ئه‌م نووسینه‌م بۆ هاوڕیه‌کی دلسۆزم نووسیوه، که له‌م کاته‌ی ئێستادا روحی مانددوه زۆر بێ تاقه‌ته.بۆ ئه‌و که‌سه‌ی، که زۆر دڵم له لایه‌تی و زۆر حه‌زم ده‌کرد که له‌م کاته‌دا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئه‌گه‌ر که‌مێکیش بێت له خه‌مه‌که‌ی که‌م بکه‌مه‌وه.
له ناچاریدا دانیشتم، بۆ ئارامی دڵم، ته‌لڤیزۆنه‌که‌م کرده‌وه و سه‌یری فیلمی
( عه‌شقی بووکێک)م کرد.
به‌لام خۆزگه خوازبووم، که ئه‌ویش له‌م کاته‌دا سه‌یری ئه‌م فیلمه‌ی بکردایه.
ئه‌م فیلمه باسی له کوڕ‌و کچێک ده‌کرد، که کچه‌که ئه‌یویست زه‌ماوه‌ند بکات له گه‌ڵ کوڕێکی تر، که یه‌کترێان خۆش ده‌ویست.
به‌ڵام سه‌یره‌که له‌وه‌دا بوو یه‌ک ڕۆژ پێش شووکردنێان ئه‌م کچه له گه‌ڵ کوڕێکی تردا که به‌دڵ کچه‌که‌ی خۆش ده‌ویست و خۆشه‌ویستیه‌که‌ی بۆ باس نه‌کردببو. كجه‌که ىی ئاگا بوو له‌م خۆشه‌ویستیه. ماچی یه‌کێان کرد.
ئه‌و ماچه بووه هۆی ئه‌وی، که کچه‌که په‌شێمان بێته‌وه له شوووکردنه‌که‌ی. لێره‌دا مه‌به‌ستم ته‌نها ماچه‌که بوو، که چ مانایه‌کی به‌خشی له لای کچه‌که.
کچه‌که بۆ کوڕه‌که‌ی باس کرد، که شه‌و تاکو به‌ێانی خه‌وی لێ نه‌که‌وتووه ته‌نها بیری له‌و ماچه کردووه‌ته‌وه.دوای کچه‌که به کوره‌که ده‌لیت :
ئه‌مه‌وێت تۆزێک له باره‌ی ئه‌و ماچه‌وه بۆم بدوێت... تاکو ئێستا تامی ماچم به و شێوه‌یه نه‌کردووه و خۆشی ماچم به‌و شێوه‌یه نه‌بینیوه.
کوره‌که‌ش له وه‌ڵامدا ووتی:
ئه‌وه حه‌سره‌تی چه‌ندها ساڵه له ناخمدا کۆبووه‌ته‌وه و ئێستا توانی به‌تۆ بیگه‌یه‌نێ، که تۆ چێت بۆ من وه چی ده‌گه‌ینی له لای من . من زۆر ده‌مێکه تۆم خۆش ده‌وێت وه لێوم داوای لێوی تۆی ده‌کرد، به‌ڵام تۆ بێ خه‌ێاڵ بووی وئاگات له من نه‌بوو. وه ئه‌و ماچه تۆی به ئاگا هێنایه‌وه وله مانی دڵی من تێگه‌یشتی. تؤش ده‌توانی ئیستا سه‌ر پشک بیت له‌وه‌ی، که گوێ له ذڵی خۆت بگریت و بڕیار بده‌یت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
