بێگومان هه‌نگاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان، ترسێكی گه‌وره‌ی خستۆته دڵی هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای كوردستانه‌وه، ئه‌م ترسه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ئه‌وان ده‌زانن داهاتووی كۆمه‌ڵگایه‌كی نائازاد چییه؟!، له‌لایه‌ك و ترسناكیی هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ قۆرغكردنی ده‌سه‌لات به شێنه‌یی له‌لایه‌كی تر. له ئه‌نجامی ئه‌م ترسه‌شه‌وه‌و له پێناو دواڕۆژی گه‌له‌كه‌یان، ئه‌م توێژه – نووسه‌ران- بوێرانه هاتوونه‌ته مه‌یدان و له رێگای نووسینه‌وه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیان له ترسناكیی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ده‌سه‌ڵات وشیاركردۆته‌وه‌و به رێگای هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌م یاسایانه به ده‌سه‌ڵات راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌بۆته ناڕه‌زاییه‌كی سه‌رتاسه‌ری له كوردستان، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می رژێمی دیكتاتۆردا له‌پێناوی ئازادی تێكۆشاون، ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ویسته‌كانی ده‌سه‌ڵات كه خۆی له به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان ده‌بینێته‌وه، ئاشكرا كردووه. پێویسته ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین به تایبه‌تی، روونبێت كه ئه‌م ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان هه‌یه، ئه‌وه رێژه‌یه‌كی كه‌می ئه‌و ئازادییه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان له راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 دا بۆخۆیان به‌ده‌ستیانهێناوه‌و (پ.د.ك) و (ی.ن.ك) له ئه‌نجامی چوار جه‌وله‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و هێنانی هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان و گۆڕینی هاوسه‌نگییه‌كانی نێوانیان، هه‌نگاو له دوای هه‌نگاو ئازادییه‌كانیان به‌رته‌سكتر كردۆته‌وه‌و ئه‌مڕۆش له رێگای چه‌ند یاسایه‌كی ناسه‌رده‌مییانه، ده‌یانه‌وێت به‌رته‌سكتریشی بكه‌نه‌وه‌و گۆڕه‌پانه‌كه له هه‌موو ده‌نگێكی ناڕازی‌و ئازادیخواز به‌تاڵ بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای داخه، ره‌وه‌ندی كوردستان له ده‌ره‌وه كه رێژه‌یه‌كی زۆریان له‌و تێكۆشه‌رانه‌ن كه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا ساڵانێكی زۆر له‌پێناو ئازادییه‌كانی گه‌ل و نیشتیمان تێكۆشاون و قوربانییانداوه، تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه ببنه هێزێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ناوه‌وه‌ی كوردستان به‌گشتی‌و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان ده‌یدات، له رێگای ده‌ركردنی ئه‌م یاسا نا سه‌رده‌میانه‌ی كه خۆی له به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كانی خۆنیشاندان و راكێشانی رۆژنامه ئه‌هلییه‌كان و نووسه‌رانی ئازاد بۆ به‌رده‌م دادگا ده‌بینێته‌وه به‌تایبه‌تی، ئه‌گه‌ر تا دوێنێ به پاساوی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی باشووری كوردستان، چاو له هه‌موو كه‌موكووڕییه‌كانی لایه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌پۆشرا، ئه‌مڕۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌نگاوه‌كانی خۆی له‌به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان چڕكردۆته‌وه كه ئه‌مه‌یان ترسناكییه‌كی گه‌وره ده‌خاته به‌رده‌م پرۆسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریی نیشتیمانی له كوردستاندا، بۆیه پێویسته ئه‌مڕۆ ره‌وه‌ندی كوردستانی له ده‌ره‌وه له بازنه‌ی چاوپۆشین له هه‌ڵه‌و كه‌موكووڕییه‌كانی ده‌سه‌ڵات به پاساوی ناواقعییانه بێته‌ده‌رێ و ببێته ئه‌و هێزه‌ی كه بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رووداوه‌كانی نێو كوردستان هه‌بێت، چونكه مێژوو ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی كورد ده‌رخستووه كه هه‌موو كاته‌كان هۆكاره ناوخۆییه‌كان زیاتر كاریگه‌رتر بوونه له سه‌رنه‌كه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریی نیشتیمانی له هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان، كه‌سیشمان ناتوانین نكۆڵی له‌وه بكه‌ین كه به‌رفراوانبوونی ئازادییه‌كان وشیارییه‌كی زیاتر ده‌داته خه‌ڵكی كوردستان بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و پێشخستنیان.
بۆیه پێویسته‌و وا ده‌خوازێ كه ئه‌مڕۆكه ره‌وه‌ندی كوردستانی رۆڵێكی زیاتر‌و به‌رچاوتر له رووداوه‌كانی نێو كوردستان بگێڕێت، چونكه ئه‌مڕۆ رۆشنبیران و ئازادیخوازانی كوردستان له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستییان به پاڵپشتی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دڵنیاتر به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌سه‌ڵات بوه‌ستنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ره‌و رۆژه ره‌شه‌كان ببه‌نه‌وه. هه‌ر ئێستا پێویسته ره‌وه‌ندی كوردستانی له هه‌موو وڵاتان لێژنه‌ی پاڵپشتی بۆ ئه‌و نووسه‌رو ئازادیخوازانه‌ی كوردستان پێك‌بێنن كه ده‌سه‌ڵات به بیانووی ناڕه‌وا به‌ره‌و دادگا په‌لكێشیان ده‌كات و به یاساكانی به‌عس دادگاییان ده‌كات. با هه‌نگاوی یه‌كه‌ممان ئه‌وه‌بێت، گه‌یاندنی ئه‌م كێشه‌یه به‌لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له ده‌زگاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و میدیاكانی ئه‌م ولاتانه‌ی تێیدا ده‌ژین و ده‌زگاكانی داكوكی كه‌ر له مافه‌كانی مرۆڤ... هتد. هاوكات دامه‌زراندنی سندووقێكی پاڵپشتی بۆ ئه‌و نووسه‌رانه بكه‌ینه‌وه كه ده‌سه‌ڵات له رێگای دادگا نا سه‌ربه‌خۆكانی كوردستان سزای ماددییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، ئه‌م سندووقه بتوانێ ئه‌و قورساییه له‌سه‌ر نووسه‌ران كه‌مبكاته‌وه‌و هه‌لوێستێکی به‌هێزیش بێت بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسانه‌ی ده‌بنه بنچینه‌ی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان له كوردستاندا.
