له ئاژانسی هه‌واڵی كوردۆنیا ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی ئیحسانی مامۆستا مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌م بینی كه وه‌ڵامی محه‌مه‌د حه‌كیمی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی داوه‌ته‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ره‌خنه‌و قسه‌ی خراپی به بزووتنه‌وه وتووه و به موحه‌مه‌د حه‌كیم ێه‌حاف ناوی ده‌بات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له‌بیری چووه‌ته‌وه ئه‌و لایه‌نه بزووتنه‌وه‌ی دایكێتی و له‌و قوتابخانه‌یه فێری سیاسه‌ت بووه‌و خۆیشی باش ده‌زانێت كه چۆن ده‌ستی پێكردوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌میره‌كه‌یان لاده‌ر بوون له‌و دایكه و له‌و ڕێگه ڕاسته و هه‌موو كه‌س هۆكاره‌كانی ده‌زانێ كه چۆن بووه.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م و تێبینیم له‌سه‌ری هه‌یه ئه‌وه‌یه كه پێش هه‌مووشتێك ئه‌وه به بیسه‌روبه‌رییه‌كی زۆری ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌زانم چونكه له ئێوه‌ی به‌رێز ده‌پرسم حیزبێك كه رابه‌ری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی و زیاتر له 15 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی راكه‌یاندنی له ناو شاری سلێمانیدا هه‌بێت ئیتر ج پێویست ده‌كات جه‌نابی شیخ ئیحسان له له‌نده‌نه‌وه‌و به‌ناوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌و له لایه‌كه‌وه وه‌ڵامی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بداته‌وه یان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ئێره به‌كۆیله ده‌زانێت و ته‌نها مه‌به‌ستیشی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌شی كه ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر ویران بكات.
من وه‌ك كوڕی یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كه جه‌نابی مامۆستا مه‌لائه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووده ئه‌مه‌وێت به‌ڕاشكاوانه ئه‌وه بڵێم و بپرسم كه ئایا محه‌مه‌د حه‌كیم بوو دوای جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و چوون بۆ ته‌ویڵه و جارێكی تر هاتنه‌وه‌مان بۆ ناو هه ڵه‌بجه، وه‌زعی بزووتنه‌وه‌ی شێواند و هه‌موو ده‌رگا سیاسییه‌كانی لی داخست یان جه‌نابت بووی كاكه ئیحسان كه نه‌تهێیشت جه‌نابی مامۆستای ره‌حمه‌تی باوكت و حاجی كامیلی وه‌زیری ئه‌وقافی ئێستا بچنه ناو كۆبوونه‌وه‌ی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه له له‌نده‌ن كه هۆكاری سه‌ره‌كی داخستنی هه‌مووده‌رگاكانی بزووتنه‌وه بوو له هه‌موو روویه‌كه‌وه هه‌ر له رووی ماددی به تایبه‌تی و عه‌لاقاتی سیاسیی و هه‌زاران شتی تر به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیدا كه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سنووره‌كه‌بوو و نه‌سریه‌ی بزووتنه‌وه‌ش له ده‌ستی ئه‌ودا بوو كه ئه‌وه‌ش بووه هۆی لاوازكردنی بزووتنه‌وه له‌و كاته‌دا ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێلی باره‌گاو كه‌ل و په‌له‌كان فرۆشران بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی باسك.
جه‌نابی كاك ئیحسان موحه‌ممه‌د حه‌كیم بوو له كه‌ناڵی جه‌زیره‌و له ڤیلاكانی له‌نده‌نه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بارودۆخی خه‌ڵكه ره‌شورووته‌كه‌ی بزووتنه‌وه بێت لێدوانی دا‌و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هه‌زاران لایه‌نگری خۆی ده‌كرد كه له فه‌لوجه‌و خوارووی عێراقه‌وه مه‌شقیان كردووه.
له هه‌موووان ده‌پرسم ئایا محه‌مه‌د حه‌كیم بوو له دوای ته‌قینه‌وه‌كانی شاری هه‌ولێره‌وه لێدوانی ناڕه‌وای ده‌دا به بێ گوێدانه سیاسه‌ته‌كانی حیزبه‌كه‌ی و خه‌ڵكه داماوه‌كه‌ی.
ئایا محه‌مه‌د حه‌كیمه‌كان بوون دنیایه‌ك وه‌عدی درۆیان به به‌رێز دكتۆر محه‌مه‌د بازیانیدا كه ده‌یكه‌نه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی یان كاكی جه‌نابتان بوو و دواییش راستتان نه‌كرد له‌گه‌ڵی و كێشه‌یه‌كی ترتان له‌ناو بزووتنه‌وه‌دا درستكرد كه دڵنیاشم هه‌ر به‌هۆی ئێوه‌وه بووه كه جارێكی تر له كاركردنی ناو سه‌حوه‌ی ئیسلامیی دووركه‌وته‌وه.
ئایا محه‌مه‌د حه‌كیم و هاوبیرانی بوون به پیاوه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌قكاری و كوشتن‌یان له ئه‌م و ئه‌و ده‌كرد و تا گه‌یشتنه كوڕانی پیاوێكی ماندووی وه‌ك مامۆستا مه‌لائه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودیش كه ده‌بوایه هه‌میشه رێز و ته‌قدیرتان بۆ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه دابنایه.
ئه‌مانه‌ی كه باسم كرد نمونه‌یه‌كی كه‌می ئه‌و شتانه‌ن كه جه‌نابتان به سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی دایكا هێناوتانه و به‌رده‌وامیش ئه‌یهێنن به‌سه‌ریدا، بۆیه به‌وپه‌ڕی راشكاوانه‌وه ده‌یڵێم و لێی په‌شیمان نیم كه هه‌روه‌وك ئه‌وكاكه‌یه له فه‌یس بووك شیعرێكی عه‌بدووڵا په‌شێوی هێنابوو كه ده‌ڵێ:
تا پرته‌قال و مۆز و سی‌و مابن...
كۆبوونه‌وه‌كان قه‌ت ته‌واو نابن
منیش ده‌ڵیم:
تا كوێخایه‌تی ئێوه هه‌ر مابێت...
بزووتنه‌وه‌ی دایك هه‌ر ئاوا ده‌بێت...
كاكه‌یه‌كی تریش نوسیبووی ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی باوه‌ڕدار هێنده‌ی خه‌ریكی باسی سلوكی براكه‌یه‌تی كه‌زۆركات له‌سه‌ری موحاسه‌به ناكرێ، ئه‌وه‌نده خه‌ریكی نه‌فسی خۆی بێت كه‌له‌سه‌ری موحاسه‌به ده‌كرێ، دڵنیام نێوانی هه‌موومان وه‌ك ئه‌وه ڕێك ده‌بێته‌وه كه خوا پێی خۆشه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی لێبێت كه خوا‌و خه‌ڵكی شوێنكه‌وته‌ی خوا پێی خۆش نییه، بۆیه پێویسته به‌هێنده باسكردنی خه‌ڵكی خۆمان له‌بیر نه‌چێته‌وه‌و بێده‌نگ بین ئه‌گه‌رنا هه‌موو كه‌س به‌شی خۆی توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
