یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی شێواندن و ئیستیغلال كردن بۆ ته‌وه (سه‌له‌فییه‌ت) ه، به جۆرێك كه بۆته ئامرازی په‌رت كردنی موسڵمانان و دابه‌ش كردنیان به سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاواز و دژ به یه‌ك، یه‌كه‌م (له‌دیدی ئه‌وان) سه‌له‌ف گه‌رایی كه بریتییه له ڕێگه‌ی ڕاست و خودا په‌رستی، ئه‌ویتر بریتییه له گومڕایی و سه‌ر لێشێوان به‌كورتی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ به‌شی یه‌كه‌م نه‌بێ له دۆزه‌خ زیاتری پێڕه‌وا نابینرێ، ئه‌م شێواندنه‌ش بۆیه‌كه‌م جار له سه‌رده‌ستی وه‌هابییه كان ده‌ستی پێكرد به تایبه‌ت كاتێ ئه‌م چه‌مكه‌یان له دروشمی بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنگه‌ری و نوێخوازه‌وه گۆڕی بۆ ناونیشانی مه‌زهه‌بێك (وه‌هابیزم) كه شوێن كه‌وتووانی پێیان وایه جگه له‌وان كه‌س له‌سه‌ر هه‌ق نییه. بۆیه زۆر جار كه باس له ئیسلام ئه‌كرێ، یه‌كسه‌ر كۆمه‌ڵگای ئیسلامی به وه تۆمه‌تبار ئه‌كرێ كه، هه‌ڵگری بیری سه‌له‌فییه‌ته –لای هه‌ندێ كه‌س وه‌كو مه‌زهه‌ب ئه‌ناسێنرێ- ئه‌م چه‌مكه‌ش ڕێك به‌رامبه‌ر مۆدێرنه و ده‌ر هاویشته‌كانی دا ئه‌نرێ، به‌و مانایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی -دوواكه‌وتوو-سه‌له‌فییه‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌شی پێشكه‌وتوو ونوێخوازه. لێره‌دا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كه تێی كه‌وتووین، بریتییه له‌وه‌ی هه‌ر كاتێ موسڵمانێكی بیر ته‌سك، هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌كا كه خۆی له تاوانێكی دژ به‌مرۆڤایتی ببینێته‌وه موسڵمانان به‌ر له هه‌ر كه‌سێ ئه‌ڵێن خه‌ڵكینه رۆشنبیران نووسه‌ران خۆرئاوا، وریابن ئه‌م كاره ده‌رهاویشته‌ی عه‌قڵێكی ته‌سك و تووندگیرو سه‌له‌فییه، وه دوره له لێبورده‌یی ئیسلام!، بۆیه هه‌ركه‌سێك بیه‌وێ ئیسلام ڕه‌خنه بكات، ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێ كه فه‌نده مێنتالیزم ده‌رئه‌نجامی عه‌قڵییه‌تی سه‌له‌فی ئیسلامییه، بۆیه‌ش به ده‌ست نه‌زانی و نه خوێنده‌واری و ژێرده‌ستی عه‌قڵییه‌وه ئه‌ناڵێنن. لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره داوی كێشه‌كه بدۆزینه‌وه پێویسته چه‌مكی سه‌له‌فییه‌ت زیاتر ڕوون بكه‌ینه‌وه، به‌مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی له وه‌هابیزم، چونكه ئه‌مه‌ی دوواییان چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك دوای سه‌له فییه تی كۆن سه‌ری هه‌ڵدا، كه خۆی له فه‌لسه‌فه‌ی ته‌كفیر و له ناو بردن و ڕه‌شكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌بینێته‌وه، ڕوونتر بڵێین ئه‌وه‌ی ئێمه‌پێی ئه‌ڵێین سه‌له‌فییه‌ت وه‌هابیزمه نه‌ك سه‌له‌فییه‌ت، چونكه لای ئه‌م تاقمه ژیان له هه‌موولایه‌كه‌وه به‌رته‌سك ئه‌بێته‌وه و واتایه‌ك بۆ جوانییه كان نامێَنێ به‌ومانایه‌ی تۆكاتێك بیر ئه‌كه‌یته‌وه و ڕای جیاوازت لا دروست ئه‌بێ مافی ژیانت لێئه‌سه‌ندرێته‌وه، هه‌ر هیچ نه‌بێ به زه‌ندیق و چاوی سوك ئه‌بێ ته‌ماشا بكرێی، ئه‌م جۆره له بیركردنه‌وه‌یه‌ش ناوه‌ڕۆك و جه‌و هه‌ری ئیسلام ئه‌سڕێته‌وه، به‌ر له هه‌ر شتێك ڕێبازی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می سه‌له‌ف ژیاون، وه ئه‌بێته ئامرازێك بۆ به‌ندكردنی ئه‌قڵی تاك و ئاله‌تێك بۆ داپڵۆسینی ڕه‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌كان، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ وێنا كردنی جیهانێك كه یه‌ك فیكر و یه‌ك ڕه‌نگ و دواجار یه‌ك ئاین و یه‌ك چین له وڵات بوونی هه‌بێ، كه بریتییه له چینی ئه‌ریستۆ كرات و پیاوانی ئاینی ومێزه‌ر به‌سه‌ره‌كان، بۆیه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به كورتی تیشك بخه‌ینه سه‌ر واتای سه‌له‌فییه‌ت و مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م چه‌مكه وباسكردنی فاكته‌ره سه‌ره كییه‌كانی په‌یدابوون و چۆنییه‌تی دابڕانی به‌سه‌ر هه‌ڵگرانی بیری وه‌هابیزم، وه ئه‌وه‌بڵێین كه شتێك نییه به‌ناوی مه‌زهه‌بی سه‌له‌ف دوا جار باسێكی كورتی وه‌هابییه‌تیش بكه‌ین كه له‌م ڕۆژگاره به‌نوێنه‌ری بیری دۆگما‌و دیاریده‌ی ته‌كفیر كردن دا ئه‌نرێن.
سه‌له‌فییه‌ت چیه؟
له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه سه‌له‌فییه‌ت (السلفیه) واته پێشینه گه‌رایی، كه له‌چاوگی (سلف) وه‌رگیراوه، به‌و مانایه‌ی ئه‌كرێ بڵێین هه‌رشتێك ماوه‌یه‌ك به سه‌ری تێپه‌ڕبوو ئه‌وه ئه‌بێته سه‌له‌ف، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌ێنێ كاتێك ئه‌ڵێین فڵان كه‌س یا ئه‌م تیۆره یا ئه‌م شته سه‌له‌فه، ئه‌وه‌هیچ مانایه‌كی جوانی نییه و به ڕه‌مزی دوا كه‌وتوویی دابنرێ، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ش نا گه‌ێنێ كه واجبه خاڵ به خاڵ بیخه‌ینه لاوه، بۆ نمونه له‌م ڕۆژگاره‌دا كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی له قۆناغی مۆدێرنه دایه، وه‌هه‌نگاو به‌ره‌و پۆست مۆدێرنیزم ئه هاوێژێ، ئه‌وه ناگه‌ێنێ كه له دوا ڕۆژ پۆست مۆدیرنیزم هاته كایه‌وه، ئیتر قۆناغی مۆدیرنه به‌و په‌ڕی دوا كه‌وتووی دابنێین، چونكه مۆدێرنه ترۆپكی پێشكه‌وتنه له‌م سه‌رده‌مه، به‌ڵام ڕه‌نگه نه‌گونجێ له هه‌موو ڕویێكه‌وه له گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تی چه‌رخی پۆست مۆدێرنیزم، وه ناشكرێ هه‌موو ده‌رهاویشته‌كانی بخه‌ینه لاوه چونكه ڕه‌نگه قۆناغی دوای مۆدێرنه هه‌موو ئه‌لته‌رناتیڤێكی نه‌بێ بۆ پێشخۆی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێكی پێشینه بناغه‌یه بۆ داهاتوو، كه‌واته پشتگوێخستنی بناغه به تێكڕایی ئه‌بێته مه‌ترسی بۆ دوای خۆی.
سه‌باره‌ت به مێژووی ئیسلامیش هه‌مان شته، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌سه‌رده‌می سه‌له‌فییه‌ته‌وه هه‌یه، به‌و مانایه‌ی ئه‌كرێ سه‌رده‌می سه‌له‌ف بكه‌ینه بناغه‌یه‌ك بۆ خۆمان، نه‌ك پابه‌ندبوونێكی حه‌رفی له هه‌موو لایه‌كه‌وه، بۆنمونه هه‌روه‌كو (ئیمامی عومه‌ر) هه‌ندێ نوێگه‌ری و داهێنانی جوانی كرد به‌تایبه‌ت له ڕووی ئیداره، سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وای خۆی، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌پێش خۆی بوونی نه‌بوو، كه‌سیش نه‌ی وت له‌ئیسلام ده‌رچووه، به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌كرێ ئێمه له‌م لایه‌نه چاو له وان بكه‌ین له ئیجتیهاد و ڕۆشنگه‌ری، وه‌پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێن كه له‌ئیسلامدا شتێك نیه به‌ناوی مه‌زهه‌بی سه‌له‌فی یا خه‌له‌فی، چونكه سه‌له‌فییه‌ت له‌كلتوری ئیسلامی بریتیه له سێ سه‌ده‌ی یه‌كه‌م، هه‌ر وه‌كو (په‌یامبه‌ر، د. خ) ئاماژه‌ی پێكردووه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه سه‌له‌فییه‌ت ئه‌كرێ وه‌كو چاخی زێڕین ناوی بێت، كه پڕیه‌تی له‌نوێگه‌ری و عه‌قلانییه‌ت بۆ ڕۆژگاری خۆی، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی وه‌هابیزم بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كا، كه‌بریتیه له چه‌ق به‌ستنی فیكری و خولانه‌وه به‌ده‌وری چه‌ند خاڵێكی لاوه‌كی، كه‌واته گه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه سه‌یری سه‌له‌ف بكه‌ین وچۆن ئه‌وان ئازا‌و چاو نه‌ترس بوون له به‌كار هێنانی ئه‌قڵی خۆیان ئه‌وه كارێكی پیڕۆزه كه ئێمه‌ش بتوانین له‌گه‌ڵ ڕۆژگاری جیهانگیری ومۆدێرنه‌دا هه‌ڵكه‌ین، نه‌وه‌ك (هموم الفكر والوگن) لای ئَێمه ببێته ڕیش نه‌تاشین و په‌چه (نیقاب) پۆشین و شێوازی جل له‌به‌ركردن و سیواك، چونكه پێموایه ئه‌گه‌ر پَیشه‌وایانی قۆناغی سه‌له‌له‌فییه‌ت مابونایه، یان ئێمه به عه‌قڵانی ڕێبازی ئه‌وانمان بگرتبایه به‌ر ئه‌وا بێ گومان ئه‌مڕۆ گه‌ر خاوه‌نی مۆدێرنه‌و ڕۆشنگه‌ری ئێمه‌ش نه‌بووباین به‌لانی كه‌م به‌شێك بووین لێیان. چونكه‌وه‌كو باسمان كرد سه‌له‌فگه‌رایی مه‌زهه‌ب نیه تا بڵێین ئێمه له‌سه‌ر ڕێبازی سه‌له‌فییه‌تین، بۆیه گه‌ر ئێستا له‌م سه‌رده‌مه بڵێین ده‌قاوه‌ده‌ق پابه‌ند ئه‌بین به سه‌رده‌می مه‌زهه‌بی سه‌له‌ف (به‌مانا كلتورییه‌كه‌ی وه‌هابیزم) مانای وایه ئێمه به عه‌قڵی ڕابردوو بیر ئه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مانه‌وێ ژیانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی وه‌كو دوێنێ وپێربێ!! له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه و گڵۆباڵیزمدا هه‌ڵسوكه‌ت بكه‌ین وه‌ك كه‌سێكی، كه هه‌زار ساڵ به‌ر له‌ئێستا له جه‌زیره‌ی عه‌ربی ژیاوه!به‌مه‌ش نه (خوا) نه (په‌یامبه‌ر) لێمان ڕازی نابن، چونكه (په‌روره‌دگار) چه‌ندین جار (تكامان لێ ئه‌كا كه بیر بكه‌ینه‌وه، عاقڵبین وعه‌قڵ به‌كار به‌رین) نه‌وه‌ك به‌ندی كه‌ین.
سه‌له‌فییه‌ت كه‌ی و بۆ سه‌ری هه‌ڵدا؟
له‌كاتی هاتنه خواره‌وه‌ی په‌یامی ئیسلام دواكه‌وتووترین ونه‌زان ترین وبیر ته‌سك ترین مرۆڤی سه‌ر زه‌وی عه‌ره‌ب بوون، هه‌ربۆیه‌ش (په‌روه‌ردگار) ئه‌وانی هه‌ڵبژارد بۆ ده‌ستپێكردن و بڵاوكوكردنه‌وه‌ی ئیسلام، چونكه هاتنی وه‌حی گه‌ر له‌پێش چاوی ئه‌وانه‌وه نه‌بوایه ئه‌وا باوه‌ڕهێنانیان به‌هۆی بانگه‌وازو فتوحات ئه‌سته‌م بوو، بۆیه ئه‌كرێ عه‌ره‌ب به سوود مه‌ندتریین نه‌ته‌وه دابنرێن له ئیسلام، چونكه سه‌ره‌ڕای كه‌م بینی وبیر كۆڵی یان، ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌هه‌شتا ساڵ به‌ده‌ستیان هێنا نه‌یاره كانیان به هه‌شت سه‌ده ئه‌مه‌یان بۆ مه‌یسه‌ر نه‌بوو.
ئینجا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام به جیهان، موسڵمانان ڕوبه‌ڕوی كۆمه‌ڵێك ته‌وژمی فیكری وفه‌لسه‌فی بوونه‌وه، كه باوه‌ڕیان به ده‌ق و په‌یامه ئاسمانییه‌كان زۆر لاوازبوو، بۆیه پێویست بوو كه شێوازی بانگه‌وازكردن بۆ ئیسلام بگۆڕێت، له پشت به‌ستن به ده‌قه‌وه بۆ فیكر‌و لۆژیك و فه‌لسه‌فه، چونكه نه‌یارانی ئیسلام له گفتوگۆ و ڕووبه‌روِوبوونه‌وه‌كانیان هه‌میشه پشت ئه‌ستور بوون به فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌رستۆ و ڕۆمانییه كان به گشتی، ئه‌وه‌بوو چینی عه‌قڵانی وده‌وڵه‌مه‌ند به فیكر وفه‌لسه‌فه له‌نێو موسڵمانان سه‌ری هه‌ڵدا، كه‌زیاتر خۆی له‌ڕێبازی موعته‌زیله‌كان ئه‌بینییه‌وه چونكه ئه‌وان سوار چاكی عه‌قڵانیه‌ت بوون (بۆیه ئێستاش پێویستمان به زیندوكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پوری ئه‌وان هه‌یه) چونكه له ژێرخانی ئه‌م ته‌وژمه‌دا عه‌قڵ له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه هه‌رعه‌قڵه كه ئه‌توانێ مرۆڤ بكاته بونه‌وه‌رێكی داوا (تكلیف) لێكراو، هه‌روه‌كو باوه‌ڕهێنانی به‌بێ عه‌قڵیش چ نرخێكی ئه‌وتۆی نییه، هه‌ربۆیه به‌لای موعته‌زیله كانه‌وه وابوو كه (په‌روه‌ردگار) شتێكی له ئێمه داوا نه‌كردووه له گه‌ڵ عه‌قڵ یه‌كانگیر نه‌بێ، ئه‌وه‌ی هه‌یه یا واجبه به‌پێی عه‌قڵ یا دروسته له‌دیدی ئه‌قڵه‌وه.
له م سۆنگه‌یه‌وه لاسایكردنه‌وه‌ی ڕه‌ها كارێكی ڕه‌وا نه‌بووه و نییه چونكه لاسایی كردنه‌وه هه‌روه‌كو له شتی ڕاست ڕوو ئه‌دا له شتی خراپیش به‌به‌هه‌مان شێوه بوونی هه‌یه، كه‌واته ئه‌وه‌ی عه‌قڵانی و ده‌قگه‌راییه‌كان لێك جیا ئه‌كاته‌وه بریتییه له عه‌قڵ و به‌كارهێنانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه له گه‌ڵ كۆچ كردنی خه‌لیفه (واپق847 ز) ی عه‌بباسی، ئه‌ستێره‌ی به‌ختی موعته‌زیله‌كان به‌ره‌و ئاوا بوون چوو و كوده‌تایه‌كی مه‌زن له دژی عه‌قلانیه‌ت جیهانی ئیسلامی به‌ره‌و ئه‌م ئاقاره برد كه ئێستا به ده‌ستییه‌وه ئه‌ناڵێنین، ئیتر دوای ئه‌وه‌ی خه‌لیفه (المتوكل) (847-861) هاته سه‌ر حوكم دژایه‌تی ته‌واوی خۆی بۆ فه‌لسه‌فه ولۆژیك و ڕێبازی موعته‌زیله ڕاگه‌یاند، چونكه موعته‌زیله‌كان دژی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاربوون، به پێچه‌وانه‌ی نه‌یاره كانیان، له‌م سه‌روو به‌نده دا (احمد ابن حنبل) كه پێشتر دژی موعته‌زیله‌كان بوو ده‌ستی كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی خۆی كه بریتی بوو له لاسایكردنه‌وه‌ی پێشینه‌كان وپابه‌ند بوونێكی ته‌واو به ده‌قگه‌رایی وسه‌له‌فییه‌ت، ئه‌مه‌ش له‌ژێر دروشمی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ده‌می سه‌له‌فی ساڵح، ئه‌وه‌بوو ده‌رفه‌تی باشی بۆ ڕه‌خسا له جێگیر كردنی بنه‌ماسه‌ره‌كییه‌كانی مه‌زهه‌به‌كه‌ی.
به‌لای سه‌له‌فی خوازه‌كانیشه‌وه وابوو كه‌ئیسلام پێویستی به تێكهه‌ڵبوون له گه‌ڵ كلتور‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وانیتر نیه، وه قورئان و فه‌رمووده هه‌موو شتێكی تیایه، بۆیه وه‌رگێڕانی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڕستۆ و ڕۆمانییه‌كان بۆ عه‌ره‌بی و سود وه‌رگرتن لێی لادانه له مه‌نهه‌جی پێشینه و كارێكه پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێی پێبگیرێ، ئه‌وه بوو ده‌قگه‌رای بوو به ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌له‌فی خوازه‌كان، به‌تایبه ت دوای ئه‌وه‌ی خه‌لیفه (موته‌وه‌كیل) سوار چاكانی عه‌قڵانییه‌تی له ناوه‌نده‌كانی بڕیار دوور خسته‌وه، و ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری لێ سه‌ندنه‌وه‌و داوای له ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل كرد كه هه‌ندێ كه‌سی بۆ ده‌ست نیشان بكات.
ئه‌وه‌ی زیاتریش پاڵی نا به ئیبن حه‌نبه‌ل بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێبازه ئه‌وفه‌رمایشته بوو كه ئه‌فه‌رمێ (بدا الاسلام غریبا وسیعود غریبا) چونكه ئه‌و پێی وابوو لادان له ده‌ق و بۆچوونی یاوه‌ران و پشت به ستن به عه‌قڵ وئیجتیهاد غه‌ریبی و بێهێزبوونی ئیسلام نیشان ئه‌دا!! بۆیه هه‌موو توانایه‌كی بۆ به‌رز ڕاگرتنی ده‌ق وپشتبه‌ستن به بێهیز ترین جۆری بوو.
لێره‌وه ئه‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بانگه‌شه‌كردن بۆ ڕێبازی سه‌له‌فییه‌ت و په‌یڕه‌وی لێكردنی وه‌ك مه‌زهه‌بێك (كه كارێكی هه ڵه‌یه) یا خۆناساندنی گروپێك به‌ناوی سه له‌فی، یه‌كه‌م جار له سه‌ر ده‌ستی كوڕی حه‌نبه‌ل هاته كایه‌وه.
مه‌نهه‌جی ئیبن حه‌نبه‌ل له‌به‌رامبه‌ر ده‌ق
ئیبن حه‌نبه‌ل له درێژه‌ی دژایه‌تیكردنی بۆ پڕۆسه‌ی عه‌قڵانییه‌ت، ده‌ستی كرد به داڕشتنی چه‌ند بنه‌مایه‌كی گشتی كه به بناغه‌ی سه‌له‌فیزمی كۆن دا ئه‌نرێن كه‌برتین له پێنج خاڵ.
یه‌كه‌م:ده‌ق، هه‌ركاتێك ده‌ق بوونی هه‌بێ (له‌هه‌ر بابه‌تێك بێ) بێ دوو دڵی و گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه‌كانی تر، پێویسته كاری پێبكرێ.
دووه‌م:بۆچوونی یاوه‌ران، له‌م ڕووه‌شه‌وه هه‌ركاتێك ڕیوایه‌تێك (هه‌رچه‌نده بێهێزیشبێ) بوونی هه‌بێ پابه‌ند بوون پێی پێویسته، به به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆعه‌قڵ وپێوانه (قیاس)
سێیه‌م:ناكۆكی یاوه‌ران، كاتێك یاوه‌ران له سه‌ر بابه‌تێ ناكۆكیان هه‌یه، كامه‌یان له قورئان وسوننه‌ت نزیكتربێ ئه‌وه كاری پێئه‌كرێ و، بێده‌نگی له ویتر ئه‌كرێ، وه‌ئه‌گه‌ر له یه‌ك ئاستیش بوون، گێڕانه‌وه‌ی هه‌ردووكیان پێویسته به یه‌كسانی.
چواره‌م: ده‌ست گرتن به فه‌رموده‌ی بێ هێزو نێردراو (مورسه‌ل)، كاتێك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی به‌هێز بوونی نه‌بێت، به‌پشت به‌ستن به‌مانه فه‌توا ئه‌درێ، بۆیه ئیبن حه‌نبه‌ل به یه‌كه‌م كه‌س دا ئه‌نرێ كه فه‌رمووده‌ی بێ هێز له سه‌ر قیاس پێش ئه‌خا.
پێنجه‌م: پێوانه (قیاس) كاتێك ئیشی پێئه‌كرێ كه له بابه‌ته فیقهییه‌كان هیچ ده‌قێك بوونی نییه له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كان، له‌م كاته دا ئه‌كرێ قیاس وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك به‌كاربێنین.
به سه‌رنج دان له‌م پێنج خاڵه بۆ مان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه ئیبن حه‌نبه‌ل شوێن پێكه‌وتنی سه‌له‌فییه‌تی به ته‌سكترین شێوه گرتۆته‌به‌ر هه‌روه‌كو بێهێزی پێگه‌ی عه‌قڵیشمان بۆ ڕوون ئه‌بێته‌وه لای ده‌ق گه‌رایی و پێشینه خوازه‌كان، بۆیه بانگه‌شه كردن بۆ ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه له واتای دابڕان له واقیع دۆگما بوونی فیكری هیچی تر نا گه‌ێنێ.
حوكمڕانی له دیدی سه‌له‌فیزم دا
لێره‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین نه‌چینه نێو بابه‌ته عه‌قائیدییه‌كان به‌ڵكو به‌كورتی باس له گرنگترین پایه‌كانی سه‌له‌فییه حه‌نبه‌لییه كان و وه‌هابیزم بكه‌ین، كه خزمه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر‌و خۆسه‌پێنه‌ره كان نه‌بێ به كه‌سی تر ناكه‌ن. به‌وهیوا یه‌ی ئه‌م مۆدێله ئیسلامییه كۆتایی پێبهێنرێ و له كلتوری موسڵمانان ڕه‌شبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر وه‌كو په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش له مێژووی موسڵانان نه‌مێنێته‌وه. چونكه به‌لای ئه‌م تاقمه‌وه گوێڕایه‌ڵی ده‌سته‌ڵاتدار واجبه، هه‌ر چه‌نده بێ دین وفاسقیش بێ، (گومانی تیا نیه ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامی له‌خوا نه‌ترسیش، واته به‌هێز ترین دیكتاتۆر) وه هه‌ر شۆڕش و ناڕه‌زاییه‌كیش له دژی كارێكی نابه‌جێ ونا په‌سنده، ئه‌م بۆ چوونه كه حه‌نبه‌لی و وه‌هابییه‌كان له‌سه‌ری كۆكن له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه كاتێ كه‌ئیبن حه‌نبه‌ل له‌به‌رامبه‌ر سته‌مكاریی ده‌سته‌ڵاتداران بێده‌نگی و ملكه‌چی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی موعته‌زیله‌كان له‌ناو به‌رێ، لای شوێن كه‌وتووانی وه‌هابیزمیش كاتێ پێشه‌واكه‌یان له‌وڵاتی خۆ ده‌ربه‌ده‌ر كرا له سه‌ر بۆچونه نابه‌جێیه‌كانی، له گه‌ڵ مه‌لیكی بنه‌ماڵه‌ی ئالی سه‌عود ڕێككه‌وت كه ئه‌و له ڕووی سیاسییه‌وه پشتگیری ته‌واوی بكات و، محه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدول وه‌هابیش له‌ڕووی بیر و باوه‌ڕه‌وه كه‌سانێك په‌روه‌رده‌بكات كه‌هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان له‌دژی ده‌سه‌ڵات (هه‌رچه‌ند زاڵمیش بێ) لا كوفربێ!ئه‌گه‌رنا كامه ده‌ق و به‌ڵگه پێمان ئه‌ڵی َگوێڕایه‌لی دیكتاتۆر بن؟ئه‌ی بێده‌نگی له كاری ناڕه‌وا كاری شه‌یتانه كه‌ڕه‌كان نییه؟ئایه‌په‌روه‌رده‌كردنی تاكێك كه‌له‌به‌رامبه‌ر سوڵتانی سته‌مكار بێده‌نگ بێ گره‌نتی چییه كه‌سبه‌ی ڕۆژ له‌دژی داگیركه‌ر بوه‌ستێ؟ئه‌ی پێشه‌وای سه‌رده‌می سه‌له‌فی ڕاسته‌قینه پێمان نافه‌رمێ (گه‌وره‌ترین جیهاد بریتییه له وشه‌یه‌كی حه‌ق له به‌رده‌م سوڵتانێكی سته‌مكار؟) له مانه بترازێ چ ئایین و چ مه‌زهه‌بێك به‌م شێوه‌یه تاك په‌روه‌رده ئه‌كا؟لێره‌وه به خوێندنه‌وه‌ی باكگراوندی بیری سه‌له‌فی (به‌مانا حه‌نبه‌لییه‌كه‌ی) كۆمه‌ڵێك پڕه‌نسیپی سه‌یرمان به‌رچاو ئه‌كه‌وێ كه جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنن بۆ نمونه (وا لییه‌كان بریكاری به‌نده‌كانن له‌سه‌ر ده‌رونیان) كه‌واته له ته‌كلیف لێ‌كردن له‌لای (خوا) و سه‌رۆكه‌كان زیاتر به‌نده‌كان هیچ شتێك نین!وه‌هیچ مافێكیان نییه! هه‌روه‌كو له شوێنێكی تر ئه‌ڵێن (ده‌سته‌ڵاتداران وه‌كو هاو پشكێك سه‌یر ئه‌كرێن له‌گه‌ڵ ڕه‌عییه‌ت دا) دواتر ئه‌ڵێن (وا لییه كان نوێنه‌ری خوان له‌سه‌ر به‌نده‌كان) له‌مه‌ش زیاتر (سوڵتان سێبه‌ری خوایه له‌سه‌ر زه‌وی) ئه‌مه له گه‌ڵ بێ ئاگایی ئیسلام له‌م جۆره قسانه ئیبن حه‌نبه‌ل پێمان ئه‌ڵێ (هه‌ركه‌سێك به‌زه‌بری شمشێر هاته سه‌ر حوكم و بوو به ئه‌میری ئیمانداران دروست نیه بۆ كه‌سێك كه باوه‌ڕی به خوا و ڕۆژی دوای هه‌بێ شه‌وێك بكاته‌وه‌و، دان به‌وه نه‌نێت كه ئه‌میری ئیماندارانه ئینجا چاك بێ یا سته‌مكار و بێ‌دین) له شوێنێكی تر هاتووه (شه‌ست ساڵ ژیان گوزه‌ره‌راندن له‌ژێر سته‌م و زۆرداری باشتره له‌وه‌ی شه‌وێك به بێ ئه‌میر بژی) ئیبن قه‌ییوم یش هه‌مان ڕای هه‌یه كه‌ده‌ڵی (ئینكاركردن وده‌رچوون له دژی مه‌لیكی ده‌سته‌ڵاتدار به‌بنه‌مای هه‌موو نه‌هامه‌تی وناخۆشییه‌كه) سه‌یركه‌ن به‌ڕێزان ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی پابه‌ندبوون به‌ده‌ق و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌له‌ف ئه‌كه‌ن چ جۆره بۆچونێكیان هه‌یه ده‌رباره‌ی مافی مرڤ و هاووڵاتی بوون، ئایه ئه‌مه سه‌له‌فییه‌تی ڕاسته‌قینه یه یان شۆڕش گێڕی و نوێگه‌ری و چاكسازی فیكری قوتابیانی ئه‌فغانی وعه‌بده؟ئایه ڕازی بوون به‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه ئه‌گونجێ له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك، كه به‌سه‌ده‌ی ماف ناسراوه؟ بۆیه گه‌رسه‌رنجی ده‌سه‌ڵاتی خۆ سه‌پێنه‌ره‌كانیش بده‌ین ئه‌بینین هه‌میشه گرنگی به‌م جۆره بیر‌و دینداره موڕته‌زیقانه ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیری شۆڕش و ئازادی له كۆمه‌ڵگا نه‌هێڵن، وشوناسی تاكی سه‌ربه‌ست و ئازادیخواز بسڕنه‌وه.
خۆ به‌سه‌له‌فی كردن
له‌سه‌رو به‌ندی داگیركردنی میسر له لایه‌ن به‌ریتانیا، كۆمه‌ڵێك ته‌قس وخوڕافییات وشتی سه‌یر و داهێنراو دزه‌ی كرده نێو ئیسلام به‌تایبه‌ت هه‌ندی َشت كه به‌ناوی سۆفیگه‌ری سه‌ری هه‌ڵدا، جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر كردن بوون، چونكه ئه‌م نه‌ریتانه هه‌میشه به خاڵی لاواز‌و پوكانه‌وه‌ی فیكری ئیسلامی دێنه ئه‌ژمار، ئه‌وه بووله‌م كاته‌دا دوو بۆچونی جیاواز سه‌ری هه‌ڵدا، كۆمه‌ڵێك پێیان باش بوو كه به مه‌به ستی ڕز گاربوون له‌م نه‌زانی و دواكه‌وتووییه داب و نه‌ریتی خۆر ئاوا ڕاسته‌و خۆ بگوازرێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان، به شی دووه‌میان بریتی بوون له به‌ره‌ی نوێگه‌ریی وچاك سازی لایان وابوو، كه ئه‌وه‌ی ئه‌گونجێ له گه‌ڵ داب ونه‌ریتی ئێمه، ئه‌كرێ سودی لێببینین وئێمه‌ش وه‌ریگرین وه ئه‌وه‌ی ناكۆكه له‌گه‌ڵمان بیخه‌ینه لاوه، ئه‌م به‌ره‌یه‌ش خۆی له ئه‌فغانی ومحه‌مه‌د عه‌بده ئه بینیه‌وه، ئه‌وه‌بوو به مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیاریده‌ناشیرنانه، گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌م (بابه‌ته‌دا) وه‌كو به‌شێك (نه‌ك به‌ته‌نها) له چاره‌سه‌ر زانی، چونكه هه‌ندێك خوڕافیات كه نزیك ببووه له كوفر ومرۆڤ په‌رستن پێویست بوو نه‌هێڵرێن، بۆئه‌م ئامانجه‌ش پابه‌ندبوونیان به‌ڕێبازی سه‌رده‌می سه‌له‌ف به باش زانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته ڕوونی بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه‌كه سه‌له‌فییه‌تی ئه‌فغانی وعه‌بده به مه‌به‌ستی داخستنی ده‌رگای عه‌قڵ وبیركردنه‌وه وته‌قلیدێكی كوێرانه نه‌بوو، چونكه ئه‌وان هه‌روه‌كو له‌م مه‌سه‌له‌یه په‌نایان بۆ ڕێباز و ئه‌و چوارچێوه گشتییه‌ی كه سه‌له‌ف دا ینابوون برد، له نوێگه‌ری و عه‌قلانییه‌تیش به‌هه‌مان شێوه لاسای ئه‌وانییان كرده‌وه، چونكه پێیان وابوو چۆن ئه‌وان (سه‌له‌ف) عه‌قڵیان بۆ سه‌رده‌می خۆیان به كار هێنا له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆش پێویسته هه‌مان ڕێگا بگرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ببین به به شێك له گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م، نه‌ك ده‌ست له ئه‌ژنۆ بوه‌ستین،
هاوكات وه‌هابییزمیش له نه‌جد و جه‌زیره‌ه‌ی عه‌ره‌بی به هۆی ئه‌و پاڵپشتییه مادییه‌ی له ئالی سه‌عود و به‌ریتانیا وه‌ری ئه‌گرت، له بڵاو بوونه‌وه دابوو، له هه‌مان كات خاڵێكی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌مانه و بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌فغانی وعه‌بده هه‌بوو، كه بریتی بوو له كاركردن له سه‌ر نه‌هێشتنی ئه‌و خوڕافیاتانه‌ی باسمان كردن، ئه‌وه‌بوو شوێنكه‌وتوانی محمدی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب دروشمی سه‌له‌ف یان به‌سه‌ر خۆ دابڕی وله‌بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنگه‌ری، فیكری كردیان به ئامرازێك بۆناساندنی مه‌زهه‌به داهێنراوه كه‌ی خۆیان، لێره‌وه وه‌هابیزم سه‌ركه‌وتووانه‌ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه، به‌تایبه‌ت له ئه‌نجامی له‌ناو چوونی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی وبه‌هێزبوونی ئالی سه‌عود، به‌پاڵپشتی به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ فراوان كردنی به‌ره‌ی ته‌كفیر وتیرۆر و لێكترازانی موسڵمانان بوو.
ئه‌وه‌بوو له غیابی گوتارێكی به‌هێزی عه‌قڵانی ئیسلامی، وه‌هابیزم سه‌ری هه‌ڵدا كه تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه و گوتاری پیاوانی ئایینیش كه‌م ته‌رخه‌من له‌وه‌ی كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌م دوو چه‌مكه شیبكه‌نه‌وه.
ئه‌كرێ بڵێین كه ئه‌م تاقمه، جۆری بیركردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به مرۆڤ و ده‌وروبه‌ر، بریتیه له ئه‌قڵ و جه‌سته‌یه‌كی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی ئاسا كه‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك به‌رله ئێستا ژیاون، گه‌ر وانییه بۆ وه‌هابیه كان نه‌یان توانیوه به‌چاره‌كی ئه‌فغانی و عه‌بده به‌ناوی پێڕه‌وی كردن له سه‌رده‌می سه‌له‌ف خزمه‌ت به بوژانه‌وی فیكری جیهانی ئیسلامی بكه‌ن، ئه‌وان له بینا كردنی كۆشك و ته‌لار و مامه‌ڵه‌كردن به‌ژن له‌ژێر په‌رده‌ی فره‌ژنی سوننه‌ته چیان پێشكه‌ش كردووه؟سه‌له‌فییه‌ت لای هه‌ڵگرانی ڕۆشنگه‌ری، بریتی بوو له گونجان له‌گه‌ڵ واقیع وسه‌رده‌م، لای ئه‌م بیر نه‌زۆكانه‌ش واته به‌ند كردنی ئه‌قڵ، فه‌رزكردنی په‌چه له‌سه ئافره‌ت و، بێبه‌ش كردنی له هه‌مووخۆشییه‌ك وكورتكردنه‌وه‌ی بۆ دامركاندنه‌وه‌ی حه‌زی پیاو، سه‌یكردنی وه‌ك عه‌وره‌ت وه‌نابێ له‌ماڵه‌وه‌ش په‌چه دابنێ نه‌وه‌ك مه‌لائیكه سه‌یری كه‌ن! (ئه‌مه‌قسه‌ی موفتییه‌كانیانه) .
په‌یامی وه‌هابیزم
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له جیاوازی نێوان سه‌له‌فییه‌تی ڕاسته‌قینه و وه‌هابیزم شاره‌زابین پێویسته كه‌مێك تیشك بخه‌ینه سه‌ر په‌یامی وه‌هابیزم، گرنگترین دروشمه‌كانیان باس بكه‌ین و جیهانبینیان شیبكه‌ینه‌وه. له‌دیدی وه‌هابیزم هه‌موو جیهان دوژمنی سه‌ره‌كی ئیسلامه و (به‌ومانایه‌ی ئه‌وان تێیگه‌یشتوون) وه به‌رده‌وام له بۆسه‌ی لێدانی موسڵمانانن، ئه‌مه‌ش له ڕێی سێ تاقمه‌وه، سه‌هیۆنیزم، ده‌زگا ته‌بشیرییه‌كان، سیكۆلاریزم (كه به‌لای ئه‌وان ئیلحاده) بۆیه پێویسته له‌ڕوووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م سێ چینه زۆر وریا بین، شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌شیان بریتی یه له‌دوو ڕێگه، یه‌كه‌م كوشتنی ته‌واوی بێباوه‌ڕان (جگه له ڕیش سپیانی خۆیان) ونه‌فره‌ت لێكراوان، گومانی تێدانییه ئه‌مه‌ش به‌هێزترین بیانوو ئه‌دا به لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێ بیكات وهه‌روه‌كو جۆرێك له ڕه‌وایه‌تیش ئه‌دا به واقیعی بوونی ئیسلامۆ فۆبیا، دووه‌م كوشتنی (مه‌عنه‌وی وفیزیكی) فاسق و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان، كه بریتین له‌هه‌ركه‌سێ كه باوه‌ڕی به (خوا و په‌یامبه‌ر) هێنابێ و باوه‌ڕی به ده‌وله‌َت و ده‌سته‌ڵاتداری ئاینی نه‌بێ وجیاواز له‌وان بیر بكاته‌وه. شتێكی تر كه به ئاسانی دركی پێ ئه‌كرێ، بریتییه له هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی واقیعی دوێنێ بۆ ئه‌مڕۆ وكردنیه‌تی به پێوه‌ر بۆ كاره باش وخراپه‌كانی سه‌رده‌م، ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسو كه‌وتیشیان وردبێته‌وه باش د‌رك به‌و ڕاستینه‌یه ئه‌كات كه هه‌موو جیهانبینییه‌كی ئه‌مانه كورت بۆته‌وه، له گرنگی دان به داب ونه‌ریتی ڕۆژانه و جل و به‌رگ و شێوازی خواردن خواردنه‌وه و چوونه سه‌ر ئاو و به‌كار هێنانی بۆن و مه‌رامه‌ی سه‌یری و سه‌مه‌ره و ڕیش و سیواك و... ... ... . هتد، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌م جۆره له په‌رستش بۆته جه‌وهه‌ری ئیسلام لای ئه‌م ته‌وژمه، كه هه‌ركه‌سیش لێی ده‌رچی فاسق و زه‌ندیقه!!
له كۆتایدا ئه‌ڵێین ئه‌م ستایله له بیركردنه‌وه‌ی وه‌هابیزم بۆته گه‌وره‌ترین ڕێگر له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی جیهانی ئیسلامی ونوێكردنه‌ه‌وه‌ی گوتاری ئاینی، و بوژانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، پیشه‌سازی، كشتوكاڵی، هه‌روه‌كو به بنچینه‌ی توندڕه‌وی و ته‌كفیریش دا ئه‌نرێ، كه‌جیهانی له پێش چاوی شوێن كه‌توانی كردووه به (ڕه‌ش وسپی) كه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌بێ ئه‌كه‌وێته خانه‌ی یه‌كه‌م.
تیبینی:بۆ زانیاری زیاتر خوێنه‌ر ئه‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ:
1-الاجوبه السدیده/د. علی جمعه
2- الفكر السیاسی الوهابی /احمد الكاتب
3- تیارات الفكرالاسلامی /د. محمد عماره
تێبینی /به‌ڵام ئه‌م تێبینیه بۆ بڵاو كردنه‌وه نییه ئه‌م بابه‌ته بۆ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی نێر دراوه‌به ناو نیشانی (سه‌له‌فییه‌ت یان وه‌هابیزم) به‌ڵام بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، لێره‌وه به كه‌مێك ده‌ستكاری بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزی ئه‌نێرم به‌و هیوایه‌ی بڵاوی بكه‌نه‌وه
Aziz. sh97@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
