رێكخراوی سوسیالست ئینته‌رناسۆنال له بڕیارێكی كه یه‌كی ئه‌م مانگه ده‌ریكردوه بڕیاری داوه‌حیزبی وه‌ته‌نی دیموكراتی حوكمڕان له میسر له ڕێزه‌كانی ده‌ربكات، پێش ئه‌وه‌ش به چه‌ند ڕۆژێك حیزبی ته‌جموعی ده‌ستوری تونسیشی له ڕیزه‌كانی ده‌ركرد، حیزبه‌كه‌ی بن عه‌لی كه له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌م ڕێكخراوه ئه‌ندامه به تۆمه‌تی نه‌گونجانی سیاسه‌تی له‌گه‌ڵ بنه‌ما و به‌هاكانی ئه‌م ڕێكخراوه وه‌ك مارتن شوڵزی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سوسیالستی له په‌رڵه‌مانی ئه‌وروپا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی ئاماژه‌ی پێكرد ده‌ركرا، ئه‌وه‌ی لێره گرنگه باس بكری ده‌ركردنی هه‌ردووحیزبی بن عه‌لی و موباره‌ك نیه له ڕێكخراوی ناوبراو به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و هه‌ڵایه‌یه كه یه‌كێك له حیزبه زلهێزه‌كانی كوردستان چه‌ندین ساڵه له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی خۆیدا سازی داوه وای له خوێنه‌ر و بینه‌ر و بیسه‌ری كورد گه‌یاندوه كه ئه‌م ڕێكخراوه ته‌نیا جێگای حه‌ق خوازان و كه‌سانی ئاشتیخواز و دیموكراتخوازانی عه‌یار بیست و یه‌كی هاوشێوه‌ی غاندی و ماندیلایه له كاتێكدا ئه‌م رێكخراوه كه زیاتر له (170) حیزب و ڕێكخراوی سیاسی تیا ئه‌ندامه چه‌ندین هێزی سته‌مكار و گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆر و حیزبی بنه‌ماله‌یی له خۆ گرتوه وه‌ك حیزبی ده‌ستوری تونسی و حیزبی وه‌ته‌نی میسری و حیزبی شه‌عبی باكستانی و حیزبی ته‌قدومی ئیشتراكی لوبنانی كه ئه‌م چوار هێزه ئه‌ندام بونیان له‌م رێكخراوه به‌سه بۆ گه‌واهی دان كه ئه‌م ڕیًكخراوه هیچ پێوه‌رێكی نیه بۆ ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌بن به ئه‌ندام تیایا، له لای ئه‌م ڕێكخراوه كه‌سانی وه‌ك بن عه‌لی و موباره‌ك و مه‌حمود عه‌باس و ئیهودباراك كه‌سانی ئاشتی خواز و تا سه‌ر ئێسقان دیموكراسی و پابه‌ندن خۆیان و حیزبه‌كانیان به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤـ و ئازادی ڕاده‌ربڕین به‌خاڵه گه‌وره و به خاڵه ورده‌كانیشیه‌وه، به‌ڵام ڕووداوه‌كانی تونس و میسر ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ هه‌مو دونیا ئاشكراكرد به كوردستانی خۆشمانه‌وه كه ئه‌م ڕێكخراوه فڕی به‌سه‌ر دیموكراسی و مافی مرۆڤـ و ئازادی خه‌ڵك و مافی كه‌مه نه‌ته‌وه و مافی مه‌زهه‌به دینیه جۆراوجۆره‌كانه‌وه نیه و زیاتر ڕێكخراوێكه وه‌ك سه‌نته‌رێكی بازرگانی و خۆده‌رخستن و ڕیكلام وایه بۆ ئه‌ندامه‌كانی كه ڕابردووی به‌شێكیان یا گه‌نده‌ڵیه یا به هه‌ده‌ر دانی سامانی گشتیه یا پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤه یا كوشتن و تاڵان كردنه، به ڕاستی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی تیایا ئه‌ندامن تا ئێستاش و له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك دا هه‌ندێكیان له ڕاده‌به‌ده‌ر دژایه‌تی ئازادی ده‌كه‌ن و ئاماده‌ش نین وه‌ك مرۆڤـ سه‌یری هاوڵاتیه‌كانی خۆشیان بكه‌ن و له شه‌ڕ و خوێن ڕشتن و چه‌وساندنه‌وه و له ته‌زویر كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پاڵه‌وانن، میسداقیه‌تی ئه‌م ڕێكخراوه له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕوخانی حوكمه‌ته سته‌مكاره‌كه‌ی بن عه‌لی له ناو كۆمه‌ڵكای كوردی به گشتی و به‌تایبه‌ت چینه ڕۆشنبیره‌كه‌ی به‌ره‌وه ئاستێكی نزم ڕۆیشت و خه‌ڵكی هه‌رێمیش له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك و له سه‌رده‌می شۆرشی فه‌یسبوكدا ئه‌م به‌م به‌یت و بالۆرانه چیتر نه چه‌واشه‌ی ئه‌كا و نه پێی هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تی..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
