داواكاری بۆ گۆڕانكاری له ده‌ستوور و له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له‌م كات و ساته‌دا كه كورد جاری سییه‌كانی پڕ له‌هه‌ناسه‌ی ئازادی نه‌كردووه.هه‌ڵه‌یه‌كی هێنده‌گه‌وره‌یه له‌هه‌ڵه‌ی جاشه كورد كوژه‌كانی سه‌رده‌می رژێم گه‌وره‌تره.پاشان گۆڕانكاری له‌پای چی؟
بۆچی؟ گۆڕانكاری له‌چ كه‌سێكه‌وه بۆ چ كه‌سی، خۆناشی گێره شێوێنان كه ناوی خۆیان ناوه گۆڕان خۆیان بخه‌نه ئاستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه؟ ئه‌مانه چه‌ند پرسیارێكه وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌بی ئه‌و كه‌سانه بیده‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وی به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن سه‌ر له‌نوی كورد ده‌ربه‌ده‌ر و ماڵ كاول كه‌ن و ئه‌و نوی كاره گه‌شه‌داره‌ی كه ئێستا له هه‌رێمدا هه‌یه و ئه‌و ئاسایش و ئارامیه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی ماندوی چه‌ندین ساڵه‌ی پێشین بشێوێنن، یاخود قسه‌ی نابه‌جێی وه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌حزب یاخود حاشاكردن له‌و هه‌موو كارانه‌ی كه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا شاره‌كانی كوردستان هێنده‌یان نه‌ماوه شان بده‌ن له‌شانی شاره ناوداره‌كانی جیهان.من ناڵێم ئۆپۆزسیۆن، چونكه له‌هیچ وڵاتێكدا ئۆپۆزسیۆن به‌م شێوه‌یه ره‌فتاری نه‌كردووه و دژ به‌نه‌ته‌وه‌ی خۆی ئاگری ڕق و قینه‌ی خۆش بكات.! بۆیه ده‌ڵێم لایه‌نی گێره شێوین و تێكده‌ران با ئه‌وه‌ش بزانن كه كورد له كوردستانی عێراقدا ئه‌بی حزب سه‌رۆكایه‌تی بكات تا ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.پاش بوونه ده‌وڵه‌ت ئه‌وكات ده‌توانری شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی گۆڕانكاری تێكه‌وێت.ئه‌گه‌ر گێره شێوێنانیش سه‌ركردایه‌تی ئه‌و دوو حزبه‌ی به‌دڵ نیه، با له په‌رله‌مان و له‌شاره‌كانی كوردستان ده‌رچنه ده‌ره‌وه، سه‌ر له جگه‌ر گۆشه‌كانی شه‌هیدانی كوردستان نه‌شێوێنن، با رۆڵه‌ی شه‌هیدانی كوردستان هه‌ست بكه‌ن باو باپیرانیان بناغه‌یان داناوه و ئه‌وانیش بنیادی نوێی له‌سه‌ر ده‌نێن، چونكه ئه‌و بناغه‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سه‌ركرده دێرینه‌كانی كوردستان دایاناوه ئه‌گه‌ر لابدری یاخود خوانه‌خواسته بڕوخی ئه‌وا دڵنیابن به‌هه‌موو گێره شێوێنه‌كان كه خۆیان ناوناوه ئۆپۆزشیۆن دروست ناكرێـته‌وه. بۆیه ده‌ڵێم سه‌د جار ئێمه دژی خۆ پیشاندنی بی مانا‌و بی بنه‌مای گۆڕان و ئه‌وانه‌ین كه به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌یانه‌وی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌لوتكه‌ی ئاوه‌دانی و ئارامییه‌وه به‌ره‌و دۆڵی نادیار به‌رن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
