ئاژانسه‌کان: کوردستان نێت تایبه‌ت.. رۆژنامه‌ی، وڵایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، نیورك تایمز، كه‌خاوه‌ن، تیراژێكی زۆر‌و به‌رفراوانه. ده‌ستنیشانده‌كات كه" توركیا به رێگای، په‌یوه‌ندی ئابووری، كه‌لتووری و په‌روه‌رده، هه‌نارده كردنی ته‌ڕه‌و سه‌بزیجات، هێزی خۆی له‌ناوچه‌و له‌ئێراقدا، زیادتر كردووه. رۆژنامه‌كه، ده‌ستنیشانی ده‌كات كه توركیا به"نیشان دانی به‌هێز و كه‌لتووری پۆپ" له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌كاریگه‌ره. راپۆرته هه‌واڵه‌كه به واژۆی "ئانتۆنی شادید"ه‌و له‌لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كه‌دا، جێ ده‌گرێت. شادید ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌ئاستی باشووری كوردستاندا، رووده‌ده‌ن هه‌ڵسه‌نگاندووه‌و ده‌ستنیشانی ده‌كات كه وڵایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌كاتی داگیركه‌ری سه‌ر ئێراقه‌وه، هه‌تاكۆ ئێستا هه‌ری كه‌م چوارهه‌زارو چوارسه‌د، كه‌سی وون كردووه"كۆژراوه"و له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام توركیا، هێزی خۆی هه‌رێمی له‌ئێراقدا، به‌كار دێنێت. شادید ده‌ڵێت:"هه‌رچه‌نده، كاریگه‌ری توركیا له‌باكووری ئێراق و ناوچه‌ی تری ئێراق به‌ئه‌ندازه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئێران قۆڵ نه‌بێت، به‌ڵام، له‌وانه‌ش مه‌زنتروبه‌رفراوانتره وهاوكاتیش، بیروڕای دیبلۆماته توركه‌كانیشی له‌ئێراقدا، سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، وه‌رگرتووه. به‌گوێره‌ی، كونسۆلخانه‌ی، كونسۆلی توركیا له‌به‌سره" عه‌لی ره‌زا، جۆشكۆن" دیار ده‌كات وده‌ڵێت، كه" ئێمه‌یان له‌لێره‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی كه‌یف خۆشی پێشوازی كرد" كونسۆلگه‌ری هه‌ولێری توركانیش "ئایدین سه‌ڵجن" ده‌ڵێت:"كه‌س ناخوازیت، كه شتێك له‌ئێراق وه‌ربگرێت. ئێمه به‌رێگا، رێگای ئاسنی"شه‌مه‌نده‌فه‌ر"گازی سرۆشتی و نه‌وت ده‌كه‌ینه یه‌ك و به‌م شێوه‌یه له‌هه‌ر دوو لای سنوور له‌به‌ر ماڵان ومرۆڤه‌كان ده‌یكه‌ینه‌وه. رۆژنامه‌كه ده‌ستنیشانده‌كات كه؛ ته‌ڕه"سه‌بزیجات"ی توركیا كه دێته ناو ئێراق له‌زاخۆوه‌وه دێت، به‌رفراوانتر وزۆرتر ده‌بێت له‌وه‌ی كه له به‌غدادوبه‌سره‌وه، دێت وووتی؛ توركیا كه له‌پێشدا، باكووری ئێراقی بۆ خۆی، وه‌كو مه‌ترسییه‌ك ده‌دیت، له‌م دواییانه‌دا، ده‌ست به‌په‌یوه‌ندییه‌ك كردووه، كه‌ده‌توانین، په‌یوه‌ندییه‌كی برایه‌تی به‌ناو بكه‌ین.
له‌رۆژێكدا، 1500 كامیۆن ده‌رباز ده‌بن
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا، ده‌ستنیشانكراوه، كه رۆژانه، نزیكه‌ی 1500 كامیۆن له‌سنووری هه‌ردوولاوه، ده‌ربازی ئێراق ده‌بن. و ده‌ڵێت: كه كه‌لوپه‌لی توركی، دۆكان وبازاڕه‌كانی باشووری كوردستانی داگیركردووه‌و ده‌نووسێت كه؛ ئاستی بازرگانی له‌نێوان توركیا وئێراقدا، له‌ساڵی 2010 به شه‌ش میلیارد دۆلار گه‌یشتووه، كه ئه‌مه‌ش (به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ) له‌چاو ساڵی 2008دا، دوو قات (ئه‌وه‌نده) به‌رزتربۆته‌وه. رۆژنامه‌ی نیورك تایمز، له‌به‌شێكی تری هه‌واڵه‌كه‌یدا، ئاڵۆگۆڕه بازرگانییه‌كان و گۆرانی و كارسازی (بیناسازی)، ئیبراهیم تاتلیس دا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت كه به‌ناو پرۆژه‌ی ئاوادانكردنه‌وه‌دا، سه‌دهه‌زار ویلاو پلازا، شۆقه‌ی "ئیبراهیم تاتلیس" و "رۆشتی سه‌عید" دروست ده‌كرێن وده‌ڵێت:"700 شێركه‌ت"كۆمپانیا"ی توركی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌و له‌وانه‌ش دووله‌سه‌ر سێ ئه‌وانه‌ش هی، كۆمپانیا بیانییه‌كانه. هاوكات، رۆژانه‌ش هه‌ری كه‌م"300" ویزا"پاسپۆرت" له كونسۆلخانه‌ی توركیا له‌هه‌ولێر ده‌رێن به خه‌ڵك. هاوكاتیش، سه‌رنج ڕاده‌كێشێته سه‌ر قۆتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ری كه‌م، وه‌كو سنووری ئه‌مریكا ـ مكزیكه
شادید، ده‌ستنیشانیش ده‌كات، كه رایه‌دارانی توركیا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ده‌خوازن، له‌سه‌ر سنووری نێوان ئێراق وتوركیادا، هه‌رێمێك وه‌كو سنووری، ئه‌مریكا ـ مكزیك ئاوا بكه‌ن. به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، رایه‌دارانی كورد، زۆرتر له‌ئێران، رێگا به‌توركان ده‌ده‌ن وده‌ڵێت كه:" رایه‌دارانی كورد، ده‌ڵێن، ئێمه نه‌له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیاین له‌هه‌رێمی ئێمه‌دا".
نیورك تایمز، له‌لایه‌كی تره‌وه، كه به"شۆك""سۆپریز" به‌ناو ده‌كات، ده‌ڵێت" كه‌لتووری پۆپ و نیشاندانێكی به‌هێزی توركیایه" وسه‌ره‌نج راده‌كێشێته سه‌ر، كورته‌فیلمی توركی كه له‌باشووری كوردستاندا، چه‌نده ته‌ماشاوانی (بینه‌ر) هه‌یه و ده‌ڵێت، كه:"توركیا هه‌وڵده‌دات، به‌پێچه‌وانه‌ی ئێران و وڵایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و به‌شی ئێراقدا، په‌یوه‌ندی خۆی ساز بكات".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
