نوخبەکێیە .؟نوخبەی گەلی ئێمە نابێت بیری بچێت موتوربەی ڕەگی داری بەرهەمی پارت ولایەنە سیاسیەکانە لەدووای ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١بەدوواوە، دەرفەتێك هاتە گۆڕومەیدان وەك کوردەواری خۆمان دەڵێت جادەکەی پانە، ئەبێت هیچ کام لەئێمە ئینکاری لەوەنەکەین کەمەڵاشوی سیاسیمان یەکێك لەوپارتە سیاسیانە هێنایەوە! ئەگەر پەیوەندیمان هەبووبێت یان نەبووبێت ئەندام و لایەنگری ئەولایەنە بوبین یان نا بەسە بەوەی دۆستی لایەك بووبین یان گوێگرد بووبین و تەنها وبەس .......!ئەی گغەوبڤەی سیاسیمان ئەمانە هەرهەمووی بەدرێژای مێژوو بەری ڕەنجی کوردایەتی نەبوو..؟! وەفامان بۆ ڕاپەڕین ، پێشمەرگە شان بەشانمان فێری ڕاپەڕینی نەکردین... شۆڕش فێری هەوای ئازادی نەکردین بۆئەبێت ئەم وانانەی ڕۆژگاری شۆڕشمان بیرچێتەوەهەمووی لەبیرکەین وهیچ وەفایەکمان نەبێت بۆی..! ئەی هەڵبژاردن فێری دیموکراسی نەکردین بەچاك خراپییەوە ..!؟دەرفەتی سەربەستی ئەوهەموو گۆڤارو ڕۆژنامەو ڕاگەیاندنانە ڕاهێنان نەبوو بۆ لەدایك بوونی سەدان ڕۆژنامەوان و ئەم نوخبەیەی ئێستا.......... ئەی دەرفەت وئاسایش وسەلامەتی نەبوونە ئاسانکاریەکانی خوێندن ، تا ئەم هەموو خاوەن شەهادەیە لەدایكبێت ....ئایا ئەمڕۆ لەسایەی مێژووی بەرخودانی گەلەکەمان مایەی فەخروشانازی نیە ئێمە وەك تاکی کورد شانازی پێوەدەکەین بەهەموو گلەی وگازندەکانیشەوە ئەی ئەگەر خاڵی بووینایە لەهەمووڕەنج وتێکوشان وقوربانیان لەپێناوی شەرەف وکەرامەت وخاك ونیشتیمانە .......!؟ئێستا هزری ئێمەش بەهەمان شێوەخاڵی نەدەبوو بەڵێ هیچ شتێك نەدەبوو ئێمە شانازی پێوەبکەین تەنها وانەوپەرتوکەکانی بیانی کەهەرهەموویان هەل ومەرج ودۆخی ژووری پلاستیکی دەوێت لەم کوردستانە حاڵی حازردا کەدنیایەك دوژمنی چواردەوەرو ناوخۆشمان هەیە تا تیوەرەکانی ناوکتێبەکانی تیا سەوزبێت....! ئەبێت ئەوە لەبیربکەین بەویژدانتانەوە هەروەكوگەلی کوردی ئێمە گەلی کەو پێکهاتووی کە لەناو هاوکێشەی سیاسی عێراقی ئەمڕۆدا دەرفەتی نەك نەفەسی دیموکراتی نیە بەڵکو خەریکە ئینقڕازەکات وتووشی فەنابوون دەبێت ئەمە مەبەستم پاکانە نیە بۆ هیچ لایەك تەنها مەبەستی من ئەوەیە سێ شارمان بەدەستەوەیە دنیایەك کێشەی هەڵپاستراومان هەیە بێ لەناوچەدابڕاوەکان بەکەرکوکیشەوە کەهەمیشە لەسەرزارمانە بێ لەوەی دەست دەگرینەوە بۆ دەسەڵاتی بەغداد تابوجەمان بۆ بنێرێت ئینجا شۆفێنیەت وناسنامەی ناسیۆنالیزمی وڕەگەزپەرستی عەرەب وفارس وتورك وهەڕەشەی ناسنامەی ئیسلامی سیاسی توندڕەو کەبەردەوام لەڕووبەڕوونەوەماندایە لەهەموو وادەیەکدا......!؟ئەکرێت ئەمانە هەمووی ناوبنێین هیچ لێکدانەوەمان بۆی نەبێت ئەی چینی نوخبەی رۆشنبیری گەلەکەم...!؟
نوخبەی گەلەکەمان نەفەسی مەعریفی نەبەرامبەرکات نەبەرامبەرگۆڕانکاری بەشێوەیەکی پراکتیکی نیە...!؟دەیەوێت لەچاوتروکانێکدا هەمووشتێك بگۆڕێت...! دووای شەڕی ناوخۆ ئینجا شەڕی گەندەڵی ئینجا شەڕی فەکروئایدۆلۆژیا چونکە ئەگەروانەبووایە دەبوو هەمیشە ئاگای تەواوی لەئاسایشی نیشتیمانی بووایە ، ئایائەم پەلەکردنە لەئێستادا بەقازانجی گەلەکەمان دەشکێتەوە یان تەنها دوژمنە سودی لێ وەردەگرێت.....؟
ئایاچینی نوخبەئەم دۆخەناسك ومەترسیدارەی ئێستای کوردستان بەگونجاودەزانێت بۆپاکتاوکردن وململانێی ئایدۆلۆژیا، کوردستانێك کە وەك پێشوو وتمان هەرچواردەوری دوژمنە بێ لەوەی لەناوخۆدا دوژمنی هەیە، ئایائێمە ئێستا تەواوسەربەخۆین ونەخشەی سیاسیمان دیاریکراوە ئاڵای خۆشمان ئەشەکێتەوە لەنەتەوەیەکگرتووەکان بەڵێ تاترسی تۆتالیتاریزم و وڵاتی دیسپۆتیزمان هەبێت.......!
باشەئەگەرگریمان وابێت ، ئەی رێزگرتن لەنیوەی دەنگی خەڵکی کوردستان کەلەلایەن دووپارتی سەرەکییەوە متمانەیان پێدراوە ئەمە چۆن شرۆڤەئەکرێت.......
لەمەنتیقی فکروفەلسەفەدا دیموکراسیەت بریتیە لەدەنگ وڕەنگ وخواست وئیرادەی خەڵك ئیتر ئەم پێوەرە لەهەر ئاست وجۆری پلەی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری وفەرهەنگیدابێت بۆدەبێت ماهیەتی کەمکرێتەوە........؟!ئایاکەس لەئێمە لەپرسە یاسایەکانی نێودەوڵەتی زانیاری هەیە کەلەتەواوی هەموو دنیا یاسایە کەسەروەری هەمووشتێکە یەك لەوانەی ئازادی ڕادەربڕین وڕۆژنامەوانی وخۆپیشاندان ومافەکانی مرۆڤ وتەواوی مافەکانی تروەك پڕانسیپێك بەڕێوەدەبات ، ئەگەروانەبێت ئەبێتە فەوزای مرۆی وەك جەنگڵستانی لێدێت، خۆبیستوتانە بەتایبەتی ئەوانەی کەلەئەوروپا دەژین کاتێك ئەگەر بۆ تەنها یەك کاتژمێرکارەبا بکوژێتەوە لەئەوروپا سەدان دوکان تاڵاندەکرێت.....!کەواتە یاسا دەبێت دەسەڵاتداربێت بەسەرهەمووپێویستیەکانی کۆمەڵگای بەشەریەتدا، بێگومان یاساش لەپێویستیەکانی کۆمەڵگای شارستانیەتەوە لەدایك دەبێت، کاتێك یاسایەك ناگونجێت لەگەل خواستی گەلدا دەکرێت ڕەت کرێتەوە لەرێگای ڕیفراندۆمەوە بەشێوەیکی شارستانێتی ، مرۆڤ بۆخۆی لەئەتمۆسفێرەکەیا بونەوەرێکی یاساییە چونکە ئەوەی جیادەکاتەوە ئەقڵانیەتە کەبەئاراستەی کۆمەڵگاوئینجا دەوڵەتبوون دەیبات ، لەوەوە دەگات بەوەی کەتاکی هاوڵاتی بوونی خۆی وەك یەکەیەکی سیاسی تۆمارکات لەهەموو ئەو ماف وخواست وپیویستیانەی کەداواکاردەبێت لەدەوڵەت پێی بەخشێت بەڵام ئەویش دەبێت بەرپرسیارێتی لەئەرکی سەرشانی بۆ بەرگریکردنی نیشتیمان وژینگەپارێزی ودلسۆزی خۆی پیشکەشکات بەپێی کارو فەرمانی، بەهەرحاڵ دەبێت هەردوولا تەواوکەری یەك بن لەخزمەتکردندا ئەگینا نەدەوڵەت هیچ مانایەکی هەیەو نەهاوڵاتی کەبەداخەوە هەرێمەکەی ئێمە هێشتا دەوڵەت نیە نازانین وڕکی چی دەگرین......
دەبوو هەرهەموو بەچینی نوخبەوهێزەدەسەڵاتەکانیشەوە لەهەوڵ وتەقەلای ئەوەدابین چۆن هەنگاوی سەربەخۆی بوون بدەین.. چۆن هێزوتوانای ماڵی کوردمان یەکخەین.. چۆن بەرەنگاری لەسیاسەتی شۆفێنی وناسیۆلیزمی عەرەب وفارس تورك بینەوە... چۆن بیرلەئایندەی گەلەکەمان کەینەوە... چۆن خۆمان ئامادەکەین بۆشەڕێکی ناوەختی تیرۆرستی کەهائێستا هانەختێکی کە یەخەمان دەگرێت ئەوکاتە نوخبەی گەلەکەم چۆن دەڕوانێت ئایا ئەوکاتەش دەتوانێت باس لەسەوزبوونی تیوەرو لۆجیکی سەردەم بکات ئایا ئەوکاتە چۆن دەیگونجێنێت.......!؟!
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
