
YNDK به بایه‌خه‌وه له ره‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان ده‌ڕوانێت و وای ده‌بینێت كه كوردستان له ره‌وشێكی زۆر هه‌ستیار و ناسك دایه و له زۆر لاوه‌ش هه‌وڵده‌درێت به سوود وه‌رگرتن له‌م ره‌وشه بارودۆخی كوردستان ئاڵۆز بكرێت، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر به باری ئاسایشی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شه بۆ سه‌ر ئایینده‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان، جه‌ماوه‌ری كوردستان گله‌یی و گازانده‌یه‌كی زۆری له كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان و ناعه‌داله‌تی و بوونی گه‌نده‌ڵی هه‌یه و هه‌ست به‌وه ده‌كات كه په‌راوێز خراوه‌و گوێی لێناگیرێت، بۆیه بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م ره‌وشه‌و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و نه‌هێشتنی گله‌ییه‌كان پێویسته به زووترین كات چاكسازی ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێزمان هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی بڕیاری پێویست له هه‌ر بوارێكدا كه پێویست بكات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه وه‌كوYNDK به‌رنامه‌ی هه‌مه لایه‌نی خۆمان له‌رووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌و رۆشنبیرییه‌وه ده‌خه‌ینه روو:
له‌بواری سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییدا:
· كاركردن بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌كوردستان و پێكهێنانی لێژنه‌ی نه‌زاهه له كه‌سانی شاره‌زاو ده‌ستپاك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
· چاككردنی بواری خزمه‌تگوزاری ئاو‌و كاره‌باو رێگاوبان له‌ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌و دێهاته‌كان و بایه‌خدان به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كانی كوردستان.
· جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و نه‌هێشتنی ته‌زكییه‌ی حیزبی بۆ دامه‌زراندن له فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا.
· كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
كه‌ركوك و مه‌خموورو خانه‌قین و شنگاڵ و شێخان و به‌دره‌و جه‌سان و ته‌واوی ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر ئیداره‌ی حكومه‌تی كوردستان.
· ره‌خساندنی هه‌ڵ و مه‌رجی كار‌و دامه‌زراندن به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌به‌رده‌م هاوڵاتیانی كوردستان بی گوێدانه ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی.
· ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له حكومه‌ت و یه‌كخستنه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌كرده‌یی و نه‌هێشتنی دیارده‌ی دوو ئیداره‌یی و پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكراتی بنكه فراوان، كه‌حكومه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بێت.
· چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا.
· كاركردن بۆ نه‌هێشتنی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌قلیمی و راگرتنی هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییه سنوورییانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌كوردستان ده‌كرێت.
· په‌سندكردنی ده‌ستووری كوردستان و ده‌نگدانی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستووری كوردستان.
· به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان به به‌شداری ته‌واوی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بۆ دارشتنی ستراتیژێكی یه‌كگرتوو بۆ بزاڤی رزگارخوازی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره‌دا.
· به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و دژایه‌تیكردنی هه‌موو هه‌وڵ و پیلانه‌كانی رژێمه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان بۆ گۆڕینی ناسنامه‌و سڕینه‌وه‌ی مۆركی نه‌ته‌وه‌ییمان.
· جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان (په‌رله‌مان، حكومه‌ت، دادوه‌ری) له‌یه‌كتری له‌سه‌ر بنه‌مای له‌یه‌كتر جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌كرده‌یی.
· كاركردن بۆ دادگایی كردن و به‌سزا گه‌یاندنی تاوانباران و به‌شداریكه‌رانی تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
· كۆكردنه‌وه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ران و وڵاتپارێزانی كوردستان له‌ژێر یه‌ك چه‌تری نه‌ته‌وه‌ییدا.
· وشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان.
له‌بواری ئابووریدا:
· نه‌هێشتنی دیارده‌ی قۆرخكردنی بازاڕ‌و بواری كاركردن.
· دابینكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی خه‌ڵكی كوردستان و به‌كارهێنانی داهاته‌كانی حكومه‌تی كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و، دانانی یاسایه‌ك له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بۆ دابینكردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
· بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تی گشتی پێبكرێت.
· كه‌مكردنه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی كرێی خانووبه‌ره‌و شوێنی نیشته‌جێبوون.
· بایه‌خدان به‌چاككردنی گوزه‌رانی خانه‌نشیان.
· گرنگیدان به‌كه‌رتی گه‌شت و گوزار.
· بوژاندنه‌وه‌ی بازرگانی ناوخۆ‌و گرنگیدان به‌به‌روبوومی خۆماڵی.
· بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێری.
له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا:
· زیاتر بایه‌خدان به‌كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و كه‌م ئه‌ندامان و قوربیانیانی چه‌كی كۆكوژ.
· هاوكاریكردنی لاوان بۆ پێكهێنانی خێزان و دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان.
· گرنگیدان به‌باری ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ.
· دابینكردنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان.
· دابینكردنی هه‌لی كاركردن بۆ هاوڵاتیانی كوردستان دوور له ته‌زكییه‌ی حیزبی.
· كاركردن بۆ نه‌هێشتنی توند‌و تیژی دژ به‌ئافره‌تان و كاراكردنی رۆڵیان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.
· گرنگیدان به‌دابینكردنی ژیان و پێداویستییه‌كانی لاوانی كوردستان و فه‌راهه‌مكردنی هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتنیان.
· زامنكردنی مافه‌كانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و كاسبكاران و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌داهاتی سنوورداریان هه‌یه.
· دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی بی جێگه‌ن.
له‌بواری په‌روه‌رده‌و رۆشنبیری‌دا:
· بایه‌خدان به‌ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان و ئه‌وانه‌ی له‌كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا كارده‌كه‌ن.
· بایه‌خدان به‌قوتابخانه‌كان له‌رووی بیناكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌دا.
· بایه‌خدان به‌كه‌رتی په‌روه‌رده‌و فێركردن و ئاسانكاری بۆ خوێنده‌ڤانان.
· كاركردن بۆ زیاتر ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی بیر‌و راو نووسین.
· هاوكاریكردنی رۆشنبیران و نووسه‌ران بۆ به‌چاپگه‌یاندنی نووسین و بڵاوكراوه‌كانیان.
· كاركردن بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی نووسه‌رو رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندان.
· گرنگیدانی زیاتر به وه‌رزش له‌كوردستاندا.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان
YNDK
22/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
