گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای دروست بوونی چه‌مكه‌كانی هۆنراوه و ده‌نگ، ئاواز و میوزیك، ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ر به‌یه‌ك خێزانی یه‌كێك له‌ژانره ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كانی مێژوون.
كه له هستهوهرهكانی مرۆڤه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه، هه‌میشه زمانێكیش بووه بۆ له یه‌كتر گه‌یشتن و ئارام كردنه‌وه‌ی ناخ و جله‌و كردنی عه‌قڵه بۆ مه‌به‌سته دیاریكراوه‌كان، یان بهرووێكی تره‌وه پۆلینكردنی هۆشبهنیدهكانی مرۆڤه به‌سه‌ر ئاراسته‌كردن و به‌كرداریكردنی حه‌ز و ویستهكانیهتی، بۆیه ده‌بینین هه‌ر له‌گه‌ڵ دروستبوونی مرۆڤایه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانی شارستانیه‌ته كۆنه‌كان و مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان و دێرینه‌كان، خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه و ئاواز و گۆرانی و لاواندنه‌وه و پێداهه‌ڵگوتن.
وه‌ك پیشه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و به ئامێر و ئامرازه جیاوازه‌كانی ده‌ڕبڕینی ده‌نگ بۆ شێوازی جۆارو جۆر به‌ركارهاتووه، وه‌ك شین و شادی و ترساندن.ئه‌مه‌ش به‌پێی قۆناغ و گۆرانكاری و به ئامێركردنی كاره‌كانی مرۆڤه، ئه‌م لایه‌نه‌ش وه‌ك هه‌ر لایه‌نه‌كانی تری ژیان گۆڕانی به‌سه‌ر دادێت و له هه‌ر سه‌رده‌م و شارستانیه‌تێكدا، جۆرێكی تر له به‌كارهێنانی، وشه، ده‌نگ، ئامێر، به‌كارهاتووه.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئاینه جۆرارو جۆره‌كان میوزیك به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له نێوه‌نده ئاینیه‌كان خۆی بینیته‌وه، وه‌ك لایه‌نی سه‌ره‌كی بۆ په‌رستن كه‌ڵكیان لێوه‌رگرتووه.
ئاینی جوله‌كه‌كان میوزیكیان وه‌ك كارێكی موقه‌ده‌س بۆ په‌رستن و له‌سه‌رده‌مانی عیبرانیه‌كان و بابلی كهنعانیهكان تاكو ساڵی 7ه زاینیی ئامێری میوزیكیان به شێوه‌یه‌كی گشتگیر بۆ وتنی نزا و پارانه‌وه له كاتی په‌رستندا له په‌رستشه‌كاندا له‌ژێر ناوی (بیوت) ) و ( (حازان) ) له كاتی پارانه‌وه ئه‌م ئامێرانه‌یان ژه‌نیووه.
ئاینی مه‌سیحیش له‌م باره‌یه‌وه بێ به‌ش نه‌بووه سه‌یرده‌كه‌ین له‌سه‌ده‌ی یه‌كه‌مدا ئوروزكسیهكان له كلێسا قبتیهكانئامێری میوزیك جێگای مشت‌و مربووه، قه‌شه یوستینوس له ساڵی 100 تاساڵی 165 دژی به كارهێنانی میوزیك بووه له‌كاتی نوێژكردندا پاشان له ساڵی (330 – 397م قه‌شه اكلیمندس رێگه به به‌كارهێنای ده‌دات و گفت‌و گۆ له‌م باره‌دا ده‌كات ده‌ڵی " پێشتر ته‌نیا ئامێری قیساره ئامێری ئاشتی بووه، ئێمه له‌مه‌ودوا سود له نای و فنوت و ده‌ف و ئامێره‌كانی تر وه‌رده‌گرین بۆ سوپاس گوزاری كردنی خودا"
له‌ئاینی ئیسلامیشدا ده‌ف وه‌ك ساده‌ترین ئامێر بۆ ده‌ربڕینی ناخ و خۆ پاكردنه‌وه له‌تاوان و جۆشدانی رووح به‌كاربراوه، ده‌هۆڵ بۆجه‌نگ و ترساندن له به‌ری جه‌نگدا به‌كارهێنراوه.
لهشارستاینهتی میسردا به كارهێنانی میوزیك بۆ دوو سه‌رده‌م ده‌گرێته‌وه
1-چاخی سه‌رده‌می مسری كۆن
2-چاخی سه‌رده‌می شارستانیه‌تی ئیسلامی.
كه‌له‌و چاخه‌دا له‌پاڵ ئامێره‌كانی تردا نای زۆتر به‌كارهاتووه، ئه‌مه‌ش بۆ وتنی سرود و بازنه‌كانی زكردكردن، جه‌ژنه‌كانی له‌دایك بوونی پیغمهمبهری ئیسلام به‌كار هاتووه.
ئامێره مۆسقیهكانی ئاینی ئیسلامی مسری له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێكهاتووه.
1-مۆسقای رێبازی سۆفی.
2-سرووده ئاینیه‌كان.
3- چیرۆكه ئاینیه‌كان.
34-مۆسیقای ئاینی ئیلاهی
جگه‌له‌وه‌ش جۆره‌كانی تر له وانه ئامێری نقاره ده‌روێشه كورده‌كانی رێبازی به‌رزنجی و بندهمینی و روفاعی بۆ مه‌به‌ستی یه‌كتا په‌رستی به‌كاریان هێناوه.
دبینین دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی جیهانی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و پێش ده‌چێت شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیا به‌و خێرایه‌ی خۆیه‌وه، هه‌نگاوی نوی و تازه‌ی نایه نێو فه‌رهه‌نگی ژیانی مرۆڤه‌وه، گۆرانكاریه‌كی مه‌زنی له عه‌قڵی مرۆڤیش‌دا هێنایه كایه‌وه.
شعر و گۆرانی ئاواز میوزك وه‌ك زه‌روره‌تێك خۆی خزانده نێو سه‌رجه‌م بواره‌كانی تری ژیان، مرۆڤ ناچارده‌بێت خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وته نوێیه بگونجێنێت جونكه میوزیك ئیتر به‌شێكی گرنگی ژیانه، هه‌ر له‌لێدانی هۆڕنی ئۆتۆمبیل و زه‌نگی مۆبایل و زنگی ده‌رگا، زه‌نگی قوتابخانه و كڵیسا و بڵندگۆی مزگه‌وته‌كان و به‌كارهێنانی جۆره‌ها ئامێری ئه‌لكترۆنی، كاتژمێر و رادیۆ و tv.سه‌ته‌لایت و كۆمبیته‌ر و ئینترنێت.
به‌مه‌ش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ره‌تایترین ژیانی مرۆڤ به‌بی بوونی ده‌نگی میوزیك به‌شێكی له‌مه‌حاڵ، جیا له‌وه‌ی ئێستا ئاواز و میزیك رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌سه له بۆنه و سرودی نیشتمانی و ئاینی هاندانی به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه هه‌یه بۆیه ده‌بینین كه میوزیك له هه‌موو ده‌ربڕینه‌كانی ده‌نگ رۆڵێكی كارایی هه‌یه له‌گه‌یاندنی په‌یامه تایبه‌تیه‌كان.
ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه به‌داخه‌وه له‌نێو به‌شێك له جیهانی ئیسلامی، شه‌پۆڵیكی دیرایكراو هه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامكردن و قه‌ده‌غه‌كردنی میوزیك ئه‌مه‌ش زیاتر له‌نێو گروپه سهلهفهیهكان، وه‌هابیه‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر رێبازی ابن تیمیه و ابن قهیمیهی جۆزی ده‌ڕۆن، به توندهرهوهكانی نێو مه‌زهه‌بی سونه‌ی ئیسلامی ناسراون.به‌مه‌ش ده‌یانهه‌وێت جارێكی تر ژیان به‌ره‌وه دواوه بگه‌رێنه‌وه و جوانیه‌كانی ژیان له‌ناو ببه‌ن و به‌گژ مه‌حاڵ دادچنهوه هه‌رچه‌نده پراكتیزه‌كردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه ئه‌سته‌مه بۆیه ده‌بینین هه‌رزوو خۆشیان له‌و بڕیاره‌دا په‌شیمان ده‌بنه‌وه، دیارترین نمونه كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی ئیسلامیه‌كانی لای خۆمان كه له‌رابردوودا میوزیكیان به‌حه‌رام و یاساغ ده‌زانی ئێستا بۆیان ده‌ركه‌وت كه به‌رێوه‌چوونی هیچ نێوه‌ندێكی راگه‌یاندنی بینرا و بیستبرا و به‌بی بوونی میوزیك ئه‌سته‌مه، بۆیه له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خۆیان میوزیك وه‌ك شتێكی ئاسایی به‌كارده‌هێنن.
له‌زۆربه‌ی سروده ئاینیه‌كانیش میوزیك وه‌ك ئاڵهتێكی گاریگه‌ر خۆی دۆزیوه‌ته‌وه بۆنمونه له هه‌ر هۆنراوه‌یه‌كدا بۆ پێداهه‌ڵگوتن به سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و قورئانی پیرۆز، به‌شێك له ئایته‌كانی قۆرئانی پیرۆز تێیدا به‌كار ده‌هێنرێت.
كه‌واته گه‌ر میوزیك بۆ خزمه‌تكردنی قورئان و گه‌یاندنی په‌یامی خودا بۆ بهندهكانبێت به كاربردنی میوزیك چ تاونێكی هه‌یه.
محمود درویش شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب له ساڵی 1998-1999 له سه‌ردانێكیدا بۆ وڵاتی كویت باسی له‌وه‌كرد "چی ده‌بێت گه‌ر قورئانی پیرۆزیش به‌مۆسیقا بخوێندرێ به ئامێره‌كانی میوزیك و په‌خش بكرێت" واتا خوێندنی قورئان به‌ده‌نگێكی خۆش و نۆته‌كانی میوزیك ئه‌وه ئه‌و كات هه‌م خوێندنه‌كه‌ی هونه‌ری ده‌بێت و گوێگرهكهشی زیاتر گوێی لێده‌گرێت.
به‌مه‌ش ئیسلامیه‌كانی كوێت و پیاوانی ئاینی ئه‌و وڵاته هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یان نایه‌وه و ئه‌و شاعیره‌یان به‌كافر و زه‌ندیق ناوبرد.هه‌ر به‌په‌له له‌و وڵاته‌یان كرده‌ده‌ره‌وه.
له كاتێكدا سامی یوسف گۆرانی بێژ سرووده ئاینه‌كانی سی به‌شی له سڵاو لێدان له سه‌ر پێغه‌مبه‌ری مه‌زن و ئایتی قورئانی پیرۆز پێك هاتووه، ئه‌مه چ تاوانێكی تێدایه، ئه‌مانه‌و چه‌ندین نمونه‌ی تری زندو هه‌ن.
به‌م دوایه‌ش له‌لایه‌ن زانای ئاینی وڵاتی سوریا شێخ عبدالرحمان عبدالموالی مامۆستایی سروده ئاینیه‌كان هه‌نگاوێكی تازه‌ی نا وه‌ك ده‌ست پێشخه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی له بواره‌كانی سردو گۆرانی ئه‌نجامدا به‌كارهێنانی ژماره‌یه‌ك له ئامێری میوزیكی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوای له‌وانه ئامێری دمبك و پیانۆی بۆ گوتنی سروده‌كانی پاشان بۆ بانگدان تاقیكرده‌وه.له چاوپێكه‌وتنێكی ساڵی 2008ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێس بۆ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی گوتی" زۆر ده‌گمه‌ن و نایاب بوو له‌رووی بابه‌تیه‌وه زۆر جوانه، وتهكان له‌و په‌ری جوانی تهسهوفهوهن، ئاوازه‌كه‌شی له‌و په‌ری نوێخوازبوو، ئێمه به‌رده‌وام واراهاتووین گوێ له‌یه‌ك شێوه سرودی كۆن بگرین، ئه‌وه‌ی ئێمه ئێستا كردوومانه وتنه‌كانمان به پله‌یه‌كی زۆر به‌رز و رێگایه‌كی نوێ و له‌رێی ئامێره رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوایه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین"
خۆش به‌ختانه كه‌نالی كوردستان له به‌رنامه‌ی ئێمه میوانی تۆین، كه لهپێشهكهشكردنی سۆران ابراهیم خه‌یاته، له رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی 21/1/2011 شیاو كه‌مال میوزیكسیان لاوی بانگێش كردبوو به‌ده‌نگێكی زۆر خۆش بانگی دا و و له‌سه‌ر تۆنێكی به‌رز و ساف بانگه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌بینه‌رانی كرد و هه‌موومانی سه‌رسام كرد خوا خوامان بوو نهیبرێتهوه، گه‌ر هاتوو هه‌موو بانگبێژێك به‌م ده‌نگه خۆشهیهو به پارچه میوزێكێك بانگی ئیسلام به گوێی موسڵمانادا بدا، جگه له‌هۆگری و درووستبوونی سۆز و خۆشه‌ویستی چیی تر رووده‌دات، هه‌رچه‌نده ئه‌م بواره‌ش وه‌ك هه‌ر دیدهگایهكی تری ئاینی بریار و ئاراستهكردنهكهی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و زانایانی ئیسلامی ئه‌وان ده‌بێت خۆیان خه‌م خۆری ئه‌م مهسهلهیهبن و ده‌نگی شیا و به توانا بۆ بانگبێژ و قورئان خوێنه‌كان جۆره‌ها ئاواز و ده‌ربڕین هه‌ڵبژێرین.
یان بهرووێكی تره‌وه ده‌توانین بڵێن بانگده‌رو قور و ئان خوێن ئه‌وه‌نده‌ی كارێكی هونه‌ریه نه‌وه‌ك وه‌زیفی و ده‌بێت ره‌چاوی ده‌نگ خۆشی و رازاندنه‌وه و چرپاندنی به گوێی بیسه‌رانی بن نه‌وه‌ك ته‌نیا وه‌ك ئه‌ركێك و له‌كۆڵكردنه‌وه سه‌یری بكرێت كه به‌داخه‌وه، ژمارهیێهكی زۆری بانگێژ و قورئان خوێنان ده‌نگیان ناخۆش و ناسازه كه‌چی هه‌ر له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وامن.
سه‌رچاوه‌كان
سةرضاوةكان
1-بطرس البستاني- محيط المحيط- بيروت 1987
2-جلال الحنفي (الشيخ):
أ-المغنون البغداديون والمقام العراقي- بغداد 1964
ب-معجم اللغة العامية البغدادية- بغداد 1980
جـ-مقدمة في الموسيقى العربية- بغداد 1989 .
3-ختشلاوي (د)- الجزائر دار الهجرة ومستقر الايمان.
4-عزيز السيد جاسم- متصوفة بغداد- بغداد1990
5-شهرزاد قاسم حسن: أ-الآلات الموسيقية في المجتمع التقليدي في العراق- بيروت 1990 . ب-الديني والدنيوي في الموسيقى خلال العصر العثماني المتأخر في العراق- الاردن-2003
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
