حه‌ڤده‌ی شوبات
که‌گوڵدانه کریستاڵیه‌که‌ی
ته‌مه‌نی ڕێژوانیان شکاند
دواڕۆژانی
وه‌رزێکی سه‌ختی زستان بوو
شار وروژاو شه‌قام گریاو
دره‌خته‌کان
له‌ڕیشه‌وه خۆیان هه‌ڵکه‌ند
به‌ردی ڕه‌قیش زمانی گرت
ئه‌وی نوتقی لێوه نه‌هات
زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانی په‌ڕله‌مانی
کوردستان بوو
که‌شوشه عه‌تره‌که‌ی دڵی
کاکه گه‌رمیانیشیان ڕژاند
خۆر توڕه بوو
ناخی هه‌موومانی سوتاند
له‌نیوه زیای
هۆڵی ساردی په‌رله‌مانیش
مۆزه‌خانه‌ی
په‌یکه‌ره بێ ده‌نگه‌کانی
نیشتمان بوو
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
