
له‌وه‌ته‌ی ئازادكردنی مه‌خموور له‌ساڵی 2003ه‌وه تائێستا چه‌ند جارێك ویستوومه قسه له‌سه‌ر ئه‌وانه بكه‌م كه له‌سه‌رده‌می رژێمی رووخاوی سه‌دام خزمه‌تیان به‌و رژێمه كردووه، جا به‌هه‌ر ناوێك بووبێت له‌وشه‌ی به‌عسی‌و ره‌فیق‌و موخابه‌رات‌و تاده‌گاته ئه‌وه‌ی به‌راپۆرت‌و قسه‌هێنان‌و بردن بۆ دامووده‌زگاكانی به‌عسی كارییان كردووه.
دیاره مه‌خمووریش به‌ده‌ر نه‌بووه له‌وه‌ی كه ساڵانێكی زۆر له‌ژێر چه‌تری به‌عسدا رووبه‌ڕووی زوڵم‌و سته‌م‌و به‌عه‌ره‌بكردن بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌وانه ده‌گڕێته‌وه كه له قۆناخه جیاجیاكانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی خزمه‌تیان به‌و سیسته‌مه كردووه، كه‌چی زۆربه‌یان ئێستا به‌ناوی جۆراوجۆر دووباره ده‌بنه‌وه‌و رێزیشیان لێده‌گیرێت‌و بگره زۆرێكیان پله‌و پایه‌ی جۆراوجۆرییان وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه به‌شێك له‌وانه ئێستا كارمه‌ندی حكومین، هه‌شیانه پله‌ی حیزبی باڵاشی پێدراوه، وه‌كو هه‌موولایه‌كیش ده‌زانین كه مه‌خموور ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌موو یه‌كتر ده‌ناسن‌و ئێستاش له‌به‌رچاویان نه‌سڕاوه‌ته‌وه كه چۆن كه‌سانێك ناسنامه‌ی خۆیان بۆ عه‌ره‌بچێتی گۆریبوو، و هه‌ندێكیان به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی مه‌خموورو به‌ئاشكرا له‌به‌رده‌م باره‌گاكانی به‌عسدا وه‌ستابوون‌و به‌بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك ئێستا پله‌و پایه‌یان پێده‌درێت‌و هه‌شیانه زیاتر له دوو تا چوار وه‌زیفه‌ی هه‌یه.
به‌ڵگه زۆرن بۆ ئه‌م قسانه‌ی ده‌یكه‌م، ئه‌گه‌ریش پێویست بكات ئه‌وا بۆ هه‌موولایه‌كی ده‌خه‌مه‌ڕوو.هه‌ڵبه‌ته كاره‌ساتی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می به‌عسدا كارییان كردووه ئێستاش په‌شیمان نین‌و هه‌شیانه ئێستا فه‌رمانبه‌ره‌و له‌گیرفانی چاكه‌ته ره‌شه‌كه‌ی ناسنامه‌و وێنه‌ی سه‌رده‌می به‌عسی داناوه‌و به‌شانازییه‌وه باس له‌و رابردوویه‌ی خۆی ده‌كات!.ئه‌گه‌رچی ده‌یان هاوڵاتی هه‌ژاری مه‌خموور تائێستا له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی كارن كه‌چی به‌ده‌یان له‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رده‌می به‌عسدا كارییان كردووه‌و ئێستا پله‌و پایه‌یان پێده‌درێت‌و زۆرجاریش هه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ن كه دامه‌زراندنیان به‌ده‌سته‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وان پشتگیریت نه‌كه‌ن ئه‌وا فایله‌كه‌ت ده‌كه‌وێته ناو زبڵدان!.قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌عسییه‌كانی مه‌خموور له‌گه‌ڵ ئه‌و رابردووه ره‌شه‌ی كه هه‌یانبووه، ره‌نگه په‌یوه‌ست بێت به‌ده‌رچوونی یاسای لێبوردنی به‌عسییه‌كان، به‌ڵام ناوچه‌یه‌كی وه‌ك مه‌خموور قوربانی یه‌كه‌می سه‌رانی به‌عسی، ناكرێت به‌و جۆره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت‌و ئێستاش به‌شانازییه‌وه له‌ناو مه‌خموور بسوڕێنه‌وه‌و كه‌سێكیش نه‌بێت پێیان بڵێت: ئێوه دوێنێ پیاوی به‌عس بوون، كه‌چی ئه‌مڕۆ له‌ئێمه زیاتر رێزتان هه‌یه؟!، ئێوه هه‌رچی كاری ناشیرین‌و نابه‌جێ هه‌بوو كردتان، كه‌چی ئه‌مڕۆ مووچه‌تان له‌ئێمه زێتره؟!، ئێوه ئه‌گه‌ر به‌وجۆره شانازی به‌رابردووه‌كه‌تانه‌وه بكه‌ن، ئه‌ی ده‌بێ ئه‌وانه‌ی قوربانی ئه‌و رژێمه بوونه چی بكه‌ن؟!.به‌داخه‌وه ده‌یڵێم مه‌خموورییه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌و ترسه‌ی سه‌رده‌می به‌عسی رووخا‌و نه‌بێت! كه ئێستاش كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ماوه‌ته‌وه، ئه‌گینا هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ رۆژێكیش به‌عسێتیان كردووه، ده‌بێ داوای لێبوردن له‌خه‌ڵكی ئه‌و شاره بكه‌ن.
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی خزمه‌تی به‌عسییان كردووه له‌وه‌دایه، ئێستاكه دێن به‌ناوی جۆراوجۆر وه‌كو ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ناو به‌عس بوون، ئێستاكه ئه‌گه‌ر زمانیان بكه‌یته‌وه پێتده‌ڵێن "ئێمه سه‌ر به پێشمه‌رگه بووین‌و به‌نهێنی كارمان كردووه‌و خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كردووه"، ره‌نگه كه‌سانێك هه‌بن به‌وجۆره به‌نهێنی كارییان بۆ پێشمه‌رگه كردبێت، به‌ڵام زۆرێكیان له‌دواوه‌ی ئه‌وه‌وه خۆیان حه‌شارداوه‌و به‌و هه‌ڵوێسته‌یان ده‌یانه‌وێ رووه ره‌شه‌كه‌یان سپی بكه‌نه‌وه.هه‌ندێكیش له‌و به‌عسیانه‌ی ئێستا له‌و شارۆچكه‌یه ماون وه‌كو ووتم به‌ئاشكراو به‌شانازییه‌وه باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له‌و ره‌فیق حیزبیانه‌ی سه‌رده‌می به‌عس به‌ئاشكرا له‌ناو مه‌جلیسیش باسی له‌وه‌ده‌كرد كه زۆر كه‌سی تر هه‌ن پێشتر له‌ناو به‌عسیان بوون، به‌ڵام ئێستا خۆیان شاردۆته‌وه.ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و ره‌فیق حیزبیانه چه‌ندرۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌كاتی هاتنی بۆ ناو تازیه‌ك هه‌رچی به‌رپرسی حیزبی‌و حكومی هه‌بوو بۆی هه‌ستانه‌وه سه‌رپێ‌و له‌سه‌رووی مه‌جلیسیان دانا!.
له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم ئه‌وانه‌ی له‌رابردوو خزمه‌تی به‌عسییان كردوو ئێستاش به‌رده‌وام رێزیان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی وه‌كو مه‌خموور خه‌مخۆری نه‌ماوه‌و هه‌ر رۆژه‌و به‌رپرسێك دێته ئه‌و شاره‌و به‌سه‌روه‌ت‌و سامانه‌وه مه‌خموور جێدێڵێت، ئه‌گه‌ر كه‌سانێك ئامانجیان له‌مه‌خموور خۆ ته‌كوین كردبێت جاچۆن خه‌م له‌و شاره بخوات‌و رووبه‌ڕووی به‌عسییه‌كان ببێته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
