ئه‌گه‌ر نه‌وت به سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌سف ده‌كرێت، ئه‌وه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌م ووڵاته، هه‌رگیز له‌و پرسیاره زویر نه‌بن، چۆن ده‌فرۆشرێت و چی له پاره‌كه‌ی ده‌كرێـت؟ ئه‌گه‌ریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پانتاییه‌ی ئێمه بارگاوییه به كۆمه‌ڵێك ئاڵۆزی و له ده‌ره‌نجامیشدا فه‌زای ئه‌م ووڵاته‌ی سیخناخ كردووه له فه‌وزا، ره‌نگبێت پرسیار كردنیش ده‌رباره‌ی هه‌ندێك پرس، بخرێته خانه‌ی شته یاساغ و حه‌رامه‌كانه‌وه!
ئه‌گه‌ریش ده‌ستوورو یاسای ئه‌م ووڵاته، وه‌كو سیاسه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا، مه‌تاتییانه‌و به پێی میزاج و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان كش مه‌لیك له‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره ده‌كات، كه حاڵی حازر زۆرێك پێیان وایه مه‌لیك ماوه، ئه‌وه به‌و پێوه‌ره بێت، ده‌كرێت نه پرسیار له كه‌رنه‌ڤاڵی ده‌مه‌و ئێوارانی بارهه‌ڵگره نه‌وتییه‌كان بكه‌ین و نه‌ش به‌ڕێكه‌وت و به زه‌لله‌ی زوبان، ئه‌وه به خه‌یاڵماندا بێت، داوای برا به‌ش یان پشكی خۆمان له‌و نه‌وته بكه‌ین!
هه‌ر چه‌نده نه هاوڵاتییانی كوردستان و نه‌ش عێراقییه‌كان، له‌به‌ر لاوازی ئاستی بیركردنه‌وه‌یان، تا ئێستا بیرۆكه‌ی پشكی پترۆ دۆلار له لایان گه‌ڵاڵه نه‌بووه، چونكه گه‌لانی عێراق كاتێ هه‌ست به زه‌رووره‌تی نه‌وت و موشته‌قاتی ده‌كه‌ن، سه‌رما ته‌نگیان پێ هه‌ڵبچنێ و له سه‌رماندا گیرفانیان بۆ كڕینی به‌رمیلێك نه‌وتی خۆماڵی بته‌كێننه‌وه؟!
ئاخر ئه‌و خه‌ڵكه جارێ چاویان له كۆشش و هه‌وڵ و هیممه‌تی ئه‌و په‌یمانانه‌یه وا له‌سه‌ر وه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بوو بوو به كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سیاسییه‌كان و ده‌یانویست له نێوان شه‌وو رۆژێكدا عێراق بكه‌ن به پاریس و ئه‌م ووڵاته له هه‌موو روویه‌كه‌وه به شێوه‌یه‌ك به‌ره‌و پێش به‌رن، به دووری نه‌زانین له پڕێكدا ژنێك كورسی له‌سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێ و عێراق به دڵ فراوانی و به‌خشنده‌یی سیاسه‌تمه‌دارانی بكه‌ن به سه‌رمه‌شقی سه‌رجه‌م ووڵاته كۆنزه‌رڤاتیفه‌كان و كۆتایی به سیستمی پاتریاركی له‌م پانتاییه‌دا بهێنن؟!
باش له یادمه ساڵی حه‌فتاو شه‌ش، ئه‌و كات پۆلی یه‌كی ناوه‌ندی بووم، مامۆستایه‌كمان هه‌بوو، له‌دووای هه‌موو وانه‌یه‌ك، له‌سه‌ر ته‌خته ره‌شه‌كه، ژماره‌ی به‌رمیله نه‌وتی هه‌نارده كرا‌و یان فرۆشراوی ده‌نووسی و له به‌رانبه‌ریدا، ئاماری دانیشتووان، دووای كۆكردنه‌وه‌و دابه‌شكردن، پشكی هه‌ر تاكێك له‌م ووڵاته‌ی، له نه‌وتی هه‌نارده كرا‌و ده‌رده‌كرد، له‌و كاته‌دا ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك، رۆژانه 22$ دۆلاری ده‌كه‌وت، به‌ڵام ئه‌فسووس، ئه‌و هه‌موو جارێك ئه‌وه‌ی دووپات ده‌كرده‌وه، نزمی ئاستی هۆشیاریی، بۆ ده‌سته‌ڵاتداران بوو بوو به نیعمه‌ت و بۆ ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره‌یش، جگه له مه‌ینه‌تی ژیان و ماندوو بوونێكی بێ ئه‌ندازه له پێناو دابینكردنی قووتی رۆژانه‌یان، له شوێن حه‌سانه‌وه، له پاڵ ژێر خانی ووڵاته‌كه‌یان، باجی هه‌ڵه‌ی سیاسییه‌كانیان ده‌داو به‌رده‌وام ده‌كران به سووته‌مه‌نی ئه‌و نه‌وته‌ی وا ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت، نازانین سیاسه‌تی نه‌وت ئه‌م ووڵاته به‌چی ئاقارێكدا ده‌بات؟!
هه‌ر چه‌نده ئێستا پترۆ دۆلار بووه به ئه‌مری واقیع و وا بڕیاره شاری كه‌ركوك پشكی شێری به‌ر بكه‌وێت، به‌ڵام ده‌بوایه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، پشكی چیمه‌نتۆ دۆلاریشیان بخستایه‌ته به‌رنامه‌ی كاریانه‌وه، چونكه ئه‌و كارگه‌یه، جگه له‌وه‌ی رۆژانه تۆزبارانی ئاسمانی شاره‌كه ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ فلته‌رێك بۆ پاك راگرتنی ژینگه‌و ته‌ندرووستی بۆ دانه‌نراوه، بۆیه ده‌كرێت پشكی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وا له‌وێ ده‌یگرنه‌وه، بیده‌ن به ده‌رمان بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی وا به‌ده‌ستی نه‌خۆشییه كووشنده‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن؟! یان وه‌كو ئه‌و پزیشكه‌ی له‌م رۆژانه‌دا داوایه‌كی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كردووه، له بڕی پترۆ دۆلار، پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكرێت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست!
ئه‌وه‌ی ئه‌نگیزه‌ی ئه‌م نووسینه‌ی منه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر وا بڕیاره پترۆ دۆلار بخرێته خزمه‌ت پڕۆژه خزمه‌ت گوزارییه‌كانی ئه‌م شاره‌وه، له پێناو جوانكردنی سیمای شاره‌كه‌و به‌خته‌وه‌ری هاوڵاتییان، ئه‌ی خێره تا ئێستا كه‌می بانزین بووه به هۆكاری ئه‌وه‌ی كاكی شۆفێر له پێناو پڕ كردنی بانزین له‌هه‌ر بانزینخانه‌یه‌ك، كاتێكی باش له ریزی بانزین وه‌رگرتن بكووژێت؟! یان ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوڵاتییه‌ك بیه‌وێت پشكی نه‌وت به پێی پسووڵه‌ی خۆراك وه‌ربگرێت، ده‌بێت سه‌ر تاپای رۆژێك له پێناویدا به هه‌ده‌ر بدات، بۆیه ره‌نگه ئه‌م دیارده‌یه سیحرێكی له پشته‌وه بێت، به دووریشی نه‌زانین پێویستی به به‌تاڵكردنه‌وه هه‌بێت؟!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
