كاته‌كان ده‌ڕوات و به‌سه‌ر ئه‌چی مێینه له‌دایك ده‌بێت و مێینه ده‌مرێت، ته‌كنه‌لۆژیا رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و پێش ده‌چی، ده‌نگه‌كان، هاواره‌كان، داواكاریه‌كان به‌گوێی هه‌موو مرۆڤێك له‌م جیهانه‌دا ده‌گات.
به‌ڵام به‌داخه‌وه كه داواكاریه‌كان ئافره‌تان له‌جێی خۆی چه‌قیوه و پاشه‌كشی ده‌كات به‌ره‌و دوا. نازانم ئافره‌ت له كی داوای ئازادی و یه‌كسانی ده‌كات؟؟
چیه ئه‌و هۆكارانه‌ی وای كردووه كه ئافره‌تان داوا بكه‌ن؟
رووی ده‌می داوایان له كێیه؟
ئه‌مانه و چه‌ندین بیرۆكه‌ی له‌م جۆره راڤه ده‌كات به هزری هه‌موو داواكاراندا، به‌ڵام ناتوانن به وردی داوه ئاڵۆزه‌كان له‌یه‌كدی جیابكه‌نه‌وه.ئه‌وه‌ی زانرابی كه داوای ئازادی كرا مانای به‌مافی خۆ ده‌زانری ئه‌و ئازادییه بۆیه به‌جۆش و خرۆشه‌وه داوا ده‌كری، مافیش له هیچ سات و سه‌رده‌مێكدا نه‌دراوه، به‌ڵكو سه‌ندراوه، بۆیه به‌هاوره‌گه‌زانی خۆم ده‌ڵێم: تاكه‌ی داواكاری و خۆپیشاندان و لافیته به‌رزكردنه‌وه؟
به‌بڕوای من هه‌موو مرۆڤێك كه‌سایه‌تیه‌كی تایبه‌ت مه‌ندی له‌ناخی خۆیدا هه‌یه و بڕواشی به‌و كه‌سایه‌تیه‌ی هه‌یه و كاتی كه‌سانی له ژێی هه‌ستیاری ده‌ده‌ن به توندی به‌رنگای ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه كه هه‌ستیان ناشیرین ده‌كات و ده‌شێوێنی، بۆیه هه‌موو تاكی له ئێمه ده‌توانین به‌و هه‌سته‌وه كردار بكه‌ین، بۆ نموونه هه‌موو مێیینه‌یه‌ك دایك و خوشك و خێزان و جگه‌ر گۆشه‌ی دایك و باوكێكه كه ئه‌وانیش هه‌مان ته‌مه‌نی منداڵی و لاوی و پاشان سه‌رۆك خێزانیان به‌سه‌ردا هاتووه.بۆیه ئافره‌ت ده‌توانی هه‌موو مافه‌كانی و سه‌ربه‌ستی خۆی به‌ده‌ست بێنی له ڕێگای ژیری و كارامه‌یی و داوێن
پاكی و دڵسۆزی راستگۆیی خۆیدا.
له وڵاتی ئێمه‌دا كه داوای یه‌كسانی ئافره‌ت و پیاو ده‌كه‌ین وه‌ك مرۆڤ، ته‌نها روی زارمان له‌یاسای ده‌وڵه‌ت و كلتووری پێشین ده‌كه‌ین و تاوانباریان ده‌كه‌ین به‌نه‌دانی ماف به‌ئافره‌تان! به‌مه‌رجی كه په‌یڕه‌وی یاسا له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌رێژه‌ی له 30% په‌یره‌و ناكری.كلتوری دێرینیش هیچ زارێكی نییه خۆسه‌پێنه‌ربێت به‌سه‌ر مرۆڤدا، بۆ ئه‌و واته‌یه‌شم به‌ڵگه‌م هه‌یه:
- په‌یڕوی یاسا ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رانسه‌ری تاكه‌كانی ئه‌و وڵاته نه‌گرێته‌وه وه‌ك یه‌ك، ئه‌مه مانای پێشیلكردنی یاسایه، نموونه‌یه‌كم هه‌یه ده‌رباره‌ی په‌یڕه‌وی نه‌كردنی یاسا، یه‌كی له‌و ئافره‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه توندوتیژی له‌گه‌ڵ ده‌كرا به‌درێژایی (8) ساڵی ژیانی هاوسه‌رگیریان كه تیایدا ئه‌شكه‌نجه ده‌درا و لێی ئه‌درا به‌شێوازێكی زۆر دڵ ره‌قانه كه له‌لایه‌ن پزیشك پشكنییان بۆ كرد راپۆرتێكیان له‌سه‌ر نوسی كه‌تیایدا هۆكاری شوێنی لێدانه‌كانی كه به‌سه‌ریدا كێشابوون نوسرابوون تیایدا، ئه‌م جۆره لێدانه ته‌نانه‌ت له ئاینی پیرۆزی ئیسلامیشدا ته‌لاق تیادا كه‌وتووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كه به‌شێوه‌ی ره‌شوه و واسته‌كارییه‌وه دانی نه‌نا به تاوانه‌كه‌دا و ئافره‌ته‌كه‌ی له‌ده‌ستی رزگار نه‌كرد تاكو ماوه‌ی ساڵی پاش چه‌ندجار ته‌میزكردنه‌وه توانی ئازادبی، ئه‌مه پێی ده‌وتری په‌یڕوی یاسا.؟ ئه‌مانه و چه‌ندین نموونه‌ی تر هه‌یه كه به‌هۆی نه‌بوونی یاسایه‌كی دادوه‌ره‌وه ئافره‌ت تیایدا له‌ناوده‌چی یاخود خۆی ده‌سوتێنی یان به‌هه‌ر جۆری بێت ژیانی لێی تاڵ ده‌بی، ئه‌بی ئه‌مه چی یاسایه‌ك بێت كه ئافره‌ت چاوه‌رێی لی بكات مافی تیا په‌یڕه‌و بكری؟
2.كلتور.ئایا هیچ له ئافره‌تان رۆژێك له‌رۆژان له‌خۆیان پرسیوه پیاوانی ناو خێزانه‌كانیان چ كلتورێكیان په‌یڕه‌و كردووه؟ ته‌نها كلتوری چه‌وسانه‌وه‌ی ئافره‌تان نه‌بی؟ لێره‌دا ده‌ڵێم: ئایائافره‌ت تاكه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات یاسای ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی یاخود كلتوری په‌یڕه‌و نه‌كراو له‌لایه‌ن پیاوانه مافیان بداتی؟
باشه بۆچی ئێمه وه‌ك ئافره‌ت ماف به‌خۆمان ناده‌ین؟تاكه‌ی هه‌ڵه‌كانی پیاوان و په‌یڕه‌و نه‌كردنیان به‌یاسا و ئاین به‌شتێكی سروشتی ئه‌یبینن؟با ئێمه‌ی ئافره‌تیش له‌ناخی خۆماندا و ژیانی رۆژانه‌ی خۆماندا ماف به‌خۆمان بده‌ین به‌مه‌رجی به‌راستی بڕوین له‌سه‌ر هێلێكی راستی هاوچه‌رخ كه تیایدا ئاین و كلتوری جوان بدره‌وشێته‌وه، ئه‌و پیاوه‌ش به‌رده‌مان ده‌گری له‌و ئازادیه به‌نوكی تیژی راسته‌كه‌مان بیبڕینه‌وه و بیانخه‌ینه سه‌ر ئه‌و بیر و باوه‌ره‌ی كه له‌ئاسمانه‌وه به‌یه‌كسانی هاتووه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی چی تر دروشمی ره‌نگا و ره‌نگ به‌رز نه‌كه‌ینه‌وه به‌ناوی ماف خوراوییه‌وه.
بۆچی ئافره‌ت داواكاریه‌كانی له پیاوان كه جل و به‌رگ و خشك و زێر و زیوه به‌ده‌ستی ده‌هێنی و به‌ئاره‌زوی ده‌كری؟ بۆ له‌كاتی كاركردن یا له‌ماڵه‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یدا ئه‌یدات له ته‌مبه‌ڵی و باوك و برا و هاوسه‌ری تاوانبار ده‌كات بۆ به‌ئامانج نه‌گه‌یشتنی؟
ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ریه‌ك له ئێمه‌ی ئافره‌ت بتوانین ژیر و ره‌وشت به‌رز وخاوه‌ن بڕوا بین به‌خۆمان هیچ
كه‌س له‌پیاوان ناتوانن به‌ربه‌ستمان بن له مافی ره‌وا و ئازادی و یه‌كسانیدا، چونكه كاتێك ئافره‌ت به‌ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ماڵه‌كه‌ی له‌خاوین و به‌رهه‌م هێنانی خۆراك و راگرتنی قودسیه‌تی ماڵه‌كه‌یدا ماڵی به‌ڕێوه به‌ری دڵنیا بی هه‌رچی له‌و پیاوانه‌ی له‌و ماڵه‌دایه ده‌بنه ژێر ده‌ستی ئه‌و و ئه‌و سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات.بۆیه داواكردنی ماف له پیاوان یاخود یاسا و كلتور له‌لای من لاوازیه‌كی زۆر گه‌وره نیشان ده‌دات بۆ ئافره‌ت و زیاتر له قه‌واره‌ی خۆی دا بچووكی ده‌كاته‌وه، چونكه پیاو هه‌تا هه‌تایه خۆی له ئافره‌ت به گرنگتر داده‌نی، حه‌زده‌كات ئافره‌ت پێی بڵی مافم بده‌ری به‌مه‌رجی ماف له‌لای نیه و ناش زانی چۆن بۆی شی كاته‌وه و بڵی: ئازای مافی خۆت وه‌رگره!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
