1- چمکی رۆشنبیر چۆن پێناسه ده‌که‌ی.
له راستیدا ئه‌و چه‌مكه زیاتر له پێناسه‌یێك و زیاتر له تێگه‌یشتنێك هه‌ڵده‌گرێت كه پێموانیه له‌و نووسینه‌ی ئێمه‌دا بتوانین مافی ته‌واوی پێبده‌ین، چونكه ئه‌م چه‌مكه هه‌ڵگری كۆمه‌لێك دیدو بۆچوون و هه‌روه‌ها ئایدولۆجیای جیاوازیشه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانین به شێوه‌یێكی گشتی و به سوود وه‌رگرتن له‌تێكرای ئه‌و خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی بۆ ئه‌م چه‌مكه كراوون بڵێین، روشنبیر كه‌سێكه كه خاوه‌ن شاره‌زای و تێگه‌یشتنێكی باشه له‌و پرس و بابه‌ته‌نه‌ی كه له كۆمه‌لگادا رووده‌ده‌ن، واتا بكه‌رێكی كۆمه‌لایه‌تی چاڵاكه له كۆمهلگاداو خاوه‌ن هه‌لوێستی تایبه‌تی دونیابینی خۆیه‌تی بۆ كێشه جۆراوجۆره‌كانی ژیان و كۆمه‌لگا.بۆ ناساندنی ئه‌م چه‌مكه گرنگه له نووسینه‌كانی بیرمه‌ندی ئیتالی ئه‌نتۆنیو گرامشی ده‌ستپێ بكه‌ین كه گرنگیێكی زۆری داوه به رۆڵی "رۆشنبیری" و "رۆشنبیر" گرامشی پێیوایه كه هیچ چاڵاكییه‌كی مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ر نییه له چاڵاكی هزری، به كاره داهێنانهكانیشهوه، هه‌روه‌ها و به هه‌مان چه‌شنیش هیچ كارێك و چاڵاكییه‌كی رۆشنبیریش نییه كه به‌ده‌ر بیت له كردارێكی ده‌ستیی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رۆشنبیران له ئه‌وانی تر جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه كاره‌كانیان پتر به بواره هزرییه‌كانه‌وه به‌نده تا به بواره ده‌ستی و فیزیكیهكانهوه.هه‌رچه‌نده ئه‌و چه‌مكه‌ش به هۆی گۆرانی خێرای شۆرشی ته‌كنه‌لۆجیاو زانیاریه‌كاندا گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه له زیاتر له روانگهیكهوه شرۆڤه ده‌كرێت.
به‌شێكی زۆری بیرمه‌ندان له سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه رۆشنبیره رولێكی گه‌روره ده‌بینێت له به‌رهه‌م هێنانی هۆشیاری، ئه‌وه‌ی له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه رۆشنبیر پێویستی به هه‌بوونی ئازادی نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌م كاره بكات، به‌ڵكو پێویسته ئه‌ركی خۆی له ژێر سایه‌ی نه‌بوونی ئازادیش دا جێبه‌جی بكات، چونكه له كۆتایی دا ئامانج هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه له پێناو په‌یامێكی گهرورهتردا، رۆشنبیریش ده‌توانیت ئه‌م كاره به هه‌موو رێگایه‌كی فه‌راهه‌م كرا‌و ئه‌نجام بدات، سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌ر قه‌یران و ته‌گه‌ره‌یه‌ك، بۆیه‌ش رۆڵی رۆشنبیر له ژێر سایه‌ی رژێمه دیكتاتۆره‌كان و زاڵ بوونی جه‌هاله‌ت و دواكهوتویدا گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت، تا له سیستمه دیموكراسی و پێشكه‌وتووه‌كاندا، بۆیه ناكرێت رۆشنبیر چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكات كه كه‌سێك بێت و رێی پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی له به‌رهه‌مهێنانی هۆشیاری دا بگێڕیت، به‌ڵكو پێویسته رۆشنبیر ئه‌و مافه به ده‌ستی خۆی بستێنیت و چاوه‌ڕێی فه‌راهه‌م بوونی ئازادی نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌م كاره بكات.
2- تایبه‌تمه‌ندی رۆشنبیری کورد چییه؟
روشنبیری كوردیش وه‌ك زۆربه‌ی روشنبیرانی ناوچهكامی تری جیهان هه‌ڵگری كۆمه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی و ناسنامه‌ی خۆیه‌تی كه ده‌كرێت وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ ناسینی كاریگه‌ری و جۆری ئه‌و رۆشنبیری و ئه‌و چالاكیه كۆمه‌لایه‌تی و سیاسیانه‌ی كه رۆشنبیر به‌رهه‌می دێنێت، چونكه بواره رۆشنبیریه‌كان و روشنبیرانیش به‌رهه‌می وارێكی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری سیاسی و كولتوری دیاریكراوون، كه ناكرێت دابراو بێت له كاریگه‌ریان له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی رۆشنبیر، له‌سه‌ره‌تای ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی رۆشنبیری و كوردی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رۆشنبیره تا سه‌رده‌مانێكی دورو درێژ كه ده‌كرێت ئێستاشی له گه‌لدا بێت، رۆشنبیر ێكی پاشكۆ بووه بۆ رۆشنبیری عه‌ره‌بی و فارسی، ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زاده‌ی دۆخێكی سیاسی تایبه‌ت به خۆمان بووین، كه مێژویێكه له ژێر ده‌ستی و چه‌وسانه‌وه‌و نه‌بوونی كیانێكی سیاسی و ئابوریێكی سیاسی، ئه‌م حاله‌ته وای كردووه، كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر په‌راوێزبوونی روشنبیری كوردی و هه‌روه‌ها كه‌متر كاركردنی ئه‌و رۆشنبیریه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی و ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگای كوردی، ئیتر له دوای راپه‌رینیشدا ئه‌م دۆخه ناتوانێت هاریكار بێت بۆ دروستكردنی رۆشنبیرێكی ئاكتیڤ و په‌یوه‌ست له شێوه‌ی ئه‌و رۆشنبیره‌ی كه (گرامشی) و (سارته‌ر) په‌یره‌ویان لێده‌كرد، كه‌واتا ئه‌گه‌ر مێژووی ته‌واوی روشنبیرو نه‌ته‌وه‌یك بریتی بێت له ژێر ده‌ستی و چهوسانانهوه ئیتر به ئاسانی له ماوه‌یێكی كورتدا ئاسته‌مه چاوه‌رێ ئه‌وه‌ی لیبكریت، روشنبیریێك بێت به به‌رده‌وامی هزرو مه‌عریفه به‌رهه‌م بێنێت و كاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر ئاراسته‌كردنی كۆمهلگاو ده‌سه‌ڵات و كو‌لتوردا، بۆیه هه‌رچه‌نده روشنبیری كوردی دوای راپه‌رین تاراده‌یه‌ك ئازادتره به‌ڵام تائێستاش نه‌یتوانیوه خۆی له‌و پاشگهرادانیه سیاسی و كولتوریه‌ی قوناغی ژێرده‌ستی رزگار بكات.چونكه ره‌گه به‌هێزه‌كانی كولتورو پایه نه‌مره‌كان و زیندوێتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له بونی تایبه‌تمه‌ندیه كولتوریه‌كانی دایه، به‌و مانایه‌ی نابێت ئه‌و چاكسازای و گونجانه كولتوریه به نه‌مان و سڕینه‌وه‌ی كولتهرهكهی خۆمان كۆتای پێبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر كو‌لتورێك پێویستی به تێكه‌ڵبوون و كارلێككردن و كرانه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ كولتوره جیاوازه‌كانی دونیادا، به‌تایبه‌ت له‌چركه‌ساتی ئێستادا كه جیهان یه‌ك تۆڕێكی خێرای زانیاریه له یه‌كاتدا هه‌موومان ده‌توانین به‌بینین و هه‌ستكردن ده‌رك به یه‌كتری بكه‌ین، وه‌ك بڵێی هه‌موومان دانیشتووی یه‌ك شاری بچوكین ته‌نیا كوچه كۆلانهكانمان جیاوازن، بۆیه كو‌لتورێك نیه له ئێستادا بتوانێت ده‌رگای به‌سه‌ر كولتوره‌كانی دیكه‌دا دابخات، كه‌واتا كولتوره‌كان كارلێكدهكهن له هه‌مان كاتیش‌دا به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، ئه‌م به‌ریه‌ك كهوتنهش به‌دیدی من له‌پارێزگاریكردنی كو‌لتور له خودی بونیاده‌كانی خۆی و له پێناو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له ئێستادا له‌سه‌ر سرینه‌وه‌ی كولتوره‌كانی تردا هه‌ن دێته كایه‌وه، به‌تایبه‌ت كاتێك كولتورو شارستانێتیێك وه‌ك كولتورێكی باڵا و سه‌نته‌رو مرۆڤدۆستانه خۆی نمایش ده‌كات و كولتوره‌كانی تریش به‌نا شارستانی كولتوره شهڕئامێزهكان ناوزه‌د ده‌كات.
3- جاران رخنه ده‌گیرا که رۆشنبیر نابیت ئۆرگانی بێت که‌چی ئێستا رۆشنبیران زیاترئۆرگانین و شه‌ری راگه‌یاندنی لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌وان ده‌یکه‌ن.
تێكه‌ڵبوون به‌سیاسه‌ت و دامه‌زراوه سیاسیه‌كانی ده‌وله‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كارێكی شوره‌یی و نامۆ نیه، به‌ڵكو ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و كایه‌و پرسانه‌ی كه به‌به‌رده‌وامی جێگای تێبینی و سه‌رنجی رۆشنبیران بووه به‌و پێییه‌ی ئه‌م كایه هه‌میشه رۆلێكی باڵا ده‌گێرێت له فراوانكردن و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی بواره‌كانی تری ژیانی سیاسی و ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی كولتوری، به‌دیدی من ئه‌و كایه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن رۆشنبیر‌و كه‌سانه‌ی شهرهزا به‌رێوه بردرێت باشتره تا وه‌كو كه‌سێكی ناشاره‌زاو نامۆ به‌كایه رۆشنبیریه‌كان تێیدا كاربكات، ئێمه خاوه‌نی چه‌نده‌ها نموونه‌ی مێژوویی له‌و جۆرهیهن به‌تایبه‌ت له خودی فه‌رنسا كه سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ئه‌و كێشه فكری و فه‌لسه‌فیانه‌ی نێوان پێوه‌ندیه‌كانی رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه تا ئه‌و ئاسته‌ی ناتوانین قسه له‌سه‌ر ئه‌و دوو كایه ئاڵۆزه بكه‌ین ئه‌گه‌ر نه‌گه‌رێینه‌وه بۆ بیری هاوچه‌رخی فه‌ره‌نسا كه له كێشه‌ی (دریفۆسهوه- 1894) ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته ئه‌و مشتومره‌ی نێوان بیرمه‌ندانی وه‌ك (ریمۆن ئارۆن) و (لاكان) له‌لایه‌ك و (سارته‌ر) و (میشیل فۆكۆ) له‌لایه‌كی تره‌وه، كه‌چی له هه‌مان كاتدا هه‌ر له كۆماری سێیه‌م و چواره‌می فه‌ره‌نساوه ئێمه چه‌ندها رۆشنبیری به‌توانا ده‌بینین كه به‌شدار بوونه له پۆسته باڵاكانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا هه‌ر له مێژوو نووسی ناودار François Guizot بگره كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌وكات بووه تا ده‌گاته Georges Clemenceau فیزیا ناسی به‌ناوبانگ و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا، هه‌روه‌ها ئه‌ده‌بناسی به‌ناوبانگ، Edgar Faure كه به‌هه‌مان شێوه سه‌رۆك وه‌زیران بووه، تا ده‌گاته سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای پێشوو François Mitterrand كه كه‌سایه‌تیێكی به‌رزی ئه‌ده‌بی بوو له فه‌ره‌نسا، ئه‌مانه گشتیان به‌شدار بوونه له لووتكه‌ی بڕیاره سیاسیه‌كاندا، به‌ڵام دیاره كێشه‌و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان رۆشنبیر‌و كایه سیاسیه‌كان له‌و كاته‌وه ده‌ست پێده‌كات كاتێك رۆشنبیر بڕیاری به‌شدار بوون ده‌دات له‌سیاسه‌تدا، ئیتر كوێرانه ده‌بێته به‌شێك له ئایدۆیلۆژیای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌و رووبه‌رووی هه‌موو ئه‌و په‌یامه گشتی و به‌ها ئه‌خلاقیانه ده‌بێته‌وه كه‌پێشتر خۆی به‌پارێزه‌ری ویژدان و پاسه‌وانی ئازادیه‌كانی خه‌ڵك داده‌نا، چونكه رۆشنبیر خاوه‌ن په‌یامێكی گشتی و جۆرێك لهبهرپرسیارێتیشه به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداو‌و گۆرانكاریانه‌ی كه له ئێستادا به هۆی خێرایی ئامرازه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای پێوه‌ندیه‌كان به‌به‌رده‌وامی رووبه‌روی كایه سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری و كولتوریه‌كانی دونیای ئێمه ده‌بنه‌وه، له‌و نێوه‌نده‌دا پێویسته رۆشنبیر خاوه‌ن راو په‌یامی ئازادانه‌ی خۆی بێت و به بوێری بتوانێت قسه له‌سه‌ر گشت ئه‌م بوارانه بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات و تێكه‌لبوون به‌ده‌سه‌ڵات و هاوكێشه سیاسیه‌كان بوو به‌هۆی داشۆرینی له‌و په‌یامه ئه‌خلاقیه‌ی كه پێویسته رۆشنبیر هه‌بێت، ئه‌وا بێگومان كارێكی مه‌ترسیداره هه‌م له‌سه‌ر كایه رۆشنبیریه‌كان و هه‌م له‌سه‌ر خودی سیاسه‌تیشدا.
4/ دیارده‌یه‌کی تازه که له‌ناو رۆشنبیراندا ده‌بیندرێ ئه‌وه‌یه: یا له‌گه‌ل ده‌سه‌لات به‌ته‌واوی یان ره تکردنه‌وه‌ی یه‌کجاری، ئه‌م حاله‌ته بۆ؟
پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌تان، ده‌مه‌وێ ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین ئایا ده‌سه‌ڵات و سیستمی سیاسی به‌رهه‌مهێنه‌ری پێكهاته‌و كایه رۆشنبیری و هزریه‌كانی كۆمه‌ڵگان یاخود، ئه‌وه كایه و پێوه‌ندیه رۆشنبیریهكانن كه سیاسه‌ت و فه‌رمانره‌وایی و له بواره مه‌عریفی و به‌ها زانستیه‌كان به‌رهه‌م دێنن.؟ یاخود به‌مانایێكی تر ئایا ئه‌ركی رۆشنبیر پارێزگاریكردنه له سه‌قامگیری بونیاده كۆمه‌لایه‌تی و سیستمی به‌ها مه‌عریفیه‌كانی كۆمه‌ڵ، یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌ركی رۆشنبیر بریتیه له داهێنان و كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسۆ هزریه نوێیانه‌ی له‌رێگای ره‌خنه‌گرتن له پاشماوه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی روانگه تهسكبینهكان و دونیا بینی و ئایینبینی ئێمه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگا، له‌پێناو رزگاركردنیی كۆمه‌ڵ له دیدگا دۆگماكاندا، كه دواجار به‌رهه‌مهێنه‌ری كۆمه‌ڵگایێكی داخراو‌و چه‌قبه‌ستوون.؟ ئایا ده‌سه‌ڵات به‌و ئهركو ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی رۆشنبیر رازیه له‌ماڵه پهرژینكراوهكانی خۆیدا كه رۆلێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی رههائامێزو بێشه‌رمانه‌یه، له‌وانه‌یه ببێته هۆی بنكۆڵكردنی هه‌ژموونی ده‌سڵات به‌سه‌ر كایه‌كانی تری كۆمه‌ڵگادا.؟ ئه‌مانه چه‌ند پرسیارگه‌لێكن له‌وانه‌یه زیاتر له وه‌ڵامیك هه‌ڵبگرن كه له‌وانه‌ی منیش له ئێستادا ئاماده‌ییم تێدا نه‌بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویسته بوترێت ئه‌وه‌یه كه خودی ده‌سه‌ڵات نابێت كار له‌سه‌ر داگیركردن و خه‌ساندنی كایه رۆشنبیریه‌كان بكات، چونكه كایه رۆشنبیریه‌كان نابێت به‌به‌رده‌وامی كار له‌سه‌ر خزمه‌ت كردن و ره‌وایه‌تیدان به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بكه‌ن، ئه‌وه كاری رۆشنبیران نیه ئه‌وه كاری ده‌زگا سیاسیه‌كانی ده‌سه‌ڵات و پارته سیاسیه‌كانه، له‌به‌رامبه‌ریشدا نابێت رۆشنبیر له روانگه‌ی ئه‌و لۆجیكه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بڕوانێت كه ده‌ڵێت" هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان خۆله‌مێشین، هه‌موو حیزبه‌كان تۆتالیتارین و هه‌موو گوتارێكیش فاشیسته" به‌ڕای من ئه‌م دوو بواره نابێت گوتاره‌كانیان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكرێَت، ئه‌ركی رۆشنبیر ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مهێنه‌ری كایه مه‌عریفیه‌كان بێت جا ئه‌م بواره به‌ره‌خنه گرتن له‌ده‌سه‌ڵات كۆتایی بێت، یاخود به‌دروستكردنی فۆرمی ده‌سه‌ڵاتێكی باش- good governance مه‌رجیش نیه رۆشنبیر خاوه‌ن هه‌لوێستێكی روون و راسته‌وخۆ بێت له‌سه‌ر كۆی ئه‌و ئه‌رگیۆمێنت و مشتومڕانه‌ی كه رۆژانه له‌سه‌ر كیشه و دیارده‌كان له‌ئارادان، بێده‌نگی رۆشنبیر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك دیارده‌ی سواوادا به‌مانای بێهه‌لوێستی رۆشنبیر نایێت، به‌ڵام كێشه‌كان لێره‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت هه‌موو رۆشنبیره‌كان ده‌سته‌مۆ بكات به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه ده‌سه‌ڵات پانتایێكی ئازاد بۆ رۆشنبیر به‌ڕوا نه‌بینێت كه تیایدا به‌رهه‌م هێنه‌ری مه‌عریفه‌ی ئازاد بێت، دروست كردنی ئه‌م دۆخه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه له‌قۆناغه‌كانی دوای راپه‌رینه‌وه بینیمان له‌كوردستاندا رێك به‌مانایی ناچاركردنی رۆشنبیران دێت بۆ خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانیان، كه‌مبوون ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی له كوردستان توانیبێتیان خۆیان رزگار بكه‌ن له ته‌له‌زگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه له‌ئێستادا چه‌مك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی رۆشنبیرانیش جۆرێك له نوشستی تێكه‌وتووه به هۆی ئه‌و شه‌پۆله زانیاری و مه‌عریفیانه‌ی كه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستی پێڕابگات، به‌و واتایه‌ی له ئێستادا رۆشنبیر ته‌نیا تاكه به‌رهه‌مێنه‌ر و پاسه‌وانی حه‌قیقه‌ت نیه، سه‌رده‌می رۆشنبیری ئینسكلۆپیدیای به‌سه‌رچوو، ئێمه له ئێستادا زیاتر له قۆناغی تایبه‌تمه‌ندبوونی زانسته‌كان داین، به‌ومانایه‌ی به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی دیدگاكانی رۆشنبیر بۆ بوارێكی دیاریكرا چونكه رۆشنبیر له ئێستادا چیتر ئه‌و كائینه ئه‌فسوناویه نیه كه بتوانێت قسه له‌سه‌ر كۆی كایه جیاوازه‌كانی زانست بكات، به‌و لۆجیكه كلاسیكیه‌ی كه پێویسته رۆشنبیر له هه‌موو شتێك‌دا شتێك بزانێ و له شتێكیشدا هه‌موو شتێك بزانێت، نابێت بیرمان بچێت ئێمه له‌به‌رده‌م گوتارێكیش داین كه ده‌مێكه مه‌رگی رۆشنبیری راگه‌یاندووه، به‌ڵام دیاره ئێمه به‌ڕه‌هایی ره‌دووی ئه‌م تێروانینه ناكه‌وین، به قه‌د ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه بڵێین رۆشنبیران خاوه‌ن په‌یامێكی كاریزما نین، كهمنین ئه‌و رۆشنبیره ئایدیۆلۆجیستیانهی كه به‌هۆی تێزهكانینهوه فاشیزم نازیزم و ئیسلامیزمیان به‌رهه‌م هێنا.هه‌ردوو كایه‌كانی رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات بێ ناشیرینی و بێ خه‌وش نین هیچ كامێكیشیان به‌به‌رده‌وامی جوان و ئیلهام به‌خش نین.
5- ده‌سه‌لات چی له رۆشنبیر ده‌وێ و رۆشنبیر ده‌بێ چۆن مامه‌له‌ی له‌گه‌لدابکات؟
سروشتێ هه‌ر ده‌سه‌لاتێك بگریت له دونیادا حه‌ز به‌وه ده‌كات خاوه‌ن له شكرێكی به‌هێز بێت له‌گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌لگادا، روشنبیرانیش به‌و پێیه‌ی توێژێكی كاریگهرو چالاكی كۆمه‌لگان ده‌سه‌لات هه‌میشه ده‌یه‌وێت پشت قایم بێت به زۆرترین ژماره‌ی رۆشنبیر نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌لكو به‌كاریشیان بێنی بۆ به هێزكردنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و قه‌یران و مه‌ترسیانه‌ی كه‌ر رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌ك نیه له ده‌سه‌ڵات چونكه ده‌سه‌ڵات به‌دوای ره‌زامه‌ندی خه‌لك و پێكهاته‌كانی كۆمه‌لگادا ده‌گرێت بۆ به‌ده‌ستهینان و قایمكردنی پێگه‌ی ره‌وایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، به‌ڵام هه‌له‌كه له‌و خاله‌دا ده‌بێت كه رۆشنبیر بێته ژێرباری ده‌سه‌لاتێك كه بیه‌وێت په‌یامه ناره‌واو ناشیرینیه‌كانی خوێ پێ داپۆشێت، رۆشنبیر له‌و به‌ها رۆشنبیری و په‌یامه ئینسانیه‌ی داببرێت كه رۆشنبیر به‌رهه‌می دێنێت، بۆیه پێویسته رۆشنبیر خاوه‌ن په‌یامی دروستی خوی بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تیانه‌ی كه له‌كۆمه‌لگادا به به‌رده‌وام جێگای تێبینین، كه‌م نین ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی كه خاوه‌ن په‌یامێكی دیار بوون له كۆمه‌لگای كوردیدا به‌ڵام به تیكهلبوونیان له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتدا له شه‌و رۆژیكدا وون بوون و تواونه‌وه، ئه‌گه‌ر تیكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات به‌و ئاراسته‌یه‌دا بێت كه ئاماژه‌مان پێدا ئه‌وه ئێمه له‌به‌رده‌م كوتایی رۆشنبیر‌و مه‌رگی رۆشنبیرداین.
زوبێر ره‌سول
له‌سالی 1980 له رواندوز له دایك بووه
له 2001 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانسته سیاسیه‌كان به‌ده‌ستهێناوه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین
له 2008 بورانامهی ماسته‌ری به‌ده‌ست هێناوه له هه‌مان كۆلێژ
چه‌ندان نوسین و توێژینه‌وه‌ی هه‌یه له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا
ئێستا مامۆستایه له كۆلیژی یاسا‌و رامیاری/ به‌شی زانسته سیاسیه‌كان/ زانكۆی سه‌لاحه‌دین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
