سلێمانی، 8ی شوبات، 2011: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌رۆژنامه‌نووسان نیگه‌رانه له هه‌ڵوێستی ڕۆژنامه‌فرۆشان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌شاری هه‌ولێر.له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ئه‌مه دووه‌مین حاڵه‌تی نه‌فرۆشتنی رۆژنامه‌یه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌فرۆشانه‌وه له‌و شاره‌دا به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی تێدایه به‌دین.
یه‌كێك له رۆژنامه‌فرۆشه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر به سه‌نته‌ری میترۆی ووت، "بڕیاری ده‌سته‌جه‌معی رۆژنامه‌فرۆشه‌كانی شاری هه‌ولێره كه ئه‌م ژماره‌یه‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه نه‌فرۆشین...گوێمان له هه‌ندێ مامۆستای ئاینی گرتووه ده‌ڵێن فرۆشتنی رۆژنامه‌یه‌ك كه هێرشی تێدابێ بۆ سه‌ر دین پاره‌كه‌ی حه‌رامه، ئێمه‌ش نامانه‌وێت به‌پاره‌ی حه‌رام مناڵه‌كانمان به‌خێو بكه‌ین."
له‌ژماره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌دا، رۆژنامه‌ی ئاوێنه وتارێكی نوسه‌ری ناسراو محه‌مه‌د موكری به ناونیشانی (په‌رله‌مان و " خودا ده‌یه‌وێت پشو بدات"ی قوبادی جه‌لیزاده) بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تیایدا به‌رگری له شاعیر قوبادی جه‌لیزاده ده‌كات.
له‌ماوه‌ی رابردوودا له بڵندگۆی هه‌ندێ له‌مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر و سلێمانی هێرش كرایه سه‌ر دیوانه شیعرێكی نوێی شاعیر قوبادی جه‌لیزاده به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شێعرێكی تێدابوو به ناونیشانی "خودا ده‌یه‌وێت پشو بدات "، دوابه‌دوای ئه‌وه دیوانه‌كه له بازاڕدا كۆكرایه‌وه.هه‌روه‌ها پێش رۆژنامه‌ی ئاوێنه، رۆژنامه‌ی هه‌واڵ، كه له كه‌ركوك ده‌رده‌چێت، ده‌قی شیعره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.هه‌روه‌ها یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام ڕایگه‌یاند كه رێگای یاسایی دژی رۆژنامه‌ی هه‌واڵ ده‌گرێته‌به‌ر.
بریاری نه‌فرۆشتن و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه و گۆڤارانه‌ی كه وه‌ك گوایه هێرشی بۆ سه‌ر ئاین تێدایه، بریارێكی ده‌سته‌جه‌معی خاوه‌ن كۆشك و رۆژنامه‌فرۆشه‌كانه، وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن سه‌رتا به‌رۆژنامه‌ی هه‌واڵ ده‌ستیان پێكردوه‌و ئێستاش رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
خاوه‌نی یه‌كێك له كۆشكه‌كانی رۆژنامه‌فرۆشتن له ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر هۆكاری نه‌فرۆشتنی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی گێڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه گوایه به ووته‌ی هه‌ندی پیاوی ئاینی هێرشی بۆ سه‌ر دین تێدایه، "ئه‌مه‌ش شۆڕبویه‌وه بۆ ناو خه‌ڵك و ده‌هاتن پێیان ده‌وتین ئه‌مه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن حه‌رام و گوناحه."
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند كه زانیاری له‌و باره‌یه‌وه نییه، "نه‌فرۆشتن و فرۆشتنی ئه‌و رۆژنامانه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه."
شوان محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه، كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئاوێنه بۆ راگه‌یاندن ده‌ده‌چێت، وتی "ئه‌گه‌ر تا ئێستا له‌كوردستاندا چه‌ندین سانسۆری وه‌ك سانسۆری سیاسی، قانونی و پیاوانی ئاینی هه‌بووه.به‌ڵام ئه‌مه‌یان سانسۆرێكی تره بۆ سه‌ر رۆژنامه‌فرۆشان."
له‌مباره‌یه‌وه سه‌نته‌ری میترۆ ڕایگه‌یاند، "حوكمدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چ بابه‌تێك دژ به ئاینه، ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندی دادگاكانه‌و هیچ كه‌سێك نابێت حوكمی پێشوه‌خت بدات له‌و بواره‌دا.هه‌ركه‌س و لایه‌نێك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌دا هه‌یه پێویسته یان به نوسین و دیالۆگ وه‌ڵامبداته‌وه یان رێگه‌ی یاسایی بگرێته‌به‌ر.هاندانی رۆژنامه‌فرۆشان بۆ نه‌فرۆشتنی رۆژنامه‌كان مه‌حرومكردنی خه‌ڵكه له به‌ده‌ستهێنانی هه‌واڵ و زانیاری.بۆیه داوا له‌به‌رپرسان ده‌كه‌ین به زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ن و ڕێگربن له‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێك ببێته هۆكار بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان."
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان و مافه‌كانیان.ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: 07701523300
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ر: 07701940930
ئیمه‌یل:
.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
