‌ل ئازاد كرا ئه‌وا ده‌بێته مل كه‌چی ئازادیكارانی.گرفتی سه‌ره‌كی كۆی سیسته‌مه سیاسیه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوین قۆرخ كردنی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاته له‌ناو له‌پی چه‌ند كه‌سێك تابه‌و ڕۆژه‌ده‌گات سه‌روه‌ریه‌كانی رابردوو ده‌بنه ئامانجی شكاندنی كۆمه‌لێك له چین و توێژه‌كان، له‌و حانیشڕا چاكسازی و ریفۆڕم به‌شه‌و ڕۆژێك نابنه ئه‌و به‌دیله‌ی ئه‌گه‌ر شه‌قام جمه‌ی بێت له‌ده‌نگی گرگرتوو ته‌نیا دروشمی چاكسازی و گۆڕان بگوترێته‌وه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به ماوه‌ی ده‌یه‌ها ساڵ بنیات نراوه به‌به‌ردێك به‌ده‌ردی په‌یكه‌ره‌كه‌ی توت عنخ ئامون ده‌چێت، ئا له‌و وه‌خته‌شدا ڕۆشنبیری نیشتمانی و پاكیزه‌یی له عه‌قلیه‌تی خۆپیشاندان ده‌چنه خانه‌ی له بیرچونه‌وه‌یه‌ك مه‌گه‌ر دوای دامركاندنه‌وه‌ی روداوه‌كان بۆ تژی كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كان باسیان لێوه بكرێت.كه‌وتنی تونس و خاكی كینانه به 44رۆژ ده‌رگا بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی سیاسی و جوگرافی دوور مه‌ودا ده‌كاته‌وه كه سه‌ره نوێڵی هه‌ڵگرتنی بارگرانیه‌كان له‌چه‌نگی گه‌وره‌ترین و پۆشته‌ترین هێزدا بێت سه‌ره‌نجام له دۆخی راگیراوی خۆی ده‌رده‌چێت، به‌لای رۆژئاواوه پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوو بوو به‌لای جیرانه‌كانیشه‌وه شوَكێك و ئاژاوه‌یه‌كی رێكخراوی ده‌ره‌كی بوو چونكه كاتی له تێروانینی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكیش چووه ده‌ره‌وه زانی رژێمه‌كان خه‌ریكه یه‌ك له دوای یه‌كم ده‌كه‌ون به‌خۆی ئه‌وروپیه‌كانه‌وه خۆیان كرد به خاوه‌نی راپه‌رینه‌كان به چركه‌یه‌ك پشتیان له دۆسته دێرینه‌كانیان كرد یه‌كیان میسركه په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ل ئیسرائیل هه‌یه‌وه وه تونسیش له مێژه رێگه‌ی به به‌عسه‌یه‌كی تایبه‌تی ئیسرائیل داوه ئێستاش بۆ به‌حرێن كه كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می له‌وی یه عه‌ین تاس و هه‌مان حه‌مام، پشتگیری كردنی ئه‌م لاو ئه‌ولای ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ویه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و مه‌غزایه ده‌داته ده‌ست، به‌لای خه‌ڵكی ووڵاته كانی تریش شكاندنی دیواری ترس بوو چونكه شه‌پۆله‌كه چه‌ندووڵاتێكی تری گرتۆته‌وه وه‌كو ئێران و لیبیا‌و به‌حرێن و یه‌مه‌ن، حاڵی حازر روداوه‌كان له‌سه‌ره‌تادان و تا كاتێكی نادیار جڤین له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجامه‌كان به ڕۆشنی ده‌بێته خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنێكی نامه‌نتیقی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پانتایی خۆپیشاندان و گۆڕینی ناوه‌كانی له‌نان و ئازادیه‌وه بۆ كه‌وتنی رژێم سنووری زۆرتر ده‌به‌زێنی و خۆی له بیرۆكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی مه‌زن نزیك ده‌كاته‌وه، كی ناڵێت خودی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاش ناگرێته‌وه لی به فۆرمێكی تر؟، گه‌وره‌بوونی ئه‌م هه‌ڵكشانه پرسی ده‌وڵه‌ت بوونی باشووری سودان و كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی كۆت دیڤواری له بیر میدیاكان و چاودێرانی سیاسی بردۆته‌وه، ماوه‌ته‌وه چاوه‌ڕوان كردن و په‌له‌نه‌كردن له بڕیاردا كه ئه‌ویشیان دیوێكی راسته‌قینه‌ی دیكه‌ی روداوه‌كانه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌هه‌نده فیكریی ئایدۆلۆژیه‌كان كه ماف به‌یه‌كێك ده‌دات و بی سی و دوو له‌ویدیكه‌ی ده‌سێنێته‌وه.ئه‌م تێڕوانینه‌ش وامان لێده‌كات بلێین دیموكراسی و شۆرش خۆیان خۆیان دوباره داده‌رێژنه‌وه ڕه‌نگه ده‌ستی كه‌سیشی تێدا نه‌بێت به بێگومانیش ئه‌نجامه‌كان به‌دڵی به‌شێك ده‌بن و ئه‌وه‌ی تریش وه‌كو به‌رهه‌ڵستكار تێده‌كۆشێت ناحه‌قی دابه‌ش كردنه‌كه‌و پێناسه‌ی تیۆره‌كه‌ی خۆی بۆمان بسه‌لمێنێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
