ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه لاف و گه‌زافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن كه له هه‌رێمی كوردستاندا ئازادی زیاتر هه‌یه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام له راستیدا به‌هیچ شێوه‌یك ئه‌و راست نییه.
له‌به‌غدا به‌شه‌كانی میوزیك و شانۆ داخران، به‌ڵام له كوردستاندا چه‌ندین كرده‌وه‌ی له‌و جۆره خراپتر كراوه به‌رامبه‌ر رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووس و نوسه‌رانی لیبراڵی و چه‌پ و عه‌لمانیی.
ئه‌وه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ دواهه‌مینیانه و بێگومان كۆتایشیان نابێت به‌هۆی ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌ری تۆماركراوه له‌سه‌ری له‌لاین لیژنه‌ی كارووباری ئه‌وقافی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها هێرشی ئیسلامییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ولاوه بوه‌ستی كه له هه‌موو كارووبارێكی شه‌خسی و تایه‌بتی خۆیان هه‌ڵده‌قورتێنن.
به‌ڵام له سایه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه ئه‌وترێت ئاراسته‌ی حوكم كردنه‌كه‌ی عه‌لمانییه، تا ئێستا چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤار و كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنیی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه و غرامه كراون یان داخراون.. هتد، به‌تۆمه‌تی لاوازی وه‌ك سوكایه‌تیی كردن به ئاینی ئیسلام، كه له راستیدا وا نییه و ئه‌وه ته‌نها له‌گه‌ڵ میزاجی ئه‌و حیزبه ئیسلامیی و مه‌لا نه‌خوینه‌وارانه‌دا یه‌كناگرێته‌وه بۆیه به خواستی خۆیان خه‌ڵك حوكم ده‌ده‌ن، به‌بی ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له یه‌كیتی و پارتی و حزبه‌كانی دیكه قسه‌یه‌ك بكه‌ن كه خۆیان به پشتیوانی حوكمی عه‌لمانیی ده‌زانن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌موو كاتێك مه‌لاكان و حزبه ئیسلامییه‌كان هه‌میشه سوكایه‌تی به خه‌لكانی لیبراڵی و عه‌لمانیی و چه‌پ و ئازادای خواز و مه‌سیحی و جووله‌كه‌و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌ن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، به‌ڵام كه‌س قسه ناكات و كه‌سێكیش شكاتیان لێنكات و ته‌نانه‌ت كه‌س له دادگا ئه‌و جۆره شكاتانه وه‌رناگرێت.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان پێشه‌نگن له ده‌مكوتكردن و حوكمدانی خه‌ڵكی ئازادی خواز هاوشێوه‌ی سه‌ده تاریكه‌كان و سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست. له‌داوی ئه‌و بریاره ناڕه‌وایه‌ی دادگایش كه به‌سه‌ر نوسه‌ری به‌ناوبانگی كورد فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ركرا، هه‌ریه‌كه له‌كه‌ناڵه‌كانی په‌یامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كه‌ناڵی سپێده‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی له هه‌واڵه‌كانیاندا وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی گه‌روره‌ی خۆیان، به شاگه‌شكه‌وه، باسیان له‌و بڕیاره ته‌عه‌سوفی و تاریكه‌گرایه كرد. كه گوایه له گۆڤاره‌كه‌ی پیرباڵدا سوكایه‌تی به ئیسلام كراوه.
به‌وپێیه‌ی كه ئه‌زموونمان له‌گه‌ڵ حزبه ئیسلامییه‌كاندا هه‌یه ئه‌وان ته‌نهاو نه‌تها له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه كۆمه‌ڵكای كوردی له جێگه‌ی خۆیدا چه‌ق ببه‌ستی و پێشنه‌كه‌وی. هه‌میشه هاواری ئه‌وه‌یان لێبه‌رزده‌بێته‌وه كه چه‌مكه رۆژئاواییه‌كان نه‌هێنرێته ناو كۆمه‌لگای ئیسلامییه‌وه، كه بێگومان ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه جگه له‌وه‌ی خۆیان كۆنه په‌رستن هاوكات ئه‌جێندای هه‌ندی له دوژمانی كورد په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن تا كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ره‌پێشه‌وه نه‌چێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه نوسه‌ران و رۆشنبیران بكه‌ونه به‌ر رق و كینه‌ی كۆنه‌په‌رسته‌كان، بۆ نموونه نووسه‌ری دیاری كورد مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یش سی و چوار پێش ئێستا وڵات به‌ده‌ر كرا. هه‌روه‌ها پێشتریش بڕیاری خوایی له‌سه‌ر زه‌وی به‌سه‌ر هاوژین مه‌لا ئه‌مین و شێركۆ بێكه‌س ده‌ركرا و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان لێكرا، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین نوسه‌ری دیكه‌ی ئازادی خواز كه ڕه‌نگه پێویستیان به لیست هه‌یه ناوه‌كانیان بنووسین له‌به‌ر زۆریی، ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تی به ئاینی ئیسلام.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی هه‌ندی كاری پروپوچ و لابه‌لایه ئه‌وه‌نده به‌لای كرده‌وه‌ی باش‌دا ناڕوات، بۆنموونه یه‌كی له‌و كرده‌وانه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش كردی رێكخستنی نوێژه باران بوو. ئه‌مه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ریفۆڕم بدات له ناو ئه‌و ئیسلامه‌ی كه چه‌قی به‌ستووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌لا نه‌خوینه‌وارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافن نازانن وشه‌ی جێنده‌ر مانای چییه ئیتر چی پێویست ئه‌كات كه ئه‌م هه‌موو كه‌سه شوێنی خورافه‌كانیان بكه‌وی.
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم كردن، له‌سه‌ر ده‌مكوتكردنی ئازادی له‌هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها دڵۆپێك بوو له ده‌ریایه‌ك، بۆیه چیتر پێویست ناكات گله‌ی له به‌غدا بكه‌ین به‌وه‌ی كه هه‌ردوو به‌شی میوزیك و شانۆ داخراوه، به‌ڵكو پێش هه‌موو شتێك پێویسته هه‌رێمی كوردستان فریای خۆی بكه‌وی و خۆیان له‌ده‌ستی فه‌نده‌مێنتاڵیسته‌كان (اێولی) و ره‌جعییه‌كان رزگار بكه‌ن.
kbaban@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
