هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی دووچاری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هاتووه دیار نییه به‌ره‌و كوێ ملی رێگه‌ی گرتووه، به‌كورتی داهاتوو روون نییه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و بیانوانه‌ی ئۆپۆزسیۆن له ده‌سه‌ڵاتی ده‌گرێت و هه‌وڵدانی ورد و جدی كه‌مینه‌ی په‌رله‌مان بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و به‌ئامانجكردنی چه‌ند داواكارییه‌ك كه جێبه‌جێكردنیان زۆر كار و كاتی ده‌وێت، نه‌ك 48 سه‌عات له‌لایه‌ك و مانگێك له‌لایه‌كی تر، زۆرجار بیانووه‌كان له گێچه‌ڵ و شه‌ڕفرۆشتن به ده‌سه‌ڵات ده‌چێت، نه‌ك هه‌وڵی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ئۆپۆزسیۆن به تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دكتاتۆریه‌تێكی بێ كه‌موكورتی و لێزانانه‌یه و ته‌نانه‌ت تا ئاستێك كه‌وتووه‌ته بیانووگرتن كه حاڵه‌ت روویداوه له ماوه‌ی نێوان ته‌نیا سێ سه‌عاتدا دوو هه‌ڵوێستی ته‌واو پێچه‌وانه ده‌دات به‌گوێماندا و به‌لایه‌وه ئاساییه یاری به‌هه‌موو میله‌ت بكات، جا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزه له ده‌سه‌ڵاتدا بێت ده‌بێت چی بكات؟.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25ی ته‌مووز/یۆلیۆی 2009 به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی هاووڵاتییان ده‌نگی خۆیان دا به‌و لایه‌نانه‌ی كه هه‌ڵیان بژارد، پێوه‌ر بۆ دیموكراسیبوونی هه‌ڵبژاردنێك له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، ته‌نیا وه‌رگرتنی رای چاودێرانی بیانییه كه ئه‌وان پرۆسه‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوو ناوبرد، له‌و باوه‌ڕه‌شدام كه هه‌ڵبژاردنی كوردستان له هی وڵاتان به‌تایبه‌ت دراوسێكان زۆر خاوێن تر بووه و ده‌بێت، له‌كاتی ده‌رچوونی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیشدا هه‌موو لایه‌ك ره‌زامه‌ندی پێشاندا، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێسته ئۆپۆزسیۆن ده‌ستی داوه‌تێ رووداوێكی تازه‌یه و هه‌ڵقوڵاوی ناوه‌خۆ نییه، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك، به‌ڵكو بۆ ئامانجی سیاسیی خۆیانه.له راستیدا هه‌رێم له 2003ـه‌وه هه‌نگاوی بۆ پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ست پێكردووه و ناكرێت له‌و ماوه كه‌مه‌دا رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو بیانووه بێمانایه بكرێته‌وه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیش له‌سه‌ر زه‌وی نییه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌موو ئامانجه‌كانی پێكابێت، هه‌موو جار وتوومه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی له 2015 كه‌موكورتی هه‌بوو ناكرێت لێی قبوڵ بكرێت، به‌ڵام ئێستا زووه.
دوای هه‌ڵبژاردن گۆڕان /25 كورسی، یه‌كگرتوو 6 كورسی، كۆمه‌ڵ 4 كورسی/ بڕیاریاندا وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری بكه‌ن و چاودێری كاره‌كانی حكوومه‌ت بن، ئه‌مه بڕیارێكی دڵخۆشكه‌ر بوو بۆ ئه‌زموونی سیاسی هه‌رێم، به‌ڵام وه‌ك بینیمان سه‌ره‌تا هه‌رزه‌كاری به‌كاره‌كانیانه‌وه خۆی ده‌نواند و دواتر كه ئه‌زموونێكیان له كاری ئۆپۆزسیۆنی وه‌رگرت و خه‌ریكبوو ببنه جێ ئومێد بۆ چاودێریكردنی حكوومه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه راسته‌وخۆ له سفره‌وه چوون بۆ 100 و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، لێره‌دا ئۆپۆزسیۆن كۆتاییان به‌و ئومێده هێنا كه هاووڵاتییان له‌سه‌ری هه‌ڵچنیبوون و زیانیشیان به‌خۆیان گه‌یاند.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوو داوای ده‌كه‌ن زۆر جێی مه‌ترسییه له‌و رووه‌وه كه داهاتووی هه‌رێم ده‌ده‌نه ده‌ست بێ لۆجیكی و یه‌كتر قبوڵنه‌كردن، به‌جۆرێك ئێسته دۆخه‌كه بۆنی ئه‌وه‌ی لێ دێت كه له‌مه‌ودوا هیچ لایه‌ك ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی قبوڵ نابێت، ته‌نیا ئه‌گه‌ر به‌دڵی خۆی بێت قبوڵی ده‌كات.ئه‌م حاڵه‌ته رێك ئاراسته‌كردنی كوردستانه به‌ره‌و شوێنێك كه زۆر تاریكه و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتووه كه /به‌رای من كه‌م نییه/ ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناو چوون، چونكه وه‌ك هه‌ستی پێ ده‌كرێ ته‌نیا له‌ناوچوون مه‌به‌ستی ئه‌و هێزانه‌یه و هیچی تر، له‌و پێناوه‌شدا بێگومان ئێسته داوای هه‌رچی ده‌كه‌ن بۆیان جێبه‌جێ بكه‌یت، هه‌ر ناڕازیین و به‌رده‌وام ده‌بن له بیانوو گرتن و بۆ هه‌ر پێشهاتێك بیانوویه‌كی نوێ ده‌دۆزنه‌وه.
ئه‌وان ته‌نیا له یه‌ك شوێندا ئارام ده‌گرن ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكوومه‌ته، نه‌ك له پێناو ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی باشتر بێته سه‌ر كار، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی چیتر رێگه‌ناده‌ن حكوومه‌ت دروست بێت و كورد حوكمداری به‌خۆیه‌وه ببینێ و هه‌رێم بۆ هه‌تایه حكوومه‌تی تێدا دروست نه‌بێته‌وه، له ماوه‌ی رابردوودا ته‌نیا ئه‌مه تێگه‌یشتم له‌و دۆخه‌ی كه هاتووه‌ته ئاراوه، پرسیار له ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌مه‌ی كه هه‌یه له كوردستان به‌زۆری ده‌زانن بۆ كورد؟ ئایا ئه‌م هه‌موو بیانووه لای كه‌س ره‌وایه؟ ئایا ئه‌م جۆره هێزه له كوێیدا ئامانجی دروستكردنی داهاتوویه‌كی باشی بۆ خه‌ڵكی هه‌یه؟.
خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له بیانووه‌كان "داواكاری" بۆ باشتركردنی سیستم و داووده‌گا بێت رێگه‌ی تر هه‌یه و داواكاری و ماوه‌ی دیاریكراو بۆ جێبه‌جێكردنی داواكان كه‌مێك گونجاو ده‌بێت، به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵات نه‌توانێ خۆی لێبدزێته‌وه، نه‌ك داوای گۆڕینی سه‌رله‌به‌ری هه‌رێم بكه‌یت و پێت وابێت له ماوه‌ی مانگێكدا ده‌كرێت، چونكه ئه‌مه خه‌یاڵه و من و ئه‌وانه‌یشی داوای ده‌كه‌ن ده‌زانین خه‌یاڵه، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامن "ئه‌گه‌ر بێلایه‌نن" بگه‌نه ئه‌و تێگه‌یشتنه و چیتر رێگه نه‌ده‌ن به‌كار بهێنرێن بۆ ئامانجی حزبێك یان لایه‌نێك، هه‌رچه‌نده پێم وایه ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌وانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامن بێلایه‌نن و ئه‌وانی تر كادری سیاسیین و به‌فه‌رمانی سه‌رووی خۆیان له‌وێن زۆر رووونیش دیارن كه چه‌ندیان سه‌ر به‌كام حزبن و ئه‌وانی تریش سه‌ر به‌كام بزووتنه‌وه‌ن.
ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه هاووڵاتییان له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌م بیانووگرتنه به‌رده‌وامانه بۆ چییه و خزمه‌ت به‌كێ ده‌كات.
نموونه‌یه‌كی نێزیك له‌و بیانووانه داواكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بوو له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه، چونكه وای بۆ ده‌چوون میله‌ت هه‌موو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه و ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدایه كۆتایی پێ هاتووه، به‌ڵام ئێسته وه‌ك ده‌بینین لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یی پێشان ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه ناچینه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه، تكایه پێمان بڵێن ئێوه چیتان ده‌وێ؟.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
