ئه‌وه‌ی كه‌هه‌موومان ده‌بی هه‌مان بی، به‌رپرسیاریه‌تی یه، ڕاسته راگه‌یاندی ئه‌هلی و ئازاد هێڵی سوری نییه، به‌ڵام خه‌می خاك و نیشتیمان، په‌رۆشی ئاسۆی دوارۆژێكی روناكی ئه‌و ئیداره خۆجێیه‌ی كه گشتمان له سایه‌یدا ئارام و هێمن و بی وه‌ی ده‌ژین، یا لانی كه‌م له پێناو نه‌دۆڕاندنی ئێستا، كۆكه‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی سه‌رجه‌ممانه، ئه‌وه ئه‌و كه‌شه به‌رقه‌راره‌یه ده‌رفه‌تی ده‌ربڕینی بیروڕای ئازادی بۆ ئێمه به‌یه‌كسانی ده‌سته‌به‌ركردووه، ره‌نگه بكرێت و بتوانین گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش بی، بی باك و خه‌مساردبین و چاومان ببه‌ستین و خۆمان له به‌رپرسیاریه‌تی بدزینه‌وه، ده‌كری بكه‌وینه ژێر كاریگه‌ری هه‌ڵچون و رقێكی كاتی، فه‌رامۆشی راپێچی باوه‌شی خۆیمان بكا‌و درككردن و هۆشی بونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئێستا‌و ئاینده‌مان سڕبكا، به‌ڵام ده‌بی ئۆباڵی به‌های گه‌وهه‌ری خوێنی نه‌وه‌كانی پێشومان چاودێری ویژدانمان بی و نه‌بیینه هۆكاری به‌فیڕۆدانی ڕه‌نجی زێڕینی ئه‌وان.
ئیشی هه‌ریه‌كێكمانه له‌و بارودۆخه‌دا جا به‌وه‌نده تواناییه‌ی كه هه‌یه‌تی له هێور و هێدیكردنه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجه‌كه رۆڵببینین،
به‌تایبه‌تی راگه‌یاندنی ئازاد و پیاوانی ئاینی، ئه‌وان دوو لایه‌نن كه به‌خێرایی و راسته‌وخۆ په‌یامه‌كانیان كاریگه‌ری به‌سه‌ر شه‌قامه‌وه هه‌یه و توانای جوڵاندن و وروژاندنی گه‌نجانیان هێزێكی كاریزمای هه‌یه، به‌داخه‌وه به‌شێك نه‌ك هه‌مووان له رۆشنبیرانی ده‌سته‌بژێر به‌هۆی كێشه‌یه‌كی زۆر شه‌خسی خۆیانه‌وه، بۆ ته‌سفیه‌كردنی حساباتی خۆیان كه‌وتوونه‌ته فڕێدان و به‌شینه‌وه‌ی په‌یف و دروشمی هاندان و دنه‌دانی گه‌نجان و رای شه‌قامیان پی ئاراسته‌ده‌كه‌ن.
گه‌نجی هوشیار ده‌بی داوا ڕه‌واكانی خۆی له كاركردن به‌شێوه‌ی بی ئاگا‌و غافڵه‌ت بۆ ئه‌جێندایه‌كی دیاریكرا و له‌یه‌كتری جیابكاته‌وه، كه‌س ئینكاری له‌و مافه بی چه‌ند و چونانه ناكات كه لاوانی به‌رپرسیاری كوردستان هه‌یانه، ته‌نانه‌ت ناڕازی بونیش له هه‌ڵبڕینی ده‌نگی خواسته‌كانیان نییه، به‌ڵام ناكری له ساتی هاتنیان بۆ سه‌ر شه‌قام و خۆرێكخستنیان له خۆنیشاندان ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته گرنگه‌یان له‌یاد بچێته‌وه كه ئه‌وانی پی جوان و شكۆ و كه‌ڕامه‌تیان به‌هۆیه‌وه به‌رزتركردووه.
به‌داخه‌وه له‌و چه‌ند رۆژه‌ی كه پێویستی ده‌كرد هه‌موومان به ڕه‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه، به‌ڕاست و چه‌پمانه‌وه، هه‌وڵمان له پێناوی خامۆشكردنه‌وه‌ی هه‌ستی هه‌ڵچوی هه‌ندێك له گه‌نجانمان بی، كه‌ناڵی KNN به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه به یه‌ك وشه‌ش چییه قسه‌یه‌كی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌قامگیری و به‌رقه‌راری ره‌وشی شاری سلێمانی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو زۆر نابه‌رپرسیارانه به‌ڕاست و چه‌پ بانگه‌شه‌ی ناڕاسته‌وخۆی بۆ گه‌وره‌كردنی ئاریشه‌كه ده‌كرد، له كاتێكدا روداوه نه‌خوازراوه‌كان كوژرا و برینداری لی كه‌وتبۆه، ئه‌و بی په‌روا هانی بینه‌رانی ده‌دا له‌سه‌ر پیشخواردنه‌وه و هه‌ڵچونی بی مانای ئامانجدار.
پێوسته راگه‌یاندنی ئه‌هلی له پێناو بازاڕی خۆیدا خۆی له به‌رپرسیاریه‌تی دانه‌شۆری، ئه‌وه گۆڕینه‌وی قازانجێكی زۆر بچوكی كاتییه به زیانێكی گه‌وره‌ی كاریگه‌ر، گه‌ر نا با به‌قه‌ده‌ر راگه‌یاندنی توركی بكه‌ین، كه له یادی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركدا هه‌موو كه‌ناڵه سه‌ته‌لایته‌كان وێنه‌یه‌كی بچكوی له شاشه‌كانیان نمایشده‌كه‌ن.
*دێڕه شیعرێكی ئیسماعیل خورماڵی یه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
