ئاشكرایه گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌رچواربه‌شی كوردستاندا به‌به‌رده‌وامی له‌تێكۆشاندا بوه‌و له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان.به‌ڵام هه‌میشه له‌لایه‌ن سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه به‌شێوازی توندوتیژو دژوار وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه له‌ئه‌نجامدا گه‌ل ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی بۆته‌وه، كۆمه‌ڵكوژی قامیشلۆ یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی كه مۆرێكی ڕه‌شه به‌ناچه‌وانی سیسته‌می ڕژێمی به‌عسی سوریاوه له 12ی ئاداری 2004دا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كی ئاشتیخوازانه له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌بواری نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی دا به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سوریاوه به‌شێوازێكی هۆڤانه دوور له‌هه‌موو پێوانێكی مرۆڤایه‌تی هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌ل له‌و ڕۆژه‌وه تاڕۆژی ئه‌مڕۆ ناره‌زایه‌كانی گه‌ل له‌زیادبووندایه‌و ڕژێمی سوریا له‌جیات پێداچوونه‌وه‌به سیاسه‌ته‌ناره‌واكانی به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێوازێكی زۆردژوارتر په‌ره‌ی به سیاسه‌تی نێكۆڵیكردن له‌هه‌بوونی ئیراده‌ی گه‌لی كورد داوه له‌وانه (دروستكردنی پشتێنه‌ی عه‌ره‌بی و گرتن و زیندانی كردنی كه‌سایه‌تی شۆڕشگێڕ بێ به‌شكردنی گه‌ل ناسنانه‌مه‌ی هاوڵاتی بوون رێگه گرتن له‌هه‌موو چالاكییه‌كی دیموكرتییانه په‌راوێزكردنی گه‌لی كورد له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا) ئه‌مانه هه‌مووی بۆته مایه‌ی قوڵبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له‌لای خه‌ڵك.گه‌لی كوردیش بێ وچان خه‌باتی دیموكراتی و ئاشتیخوازانه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافی فه‌رهه‌نگی وكلتوری وزمان وناسنامه.
له‌ڕۆژی ئه‌مڕۆشدا ده‌بینین شه‌پۆلی شۆڕشی دیموكراتیخوازانه‌ی گه‌لان باڵی به‌سه‌ر باكوری ئه‌فریقاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستاندا كێشاوه‌و ته‌واوی سیسته‌مه ستاتۆ پارێزه‌كان ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵوه‌شانه‌وه ده‌بنه‌وه حكومه‌تی ڕژێمی سوریاش یا ئه‌وه‌تا گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی له سیسته‌مه‌كه‌ی دا ئه‌نجامده‌دات یا ئه‌وه تا به‌ده‌ردی وڵاتانی میسر‌و لیبایا ده‌چێت له‌ڕێگه‌ی شۆڕشی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانه‌وه ناچاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌بێت.هه‌ربۆیه ئێمه وه‌ك پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان پێمان وایه تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌رچوارپه‌شی كوردستان به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه پێویسته له‌سه‌رده‌مێكی وه‌هادا له‌چوراچێوه‌ی ئاشتی و دیموكراتیدا دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان چاره‌سه‌رببێت وه ته‌واوی تێكۆشانه‌كانی گه‌لی كوردیش له چوارچێوه‌یه‌كی دیموكراتیخوازنه‌دا په‌ره به‌تێكۆشانی خۆی ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داوا له‌هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ده‌سه‌ڵاتدار له كوردستان ده‌كه‌ین كه تێكۆشانی گه‌لی كورد وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكی ئاكتیف و پۆزتیفانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ببین و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یه‌كه‌وه ژیانكردنی گه‌لان پێویسته دوور له‌هه‌موو توندوتیژییه‌ك دان به‌هه‌موو مافه‌كانی گه‌لاندابنێن پێویسته ده‌وڵه‌تی سوریاش چیتر پێداگیری له‌سیاسه‌ته كۆنه‌پارێزییه‌كانی نه‌كات و ئیراده‌ی ته‌واوی گه‌لانی سوریا وه‌ك هێزێكی ئازادیخواز‌و دیموكراتیخواز بناسێت و به‌زوترین كات دان به‌مافه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا بنێت، و ئه‌و ئیراده‌یه به‌شداری له سیته‌می سیاسی و به‌ڕێوه‌بردندا بكات هه‌ر له‌م كاته‌دا بانگه‌وازی له‌هه‌موو لایه‌نی كوردی له‌ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو نه‌ته‌وه‌یی و بێنه لای یه‌كتری و یه‌كێتیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و له ڕۆژئاوای كوردستاندا بنیاد بنێن هه‌رئه‌مه‌ش ده‌بێته كۆڵه‌كه‌ی پشتی سازدانی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچواربه‌شی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانین خاوه‌ندارێتی له‌شه‌هێدانی كۆمه‌ڵكوژی قامیشلۆ بكه‌ین.
ده‌سته‌ی كارگێڕی
پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
12-3-2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
