بێ گوومان گه‌ر ته‌ماشای مێژوو، ئه‌دبیاتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک بکه‌ین، به‌شێک یا که‌متر رخنه و رخنه دان بووه: فه‌یله‌سووفه‌کان له رێگه‌ی یه‌کتر رخنه کردنه‌وه توانی یان به‌و ئاسته بگه‌ن که هه‌ریه‌که‌یان له سه‌رده‌م و شوێنی خۆی کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی که ئه‌مرۆکه ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین.. ئه‌مرۆکه‌ش له وڵاتانی خاوه‌ن که‌لتووری سیاسی و مه‌ده‌نی و رخنه، هه‌ر په‌رتووکێک که ده‌رده‌چێت ناباته یه‌ک حه‌وتوو له‌لایان که‌سانێکی که‌وه " نه‌ک نووسه‌ر بۆ خۆی" پێداچوونه‌وه‌یه‌کی رخنه گرانه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت، واته به زاراوه لاتینی یه‌که‌ی "کریتیکاڵ ریڤیو".
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌کرێت که هه‌رشتێک له‌وانه‌یه له‌سه‌رده‌مێکی دیاری کراودا یا له شوێنیکی دیاری کراودا ئه‌گه‌ر چی زانستی بی یا هه‌ر شتێکی که راست بێت، به‌ڵام هیچ شت سه‌دده‌ر سه‌د نی یه؟ وه نابێت به چاوێکی متڵه‌قگه‌رایانه ته‌ماشا بکرێت. رخنه گرتن له هه‌ندێ که‌لتووردا به واته‌ی هانده‌ری مرۆڤه‌کان پێناسه کراوه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شت به متڵه‌ق ته‌ماشا نه‌که‌ن، نه له رێگه‌ی پۆسیتیڤه‌وه وه نه له رێگه‌ی نه‌گه‌تیڤه‌وه، ..به‌ڵکوو هه‌رده‌م له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن پانتایی بیرکردنه‌وه‌یان به‌رینتر بکه‌ن.
واته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسینانه‌ی دواییمان بۆ روون ببنه‌وه که بزانین ئایا تا چه‌نده له بازنه‌ی رخنه‌دا ماونه‌ته‌وه وه تا چه‌نده له سنووری رخنه گرتن چوونه‌ته ده‌ره‌وه، پێویسته پێش هه‌موو شت رخنه پێناسه بکه‌ین وه چه‌مکه‌کانی دایری بکه‌ین.
رخنه: واته ده‌ست نیشان کردنی شایه‌سته‌گی یا که‌موو کورتی یه‌کانی شتێک، له رێگه‌ی دابه‌شکردنی ئه‌و شته به به‌شی وورد وورد "تشریح کردن" ووشه لاتینی یه‌که‌ی ده‌بێته "ئه‌نه‌لایز" وه هه‌روه‌ها نرخاندنی "ارزیابی کردن" وه ووشه لاتینی یه‌که‌ی ده‌بێته "ئیڤالیوه‌یشن"[1]. ئه‌م پێناسه‌یه خاوه‌ن دوو به‌شی جێوازه: رخنه‌یه‌ک که ئه‌وشته به ته‌واوه‌تی ره‌د ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌ساسێکی زانستی، وه دووه‌م رخنه‌یه‌ک که که‌موو کورتی یه‌کانی ئه‌و شته‌ی که رخنه ده‌کرێت ده‌خاته به‌رچاو: یه‌که‌م به‌ش: به ته‌واوه‌ت ره‌د کردنه‌وه، نموونه‌که‌ی ( زانستی ماتریالیزم وه ئایین، که به شێوه‌یه‌کی گشتی ئایین ره‌د ده‌کاته‌وه)، وه به شی دووه‌م: ئه‌وه‌یه که هه‌ڵه‌و که‌موو کوورتی یه‌کانی ده‌ست نیشان ده‌کات، وه ئاڵترناتیڤ پێش نیار ده‌کات بۆ ئه‌و که‌موو کورتی یانه (وه‌کوو پارته سیاسی یه‌کان له ئۆرووپاو ئه‌مریکا، که له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کتر ره‌دکردنه‌وه سیاسه‌ت ناکه‌ن، به‌ڵکوو له‌سه‌ر بنه‌مای دیاری کردنی که‌موو کورتی یه‌کانی یه‌ک و ده‌ست نیشان کردنی ئاڵترناتیڤ بۆ ئه‌و که‌موو کورتی یانه سیاسه‌ت ده‌که‌ن).
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که رخنه‌گرتن دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر دوو به‌شدا واته "پۆسه‌تیڤ" وه "نه‌گه‌تیڤ" ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م دووبه‌شه‌ش دابه‌ش ده‌کرێن به‌سه‌ر چه‌ند نیمچه به‌شی که‌دا که له‌وانه که زۆر په‌یوه‌ندی یان به‌م نووسینه‌وه، رخنه‌گرتنی "زانستی" ووشه لاتینی یه‌که‌ی "ئۆبجێکتیڤه" وه رخنه گرتنی شه‌خسی "سابجێکتیڤ"[2]
رخنه گرتنی ئۆبجێکتیڤ: ئه‌م شێوازه رخنه گرتنه پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی ئه‌و شته‌ی ده‌کات که بریاره بکه‌وێته به‌ر رخنه‌وه. یا به شێوه‌یه‌کی که ئه‌م شێوازه رخنه‌یه تایبه‌تمه‌ندی یه ناوه‌رۆکی یه‌کانی هه‌ر شت ده‌خاته به‌ر رخنه‌وه. لێره‌دا پێویسته ئه‌م شێوازه رخنه گرتنه له‌گه‌ڵ ووته‌کانی خانمی هێژا شه‌هلا ده‌باغی به‌رابه‌ر بکه‌ین؛ بزانین ئه‌م نووسه‌ره هێژایه له‌سه‌ر کام ووته‌ی سه‌رۆکایه‌تی پژاک رخنه‌ی کردوه، وه چۆن ناوه‌رۆکی ئه‌و ووتانه‌ی شی کردۆته‌وه، وه به‌سه‌ر چه‌ند لایه‌ندا دابه‌شی کردوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خوێنه‌ر روون بکاته‌وه... من بۆ خۆم 3 تا 4 جار ئه‌و دیمانه‌یه‌م خوێنده‌وه به‌ڵام به‌راستی رسته‌یه‌کی تایبه‌تم نه‌که‌وته به‌رچاو که نووسه‌ری به‌رێز ده‌ست نیشانی کردبێت له رخنه گرتنه‌که‌یدا وه شی بکاته‌وه ووشه به ووشه...له پاراگرافێکدا نووسه‌ری به‌رێز به‌م شێوه‌یه ده‌نووسێت "به‌داخه‌وه دوێنێ شه‌و له‌لایان سه‌رۆکی پژاکه‌وه له نه‌ورۆز تی ڤی یه‌وه هیچ پرنسپێکی ئه‌خلاقی ره‌چاو نه‌کرا بۆ زیندوو مانه‌وه‌ی ئینسانێک، وه له درێژه‌ی ووته‌کانی دا به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت، چه‌ندین رۆژه هه‌موو رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، ئینسانه‌کانی دژ به ئیعدام، کورد وه غه‌یری کورد، هه‌وڵی خۆیان وه‌گه‌ر خست تا حه‌بیب زیندوو بمێنێت، که‌چی پژاک له راگه‌یاندنه‌کانی خۆیدا په‌روه‌نده‌ی سازکراوی له‌لایان ده‌زگای بێدادی یه‌وه مۆر ده‌که‌ن"[3]
گه‌ر به ووردی سه‌یری ئه‌م پاراگرافه بکه‌ین له ووته‌کانی به‌رێز خانمی ده‌باغی ده‌درده‌که‌وێت که لێره‌دا ئاماژه به هیچ ووشه‌یه‌کی تایبه‌ت یا رسته‌یه‌کی تایبه‌ت ناکات که تاکید له‌سه‌ر ئه‌وه بکاته‌وه که مۆری له سێداره‌دانی حه‌بیب بکات. ته‌نها ده‌ڵێت هیچ پرنسپێکی ئه‌خلاقی ره‌چاو ناکه‌ن، به‌ڵام به‌رێزی ئاماژه‌ی به‌وه نه‌کردوه که پرسنپی ئه‌خلاقی پێناسه‌ی بۆ ئه‌و چی یه، وه چۆن ده‌ست نیشانی پرنسپی ئه‌خلاقی ده‌کات، له خواره‌وه ده‌ڵێت که گوایه سه‌رۆکایه‌تی پژاک په‌روه‌نده‌ی سازکراوی حه‌بیبی واژۆ کردوه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نێک هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که له سێداره نه‌درێت...لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که به‌رێز خانمی ده‌باغی سه‌رۆکایه‌تی پژاک له ووته‌کانیدا له نه‌ورۆز تیڤی چ به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ یا به شێوه‌یه‌کی ناراسته‌خۆ چۆن له سێداره‌دانی حه‌بیبی واژۆ کرد...مه‌به‌ست له‌م واژۆ کردنه چی یه؟ پێویسته خانمی ده‌باغی ووته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی پژاک ووشه به ووشه بنووسێت وه هه‌ریه‌ک له‌و ووشانه شی بکاته‌وه، وه بتوانێت به شێوه‌یه‌کی زانستی یانه ده‌رئه‌نجامێک ده‌ربخات که ئه‌و شته‌ی ئه‌و ده‌یڵێت راسته، سه‌رۆکایه‌تی پژاک مه‌به‌ستی له‌و ووشه‌یه ئه‌وه‌یه، وه له‌و ووشه‌ی که‌ش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه. به‌ڵام مه‌خابن، نه‌ک هه‌ر ئه‌و کاره‌ی نه‌کردوه ئه‌م به‌رێزه به‌ڵکوو له دارشتنی نووسینه‌که‌یدا دیاره که ئه‌م کاره‌ی له‌سه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌کی نادیار کردوه، که خۆشی له‌وانه‌یه له‌مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی خۆی ئاگادار نه‌بێت.
دوو لینکی ووتوێژه‌که‌ی نه‌ورۆز تیڤی بڵاو کراونه‌ته‌وه له‌لایان رۆژنامه‌نووس هیوا گوڵ محه‌ممه‌دی یه‌وه، که به‌هردووکیانه‌وه 18 ده‌قه ده‌بن، واته کۆی قسه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی پژاک له‌سه‌ر سێداره‌دانی حه‌بیب وه هه‌وره‌ها به‌رخۆدانی زئندانی یانی سیاسی وه مه‌ده‌نی کورد‌و ئێرانی له زیندانه‌کانی رژێمی ئیسلامی ئیران‌دا، گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ینه ووته‌کان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و شته‌ی که خانمی به‌رێز باسی له‌سه‌ر ده‌کات بوونی یه، له قسه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی پژاکدا... سه‌ۆرکایه‌تی پژاک له به‌شێک له ووته‌کانیدا سووپاسی هه‌موو ئه‌و لایانه ده‌کات که به شێوه‌یه‌کی ئاکتیڤ به‌شداری که‌مپینی دژ به سێداره‌ی حه‌بیب بوون، وه ئاماژه ده‌کات که له ئه‌گه‌ری هه‌ر ئیعدامێک ئه‌گه‌ر گه‌ل وه رێکخراوه سیاسی یه‌کان به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوو که‌وت که‌ن، رژێمی ئیسلامی ئێران جیتر ناتوانێت لاوانی ئێمه له سێداره بدات[4].
له به‌شی دووه‌مدا باس له‌وه ده‌کات لاوانی کورد له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئیران‌دا چۆن به‌رخۆدانێکی نوێ یان ده‌ست پێ‌کرد، دژ به مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی زیندانی کردن. چوونکه له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی که‌لتووری زیندانه‌وه، ئه‌م ئۆرگانه ده‌وڵه‌تی یه، یه‌ک له سه‌ره‌کی ترین مه‌به‌سته‌کانی بۆ هه‌بوونی، شکاندن و ته‌سلیم کردنی که‌سایه‌تی ئه‌و که‌سانه بووه که دژ به‌ری ده‌سته‌ڵات بوون...واته ده‌وڵه‌ته‌کان هه‌روه‌کوو ئۆرگانه‌کانی که‌یان که چۆن به ناوی پاراستی ئاسایشی کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کان دروست یان کردوون بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت، زیندانیش به هه‌مان شێوه‌یه: به‌ڵام هه‌روه‌کوو هه‌موومان ده‌زانین یه‌ک له مه‌به‌سته گرنگه‌کان بۆ هه‌بوونی زیندان له چوارچێوه‌ی ده‌سته‌ڵات بۆ سه‌رکووت کردن و ئایسۆله‌کردنی نه‌یارانی خۆیان بووه له کۆمه‌ڵگاکاندا. وه هه‌موو کات به زیندانی کردن یا له سێداره‌دانی نه‌یارانی خۆیان له به‌رچاو خه‌ڵک، کۆمه‌ڵگه‌یان ترساندوه که بیرۆکه‌ی دژ به‌ری له سه‌ری خۆیان بهێنه ده‌ره‌وه. کۆماری ئیسلامی ئێرانیش له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری یه‌وه هه‌روه‌کوو سیسته‌مه‌کانی که‌ی دوونیا له زیندان که‌ڵکی وه‌رگرتووه وه به‌رده‌وامه له‌سه‌ری که ده‌نگی ئازادی رابگرێت، دژبه‌رانی خۆی له زیندانه‌کان ته‌سلیم بکات وه ئیراده‌یان بشکێنێت که له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ش هه‌بێت که هێشتا له ده‌ره‌وه‌ن. زۆر که‌س له زیندانه‌کان به‌سه‌ر به‌رزانه به‌رخۆدانیان کرد، وه زۆر که‌سیش ته‌سلیم بوون، وه حه‌تا هه‌ندێ که‌سی سه‌رناسیش که‌وتنه بازنه‌ی هاوکاری کردنی رژێمه‌وه له زینداندا.
به‌ڵام له ساڵه‌کانی 1980 له باکووری کوردستان، که‌لتووری کلاسیکی زیندان یا ناورۆکی سه‌رۆکی زیندان گۆردرا به‌و به‌رخۆدانه‌ی که زیندانی یانی سیاسی کورد له زیندانی ئامه‌د به‌رێوه‌یان برد، دوای 30 ساڵ ئه‌و که‌لتووری به‌رخۆدانه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ زیندانه‌کانی ئێرانیش، وه زیندانه‌کان که پێستر جێگه‌ی شکاندنی که‌سایه‌تی یه‌کان بوو، ئێستا بوونه‌ته جێگه‌ی به‌رخۆدان و شۆرش، یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نزیک بوونه‌وه‌ی پارته سیاسی یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ، ، ، سه‌رۆکایه‌تی پژاک له به‌شی دوودا باس له کاریگه‌ری که‌لتووری زیندانی سیاسی کورد ده‌کات له باکووری کوردستان وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر پارچه‌کانی که‌ی کوردستان[5]... ئه‌مه‌ش گه‌ر به ووردی سه‌یری که‌ین هیچ شت له‌و باسانه‌ی که کراون به هیچ شێوه‌یه‌ک واژۆ کردنی په‌روه‌نده‌ی دروست کراو یا سێداره‌دانی حه‌بیب تێدا نی یه: به‌ڵکوو به پێچه‌وانه ئه‌وه راده‌گه‌نێت که زیندانی یانی سیاسی کورد له باتی ئه‌وه‌ی خۆیان ته‌سلیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ن، به‌رخۆدان ده‌که‌ن، له‌سه‌ر ویستی خۆیان چه‌کی ترساندنی رژێم پووچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه له رێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانیانه‌وه.
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که رخنه‌کانی خانم ده‌باغی له چوارچێوه‌ی رخنه گرتنێکی "زانستی" واته "ئۆبجێکتیڤ" دا نین وه هیچ په‌یوه‌ندی یه‌کان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌یه‌کی رخنه‌گرانه له‌سه‌ر ووته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی پژاک نی یه؟ به‌ڵکوو کاردانه‌وه‌یه‌کی بێ سه‌رچاوه‌یه: که له یاسای وڵاتانی ئۆرووپا ده‌که‌وێته چوارچیوه‌ی "تۆمه‌ته‌وه" که رێگرتنی یاسای بۆ ئه‌و که‌سه دروست ده‌کات که به ناوی یه‌وه "تۆمه‌ت" دراوه، وه ده‌توانێت له یاسا سوود وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته روون بکرێته‌وه...به‌ڵام مه‌به‌ستی ئێمه لێره‌دا ئه‌مه نی یه؟ به‌ڵکوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئێمه روونکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و نووسینانه که به ناوی رخنه گرتنه‌وه یه‌ک پارچه‌ی گه‌لی کورد دوور ده‌خه‌نه‌وه.
رخنه گرتنی سابجێکتیڤ: ئه‌م شێوازه رخنه گرتنه به‌رداشتنی شه‌خسی مرۆڤه‌کان خۆیانه، واته به پێچه‌وانه‌ی رخنه گرتنی زانستی که ناوه‌رۆکی شته‌که‌مان بۆ روون ده‌کاته‌وه، که یا به ته‌واوه‌تی ره‌دی ده‌کاته‌وه، یا لایه‌نه هه‌ڵه‌کانی بۆمان ده‌ست نیشان ده‌کات وه پێشنیار ده‌خاته به‌رده‌ست خوێنه‌ر. شێوازه رخنه گرتنی سابجێکتیڤ له‌سه‌ر بنه‌مای کاردانه‌وه‌یه له‌رسه‌ر ئه‌ساسی ئه‌حساساتی شه‌خسی مرۆڤه‌کان، هیچ په‌یوه‌ندی یه‌کی به ناورۆکو پێداچوونه‌وه نی یه[6]: بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت وێنه‌یه‌کی کۆن رخنه بکه‌ین یا پێداچوونه‌وه‌یه‌کی رخنه گرانه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی زانستی ئه‌م کاره بکه‌ین، پێویسته هه‌موو ئه‌و فاکتۆرانه‌ی که له‌و سه‌رده‌مه وێنه‌کار سوودی لێوه‌ر گرتوون دابه‌ش بکه‌ین، وه کات‌و شوێنی وێنه کێشانه‌که‌ش له‌به‌ر چاوبگرین، وه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه رخنه‌ی ئه‌و وێنه‌یه بکه‌ین، که بۆجی ئه‌و ره‌نگه‌ی به‌کارهێناوه، یا له چ ماتریاڵێک سوودی وه‌رگرتوه که وێنه‌که‌ی له‌سه‌ر کێشاوه، بۆچی؟ ده‌بوایه به‌و شێوه‌یه نه‌بوایه، به‌ڵکوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌نگانه‌ی تێکه‌ڵ بکردبا، یا سوودی له‌م ماتریاڵه وه‌رگرتبا زۆر باشتر ده‌بوو، له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه؟، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ی بکردبا وێنه‌که له‌م نرخه‌ی که ئێستا هه‌یه‌تی زۆرتر ده‌بوو؟... به‌ڵام به‌رێزان پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا به‌رێز خانمی ده‌باغی له‌م شێوازه رخنه گرتنه سوودی وه‌رگرتووه: بێ گوومان نه؟!! به‌ڵکوو هه‌روه‌کوو ئاماژه‌مان پێ‌کرد رخنه‌کانی خانمی ده‌باغی سابجێکتیڤن، به‌رداشتی شه‌خسی خۆین، له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌کی زانستی و رخنه‌گرانه نین.
به پێی ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه ده‌رده‌که‌وێت که خانمی به‌رێز شه‌هلا ده‌باغی له‌سه‌ر بنه‌مای رخنه گرتن ئه‌م شته‌ی نه‌نووسیوه، به‌ڵکوو ده‌کرێت مرۆڤ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه بکات که بۆیده‌رکه‌وێت که ئه‌نگیزه‌ی سه‌ره‌کی خانمی ده‌باغی چی بووه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی دروست ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بکات پێویستی به چه‌ند فاکتۆری گرنگ هه‌یه، وه‌کوو ئایدۆلۆژی ئه‌و مرۆڤه، ئه‌و ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ی که تێیدا په‌روه‌رده کراوه، ئاستی تێگه‌یشتنی ئه‌و مرۆڤه له هه‌موو بوارێکه‌وه، وه کاریگه‌ری ئه‌حساسات وه ته‌عه‌سووبی ئه‌و مرۆڤه له کاتی نووسینه‌که‌دا، وه هه‌روه‌ها کاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌و رووداوه‌ی که له‌و ساه‌تدا رووی داوه، که ئه‌و مرۆڤه شتی نووسیه‌وه له‌سه‌ری... مه‌خابن من هیچ له‌م فاکتۆرانه‌م له‌به‌رده‌ستدا نی یه؟ بۆیه بێ ویژدانی یه ئه‌گه‌ر هه‌ر قه‌زاوه‌تێکی کاردانه‌وه‌یی بکه‌م سه‌باره‌ت به‌و خانمه به‌رێزه: به‌ڵام زۆر به پێویستی ده‌زانم که نووسینه‌که‌ی ئه‌م به‌رێزه له‌گه‌ڵ بڵاو کراوه‌که‌ی سووپای پاسداران وه وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران به‌رانبه‌ر بکه‌م وه نووسینه‌که‌ی له‌م کاته‌دا رخنه بکه‌م.
په‌یوندی ئه‌و نووسینه‌ی خانمی ده‌باغی له‌گه‌ڵ بڵاو کراوه‌که‌ی سووپای پاسداران له ماڵپه‌ری کردستان امروز!!!
به هه‌ر حاڵ؛ لێره‌دا په‌یوه‌ندی یه‌کی زۆر نزیک هه‌یه له نێوان ئه‌م نووسینه‌و ئه‌و نووسینه‌ی که سووپای پاسداران وه وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران له‌سه‌ر سایتی خۆیان که به زمانی کورد بڵاو ده‌کرێته‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه: سایتی "کردستان امروز" له رێکه‌وتی 5/10/1389 سووپای پاسداران وه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له ماڵپه‌ری زمانی کوردی که له‌ژێر چاودێری ئه‌واندا به‌رێوه ده‌روات نووسراوه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه له ژێر ناوی " خرسندی کومله و پژاک از اعدام حبیب لتیفی" که ده‌ڵێت له یه‌ک له پاراگرافه‌کانیدا سه‌باره‌ت به پژاک "این گروه‌ها که بعد از اعدامهای اردیبهشت ماه و اعتصاب در بعضی از شهرها، رونقی برای کسب و کار خود یافته‌اند، برای بهره‌برداری از اعدام حبیب لتیفی در اماده باش کامل به سر برده و از ادبیات حاکم بر بیانیه‌ها و نوح برخودشان با مسئله روشن می سازد که خرسندی فراوانی از اعدام حبیب لتیفی خواهند داشت[7]" خوێنه‌رانی به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌م نووسراوه‌ی سووپای پاسداران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خانم ده‌باغی به‌راورد بکه‌ین، ده‌بینین ناورۆکی هه‌ردوو نوسراو یه‌که. به‌ڵام سووپای پاسداران هه‌مان رۆژ بڵاوی کردۆته‌وه که سه‌رۆکایه‌تی پژاک له نه‌ورۆز تیڤی به‌رنامه‌ی هه‌بوو، که 27/12/2010، به‌ڵام نووسراوه‌که‌ی خانمی ده‌باغی له 28/12/2010 له لایان رۆژهه‌ڵات تایمزه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه، که واته ئێمه لێره‌دا ده‌توانین ده‌رئه‌نجامێک ده‌ستی خۆمان بخیه‌ین که ئه‌نگیزه‌ی ئه‌و نووسینه ده‌ست نیشان بکه‌ین، روون ببێته‌وه بۆمان که ئه‌م نووسه‌ره له کوێوه ئیلهامی رخنه گرتنی وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ر به زانین بێت یا ته‌سادفی.
به‌رێز خانمی ده‌باغی هه‌روه‌کوو ئه‌وه‌ی هه‌ستی شه‌شی زۆر به‌هێز بێت، ته‌نها به‌ناو رخنه‌کانی ئاراسته‌ی پژاک نه‌کردوه، به‌ڵکوو هه‌روه‌کوو نوسراوه‌که‌ی سووپای پاسداران باسیشی له پارته‌کانی که‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردوه.. که ده‌ڵێت " زۆر جار گیانی گیراوانی سیاسی کورد ده‌خرێته ناو کێشه‌و ناکۆکی نێوان حزبه سیاسی یه‌کان وه ئه‌و کێشانه‌ی که لایه‌نه سیاسی یه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌یانه، وه له به‌رده‌وامی ووته‌کانیدا ئاماژه به دوو شت ده‌کات، یه‌که‌م ده‌ڵێت، حیزبه‌کان له‌به‌رده‌م گیان ئه‌ندامانیان خۆیان به به‌رپرس نابینن[8]" وه له پارگرافی چواردا ده‌ڵێت "مامه‌ڵه به گیانی به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ته‌نیا تایبه‌تی یه‌ک حیزب نی یه" وه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت " تا ئێستاش تا ئه‌مرۆش گیانی ئینسان له‌لای ئیمه وه‌ک که‌ره‌سه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتنی کاری سیاسی چاوی لێ ده‌کرێت[9]". وه هه‌روه‌ها سووپای پاسداران له بلاو کراوه‌که‌ی خۆیدا به‌م شێوه‌یه باس ده‌کات و ده‌ڵێت "بخش زیادی از احزاب و گروه‌های اپزسیونی ایرانی کرد و رسانه‌های نزدیک به انان نیشان می دهد این مجموعه‌ها خرسندی فراوانی از ایجاد ماجرای اعدام این جوان سنندجی دارند"[10]. به‌رێزان به‌راستی پێویسته ئه‌م پرسیاره له خۆمان بکه‌ین که باشه کام له‌م دوو نووسینه ئیلهامیان له یه‌کتر وه‌گرتوه، وه چۆن له پشت یه‌کتره‌وه بڵاو کرانه‌وه، ئایا ئه‌مه جێگه‌ی پرسیار نی یه؟ ئه‌نگیزه‌ی سووپای پسداران دیاره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی میدیاکانی خۆیه‌وه سیاستی "ته‌فره‌قه بکه وه حکومه‌ت بکه" زۆرتر په‌ره پێبدات، به‌ڵام خانمی ده‌باغی وه‌کوو چالاکێک ئه‌نگیزه‌ی چی یه؟ له تاکید کردنی ئه‌م قسانه‌ی سووپای پاسداران وه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات.
وه هه‌روه‌ها خنمی ده‌باغی ده‌ڵێت "هه‌وڵی ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێت ئه‌وه بێت که گیانی زیندانی یانی سیاسی بپارێزین نه‌که ئه‌وه‌ی که بریاره‌کانی رژێم مۆر بکه‌ین یا رژێم بۆ زۆرتر له سێداره‌دان ته‌حریک بکه‌ین[11]" هه‌مان شت له‌لایان سووپای پاسدارانه‌وه ووتراوه به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به شه‌هید فه‌رزادو ئه‌وان که ده‌ڵێت، سه‌باره‌ت به ته‌حریک کردن که خانمی ده‌باغیش ئاماژه‌ی پیکردوه، که گوایه پژاک ته‌حریکی رژیم ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی لاوه‌کانم له سێداره بدات، سووپای پاسداران ده‌ڵێت " به خوبی می دانند که هر گونه فشاری بر نهادهایی قضایی یا امنیتی جمهوری اسلامی که به نوعی برای این نهادها شائبه ضعف یا عقب نشینی در برابر دشمنان شان ان هم از نوع گروه‌های کوچک و مطرود تروریستی خارج نشین داشته باشد به هیچ عنوان تحمل نگردیده و واکنش معکوس خواهش داشت" کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هه‌مان شت ده‌ڵێت که گوایه ئه‌مه پارته کوردی یه‌کانن که وا ده‌کات که کۆماری ئیسلامی له رووی کاردانه‌وه هه‌ڵسوو که‌وت بکات، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی خانمی ده‌باغی ئه‌م ووتانه‌ی سووپای پاسداران تایید بکردبا، ده‌بوایه وه‌کوو ژنه چالاکێکی کورد، ناورۆکی و ماهی یه‌تی کۆماری ئیسلامی ره‌وچاو بکردبا، وه سه‌ره‌تاکانی شۆرشی گه‌لانی ئێران بهێنایه‌ته به‌رچاوی خۆی، که باشه ئه‌و ده‌م کورد چی کرد که رژێم وه ئاغای خۆمه‌یینی بریاری جیهادی ده‌رکرد به‌رانبه‌ر به گه‌لی بێ دیفاعی کورد وه خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له کوردستان، یا ده‌بوایه ئه‌و پرسیاره‌ی بکردبا، که باشه ساڵانه سه‌د لاوی کورد له سه‌ر سنووره‌کان تیرباران ده‌کرێن له‌لایان رژێمه‌وه، باشه ئه‌مه له کاردانه‌وه‌ی چی دایه، وه‌کوو خۆیان ده‌ڵێن "واکنش" له‌سه‌ر چی یه؟
خانمی ده‌باغی ده‌ڵێت، پارته‌کانن یا باشتره بڵێین" پژاک مۆری مه‌رگی لاوانی کورد ده‌کات"، ئایا ئه‌م خانمه به‌رێزه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ئه‌م تۆمه‌ته ده‌خاته سه‌ر پارتێکی سیاسی کورد، ، کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر شت له‌م باره‌یه‌وه بڵێت دووژمنی گه‌لی کورده، به‌ڵام خانمه کوردێک به‌کام پرنسپی ئه‌خلاقی یه‌وه، که خۆی له ووته‌کانیدا زۆر باسی له‌سه‌ر کردوه، هه‌مان شتی رژێم دووباره ده‌کاته‌وه. سووپای پاسداران له ئاخرین پاراگرافی بڵاو کراوه‌که‌یدا ده‌ڵێت، " در ماجرای اعدام فرزاد کمانگر و برخی دیگر از محکومان، در حالی که وکلا و فعالان داخلی در حال تلاش برای مطرح ساختن عدم ارتباط انها با پژاک در محافل و محاکم بودند، رهبران این گروه به سرعت بیان داشتند که فرزاد کمانگر و دیگران از اعضای فعال پژاک هستند". به‌ڵام تا چه‌نده ئه‌م ووته‌یه راسته، له‌وانه‌یه هه‌موو مرۆڤێکی ویجدان دار ئه‌و راستی یه باش بزانێت، که پژاک یا هیج ئه‌ندامێکی پژاک تا دوای شه‌هید کردنی ئه‌و چوار هه‌ڤاڵه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماژه‌یان به‌وه نه‌کردوه که ئه‌و شه‌هیدانه که کاتێک له زینداندا بوون ئه‌ندامی پژاک بوون، حه‌تا ئه‌و رۆژه‌ش که سه‌رۆکایه‌تی پژاک له‌گه‌ڵ بی بی سی چاوپێکه‌وتنی هه‌بوو دوای له سێداره‌دانیان ئاماژه‌ی به‌وه نه‌کرد که ئه‌و شه‌هیدانه ئه‌ندامانی پژاک، وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش زۆر لایه‌ن ده‌ستیان کرده هێرش کردنه سه‌ر پژاک وه سه‌رۆکایه‌تی پژاک.
به‌رێزان به پێی ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه هه‌ر یه‌ک له‌وانه‌یه سه‌رنجی شه‌خسی خۆی بڵێت، به‌ڵام پێویسته مرۆڤ به به‌رپرسیاره‌تی یه‌وه هه‌ر شت بکات، له‌م نووسینه‌دا مه‌به‌ست له‌وه نی یه که ئه‌م به‌رێزه سه‌ر به سووپای پاسدارانه یا هه‌ر شت، به‌ڵام هه‌روه‌کوو پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد، ئه‌مه پرسیاره وه جێگه‌ی گوومانه که چۆن هه‌رشت که له نووسینه‌که‌ی خانمی ده‌باغیدا هاتووه، یه‌ک رۆژ پێشتر سووپای پاسداران له ماڵپه‌ری خۆیان "کردستان امروز.ار" بڵاو کردۆته‌وه ئایا به‌راستی پژاک وه پارته‌کانی که‌ی رۆژهه‌ڵات بی پرنسپین وه هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ناکه‌ن، یا ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و شتانه ده‌نووسن وه ده‌ڵێن، وه به بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک له ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی، که ئایا ئه‌مه ده‌ستکه‌وتی ده‌بێت بۆ گه‌لی ئێمه یا نه؟ قه‌ڵه‌م هه‌ڵده‌گرن وه ده‌ست ده‌که‌ن به نووسین له ژێر ناوی رخنه گرتن هیچ پرنسپێکی ئه‌خلاقی ره‌چاو ناکه‌ن.
مخابن ئه‌و خانمه به‌رێزه له نووسینه‌که‌ی دواییدا ده‌ڵێت "رخنه گرتن بۆ چاکسازی یه" راسته منیش وه هه‌رکه‌سێکی که له‌گه‌ڵ ئه‌و بیر‌و باوه‌ره‌دا هه‌یه که رخنه گرتن بۆ چاککردنه، به‌ڵام پێش هه‌موو شت پێویسته که هه‌ر که‌س پرنسپی رخنه گرتن فێر بێت بۆ خۆی دواتر که‌سانی ده‌ورو پشتی فێر بکات: هه‌ر شت بنه‌مایه‌کی هه‌یه، که ئه‌گه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ره‌چاو نه‌کردرێت، ئه‌وا له کاتی جێ به چی کردنیدا ده‌رئه‌نجامیکی پێچه‌وانه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه: وه‌کوو ئه‌م نووسینه‌ی به‌رێزه.
بۆ نموونه فیزیکدانێک یا یه‌ک شیمیدان له‌سه‌ر ئه‌ساس و پێوانه‌ی دیاری کراو هه‌ڵده‌ستن به دروست کردنی بۆمبێک، ئه‌گه‌ر له کاتی ئه‌نجام دانی کاره‌که‌یان ئه‌و پێوانانه ره‌چاو نه‌کرێن وه له‌سه‌ر ئه‌ساسی زانستی ئه‌و فۆرموله‌یه کار نه‌که‌ن له‌وانه‌یه کاره‌که‌یان شتێکی که‌ی لێ دروست بیت که ببێته هۆی قر کردنی کۆمه‌ڵگایه‌ک...رخنه گرتنیش هه‌مان پێوانه‌ی هه‌یه وه ده‌بێت ره‌چاو بگیردرێت، ئه‌گینا نه‌ک ئه‌وه‌ی که مرۆڤه‌کان چاک بکات، به‌ڵکوو دووبه‌رێکی دروست ده‌کات وه یه‌ک پارچه‌یی گه‌لێک تێک ده‌دات...
کێ سوود له‌م نووسینانه وه‌رگرێت:
بێ گوومان ته‌نها لایه‌نێک که له‌م شێوازه نووسینانه سوود وه‌رده‌گرێت، ته‌نها و ته‌نها کۆماری ئیسلامی ئێرانه وه ئه‌و که‌سانه‌ی که حه‌ز به ته‌بایی وه یه‌ک ریزی گه‌لی کورد ناکه‌ن. مخابن هه‌ر چه‌ند که هه‌ر یه‌ک له ئێمه له‌وانه‌یه خۆی به دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی بزانێت، به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌وه بڵێین که هه‌ڵسووکه‌وته‌کانمان هه‌موویان له راسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێراندایه.
چۆن، ئه‌مه یانی چی؟ داگیر کردنی کوردستان ته‌نها له رێگه‌ی په‌رچه‌وازه‌کردنی کوردانه‌وه تاوه‌کوو ئه‌مرۆژه درێژه‌ی کێشاوه، وه گه‌وره‌ترین چه‌کی دووژمنان به‌رانبه‌ر به کورد دابه‌ش کردنی کوردان بووه به‌سه‌ر چینی دیاری کراودا، وه بۆ هه‌ر چێنێک به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کی دیاری کردوه، که ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی بووه به هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئه‌و چینانه له یه‌ک نزیک نه‌بنه‌وه، وه به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی یا گرووپی زاڵ بێت به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا... گه‌ر ئێمه ته‌ماشای ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌و ئه‌ساسنامه‌ی پارتی سیاسی یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، یا هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان بکه‌ین به گشتی، هه‌موو ئه‌و پارتانه له سه‌ر ئه‌ساسی بیرۆکه‌ی سیاسی، ئابووری وه کۆمه‌ڵایه‌تی سۆسیالیزم دانراون به شێوه‌یه‌کی تیئۆری، به‌ڵام له‌هه‌مان کات هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی که ئاڵای سۆسیالیزم وه پێکه‌وه ژیانیان به‌رزکردۆته‌وه، که ناوه‌رۆکی سۆسیالیزم ئه‌وه‌یه که "هه‌موومان به یه‌که‌وه هه‌مووین" وه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌ر چاوبگیردرێت نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی گرووپی یا تاکی.
به‌ڵام مه‌خابن، هه‌موو ئه‌و پارتانه به پێچه‌وانه‌ی سۆسیالیزم کار ده‌که‌ن، به‌ڵکوو کاره‌کانیان له سه‌ر بنه‌مای لیبرالیزمی ته‌ک گه‌رایی به‌رێوه ده‌چێت، خاسته یا نه خاسته: مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که به تیئۆری هه‌موو سۆسیالیزمن، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا هه‌موو هه‌ڵگری چه‌مکی سیاسی، ئابووری وه کۆمه‌ڵایه‌تی لیبرالیزم و ته‌کگه‌رایین، وه به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خی یا گرووپی خۆیان له‌سه‌روه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌گرن، که ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی سۆسیالیزمی راسته‌قینه‌یه.. ئه‌مرۆکه‌ش شۆرشگێرانی ئێمه که خۆمان هه‌موومان به شۆرشگێر داده‌نیین، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌سته‌ی که هه‌مانه به زانین بێت یا به نه‌زانین، هه‌ڵسوو که‌وته‌کانمان ته‌نها و ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی رژێمی ئاخووندی ئێراندان، هه‌روه‌کوو سۆسیالیسته‌کان که له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داری جیهاندا کار ده‌که‌ن.
داگیر که‌ر هه‌موو کات له‌وه سوودی وه‌رگرتووه که گه‌لی داگیر کراو بکات به چه‌ند پارچه‌وه، وه ئه‌و پارچانه‌ش به‌رسه‌ر چه‌ند نیمچه پارچه‌ی که‌دا دابه‌ش بکات بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بتوانێت ده‌سته‌ڵاتی خۆی له وڵاتی داگیرکراودا به‌رێوه ببات. یه‌ک له سیاسه‌ته‌کانیان په‌ره‌دانه به بێ باوه‌ری به یه‌کتر له ناو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای داگیرکراودا، ئه‌مه‌ش چه‌کی سه‌ره‌کی کۆماری ئیسلامی ئێرانه، که وه‌ها به ئێمه‌ی سه‌لماندوه که قه‌ت دوو که‌سی کورد ناتوانن به‌یه‌که‌وه کار بکه‌ن، وه ئێمه‌ش خۆمان باوه‌رمان به‌م ووتانه‌ی دووژمنه‌که‌مان هه‌یه، وه له‌و چوار چێوه‌یه‌دا کار ده‌که‌ین، رژێمی ئاخووندی پێی خۆشه گه‌لی کورد دژایه‌تی یه‌کتر بکات، وه خۆیان به شه‌ری خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ بکات، ئێمه‌ش وه‌کوو گه‌لی کورد هه‌مان کار ده‌که‌ین که رژێم پێی خۆشه، دژایه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ین، خۆمان سه‌رقاڵی نووسین کردوه به یه‌کتره‌وه.
باشه ئه‌گه‌ر له راسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی رژێم هه‌ڵسوو که‌وت ناکه‌ین، بۆچی ئه‌و کارانه ده‌که‌ین که رژێمی ئاخووندی ئامانجی یه‌تی. بۆ نموونه جه‌ند حه‌وتوو له‌مه‌و پێش ئه‌و نووسراوانه‌ی که له‌سه‌ر شه‌ری ناوخۆ بڵاو کرانه‌وه کێ سوودی لێ وه‌رگرتن، بێجگه له رژێمی ئاخووندی نه‌بێت، به‌و نووسینانه ئه‌و په‌یوه‌ندی یه رووکه‌شه‌ش که له نێوان کۆمه‌ڵه‌و دیمۆکرات‌دا هه‌بوو لاواز بوو، یا ده‌کرێت بڵێین ته‌واو بوو. مه‌گه‌ر ئه‌م کاره دڵخۆش کردنی رژیم نی یه؟ باشه ئه‌گه‌ر دڵ خۆش کردنی رژێم نی یه، بۆچی؟ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک؟ وه ئه‌گه‌ر رژێم سوودی لێوه‌رده‌گرێت بۆچی ئه‌و کاره ده‌که‌ین؟ راسته له‌وانه‌یه من سه‌ربه پارتێکی که بم، به‌ڵام دیارده‌ی شه‌ری ناوخۆ په‌یوه‌ندی به هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردی یه‌وه هه‌یه، له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان. ئه‌و ماوه‌ی ئه‌وه‌نده لاوانی کورد له‌سه‌ر یه‌کتر شتیان نووسی، نیو ئه‌وه‌نده‌یان به‌رانبه‌ر به کۆماری ئیسلامی نه‌نووسی...بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی که دوژمن له دیارده‌ی شه‌ری براکوژی سوود وه‌رنگرت بۆ په‌رچه‌وازه‌کردنی گه‌لی کورد، پێوسیته هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کان داوای لێبووردن له گه‌لی کورد بکه‌ن، وه ئه‌و دیاره‌ده‌یه به شێوه‌یه‌ک سوودی لێ وه‌ربگیردرێت که قازانجی بۆ گه‌ل هه‌بێت، ببێته هۆی ئه‌وه که دووباره روو نه‌داته‌وه..نه‌ک هه‌ر به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه له هه‌ر کات و شوێنێکدا رژێمی ویستی سوودی لێوه‌ربگرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه داگیرکه‌رانه‌که‌ی خۆی.
ئه‌مرۆکه‌ش ئه‌و بووچوونانه‌ی که له‌سه‌ر نووسراوه‌که‌ی خانمی ده‌باغی نووسراون بێجگه له دوژمن کێ سوودیان لێ وه‌ردگرێت، وه له قازانجی کێ دان، چ ئه‌وانه‌ی له پشتیوانی خانمی ده‌باغی بۆجوونیان نووسیوه، وه چ ئه‌وانه‌ی دژ به‌و نووسینه بۆچوونیان نووسیوه. له‌وانه‌یه زۆر به‌رێز بن که ئه‌م پرسیاره له خۆم بکه‌ن، ئه‌گه‌ر خۆم راست ده‌که‌م بۆچی په‌یوه‌ندی نووسینی خانمی ده‌باغیم داوه به بڵاو کراوه‌که‌ی سووپای پاسدارانه‌وه، یا تۆمه‌تی ئه‌وه‌م لێداوه که ئه‌و به‌رێزه له‌گه‌ڵ ئه‌واندایه...نه؟ من هیچ کات مه‌به‌ستم له‌وه نی یه که وه‌ها شتێک هه‌بێت، به‌ڵام بۆ شیکردنه‌وه، وه روون کردنه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆکانه‌ی که دوژمنان به سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پاندوویه‌تی به بێ ئه‌وه‌ی که به خۆمان بزانین، پێوسیته که ئه‌و روونکردنه‌وه‌م بدایه، که به‌رێزی نووسه‌ر له پیلانه‌کانی رژیم ئاگادار بێت، وه هه‌ر که‌س که هه‌ر شت ده‌نووسێت پێش هه‌موو شت بیر له ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی بکاته‌وه.
ئه‌م دوو نووسراوه‌یه له‌وانه‌یه به سودفه له یه‌ک کاتدا بڵاو کراوبووبنه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ ئێمه شێوازی ناوه‌رۆکی ئه‌م دوونووسینه گرنگه وه جێگه‌ی سه‌رنجه، که نووسه‌رانی ئه‌م دوو نووسینه به ته‌واوه‌تی له دوو بلۆکی ئایدۆلۆژی جێوازدان، به‌ڵام شێوازی بیکردنه‌وه‌که‌یان سه‌باره‌ت به پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌ت یژاک یه‌که...ئایا ئه‌مه جێگه‌ی پرسیار نی یه؟ که باشه چۆن ئه‌م دوو نووسه‌ره سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له دوو دوونیای جێواز ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌وه‌نده بیریان له‌یه‌ک نزیکه. بۆیه ئه‌مه ئه‌وه روون ده‌کاته‌وه که هه‌رچه‌ند خۆمان به شۆرشگێر ده‌زانین، به‌ڵام هه‌م ووته‌کانمان وه هه‌م کرده‌وه‌کانمان، ئه‌وانه‌ن که رژێم هه‌یه‌تی، وه شێوازی بیرکردنه‌وه‌که‌شمان له راسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی رژێمدایه: خانمی ده‌باغی کورده، به‌ڵام قسه‌ی دڵی سووپای پاسدارانی کوردوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی به خۆی بزانێ: ئه‌مه‌ش ئه‌وه روون ده‌کاته‌وه که ئێمه وه‌کوو تاکی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی هێشتاکه نه‌مانتوانیوه ئه‌و که‌سایه‌تی یه‌ی یا ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی که رژێمانی داگیر که‌ر به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووین خۆمانی لێ رزگار بکه‌ین، وه بێ گوومان به‌و که‌سایه‌تیه‌شه‌وه شۆرش له کوردستان هیچ کات له‌مه زیاتر باش نابێت. هه‌موو مرۆڤێک زیندانی فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری خۆیه‌تی، وه له چوار چێوه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگ که‌لتووره‌دا بیر ده‌کاته‌وه، وه هه‌ڵسوو که‌وت ده‌کات. باشه کاتێک ئه‌و فه‌رهه‌نگ و که‌لتووره‌ی که ئێمه هه‌مانه دارێژراوو دروست کراوی ده‌ستی داگیرکه‌رانه، بێ گوومان هه‌لسوو که‌وته‌که‌شمان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه‌ندا ده‌بێت... خوێنه‌رانی به‌رێز: سه‌باره‌ت به‌مه تکایه کتێبیه‌کانی نووسه‌ری به‌ناو بانگ "فرانتۆز فانۆن بخوێنه‌وه" یه‌ک له کتێبه‌کانی (ره‌ش پێسته، ماسک سپی یه‌کان)، بێ گوومان ئه‌گه‌ر سوودی لێ وه‌رنه‌گرن، زه‌ره‌ری لێ ناکه‌ن.
هیوادارم ئه‌م نووسینه هه‌ستی هیچ مرۆڤێک بریندار نه‌کات، ئه‌گه‌ر چی له روونکردنه‌وه‌کاندا ئه‌و شته له‌وانه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که واقیعیه‌تی ئالووگۆره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌یان پێ قه‌بووڵ ناکرێت، یا ئه‌و ئاڵووگۆرانه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا به‌ره‌و پێشه‌وه ناروون.
. پێویست ناکات ده‌رئه‌نجامی کۆتایی بنووسم، چوونکه پێوسیته گه‌ل خۆی ده‌رئه‌نجامه‌که دیاری بکات
به‌رێزان ئه‌مه‌ش لینکی بڵاو کراوه‌که‌یه له ماڵپه‌ری کوردستان امروز.
http://www.kurdistantoday.ir/NewsDetail.aspx?itemid=2082
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
[1] http://www.thefreedictionary.com/criticizing
[2] http://hubpages.com/hub/what-is-the-purpose-of-criticism
[3] http://rojhelattimes.org/read.php?id=1857
[4] http://www.youtube.com/watch?v=akPWorDw5-U&feature=related
[5] http://www.youtube.com/watch?v=7LbIKN6NtjU&feature=related
[6] http://hubpages.com/hub/what-is-the-purpose-of-criticism........... paragraph 3
[7] http://www.kurdistantoday.ir/NewsDetail.aspx?itemid=2082......paragraph 7:
[8] http://rojhelattimes.org/read.php?id=1857.....paragraph 6:
[9] http://rojhelattimes.org/read.php?id=1857...........paragraph 5:
[10] http://www.kurdistantoday.ir/NewsDetail.aspx?itemid=2082.........paragraph 1:
[11] http://rojhelattimes.org/read.php?id=1857.............paragraph 4:
