ئه‌وكاته چ كاتێكه كه خه‌ڵكی جیا له ده‌سه‌ڵات و حیزب له‌لایه‌ن هێز و پێكهاته‌ی دیكه‌ی به كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگا، ده‌كرێنه ره‌عیه‌ت و له‌شه‌و رۆژێكدا ده‌هێنرێته سه‌ر شه‌قام و هه‌ستی بریندار و روشاو و فه‌رامۆشكراویشیان به جۆرێك پڕ‌و ده‌ئاخنری كه دوورنییه ئاستی توره‌بونه‌كه‌یان تا ئه‌ندازه‌ی خۆ ته‌قانده‌وه‌یان بچی، هه‌ندێك جار، یا هه‌موو جار دڵم به داماوی و نیگبه‌تی خۆمان ده‌سوتی، وه‌ختێك له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ستمان له پشتده‌دری و هانده‌درێین تاكو یاخی ببین و بێینه ده‌ره‌وه‌و و خۆپیشاندان رێكخه‌ین، ئه‌وساش له توڕه‌یمان دروشم و هوتافی روخێنه‌ر بڵێینه‌وه، به‌بی ئه‌وه‌ی هێنده ورد‌و هه‌ستیاربین و شته‌كانی پشتپه‌رده بخوێنینه‌وه، ده‌ستبه‌جی مشه‌وه‌ش ده‌بین و گێچی رقمان قه‌پات ده‌بی و به‌رامبه‌رمان په‌لامارده‌ده‌ین.
مزگه‌وت، حیزب، رۆشنبیر، ئێستا ئه‌و سی كوچكه‌یه‌ن كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌لای خۆی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆمه‌ڵگا به‌كاردێنی، ئه‌وه‌ش باقسه‌یه‌ك نه‌بی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك هاتبێت تا سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵات ده‌وڵمه‌ند بكات، به‌ڵكو له هه‌رسی پرسی (یاسای خۆپیشاندان، جێنده‌ر، شكاته‌كانی پارتی)، ئه‌و واقیعه په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵدراوه و ئاشكرابوون، جاری شكات كردن گه‌رچی وه‌ك په‌نابردن بۆ رێگای مه‌شروع، هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك بوو ناكری به ناشیاو و ناشایسته‌ی بزانین، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئیهتیمامێك بۆ ئاست و به‌رهه‌م و توانای رۆشنبیرانی وه‌كو ئاراس فه‌تاح و مه‌ریوان قانع، به‌ڵام وه‌كو ستار په‌شێوی هاورێم گوتی: ده‌بوایه ئه‌وان ره‌خنه‌یان له نادادگه‌ری دادگاكانی كوردستان گرتبا، نه‌ك سكاڵاتۆماركردن، چونكه سه‌رجه‌می خه‌رجكراوی توانا فكریه‌كانی ئه‌وان له‌سه‌ره‌تای كاركردنیان له بواری نوسین بۆ ئه‌وه‌بووه كوردستان به دامه‌زراوه‌ی ببی، ئیتر گازه‌نده‌كردنیان له‌وه‌ی كه‌شكاتیان لی كراوه له جێی خۆی نه‌بوو!! ( (گه‌رچی من له‌گه‌ڵ شكاتكردنه‌كان نه‌بووم به هیچ پاساوێك) )، به‌ڵكو ئه‌و خاڵه‌ی كه بۆچونی رۆشنبیران به بابه‌تی ره‌عیه‌تكردنی كومه‌ڵگا ده‌به‌ستێته‌وه ئه‌وه‌یه، كه ناوه‌رۆكی نوسینه‌كانی رۆژانی رابردوو له‌سه‌ر روداوه‌كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان جۆرێك له هاندان و هه‌ڵنانی گه‌نجانی لی ده‌خوێندرایه‌وه، جا گه‌ر ده‌سه‌ڵات و حیزب به ره‌فتار و سیاسه‌ته خوار و خێچه‌كانیان باشترین ئامانج بن بۆ ره‌خنه‌گرتن لێیان، خۆ له پاڵ ئه‌وه‌دا هه‌وڵی ته‌شجیعكردنی گه‌نج بدری بۆ توند و تَیژی نواندان كاره‌ساتێكه بۆخۆی.
له نێوان هه‌رسی پێكهتاته‌ش كه‌له‌سه‌ره‌وه ناویان هاتـ، ئاراسته‌یه‌كی سیاسی هه‌یه نان و پیاز به بارودۆخه‌كان ده‌خوا و بازاری رێكلامی خۆی به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو كێشه‌كانه‌وه گه‌رم و گوڕكردوه و هه‌وڵی ده‌ستخستنی قازانج و كۆكردنه‌وه‌ی سود ده‌دات له نێوه‌نده‌كه‌دا، ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسیه سه‌ركه‌وتووبوه له یاریكردن به كارته‌كان و به‌كارهێنانه‌وه و به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێشێوی و ئاژاوه و ناحاڵی بونه‌كان بۆخۆی و ئامانجی ستراتیژی پێكاوه؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
