
سلێمانی، 5ی كانونی دوهه‌می 2011:
سه‌نته‌ری میترۆ نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌بڕیاری ستافی رۆژنامه‌ی ده‌ستور (رۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه بوو رۆژانی چوارشه‌ممه ده‌رده‌چوو) كه به‌هۆی كێشه‌ی دارایی و داخستنی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ و زۆربونی داوای یاسایی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه (5\1\2011) بڕیاری راگرتنی رۆژنامه‌كه‌یاندا.
شۆرش خالید سكرتێری نوسینی رۆژنامه‌ی ده‌ستور به سه‌نته‌ری میترۆی وت"قه‌یرانی دارایی و داخستنی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له هه‌رێم به رووی رۆژنامه‌نوسان هۆكاری بنه‌ڕه‌تی وه‌ستانی رۆژنامه‌ی ده‌ستوره. "
جه‌ختیكرده‌وه " نه‌مانتوانی له‌سه‌ر فرۆش به‌رده‌وامی به‌رۆژنامه‌كه بده‌ین و به‌هۆی داخستنی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش ئاسته‌نگی پیشه‌ییمان بۆ دروست ببوو"
له به‌یاننامه‌یه‌كیشیاندا كه ئه‌مرۆ له لایه‌ن ستافی رۆژنامه‌ی ده‌ستوره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه "روپۆشكردنی روداوه‌كان به روحێكی بێلایه‌نانه باجی خۆی هه‌بووه. باجه‌كه‌ی چه‌ندین داوای یاسایی له دادگاكان چاوه‌روانمانه. هه‌ر جاره‌ی به تۆمه‌تێك ده‌یانویست له‌كه‌دارمان بكه‌ن، جارێك به‌وه‌ی ته‌شهیر ده‌كه‌ین، جارێك به‌وه‌ی میدیای سێبه‌رین. "
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن" هه‌ر جاره‌ی ئێمه راپۆرتێكمان له‌سه‌ر لایه‌نێك، گه‌نده‌ڵییه‌ك بڵاوكردبێته‌وه به‌ره‌نگاری چه‌نده‌ها تۆمه‌تی ناڕه‌واو دادگایی بوینه‌ته‌وه. "
سكرتێری نوسینی رۆژنامه‌ی ده‌ستور رونیشكرده‌وه " داوا یاساییه‌كانیش كه زۆربه‌یان سیاسه‌ت جوڵێنه‌ری بوون ته‌نگیان پێهه‌ڵچنین كه چیتر توانای به‌رده‌وامیمان نه‌مێنێت. "
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان نیگه‌رانی ده‌رده‌برێت به‌رامبه‌ر به راگرتنی رۆژنامه‌ی ده‌ستور كه له‌ماوه‌ی ده‌رچونیدا خزمه‌تی زۆری راستی و پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری میترۆ داوا ده‌كات كۆتایی بهێنرێت به داخستنی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری و فشاری سیاسی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان كه به‌شێكن له هۆكاره‌كانی داخستنی ئه‌و رۆژنامه‌یه.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان و مافه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: 07701523300
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ر: 07701940930
ئیمه‌ییل،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
