18ی شوبات كه جه‌ژنی له‌دایكبوونی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانه.لاوان هه‌وێنی هێز و وزه و گوڕ وتینی ئه‌و رێكخراوه‌بوون، ئه‌و توێژه‌ش هێمای بزێوی و زیندووێتی كۆمه‌ڵه.به‌ڕای من ده‌بێ كاری ئه‌و رێكخراوه چیتر یادكردنه‌وه‌ی خۆی نه‌بێ به‌شێوازێكی گه‌چلاو و ده‌قگرتوو، ده‌بێ له‌وه ده‌رچی رێوڕه‌سمێك رێكبخات و چه‌ند شیرین و بڵاوكراوه‌یه‌ك بڵاوبكاته‌وه‌و هه‌ڵواسینی دروشم و هه‌ڵدانی هوتاف ده‌رببڕی.
ئه‌گه‌ر بۆنه و یاده‌كان، جا چ تاڵبی یان شیرن، وه‌ربگێڕین بۆ پێشكه‌شكردنی ده‌سكه‌وت و راگه‌یاندنی به‌رهه‌مێك، كه ئه‌وه ده‌مێكه له‌نێو گه‌لانی پێشكه‌وتوو بووه‌ته نه‌ریت و باو، له‌لای خۆشمان هه‌ستده‌كری ورده ورده وا خه‌ریكه مۆدێلی خۆده‌رخستن و به‌خۆدان هه‌ڵگوتن و به‌رده‌وامی ژیان له‌سه‌ر رابردووی ته‌ژی له‌سه‌روه‌ری به‌سه‌رده‌چی.ئه‌گه‌ر چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی و هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتی لێده‌ركه‌ین.وه‌ك چۆن له رۆژی دامه‌زراندنی سوپادا ده‌یكه‌ن كه نمایشكێی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ده‌كه‌ن و چه‌ك و هێزیان به گه‌له‌كه‌یان نیشاده‌ده‌ن.
بۆنمونه ئه‌گه‌ر شارێكی وه‌ك هه‌ولێر به‌نمونه وه‌ربگرین ده‌بینین هه‌میشه ئه‌و شاره به رووخسارێكی تازه‌وه خۆی ده‌رده‌خات و هه‌ر ساڵێك دارێك ده‌خاته سه‌ر به‌ردێك، ده‌بێ هه‌موو ناوه‌ند و ده‌زگاكانیش هه‌روابن.
به‌ڵی یه‌كێتی لاوان وایكرد، وابوو، به‌ڵام گرنگتر له‌وه ئه‌وه‌یه زێتر بكات، ئه‌وه‌ش به‌رپرسیارێتی و هه‌ستكردنه به بوونی ئه‌ركێكی قورس له‌سه‌ر شانی، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌و رێكخراوه ئه‌ندامن و به‌جۆرێك پله‌یه‌كی به‌رپرسیاریێتیان هه‌یه.
به‌ڕاستی كه ته‌ماشا ده‌كه‌ی رێكخراوه‌كانیش له زۆر وره‌وه كۆپیه‌كی ته‌واوی حیزبه‌كانن، ئه‌مه له كاتێكدایه حزب و رێكخراو، دوو پێدراو و دوو ده‌سگای مه‌ده‌نین و ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه و كه‌سبكردنی ئه‌ندامان ده‌كات بۆ فراوانكردنی نفوزی جه‌ماوه‌ری خۆی و پاشانیش بردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی زیاتر كاری ده‌سبه‌جی و هه‌ڵوێستی په‌له‌و خێرا ده‌نێوێنن وه‌ك (مانگرتن، رێپێوان، متینگ) و ئه‌وان ئامانجی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتیان نییه، به‌ڵكو هه‌وڵی چاكسازی و وه‌رگرتنی مافی توێژه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی رێكخراوه‌كان به یه‌كێتی لاوانیشه‌وه ئه‌وه‌یان بیرچۆته‌وه كه ئه‌وان قازانجی سیاسی له جوڵاندنی شه‌قام و ئاراسته‌كردنی لاوان بۆ خوێنتێكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی شاده‌ماره‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌ده‌ست ده‌خه‌ن، نه‌ك دانانی هه‌یه‌كه‌لی رێكخستنی هه‌ره‌می له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه و پێناسه‌دورستكردن بۆ لاوان و دابه‌شكردنی لاوان به‌سه‌ر گروپ و ده‌سته و پێكهاته‌ی رێكخستنی كه ئه‌وه ئیتنیمای لاو له دنیابینیه‌كی فراوان بۆ دیدگایه‌كی كه‌م و كورت بین كورت ئه‌كاته‌وه.
تێكه‌ڵ بوون و تێكئاڵۆزی شوناسه‌كانی ئیشكردن له‌لای ئێمه وایكردووه زۆر جار، مزگه‌وت، له حیزب و كۆمه‌ڵگا له له بازار جیانه‌كه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌زگایانه به رێكخراوه‌كانیشه‌وه ئه‌وه‌نده له‌یه‌ك ده‌چن مرۆ پێی سه‌یره هه‌ندێك جار ئه‌و جیاوازیه فكرییه گه‌ورانه له نێوانیاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا شتێكمان پێشكه‌ش ده‌كاته كه ئه‌و شته وه‌كو ناو ناوی هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو مانا هیج جوداییه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌كه‌ی تر نییه.
shaxawanjournalist.yahoo.com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
