
PUKmedia
بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه خۆی ناوناوه (بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانی رزگاریخوازی ته‌ئمیم) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه له سایتی به‌ره‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئیسلامی سه‌ر به حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی- باڵی عیزه‌ت دوری..كه ده‌ستخۆشی له‌و ژماره هاووڵاتیانه ده‌كات له به‌رده‌ركی سه‌را كۆبوونه‌ته‌وه‌و به به‌رگریكار ناویان ده‌بات له پێناوی عیراقێكی یه‌كپارچه‌دا.
ئێمه وه‌ك خۆی و بێ ده‌ستكاری ده‌قی ئه‌و به‌یاننامه‌یه به‌زمانی كوردی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه..
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ده‌توانن راسته‌وخۆ سه‌ردانی سایتی به‌عسیه‌كان بكه‌ن به‌م ناونیشانه.
www.jabha-wqs.net
ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌رگێڕدراوی به‌یاننامه‌كه‌یه بۆ زمانی كوردی (به‌بێ توانج) وه‌ك خۆی:
به‌یاننامه‌ی (بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی پارێزگای ته‌ئمیم بۆ شۆڕشگێڕانی گۆڕه‌پانی سه‌را له‌سلێمانی)
ئه‌ی شۆڕشگێڕان
ئه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی گۆڕه‌پانیی سه‌را له سلێمانی
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانی ته‌ئمیم له ئێوه‌یه‌و بۆ ئێوه‌یه، خوازیاری به‌دیهێنانی هیواو ئاواته‌كانی ئێوه‌یه له بنیاتنانی عیراقێكی یه‌كپارچه‌ی پڕ له رۆحی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی به‌دوور له تائیفیه‌ت و ره‌گه‌زپه‌رستی.
عیراقێك سه‌ر به‌مێژوو شارستانیه‌ته دێرینه‌كه‌ی بێت و هاوكاتیش شان به شانی پێشكه‌وتنه مه‌زنه‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆ بڕوات.
ئه‌ی شۆڕشگێڕه پاڵه‌وانه‌كانی به‌رده‌ركی سه‌را..
به‌رده‌وام بن له ناڕه‌زاییه‌كانتان، ده‌نگتان بڵند بكه‌ن به‌ره‌و ئاسۆ، تین و تاو بده‌نه چالاكییه‌كانتان، فراوانیان بكه‌ن، چونكه ئازادكردنی باكوری خۆشه‌ویستمان له هه‌ردوو حزبه به‌كرێ گیراوه‌كه‌و راكردن و هه‌ڵهاتنی پێشمه‌رگه و ئاسایش زۆر نزیكه‌و له‌ناوچوونیان گومانی تێدانه‌ماوه.
ریزه‌كانتان یه‌كخه‌ن، به‌رده‌وام بن له خه‌باته‌كانتان له پێناوی عیراقدا، له‌پاش راوه‌دوونان و ده‌ركردنی ئه‌وان وڵاته‌كه‌مان بنیات ده‌نێینه‌وه، سوپایه‌كی به‌هێزیش بۆ عیراق دروست ده‌كه‌ین، ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ پارێزگاری هه‌ربسته خاكێكی نیشتمان.
ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ری عیراق هه‌ر له باكوره‌وه تا باشور، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ تۆمار ده‌كه‌ن له لاپه‌ڕه‌كانی به‌رگری و به‌رخودان و نموونه‌یه‌كی گه‌ش له‌به‌رگری نیشتمانی دژ به داگیركه‌رانی ئه‌مریكی و زایۆنی و هاوپه‌یمانه‌كانیان و پرۆسه‌ی سیاسی گڵاویان، له‌به‌رئه‌وه‌ی داگیركه‌ر (مه‌به‌ست ئه‌مریكایه) به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ عیراق پیایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، دیموكراسی راسته‌قینه‌ش له‌وڵاتێكدا ناچه‌سپێت گه‌ر وڵات داگیر كرابێت، یان ده‌ست و پێوه‌ندی داگیركه‌ر به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌روه‌ریش بۆ میللـه‌تێك نیه خاكی داگیر كرابێت.
لێره‌وه ده‌ڵێین..به‌ڵێ بۆ شۆڕشه‌كه‌ی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا، كه ئێمه ده‌یناسین، شاره‌زای سه‌برو لێدان و تێكۆشان و دڵسۆزیی ئه‌وین بۆ وڵاته‌كه‌ی، كه شه‌و ده‌داته ده‌م رۆژ تا جه‌ماوه‌ری میللـه‌ته‌كه‌مان له باكوری عیراق، سه‌ر به عیراقی وڵاتی خۆیان بمێننه‌وه، پارێزگاریش له باكورمان ده‌كات وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاوی عیراق، وه‌بیری گه‌لی كوردیشی ده‌هێنینه‌وه كه به‌رده‌وامی له خۆپیشاندان و دان به‌خۆداگرتن و به‌رده‌وامی و درێژه‌دان تاكه رێگایه كه پارێزگاری له یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق بكات تا ئامانجه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین.
بزووتنه‌وه‌كه‌مان، بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی پارێزگای ته‌ئمیم، نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاره‌كه ده‌كات، هه‌وڵ و تێكۆشانمان بۆ ده‌ركردنی داگیركه‌رو ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیه‌تی له رێگای به‌رگری میللییه‌وه.
ئامانجمان: رزگاركردنی پارێزگای ته‌ئمیم و پاشان هه‌موو شاره‌كانی عیراقه، كه‌ركوك عیراقییه‌و هه‌ر به عیراقیش ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه‌ی پێیان ده‌وترێت پێشمه‌رگه و ئاسایش و حزبه به‌كرێ گیراوه‌كان و داخستنی باره‌گاكانیان ئامانجمانن..تا ئیداره‌ی پارێزگاكه هاوبه‌ش بكه‌ین به رێژه‌ی 32% بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك و ده‌ستور هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه به‌تایبه‌ت مادده‌ی 140.
خۆشگوزه‌رانی و باشكردنی خزمه‌تگوزاریی و ژیانی به‌خته‌وه‌ری بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك دابین بكه‌ین..
له كۆتاییدا سڵاو له پیاوانی به‌رگریكار له وڵاتمان به‌هه‌موو شێواز‌و ره‌نگ و جۆره‌كانیانه‌وه به توندی ده‌سته‌كانیان ده‌گوشین.
به‌ڵێ بۆ عیراقێكی یه‌كپارچه‌ی سوننه‌و شیعه‌و مه‌سیحی و سابئه‌و عه‌ره‌ب و ئه‌كرادو توركمان..
هه‌موومان نه‌وه‌ی دیجله‌و فوراتین.
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانی رزگاریخوازی- پارێزگای ته‌ئمیم
8/ئازار/2011
بۆ بینینی لینکه‌که کلیکی ئێره بکه، سه‌یری وێنه‌کان بکه
http://www.jabha-wqs.net/article.php?id=14155
و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
