ئا/ رۆژتیڤی ... 
ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له 13.ساڵڕۆژی پیلانگێڕییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌دا، مێژووی قڕكردنی گه‌لیكوردی نرخاند.ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی كرد كه قڕكردنی كوردان 85 ساڵه بێپسانه‌وه به‌رده‌وامه و ئه‌وڕۆ به ده‌ستی ئاكه‌په به‌ڕێوه ده‌چێ.ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها سڵاوی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد له ڕژهه‌ڵاتی كوردستان و، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندامی پژاك حسێن خزری كرد و گوتی: پێوسیته له‌به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی خزری، هه‌موو لایه‌ك وڵامده‌ره‌وه بێت.
ڕێبه‌ری گه‌لیكورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له دیداریدا له گه‌ڵ پارێزه‌رانی، به بۆنه‌ی 13.ساڵڕۆژی گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نرخاندنه‌كانی خۆی له باره‌ی مێژووی له‌ناوبردنی گه‌لی كورد له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ده‌ربڕی و ده‌ستنیشانی كرد كه مێژووی قڕكردنی كوردان له توركیه، 15 ی شوباتی 1925 به هه‌وڵه‌كانی گێره‌شێوێنی دژ به شێخ سه‌عید ده‌ستپێده‌كات.
ئۆجه‌لان ئه‌م بابه‌ته‌ی وه‌ها ڕاڤه كرد: - ئه‌و مێژووه ئاشكرایه كه به گێره‌شێوێنییه‌ك شێخ سه‌عید هان ده‌ده‌ن و به‌ره‌و په‌تی سێداره‌ی ده‌به‌ن.له 15ی شوباتی ساڵی 191925 دا ئه‌و پیلانگێڕییه له‌دژی شێخ سه‌عید پێكدێت.دیسان له 15ی شوباتدا منیان به پیلانگێرییه‌ك هێنایه توركیا.شێخ سه‌عید له 29ی ژوئه‌ندا له‌سێداره درا.وه‌ك ده‌زاندرێ بڕیاری له‌سێداره‌دانی منیش 29 ژوون درا.15ی شوباتی ساڵی 1925 له كۆماری توركیادا سه‌ره‌تای مێژووی له‌ناوبردنی كوردانه و 85 ساڵ به‌سه‌ردا تێپه‌رییه‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش سیاسه‌تی له‌ناوبردن به‌شیوازی جۆراوجۆر به‌رده‌وامه.كۆمه‌ڵكوژی كوردان له كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان زۆر دژوارتره و به‌رده‌وامه.سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، كوردان هێشتا له‌سه‌ر پێن.ناتوانن كوردان له‌ناوبه‌رد.كورد هێشتا، درێژه به هه‌بوونی خۆیان ده‌ده‌ن.كۆمه‌ڵكوژی دژ به كوردان نه‌ك ته‌نها له ڕووی فیزیكییه‌وه، به‌ڵكوو له ڕووی كولتوری، ئابوری، سیاسی، دینی و به‌هه‌ر شێوازێك به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه ئه‌مڕۆ به سه‌ركێشی ده‌سه‌ڵادارانی ئاكه‌په به‌ڕێوه‌ده‌بێت و وه‌ها سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر هێزه شاراوه‌كانی ئه‌مڕۆی توركیا: -ساڵی 1925 هێژمۆنی جه‌هه‌په له توركیا باڵا ده‌ست بوو.كۆمه‌ڵكوژكردنی كوردان به‌ئه‌وان ده‌ستی پێكرد.به‌ڵام له ساڵانی 2000 دا ئه‌وه‌ی كه درێژه به كۆمه‌ڵكوژییه‌كان ده‌دات، ئاكه‌په‌یه.به‌واتایه‌كی تر نوێنه‌رایه‌تی بیسته‌كانی جه‌هه‌په، ئه‌مڕۆ ئاكه‌په ده‌یكات.ساڵانی 1950 دوای ئه‌ندامییه‌تی توركیا له ناتۆ، كۆمه‌ڵكوژییه‌كان به‌ریبازی جۆراوجۆر و له‌لایه‌ن هێزئی زیاوازه‌وه درێژه‌یان پێده‌درێت.به كوده‌تای 27ی مه‌ی، گلادیۆی میلی و هێزی چه‌پگر له‌ناو بران.له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می تانسۆ چله‌ریشدا، پێواژۆی گلادیۆی سه‌ربه‌خۆ ده‌ستیپێكرد و ساڵانی 2000 له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئاكه، گلادیۆی تایبه‌ت كه‌وته جموجۆڵ.
سه‌باره‌ت به له‌ناوبردی ئه‌و لایه‌نه‌ی گلادیۆ كه شه‌ڕی ڕه ده‌كردوه ئۆجه‌لان گوتی: ساڵی 1999، به هێنانی من بۆ توركیا لایه‌نی سه‌ربه‌خۆی گلادیۆ كه له‌هه‌موان زیاتر له‌دژی ئێمه شه‌ڕیان كرد، تێگه‌یشتن كه ئیدی پرسه‌كه به ریبازی توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت.به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه، له‌ناو بران.
ئۆجه‌لان له‌و باره‌و به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بوو: لایه‌نی شه‌ڕخواز له‌ناو گلادیۆی تایبه‌تدا به‌جێ كران.ئیدی ئه‌و بابه‌ته ڕوونبۆوه.به‌نه‌مای ئه‌مه‌س به دیداری ئه‌ردۆغان و بوش له واشنتۆن داندرا.ئه‌وی ئه‌مرۆ ده‌كرێت، ئۆپه‌راسیۆنی گلادیۆی تیبه‌تی ئاكه‌په‌یه دژ به گلادیۆی سه‌ربه‌خۆی چیله‌ر و سه‌رفه‌رمانداری ئه‌رته‌شی ئه‌و كات، دۆغان گوره‌شه.
سه‌باره‌ت به پیلانه‌كانیش دژ به لایه‌نگرانی دیالۆگ، له گه‌ڵ ئیمڕاڵی ئۆجه‌لان وه‌ها دووا: له سه‌ره‌تای هێنان بۆ ئێره، فه‌رماندارانی كه ده‌هاتن بۆ ئێره ده‌یانوت؛ ئێمه ده‌توانین پرسه‌كه به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه كه هێزێك ئه‌وانی ئاسته‌نگ كرد.دوای ئه‌مه ئاكه‌په گه‌یشته ده‌سه‌ڵات و دواتر پێواژۆی له‌ناوبردنی ساڵانی 2002 تا 2004 ده‌ستی پێكرد.كاتێك سیاسه‌تی له‌ناوبردن ئامانجه‌كانی نه‌پێكا، پرۆسه‌ی دادگییكردنه‌كان ده‌ستی پێكرد.دواتر له ساڵی 2007 دا له كۆبونه‌وه‌ی حوكمه‌ت و ئه‌رته‌ش له كۆشكی دۆڵمه باخچه‌سی هه‌ردوو لایه‌ن دژ به كوردان ڕیككه‌وتن.
ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی كرد كه سیاسه‌تی نوێی كۆمه‌ڵكوژی له ئارادایه و گوتی: ئاكه‌په به ئازادكردنی ئه‌ندامانی حیزبوڵا و دامه‌زراندنی ئه‌رته‌شێك له مه‌لاكان، ئاماده‌كاری ئاواكردنی ئه‌رته‌شێكی پشتیوان ده‌كات.ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا ده‌ستنیشانی كرد كه حیزبوڵا پارچه‌یه‌كی بچوكه له ڕێكخراوه‌یه‌كی به‌رفراوان و قوڵ و بانگی وشیاری كرد له‌به‌رامبه‌ر پیلانه شاراوه‌كان.
له‌و باره‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیكی وه‌ها ده‌كات: - ئێستا باس له لێبوردن، به‌سیاسیكردن و ڕێخۆشكردن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كوژه‌رانه.ئه‌مه به چ واتائه‌ك دێت؟ ئایا ئه‌مه ڕێكخستنێكی سیاسییه كه باس له گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی ده‌كرێت؟ له كرداره‌كانیان بڕوانن، هه‌میشه كوردانی ئازادیخوازیان كردۆته ئامانج و كوشتویانن.ئه‌وانه ڕێكخستن نین، به‌ته‌واوی بكوژ و په‌نجه له‌سه‌ر په‌له‌پیتكه‌بوون بۆ له‌ناوبردنی كوردانی سیاسی.كاتێك من وتم، حه‌ماسی كورد، باسم له‌وه كردبوو و تیشكم خستبۆسه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه.بی ئه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ببیته مایه‌ی تێگه‌یشتن، ئه‌و پیلانگێڕیانه چۆن ده‌توانن پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه؟ باس له ژیته‌می پێش‌و و هی نوێ ده‌كه‌ن، هه‌ندێ نوسه‌ر هه‌ن، كه نازانم ئایا هه‌ستیان به‌و جیاوازییه كردووه یان نا، به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست بیت یان له ڕووی نه‌زانیانه‌وه ده‌توانن ببنه ئمرازیكی ئه‌و پیلانانه.ڕاست نییه بلێین "حزبوڵا سێ چوار كه‌سن و نابێ جدی بگیرێن و خاوه‌ن هێز نیین، حیزبوڵا ته‌نها پارچه‌یه‌كی بچوكه له‌و ڕێكخراوه به‌رفراوانه.ئه‌وه‌ی گرینگه، دیتنی پیلانه‌كانه له چوارچیوه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا.
سه‌باره‌ت به پیلانگێرییه‌كانی ئاكه‌په ئۆجه‌لان به‌و شێوه‌یه له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو:
- فه‌رموون ئه‌وه به‌شیك له ئه‌رته‌ش شه‌ری ناوێت و بێزار بووه.به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاكه‌په نا‌توانیت به‌و لایه‌نانه شه‌ڕ به‌ڕیوه‌به‌رێت، هێزی تایبه‌تی 50 هه‌زار كه‌سی ڕیكده‌خات و ئه‌و كه‌سانه به به‌خششی، ملیار و نیوێك به‌هه‌ر یه‌كه‌یان به‌خۆیانه‌وه ده‌به‌ستیته‌وه.له لایه‌كی تروه ئه‌رته‌شێكی 15 هه‌زار مه‌لایی ده‌نێریته كوردستان.ئه‌و مه‌لایانه بۆ ئه‌ركێكی تایبه‌ت نێردراون، ئاكه‌په به دامه‌زرندنی ئارته‌شی تایبه‌ت و مه‌لای تایبه‌ت و هه‌روه‌ها به‌ئازادفكردنی ئه‌ندامانی حیزبوڵا هه‌وڵ ده‌دا كوردان له‌ناو به‌رێ.له زۆر شوێنی هه‌رێمه‌كه مه‌لا و ئه‌ندامانی حیزبوڵا به‌كار دێنێ.
دێرسیمیان له‌ناوبرد.ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن كوردبوونی هه‌رێمی ده‌رسیم بسڕنه.هه‌روه‌ه اله ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ساڵی 2000 كه له‌ژێر ناوی كه‌جه‌كه‌دا به‌ریوه‌چوو، سیاسه‌توانبانی كوردیان خسته زیندانه‌كانه‌وه، ئایا ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێ، به‌واتای كۆمه‌ڵكوژی فیزیكی، سیاسی و مه‌عنه‌ویی نییه؟
ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها باسی له مه‌ترسییه‌كانیش كرد و گوتی: بۆ له‌ناوبردنی كوردان، گه‌لێك پیلانگێڕی له گۆڕین.ئه‌و ڕێبازانه‌ی وه‌گه‌ڕیان خستووون زۆر مه‌ترسیدارن.
سه‌ره‌تا هه‌ندێ سیاسه‌توانی كوردیان وه‌كو لایه‌نگر و دژبه‌ری شه‌ڕ ڕاگه‌یاند و ویستیان ڕیزه‌كانیان پارچه بكه‌ن، پیلانگیری له‌و شێوه‌یان خسته گه‌ڕ.بێگومان ئه‌و پیلانه خۆی به ئاكه‌په سنوردار ناكات، به‌ڵكو ئاكه‌په ته‌نها پارچه‌یه‌كی بچوكه له‌و ڕیكخراوه.سه‌رێكی تا ئه‌مریكا درێژ ده‌بێته‌وه.ده‌بێ هێزه بنچینه‌ییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه ببیندرێن.
رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان كرد كه ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌وا له مانگی مارسدا رووده‌ده‌ن روودگه‌لی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ن..ئۆجه‌لان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و بانگه‌وازی بۆ شه‌ڕ ناكات و داوای له‌ده‌وڵه‌تیش كرد كه به‌رپرسیارێتی خۆی به‌جێبێنیت و گووتی: "ئه‌گه‌ر وه‌كو میسر له‌ئامه‌دیش گه‌ل چه‌ندین رۆژ گۆڕه‌پان و كۆلانه‌كان به‌جێنه‌هێڵن و داخوازییه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌وا ئه‌وكاته ئاشتی دێته‌دی"
رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و رووداوه‌كانی میسر و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر رۆژهه‌لاتی ناوین كرد و ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه دیداره‌كان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام ده‌كات و ده‌ستنیشانیشی كرد كه هه‌وڵدانه‌كانی ئه‌و بۆ چاره‌سه‌ری كه‌م نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ده‌وڵه‌تیش له‌م پێواژۆیه‌دا به‌رپرسیارێتی خۆی به‌جێبێنێت.
ئۆجه‌لان ئه‌وه‌شی به‌بیرهێنایه‌وه كه مانگی مارس له پێواژۆی داهاتوودا یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه و گووتی:" له‌مانگی مارسدا ئه‌وه به‌دیار ده‌كه‌وێت كه ئایا پێواژۆیه‌كه به ئه‌رێنی به‌ڕێوه ده‌چێت یان به‌بنبه‌ستی ده‌گات.به‌هۆی هه‌لومه‌رجی خۆمه‌وه من ناتوانم لێره دیدار ئه‌نجام بده‌م.من ده‌توانم به نموونه‌یه‌ك ره‌وشه‌كه راڤه بكه‌م: حه‌وزێك هه‌یه و ئاوی تێدا نییه، به من ده‌ڵێن؛ له‌م حه‌وزه بێ ئاوه‌دا مه‌له‌وانی بكه.من له‌حه‌وزێكی بێ ئاودا چۆن مه‌له‌وانی بكه‌م؟ له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له ئارادایه من ناتوانم رۆڵی خۆم بۆ چاره‌سه‌ری بگێڕم.با كه‌س چاوه‌ڕوانییه‌كی وه‌های نه‌بێت، ئه‌مه راستیش نییه.ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵدانانه‌ی ئێمه بێ ئه‌نجام بمێننه‌وه، ئه‌وا چاره‌سه‌ریش به‌دینایه‌ت.له‌ره‌وشێكی وه‌هادا ده‌كرێ چ رووبدات، من پێشتر باسم لێیه‌وه كردبوو.ئه‌و لێدوانانه‌ی كه‌وا سه‌باره‌ت به مانگی مارسدا كردبووم، بانگه‌وازیی نیین بۆ شه‌ڕ."
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی كرد كه سه‌رۆككۆماری ئێراق ده‌توانێ له‌چاره‌سه‌ری پرسی كورددا رۆڵی خۆی ببینێت.
ئۆجه‌لان پێواژۆی ئاگربه‌سته‌كه‌ی ساڵی 1993شی به‌بیرهێنایه‌وه و گووتی:" تاڵه‌بانی چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا گووتبووی؛ چاره‌سه‌ری له باشوور به‌چاره‌سه‌ری له باكووره‌وه په‌یوه‌سته.ئه‌وا ئه‌م ره‌وشه له‌رۆژی ئه‌مڕۆدا وه‌كو ره‌وشی میسره.هه‌روه‌ك چۆن گۆڕانكاری رژێمه‌كانی هه‌رێمه‌كه په‌یوه‌سته به گۆڕانكاری رژێمی میسر، چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌باشووریش په‌یوه‌سته به چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له باكووردا.هه‌ربۆیه باكوور میسری عه‌ره‌به‌كانه."
ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی به گرنگیی لایه‌نی ئاسایشی و دیموكراتیكبوون له چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورددا كرد و به‌مشێوه‌یه خۆپاراستنی ره‌واشی وه‌ها شرۆڤه كرد:" چه‌مكی خۆپاراستنی ره‌وا به واتای رێكخستنكردنی گه‌ل له‌هه‌موو رووێكه‌وه دێت، هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌و چه‌مكی خۆپاراستنه پێشبخرێت كه‌وا گه‌لیش شوێنێ خۆی تێدا بگرێت.ده‌بێت ئه‌مه وه‌كو هێزێكی چه‌كداری نه‌بێته مایه‌ی تێگه‌یشتن."
ئۆجه‌لان چالاكییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی گه‌لیشی وه‌كو شێوازێكی خۆپاراستن به‌ناوكرد و سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی گه‌لی میسریشی به نموونه هێنایه‌وه و گووتی:" ئه‌گه‌ر وه‌كو میسر له ئامه‌دیش گه‌ل چه‌ندین رۆژ كۆڵان و گۆڕه‌پانه‌كان به‌جێنه‌هێڵن و داخوازییه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌وكاته ئاشتی دێته‌دی، ئه‌وكاته ئه‌ردۆغانیش ناچار ده‌بێت داوای چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد بكات.خۆی له ئامه‌د ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه‌وا به ملیۆنان كه‌س كۆببنه‌وه.ئه‌م شێوازه خۆپاراستنی ره‌وایه.من لێره‌دا گه‌ل ناوروژێنم.من له‌رێگای ئاشتیانه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌گه‌ڕێم."
ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان كرد كه ئه‌و ره‌وشه‌ی میسر و تونس له‌ئارادایه، شرۆڤه و ده‌ستنیشانكردنه‌كانی ئه‌وی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوین كه له به‌رگرینامه‌كانیدا كردوونی، پشتراستی كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به گرنگێتی كۆنفیدرالیزمی دیموكراتی كرد و گووتی:" من پێشتریش گووتبووم؛ رژێمه دیكتاتۆره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كرێ به كۆنفیدرالیزمی دیموكراتی هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه.كۆنفیدرالیزمی دیموكراتی تاكه چاره‌سه‌رییه.سه‌ره‌تای مانگی مارس به واتای سه‌رهه‌ڵدان نایه‌ت.به‌پێچه‌وانه‌وه ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه‌كه پرسی كورد به‌رێگای دیموكراتی و ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێ.ئه‌گه‌ر رێگاكانی ئاشتی بنبه‌ست ببێت، ئه‌وا توندوتیژی زیاتر ده‌بێت.ئه‌م ره‌وشه ده‌كرێ رێگا له‌به‌رده‌م قۆناخی جودابوونه‌وه‌ش بكاته‌وه.بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كان به‌لاوه بنێرن، ده‌بێت رێ له‌به‌رده‌م شێوازی دیموكراتیی بكرێته‌وه.من پێش ئێستا نموونه‌ی ئه‌و كچه ماردینییه‌م دابوو، كه‌وا له‌لایه‌ن دووسه‌د كه‌سه‌وه ده‌ستدرێژی كرابووه سه‌ری، هیچ ده‌ستدرێژیكارێك سزا نه‌درا.له شه‌خسی ئه‌و كچه‌دا سووكایه‌تی به هه‌موو ژنانی كورد كرا.ئه‌م سیاسه‌ته له‌زۆر ده‌ڤه‌ردا به‌ڕێوه‌ده‌برێت."
ئۆجه‌لان هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی داهاتووی هه‌ڵسه‌نگاند و سه‌رنجی ڕاكیسایه سه‌ر گرینگی به‌ره‌ی یه‌كیه‌تی دێموكراتیك.هه‌روه‌ها له‌پێناو بره‌ودان به سیاسه‌تی دێموكراتیك، ئاماژه‌ی به گرینگی كردنه‌وه‌ی ئاكادیمیای سیاسه‌ت كرد.ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی له توركیا گوتی: كوردان به‌ڕێگای پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌بێت.چونكه ئه‌گه‌ر له چوارجیوه‌ی پارتییه‌كدا به‌شداری بكه‌ن و ڕیژه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش تێپه‌رێنێ، به‌ڵام ڕێگایان پێ ده‌گرن.گرینگه، كه‌سانی خۆپێڵدراو، خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی زانا و شیاو بن.ده‌توانن له چوارچیوه‌ی به‌ره‌یه‌كی دیموكراتیكی نه‌ته‌وه‌یی به‌شداری هه‌ڵبژارنه‌كه ببن.
ئاماژه‌ی به گرینگی سیاسه‌تی دێموكراتیك كرد و گوتی، پێویسته له ئاكادیمییه‌كانی سیاسه‌تدا، تیكۆشانی مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ر و وێژه‌یی پێشبخرێت.ئۆجه‌لان بانگه‌وازی له كوردان كرد، كه مێژووی خۆیان باش بناسن و سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر ئه‌و خاڵانه: - ته‌نها به خاوه‌نده‌ركه‌وتن له كوردایه‌تی به‌س نییه.كوردان پێویسته مێژوو ڕاستی خۆیان به‌باشی بناسن.له ساڵی 1966 و 67 دا كاتیك له ده‌بیرستان ده‌مخوین، یه‌كه‌م جارم بوو گوێم له گۆرانییه‌كانی ئارام تیگران گرت، له‌و كاته‌وه خاوه‌نداری له كوردبوونی خۆم ده‌كه‌م.
ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان باسی له تیكۆشانی ئازادی ژنانیش كرد و گوتی: -ژنان ده‌توانن پێشه‌نگایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی به‌سه‌رده‌مكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بكه‌ن.ئه‌وه‌ی گرینگه ئاواكردنی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌یه.ئاواكردنی نوێنه‌رایه‌تی خوداوه‌نده‌كان دوای هه‌زاران ساڵ، زۆر گرینگه.ئه‌گه‌ر ژنان خۆیان بگه‌یه‌ننه ئاستی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه، ئه‌و كات به‌هێز ده‌بێت و ژیانیس واتادارتر ده‌كات.له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ژنانی كورد به تێكۆشانیان ده‌توانن پێشه‌نگایه‌تی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
