هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پڕۆژه‌یه‌كی 22 خاڵیان ڕاگه‌یاند و چاوه‌ڕوان ده‌كرا حكومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌میه‌وه بێت و بیخاته كارنامه‌ی خۆیه‌وه به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكیتر نه‌نراوه و سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن تۆپه‌كه ده‌خه‌نه ساحه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه و چاودێرانی سیاسیش ڕایان وایه پڕۆژه‌كه خه‌ریكه له بار ئه‌برێت.
حمه تۆفیق ڕه‌حیم وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێكدا بۆ كۆمه‌ڵنیووز ڕایگه‌یاند: حكومه‌ت وپه‌رله‌مان ناتوانێت ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات چونكه ده‌سه‌ڵاتی حزب كه‌مده‌كاته‌وه له حكومه‌ت و په‌رله‌مانداو له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتدا‌و چاكسازی ده‌كات و به قازانجی یه‌كێتی و پارتی ته‌واو نابێت له‌به‌رئه‌وه حكومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌وه جێ به‌جێ ناكات.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش كه ده‌سه‌ڵات پێی وایه ئۆپۆزسیۆن خه‌ریكه دابه‌ش ئه‌بێت چونكه گۆڕان هه‌ر داوای 7 خاڵه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و وازی له 22 خاڵه‌كه هێناوه، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: نه‌خێر وانیه ئێمه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ 22 خاڵه‌كه‌ین، به‌ڵام قه‌ناعه‌تمان وایه ئه‌م حكومه‌ته ناتوانێ چاكسازی بكات و ناتوانێت ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه تۆفیق كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به كۆمه‌ڵنیووزی ڕاگه‌یاند: پرۆژه‌كه له سه‌ر ریكه‌وتنی هه‌ر پێنج لایه‌ن سه‌ره‌كییه‌كه بووه، دوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن، یه‌كه‌مجار به ڕاستی ده‌سه‌ڵات زۆر په‌له‌ی بوو چه‌ند جارێك داوای له ئێمه‌ی ئۆپۆزسیۆن كرد كه په‌له‌ی تیا بكه‌ین و زوو بیخه‌ینه ڕوو، به‌ڵام وا پاش نزیكه‌ی 2 هه‌فته تێپه‌ڕ ده‌بێت و ده‌سه‌ڵات لێی بێده‌نگه.
سه‌باره‌ت به‌م بێده‌نگییه‌ش ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وت: وا هه‌ست ده‌كه‌یه‌ن ده‌سه‌ڵات ئه‌م پڕۆژه‌یه به ئامانجێكی سیاسی خۆی بۆ كپكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به كارهێنا، چونكه پێش پڕۆژه‌كه خۆپیشاندانه‌كان خه‌ریكبوو به‌ره‌و هه‌ولێر و دهۆك ته‌شه‌نه بسه‌نێ به‌ڵام پاش پڕۆژه‌كه كه‌متر بوویه‌و و هه‌ر له سلێمانی مایه‌وه.
چاودێرێكی سیاسیش پێی وایه زۆری پڕۆژه‌كان له خزمه‌تی پڕۆژه گه‌نده‌ڵیه‌ه‌كانی حكومه‌تدایه.
مه‌سعود عه‌بدولخالق چاودێری سیاسی ڕای وایه: زۆر بوونی ئه‌م هه‌موو پڕۆژه‌یه له‌م كاته‌دا نیشانه‌ی بوونی قه‌یرانێكی گه‌وره‌یه له‌م وڵاته‌دا، به‌ڵام ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌كیتریشه لای ده‌سه‌ڵات، ئه‌وان یه‌كه‌مجاره به 7 خاڵ شپرزه بوون ئێستا به هه‌موو پڕۆژه‌كانه‌وه ڕه‌نگه 200 خاڵ بن، له‌به‌ر ئه‌وه به ڕای من حكومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك نیه‌تی چاكسازی نیه ئیتر پێی خۆشه ئه‌م هه‌موو پڕۆژه‌یه هه‌بێت و كاتی پێوه بكوژێت.
هه‌روه‌ها ئه‌بوبكر كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ كۆمه‌ڵنیۆز ڕایگه‌یاند: له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ئاماده نییه گوێ له‌و پرۆژه‌یه بگرێت و بچێته دیالۆگێكی جددیه‌وه له‌گه‌ل هێزه ئۆپۆزسیونه‌كانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كیشه‌و قه‌یرانانه‌ی كه ئه‌مڕۆی كوردستان به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵنێت.ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ بڵێت من قبوڵی ئه‌م 22 خاڵه ده‌كه‌م وه‌كو پڕۆژه‌ك و ئاماده‌م هه‌نگاوی كرداری بنێم له‌م پێناوه‌دا و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیوندا بگه‌مه لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش ئه‌گه‌ر بیه‌وێت.هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیون دانیشن به‌دوای چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌شدا بگه‌رێن، پاشان جارێ وا ئۆپۆزسیۆن چاوه‌ڕێیه وه‌ڵامی پرۆه‌ژكه بدرێته‌وه.
مه‌سعود عه‌بدولخالق سیاسیه ئه‌وه‌شی وت : ئۆپۆزسیۆنی نابێت هه‌ر وا چاوه‌ڕوان بێت‌و هه‌ر پرۆژه بنوسێت، پێویسته سه‌قفی زه‌مه‌نی هه‌بێت و هه‌نگاوی داهاتووی خۆی یداری بكات، به جیددی ئه‌بێ ئۆپۆزسین هه‌نگاو بنێت چونكه بارودۆخی كوردستان له ڕاده‌ی جه‌ریمه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه، ئیتر ئه‌بێت ئۆپۆزسیۆن واز له‌م نه‌رمییه بێنێت جا ناوی ده‌نێی نه‌رمی یان حیكمه‌ت.
له كۆتاییدا ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌ستێت ئه‌وا شه‌قام و به تایبه‌ت خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی قسه‌ی خۆیان هه‌یه بۆ ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات.
http://islamicgroup.net/Detail.aspx?id=5185&LinkID=3
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
