دیسان گوێم له‌زه‌نگی مه‌رگه ئه‌مشه‌و به‌ره‌و ئاوایی دێ
دیسان بۆنی خاکی ته‌ڕه‌و ژیان زینده به‌چاڵ ئه‌کرێ
دیسان ته‌رزه بارانی ڕق زریانی خوێن هه‌ڵده‌سێنێ
دیسان پشکۆیه‌کی نه‌فره‌ت دۆزه‌خێ داده‌گیرسێنێ
دیسان ده‌ستی سڕی پیلان به‌گۆهات و نه‌رمه ئه‌مشه‌و
به‌چنینی جاجمی ئاشووبه‌وه سه‌رگه‌رمه ئه‌مشه‌و
دیسان تۆوی فیتنه ئه‌ڕژن تاڕێی ژوان پڕ جه‌خار بێ
نیگا مینڕێژ ئه‌که‌ن به‌ته‌م نه‌با گورزێکی خۆر دیار بێ
دیسان هه‌وار بوو به‌زه‌ریا ئێمه‌ش هه‌موو بووین به‌ماسی
به‌قولاپی کام قه‌هره‌وه قه‌ده‌ر دڵمان هه‌ڵده‌واسی
قه‌هری بێ ئینسافیی ئاسمان له‌ژیان و له‌مردندا
یاخو قه‌هری غه‌دری ئینسان له‌به‌خشین و له‌بردندا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
