
ێه‌کێک له دررنده‌ترین زنجیره تاوانه‌کان که به دریژایی مێژو له‌لایه‌ن داگییرکه‌رانی کوردستان دژ به‌گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام دراوه ئه‌نفال وکیمیاوی بارانکردنی هه‌ڵبجه‌و ناوچه‌کانی تری کوردستان بوو.
وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی وئایینی و مرۆیی له‌سه‌ر هه‌رهه‌موومان وه به‌بی جیاوازی به ئه‌مانه‌تیشه‌وه کار‌و چاڵاکی بی سنووری بۆ بکه‌ین ...
بۆ یه‌که‌م جار کۆمه‌ڵگای نیو ده‌وڵه‌تی به ده‌م ئاهو نوزه‌ی سه‌دان هه‌زار دایکانی جه‌رگبراوی کورد هاتن، له‌به‌ر ئاشکرابونی درنده‌یی تاوانه‌کان سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ستی به شه‌رمه‌زاریه‌کی زۆر کرد که ناچار بوو ئیتر بی ده‌نگ نه‌بێت .
بریاریکی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌رچوو وه‌ک قه‌ره‌بوویه‌کی یاسایی جیهانی به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه، ناوچه‌یه‌کی آرامیان دامه‌زراند بۆبه‌رگری کردن وپارێزگاری له پاشماو رزگاربوانی پرۆسه‌کانی قڕکردن وه داڵده‌کردنیان .
به‌هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی هه‌موولایه‌ک توانرا گه‌شه‌ی پی بدری بگه‌یندره‌یته ئاستی دروست بونی ئه‌وئه‌زموونه‌ی ئه‌مڕۆ، که به ده‌ستووری عیراقێش هه‌مواری لیکرا وه‌ک هه‌ریمی کوردستان، وه‌کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش پێستگێری و هه‌ڵسو که‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌کات وه‌ک هه‌رێمێکی ئازاد‌و سه‌ر به‌خۆ .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه قه‌ره‌بووی خۆینی قوربانیانی ئه‌نفال وهه‌ڵبجه و گشت شه‌هیدانی خه‌باتی ریگای رزگاری کوردستانه، که بۆته داڵده‌یه‌ک بۆ هه‌موومانه وه پارچه‌کانی تری کوردستانیش، هه‌ر هه‌وڵیک بۆ جوانکردنی ئه‌م ئه‌زموونه هه‌وڵه بۆ فه‌ره‌مۆش نه‌کردنی خۆێنی شه‌هیدان وه وه‌بیرهینانه‌وه‌یان، وه به پێچه‌وانه‌ش هه‌ر هه‌وڵێک بۆ ناشیرین کردنی ئه‌م ئه‌زموونه هه‌وڵه بۆ زرراندنی ناوی قوربانیان .
ئه‌م ئه‌زموونه دوو ده‌ست که‌وتی فره مه‌زنی وه‌ده‌ست هێناوه بۆ گه‌له‌که‌مان سه‌رباری هه‌موو که‌مووکورتیه‌کان :
1.ئه‌من وئاساێێشیکی بته‌وی له ناوچه‌کانی هه‌ریم به‌ر قه‌رار کردوه، که ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه زاخۆ و حاجی ئۆمه‌ران و پێنجوینیشمان به‌خۆ ره‌وا نه‌ده‌دیت.که حکوومه‌تی عیراق به هه‌موو ئه‌زمون وتوانای خۆی نه‌ی توانیوه وه‌ک ئێمه ئه‌و کاره به‌سه‌ر که‌وتوویی به‌رجه‌سته بکات.که جی شانازیه بۆ هه‌موومان
2.هه‌رێمێکی ئازاد‌و سه‌ر به‌خۆ، به‌ستانه‌وی به‌تۆره‌پێشکه‌وتووه‌کانی سه‌رده‌م و گوا‌ستنه‌وه‌ی جیهانی، هه‌روه‌ها گه‌شه‌یه‌کی بێسنووری ئابووری و بازرگانی و کۆمه‌ڵایه‌تی رۆشه‌نبیری، دروست کردنه‌وه‌ی ژێرخانه‌کان وه‌هتد .
یه‌کیک له‌ئاسواره هه‌ر سه‌خته‌کانی قڕکردن که گوزارشت له سه‌ختی خه‌بات وبه رخۆدان ده‌کات، دابرانی ناوچه‌یه‌که به دریژایی نیوان بدره و شنگال به هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کان، که له راستیدا گوزارش له سنووری نه‌خشه‌ی کوردستان ده‌کات ( داماڵین و دابرانی ئه‌و ناوچانه به مه‌به‌ستی بچووککردنه‌وه‌ی کوردستانه ).خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه هه‌تا ئه‌وڕۆش به ده‌ست سیاسه‌ته‌کانی شوڤینه‌کان ده‌ناڵینن .که ده‌بوایه هه‌موو هه‌وڵ و توانا و ووزه‌کان چرر بکرینه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ....
مه‌به‌ستمان له‌و په‌یام و روونکردنه‌وه‌یه ئه‌ویه که چه‌ند هه‌واڵیک بڵاو کراونه‌ته‌وه له ده‌زگایه‌کانی راگه‌یاندن وه‌ک رۆژنامه‌ی ئاوینه :
(( به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ر یه‌ك له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، فراكسیۆنی چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا‌و گروپی دۆستانی كورد له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، كۆنفرانسی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سازده‌كرێت .یەکەمجارە کۆنفرانسێک لەو ئاستەدا لەسەر پرسی کۆمەڵکوژی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپاد بەڕیوەبچێت))
ئێمه له کۆمه‌ڵه‌ی گوڵانی / سوید، پێشه‌کی ده‌ستخۆشی له‌و به‌رێزانه ده‌که‌ین وه‌ماندووبونه‌کانیان زۆر به گرنگ ده‌نرخێنین، وه ئومیده‌وارین کۆنفراسه‌که‌یان سه‌رکه‌وتوبیت وه په‌یامه‌که‌یان بگاته ئامانج .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جیی تێبینی ئێمه بوو، که ده‌ڵین یه‌که‌مجاره کۆنفرانسی وا به‌ریوه ده‌چی .
ئایا ئه‌وان چۆن ئه‌و مافه به خۆیان ده‌ده‌ن هه‌وڵه‌کانی خه‌ڵاکانی دڵسۆزی وه‌ک خۆیان بسڕنه‌وه، وه ته‌نها خۆیان به خاوه‌نی گۆڕه‌پانی خه‌بات بزانن وه بی رێزی به هه‌وڵ وماندووبونه‌کانی خه‌ڵکی تر بکه‌ن.که ته‌نها ئه‌وانن خه‌مخۆر.
با بگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌رشیفی کار‌و چاڵاکیه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له2009.04.02 بزانن که کۆمه‌ڵه‌ی گوڵان هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیبراله‌کان له فراکسێونی راست له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سێمیناریکمان به‌ریوه بردوه به‌ناوی جینۆسایدی گه‌لی کورد به به‌شداری ئۆلی شمید، فریدریک ماڵم، دکتۆر مه‌حمه‌د ئیحسان، دکتۆر منذر الفضل دکتور به‌ختیار جاف، کاک بورهان جاف .له‌گه‌ڵ نمایش‌کردنی فیلمی دایکانی من.
وه‌ک مێژوی وه‌بیرهێناونه‌وه کاتی که چووینه ناو ئۆفیسی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئۆڵی شمید که نوینه‌ری سویده، دیتمان چه‌ندبه به‌رزو پیرۆزی رێز له خه‌باتی بزاڤی رزگاری خوازی گه‌له‌که‌مان ده‌گرن به هه‌ڵواسینی وینه‌یه‌کی خۆی له گه‌ڵ به‌رێز سه‌رۆکی هه‌ریم کاک مه‌سعوود بارزانی گرتبووی له‌کاتی سه‌ردانیان بۆ کوردستان وه چاوپێکه‌وتنیان له باره‌گای پیرمام .
ئه‌وخه‌باته‌ی ئێمه‌ش له کۆمه‌ڵه‌ی گوڵان ده‌یکه‌ین بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی تاوانه‌کانی جینۆساید هیچی که‌متر نیه له رێکخراوه‌کانی تر به‌ڵکو زیاتر به‌ئه‌مانه‌ته‌وه وه پرۆفیشوناڵتر و ئه‌کادیمی تر له رۆانگای په‌یوه‌ره‌کانی جیهانی
به‌ریوه‌ی ده‌به‌ین .
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆکه جیگای شانازیه بۆ ئێمه که یادی 11 ئاداری پارساڵی په‌رله‌مانی سوید بکه‌ینه‌وه که بۆ یه‌کمجاربوو له‌جیهاندا په‌رله‌مانی وڵاتێکی وه‌ک سوید، به‌فه‌رمی ناساندنی ئه‌نفال بخاته ده‌نگدان که ته‌نها یه‌ک کورد ئاماده‌ی پرۆسه‌ی ده‌گدانه‌که‌ببو ئه‌ویش به‌رپرسی مه‌له‌فی پرسه‌کانی جینۆسایدبوو له کۆمه‌ڵه‌که‌مان هه‌ڤاڵمان سه‌ڵاح که‌رکوکی .
هه‌زاران هه‌زار سه‌ڵاو له‌گیانی پاکی هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌نفال هه‌ڵبجه‌و
گشت ناوچه‌کانی تری کوردستان .
سه‌ری رێز‌و نه‌وازشیان بۆ داده‌نوێنین
داواکارین له خودا که کوردستانی خۆشه‌ویستمان
بۆ بپارێزی
بژی کورد بژی کوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی گوڵان
11ئاداری 2001 سوید

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
