
بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی له ئاست خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی باشووری كوردستان، كه نزیكه‌ی بیست ساڵه له ئاكامی ڕه‌فتاری ناشارستانی و نابه‌رپرسانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رمایه‌داری خۆماڵییه‌وه، كوردستان گیرۆده‌ی گه‌لێك ته‌نگژه و قه‌یرانی به بنبه‌ست گه‌یشتوو هاتووه، له لایه‌ن چه‌ندین پارت و گروپ و كه‌سایه‌تی نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و سیاسی چه‌پ و دیموكراتخواز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فره‌لایه‌ن رۆژی هه‌ینی به‌رواری 11-3-2011 له شاری سلێمانی ئه‌نجام درا.
به مه‌به‌ستی هه‌ڵوێسته كردن له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتیانه‌ی كه له هه‌لومه‌رجی ئێستای باشووری كوردستان هاتۆته كایه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای گفتوگۆی چڕ‌وپڕ سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی بۆته مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاوڵاتیان له سه‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی چه‌واشه‌كارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و به ده‌نگه‌وه نه‌چوون و خه‌مساردی به‌رامبه‌ر خواسته ڕه‌واكانی جه‌ماوه‌ر و خۆدزینه‌وه لێیان و گرتنه به‌ری سیاسه‌تی داپڵۆسین و تۆقاندن ده‌رهه‌ق به خۆپیشانده‌ران كه باڵی به‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی كوردستاندا كێشاوه، پشتیوانیی له ته‌واوی داخوازییه جه‌ماوه‌رییه هه‌نووكه‌ییه‌كان و جێبه‌جی كردنیان ڕاگه‌یه‌نرا و توند و تیژی ده‌سه‌ڵااتداران و هێنانه پێشه‌وه‌ی كه‌شێكی نائارام و به سه‌ربازی كردنی نیشتمانیش به توندی مه‌حكوم كرا.
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه به شیلگیرییه‌وه جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر، هاوهه‌ڵوێستی چه‌پ و دیموكراتخوازه‌كان و ڕێكخستنی ڕیزه‌كانیان و گوتاری هاوبه‌ش و به پیره‌وه‌چوونی داوا ڕه‌واكانی هه‌ژاران و سته‌مدیدان و شه‌قامی كومه‌ڵگا و كارا كردنی ئه‌رك و ڕۆڵی خۆیان له خه‌باتی ئێستا و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ ئاینده، بۆ ئه‌وه‌ی به پێی پێویست به ئه‌ركی مرۆڤدۆستی سه‌رشانیان هه‌ستن وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكی مۆدێرن له خزمه‌ت به هه‌ژاران و ستمه‌دیدان وه‌ك وڵاتانی دیكه چه‌پ ئه‌ركی خۆی له داكۆكی له ماف و خواسته‌كانی هه‌ژاران جێبه‌جێبكات.
پارتی چه‌پی كوردستان، پارتی چاره‌سه‌ریی دیموكراتی كوردستان، پارتی كاری سه‌ربه‌خۆی كوردستان، حیزبی كۆمه‌نیستی كرێكاری كوردستان و بزاڤی ژینگه و یه‌كسانی و كه‌مه‌ڵێك له ئه‌ندامانی پێشووی سه‌ركردایه‌تی و كادیری پێشكه‌وتووی حیزبی شیوعی كوردستان و ده‌سته‌ی داكۆكی له زیندانه سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیری و هه‌ڵسووڕاوی چه‌پ و دیموكراتخواز له كۆبونه‌وه‌كه به‌شدار بوون و له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌سته‌یه‌ك 7 كه‌سی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان و گه‌ڵاڵه كردنی پرۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه و ڕێكخستن و سه‌رپه‌رشتی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌ست نیشان كرا.
ساتێك وه‌ستانی ماته‌مینی بۆ شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كان بووه ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه‌كه و هیوای زووتر چاكبوونه‌وه‌یان بۆ برینداره پێكراوه‌كانی ده‌ستدرێژییه چه‌كدارییه‌كانی ده‌سه‌ڵات خواست.
11 ی ئازاری 2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
