وه‌کوو ئاشکرایه ئه‌مڕۆم مل‌ملانه یه‌کی گه‌وره له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ڕۆشنبیراندا به‌رپابوه دروسکه‌ریی ئه‌م فه‌وزایه خوودیی ده‌سه‌ڵاته چونکا ده‌سه‌ڵات پێیی وایه نووسه‌رو ڕۆشه‌ن فکره‌کان کاریی گه‌ریی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر هۆشیار کردنه‌وه‌یی خه‌ڵکی.
له کاتێکدا ده‌سه‌ڵات ڕاستیه‌کان باش ده‌زانێ که هه‌رگیز ناتوانێ له‌گه‌ڵ ڕووناك بیروو رۆشه‌ن فکره کاندا درێژه به‌م مل ملانه‌یه بدات بۆیه ده‌یه‌وێت په‌رستگاکان وه‌کوو پشتیوانیه‌ك بۆ‌خۆیی به‌کار بێنێت، هه‌رچه‌نده سه‌رپێچی کردنی له‌م چه‌شه‌نه زۆر شه‌رماوه‌ره!! چونکا په‌ستگاکان بۆ نزاکردن و پاڕانه‌وه‌و خواپه‌رستیه نه‌ك بۆ جنێودان‌و سوکایه تیی‌کردن به‌شاعیران دیاره ئه‌م جۆره هه‌ڕاشانه بۆ سه‌ر گیانی هه‌موو نووسه‌رێکه!! ئایه ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر خۆیی هاوده‌ست نیه چۆن ڕێگه ده‌دات مه‌لایه‌کی کۆنه‌په‌رست فتوانی گیانی من!! ده‌ربکات به‌بێ ئه‌وه‌یی له‌واتایی شیعر تێبگه‌ن؟ هه‌میشه به درژایی مێژوو شاعیرانی کورد پشتیوانی هه‌ژارو جیلی چه‌وساوه بوون وه‌هه‌رگیز په‌رستگاکانیان لایی خه‌ڵکی ناشیرن نه‌کردوه به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ نزایی مرۆڤه کاندا هاو ئاهه‌نگ بوون،
به‌ڵام ئه‌وه جێگه‌یی پرسیاره که که‌سانی ئاینی له‌م کرداره ناشیاوه بێده‌نگن من ئه‌م کرداره‌یی ئه‌م مه‌لا کۆنه‌په‌رستانه به‌خیانه‌ت ئه‌زانم له‌یاسایی دین !! چونکا له‌هیچ په‌ڕه‌یه‌کی قورعاندا نه‌وتراوه په‌رستگاکان بۆ سوکایه‌تی و ئیهانه کردن به‌کار بێنن دیاره ئه‌م جۆره که‌سانه ده‌یانه‌وێت خوا‌و ئاین له په‌رستگادا ناشیرین بکه‌ن!!
من لێره پێم خۆشه وه کوو شاعیرێک له‌سه‌ر ده‌قیی ئه‌شیعره شیکاریی بکه‌م هه‌رچه‌نده شیکردنه‌وه بۆ کۆنه‌په‌رستان وه‌کوو ئه‌وه وایه که‌ده‌ڵێن نێره بی دۆشه
دڵیی ژن مه‌شکێنه خودایه ژن خودا،
هۆنراوه‌یی به‌رێز حه‌مه کاکه ڕه‌ش
ئه‌مشه‌و له‌خه‌ومدا ئه‌و خه‌ونه‌م بینیه‌وه که‌سێ ساڵ پێش ئێستا نه‌م بینی بوو
له‌ژن مه‌ده دڵی ژن مه‌شکێنه
نه‌ك خودا دڵی لێت عاجز بێت!!
ژن کتێبێکه په‌ڕه په‌ڕه به‌په نجه‌یی دڵ هه‌ڵیده‌ره‌وه‌و
به چاو رووح بیخوێنه‌وه.
سه‌یریی شه‌پۆلی ده‌ریامه‌که له‌چاویی ژن بڕوانه
پڕه له‌شه‌پۆلی عه‌شق!!
گوێ له‌هاژه‌یی ئاو مه‌گره گوێ بنێ به‌دڵی ژنه‌وه
هاژه‌یی خه‌یاڵی عه‌شق ده‌بات .
ئاگر گه‌رمتان ئه‌کاته‌وه به‌هه‌ناسه‌یی ژن خۆت دا‌پۆشه
تاکزه‌یی نائوومێدیی دڵت نه‌کاته پارچه پارجه‌یی به‌سته‌ڵه‌ك.
ئه‌وه گوناهێکی گه‌وره‌یه
که‌پشت له ژن‌و ڕوو له قیبله بکه‌یی ..
ژن به‌هه‌شته که‌چی پیاو ئه‌وه‌نده کوێره
داوایی به‌هه‌شت له‌خودا ده‌کات.
له ژێر بارانه که‌دا ده‌وه‌ستم‌و ده‌مم ڕوه‌و بارانه که‌ده‌که‌مه‌وه
چونکا دڵۆپه‌کان له‌گۆیی مه‌مکی ژن ده‌چن..
به فروو ژن له‌یه‌ك ده‌چن
نیوه شه‌ویش به‌فرببارێت دنیا سپی ده‌چێته‌وه
له ژوورێکی تاریکیشدا ژن خۆیی ڕووت بکاته ده‌بێته چراخان..
که خوا ئاده‌موو حه‌وایی له‌به‌هه‌شت ده‌رکرد په‌شیمان بووه‌وه
چونکا به‌هه‌شت به‌بێ حه‌وا چۆڵ‌بوو
له دا‌خان هه‌زاران ئاژاوه‌یی خسته سه‌رزه‌ویی ..
له پیاو هیچ ترنیه له‌ته‌نهایی به‌هه‌شته‌وه
هاوده‌میی ژنه‌و ده‌یکوژێ
خودایی له‌خه‌ویشانه بینیوه‌و ده‌ی په‌رستێ..
که‌س هیچ شتێکی کۆنی ناوێ که‌چی خودا له‌کۆنیش کۆنتره‌و
تا ئێستاش ده‌یی په‌رستن..
که ژن ده‌بینم به‌ڕووتی ئه‌ووسا بیرده‌که‌مه‌وه
که‌ئه‌م دونیایه خالقێکی هه‌یه ..
خودا خودا له‌هیچ شوێنێك نابینرێت‌و
له هه‌موو شوێنێك هه‌یه
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دیاره به‌چه‌ند جار خوێنه‌وه ووشه یه‌ك شك نابه‌م بۆ‌ڕه‌خنه ته‌نها هه‌ندێ هه‌ڵه‌یی نووسنی هه‌بوو به‌بێ ئیزنی شاعیر هه‌ڵه‌کانم ڕاست کرده‌وه خوازیارم کارێکی باشم کردبێت
هه‌رچه‌نده ئه‌م ووشه له‌فه‌رهه‌نگه‌که‌یی مندا ناوترێ به‌ڵام ناتوانم ڕێگه له‌تووڕه‌یی په‌نجه‌م له‌کاتێکا ئه‌م کۆلکه به‌ناو مه‌لایه به‌بێ دیراسه‌کردن له‌سه‌ر شیعر فتوایی مه‌رگی شاعیران به‌یان ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کیی ئه‌کادمی له‌ووشه‌کان بروانی ئه‌م مرۆڤه بێگه‌رده ده‌خوازێ خۆشه‌ویستی له‌دڵی پیاواندا دروست‌بکات به‌رامبه‌ر به‌ژنان چونکا ئیمه‌یی کورد ڕیکۆردمان تۆمارکردوه له جیهاندا دیاره ئه‌مه‌ش مێژوویه‌کیی خۆیی هه‌یه وه‌کوو هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه
من وه‌کوو شاعیرێک ده‌ست خۆشیی له‌م مرۆڤه بێگه‌رده ده‌که‌م له‌به‌ر ئه‌واناکه شاعیره به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌وه‌یی ئه‌و نایه‌کسانیانه ده‌بینێ که پیاوان به‌سه‌ر ژناندا ده‌یکه‌ن !! پیاو کاتێک گوێبستی مه‌لایه‌کیی کۆنه‌په‌رست ده‌بێت پێیی وایه که ژن ته‌نها خزمه‌ت کارێکه‌و هیچی تر ؟ دیاره نایه‌کسانی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵات‌و په‌رسگاکان دروست بوه!! چونکا هه‌رچی ده‌سه‌ڵات بخوازێ مه‌لاکان وه‌کوو ئه‌م هۆنراوه‌یه که‌لیی تێناگه‌ن؟ به‌خه‌ڵکی ڕاده‌گه‌یه‌نن به‌م جۆره گفتاره که له‌قسه‌کانی مه‌لادا ده‌رده‌که‌وێت که‌ده‌ڵی ئه‌گه‌ڕ عه‌ره‌به‌کان بزانن ده‌ڵێن کوورد مووسوڵمان نیه که‌واتا کوورد له‌ترسی عه‌ره‌ب خواپه‌رستی ده‌کات به‌داخه‌وه جێگه‌یی شه‌رمه بۆ ده‌سه‌ڵات بۆ که‌سانی ئاینی ڕێگه‌ده‌ده‌ن که‌سانی له‌م جۆره ناشی له‌په‌رستگاکاندا قسه بۆ خه‌ڵکی بکات !! ئه‌وام بۆ ده‌ر ده‌که‌وێت که ئیستا په‌رستگاکان بۆ خزمه‌تیی ده‌سه‌ڵات‌و سوکایه‌تی به‌رۆشنبیرانی کورد به‌کار ده‌هێنرێن
مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کیی جوان کایه له‌گه‌ڵ ووشه‌کانی شاعیردا بکات ده‌زانێ که‌شاعیر خواپه‌رستێکی ساکارو بێگه‌رده چونکا له‌کۆتایی هۆنراوه‌که‌دا ده‌ڵێ که ژن ده‌بینم به‌ڕووتی ئه‌وسا ده‌زانم که‌خالقێک هه‌یه که‌واتا لێره ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێکت که‌شاعیر گه‌وره‌یی‌و حیکمه‌تی خوا له‌بوونیه‌تی ژن‌دا ئه‌بینێت پاشان ئه‌ڵێ خودا له‌هیچ شوێنێک نابینرێت‌و له‌هه‌موو له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ك بوونی هه‌یه
ئایه پێتان وانیه ئه‌و به‌ناو مه‌لایه شه‌ریك بۆ خوا دروست ده‌کات کاتێ به‌ناویی خواوه قسه‌ده‌کات‌و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر گیانی ئیمه‌یی شاعیران ده‌که‌ن به‌ناویی یاسایی ئیسلامه‌وه
نووسراویی هێمن کۆچه‌ریی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
