
پاش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌چاوی خۆیان تاوانه‌كانی دوژمنانی كوردیان بینی كه به‌ناوی گۆڕانه‌وه ده‌یانه‌وی كوردستان به‌ره‌و ئاكارێكی ترسناك و نادیار به‌رن و دیسانه‌وه به‌جۆرێكی به‌دره‌وشتانه كۆمه‌ڵی لاوی بی ئه‌زموونی سیاسیان خستۆته سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی، كه به‌زمانێكی بازاڕیانه وته‌ی نابه‌جێی و سوكایه‌تی بی بنه‌ما هاواریان ده‌كرد به‌بی ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م كردارانه به‌چ ئاكارێكیان ده‌بات یاخود بۆ چ مه‌به‌ستی ئه‌م خۆپیشاندانه ده‌كه‌ن، ئه‌مه بووه هۆی شێواندنی ئاسایش و ئارامی له شاری سلێمانیدا.
بۆیه ده‌ڵێم ئه‌م كردارانه كرداری دوژمنانی كورد و كوردستانه، كرداری كه‌سانێكن كه كه‌س نازانی له‌چ باوكێكن.ئایا ئه‌مانه كوردن؟؟ بۆیه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌م كه ئه‌م گروپه‌ی كه ناوی خۆیان ناوه گۆڕان ناوی حزبایه‌تیان لی بسڕدرێته‌وه و ئه‌ندامه‌كانیان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكرێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان هێنده به‌زل و به‌توانا نه‌بینن، چونكه ئه‌مانه رۆشنبیری له بواری سیاسی و مرۆڤایه‌تی مافی به‌رامبه‌ردا نیه.ئه‌بی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جۆره ئازادییه‌كیان لی بگری پێش پێدانی ئازادی رۆشنبیریان كات پاش ئه‌وه‌ی رۆشنبیر ده‌بن ئازادیان بكات، چونكه ئه‌م بی ئاگایانه ئه‌گه‌ر به‌ریانده‌ین په‌رژینه‌كانی خۆمان ده‌روخێنن.ئه‌مانه ئه‌بی بزانن سنوره‌كانمان هێشتا په‌رژینی گوڵه نه‌ك دیواری پۆڵاین، بۆیه ده‌بی هه‌تا كوردستان سنوردار ده‌بی و ئه‌بێته وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نابی هچ جۆره خۆیشاندانێكی تیابكری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنانی كورد هه‌رده‌م له وڵاته‌كه‌دایه و به‌هه‌موو جۆر ی ئاماده‌یه بیشێوێنێت.بۆیه ده‌بی داواكاریه‌كان به‌نوسین و واژوی ناوه‌كان بێت نه‌ك به‌خۆپیشاندان، تا ئه‌م دوژمنانه ده‌رده‌كرێنه ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه توانای وه‌رگرتنی رۆشنبیری مافی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسیان ده‌بێت.ئه‌وجا ده‌توانن خۆپیشاندان سازبكه‌ن.
به‌داخه‌وه ده‌ڵێم ئه‌م شاری سلێمانیه نه‌راستی خۆی ده‌بینی و نه‌چه‌پ، ته‌نها وته‌نها لاسایی وڵاتان ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه دوژمنیشی بێـت.ئه‌مان به‌بی بیر كردنه‌وه لاسایی ده‌كه‌نه‌وه .نه‌وه‌ی كورد ده‌بی بزانن رێزی گه‌وره و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بگرن كه ته‌كیه‌ی شریعه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كوردن، چونكه گه‌ر بارزانی نه‌مر نه‌بوایه به‌هیچ جۆری نه‌یان ده‌توانی هه‌ناسه‌ش به‌كوردی بده‌ن.ئه‌بی باوكی روَحی كورد ماڵی وه‌ك شوێنه‌وارێكی پیرۆز بی بۆ هه‌موو كوردێكی خاوه‌ن بیر و رۆشنبیر و دڵسۆز، نه‌ك به‌رده‌باران بكری.بۆ لاسایی ئه‌و نه‌ته‌وانه ناكه‌نه‌وه كه دروستكه‌ری شۆرشی نه‌ته‌وه‌كه‌یان په‌یكه‌ری پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تیان بۆ ده‌كه‌ن وه‌كو تاجی زێرین له‌سه‌ر سه‌ریدا ده‌نی؟
وه‌ك غاندی و جیفارا كه‌سانی تر له‌م جۆره...
له كۆتاییدا به‌و هیوایه‌م داواكاریه‌كه‌م نیگه‌رانتان نه‌كات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
