یه‌كێك له پیشه هه‌ره‌پیرۆز و ترسناكه‌كانی دوای ڕاماڵینی داموده‌زگاكانی حزبی به‌عس له كوردستاندا پاككردنه‌وه‌ی خاكی به مینڕێژكراومان بوو، سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم ڕێكخراوێك به ناوی (ئێم ئه‌ی جی) یه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ری هه‌ڵدا و سه‌دان كوڕه‌هه‌ژاری میلله‌ته‌كه‌مان له پێناوی بژێویدا به نه‌شاره‌زایی چوونه ناو ئه‌م كاره مه‌ترسیداره‌وه، ده‌یان كه‌سیان له كاتی مین هه‌ڵگرتنه‌وه‌دا شه‌هید و سه‌دانیشیان بریندار و كه‌مئه‌ندام بوون، به تێپه‌ڕ بوونی ڕۆژكار ڕێكخراوی تریش په‌یدا بوون و تا گه‌ییشته ئه‌وه‌ی كرایه مقاوه‌لات و به ته‌نده‌ر ده‌درایه كۆمپانیاكان و قازانجێكی زۆر به كۆمپانیاكان و كرێیه‌كی كه‌میش به دیماینه‌ر و تیم لیده‌ره‌كان ده‌بڕا.
زیاتر له 10 – 12 ساڵه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی بۆ كاروباری مین له سلێمانیدا كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه به ناوه‌كه‌ی بێت ده‌بێت حكومی بێت، ئه‌گه‌ر حكومیش بێت ده‌بێت چ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی و چ كارمه‌نده‌كانی به فه‌رمی بناسرێن و وه‌كو هه‌ر ده‌زگا و فه‌رمانگه‌یه‌كی دیكه‌ی حكومی كاره‌كه‌یان به خزمه‌ت بۆ ئه‌ژمار بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت كارمه‌ندانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه زۆربه‌یان (پێم وا بێت هه‌موویان) تا ئێستا وه‌كو كارمه‌ندی فه‌رمی دانه‌مه‌زرێنراون و هه‌ر به گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن، كه واته له ته‌واوی ئه‌و مافانه بێبه‌شن كه پێویسته بۆ فه‌رمانبه‌رێك دابین بكرێت، به تایبه‌تی خانه‌شینی و هه‌روه‌ها ده‌ركردن، كه ئه‌مه پایه‌یه‌كی له‌قی زامنی ئایینده‌یانه بۆ ماڵ و منداڵه‌كانیان، له لایه‌كی تریشه‌وه تیایاندا هه‌یه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته دووچاری ڕووداوێكی دڵته‌زێن ببنه‌وه كه هه‌میشه به حوكمی ئیشه‌كه‌یان له ئانوساتدا ئامبازیان ده‌بێته‌وه ئه‌وا به گوێره‌ی ئه‌و په‌نده كوردییه حیسابیان بۆ ده‌كرێت كه ده‌ڵێت: ( (ئه‌گه‌ر بۆ بۆره پیاو خۆت بده‌یت به كوشت، ده‌ڵێت: به ئه‌مری خوا مرد!) )، له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا كه‌سانێك هه‌ن به‌ر له دروستبوونی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن و به درێژایی ته‌مه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش تیایدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ی بوونه‌ته كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا، خاوه‌ن بڕوانامه‌شن، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی له بۆشایی هه‌وادا هه‌نگاو بنێن ناتوانن پێشڕه‌وی بكه‌ن و له جێی خۆیاندا و له نێو بازنه‌یه‌كی بۆشدا ده‌خولێنه‌وه، كه‌چی به‌ڕێزێك به ناوی (جه‌مال نادر حه‌مه‌د) ناسراو به (حاجی مه‌سیفی) له‌وه‌تی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هاتۆته بوون، ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌كه‌ی ڕێگه‌ی پێنه‌داوه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی ده‌ست به‌كار بێت، به‌ڵكو به درێژایی ئه‌و هه‌موو ساڵه به (بریكاری به‌ڕێوه‌به‌ر) له‌وێیه، بریكار ده‌ڵێم نه‌ك جێگر كه واته خه‌سڵه‌ت و ڕواڵه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی زیاتر له 10 ساڵه به باڵایدا بۆی بڕاوه، خۆزیا جێگر بوایه و به تێپه‌ڕ بوونی كات پله‌ی ئیستیحقاقی خۆی ببڕیبایه و به پێی بڕوانامه‌كه‌شی بكرایه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ر، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی تاپۆكه‌ی لی نه‌سه‌نرێته‌وه چۆته به‌ر خوێندن و ساڵانێكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو ئیشوكار و نووسراوه‌كانی به واژۆی (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مین به وه‌كاله‌ت – جه‌مال نادر حه‌مه‌د) ه‌وه ده‌رده‌چێت! جا نازانم كه‌سێكی شایسته و چالاك و لێهاتوو له‌م كوردستانه‌دا بوونی نیه له‌و زیاتر یان ده‌بێت له ئاستی ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌دا سه‌ری سوڕماومان بله‌قێنین و فیكه‌ی نیگه‌رانی بكێشین!
(شتێكه ده‌ڕوات و پای نیه، ده‌گریه‌ت و چاوی نیه، هاوار ده‌كات و ده‌می نیه)، هه‌موو كه‌س ده‌زانێت ئه‌م مه‌ته‌ڵه – هه‌وره -، به‌ڵام (كه‌سێكه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی نیه، ساڵانێكه هه‌ر خۆی له‌وێدایه و دائیره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نیه، به وه‌كاله‌ت ئیمزا ده‌كات به - به‌ڕێوه‌به‌ریی - بۆی نیه) هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵی بێنێت ئه‌م مه‌ته‌ڵه، كه‌سێكی ژیره و ناگه‌نده‌ڵه، به مه‌زه‌نده‌ی من ئه‌مه به‌ده‌ر نیه له كوتله‌بازی و پێڕپێڕێنه، نه‌كه‌ی وبڤه‌یه، پیاوی پسپۆڕ و چالاك مه‌دوێنه، ئه‌گه‌ر له مقه‌باش بێت پیاوی حزبی بۆ بێنه، ئه‌وسا شازی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی به‌رهه‌م بهێنه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
