
پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئیحسانی كوڕی مه‌لا عه‌لی‌و چه‌ند گه‌نجێكی هاوڕێی له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هێرشێكی ناشایسته‌و دوور له ئه‌ده‌بیاتیان كرده سه‌ر محه‌ممه‌د خه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
له به‌شێكی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه :" به داخه‌وه ده‌رباره‌ی چه‌ند ووشه‌یه‌ك له چاوپێكه‌وتنێكی به‌رێز كاك محمد حكیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی نابه‌رپرس چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان قۆستوه‌ته‌وه به‌ناوی جیاجیاوه له هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندنه‌وه كۆمه‌ڵێك قسه‌ی نه‌شیاو‌و ناوزڕاندن و دوور له‌هه‌ر ئه‌ده‌بێكی ئیسلامیی به‌رامبه‌ر كاك محمد حكیم بڵاوكردۆته‌وه."
له به‌شێكیتری روونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا هاتووه :" ئێمه به گومان بردنی باشمان بۆ برایانمان له مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، ئه‌و لێدوانانه به شایسته‌ی ئه‌وان نازانین‌و واش گومان ده‌به‌ین به‌رێزیان لێی ئاگادار نین‌و پێی نیگه‌رانن، هه‌ر چه‌نده به داخه‌وه به‌شێك له لێدوانه‌كان له ئۆرگانی راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه ده‌رچووه."
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌ی ووته‌بێژێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی :
بسم الله الرحمن الرحیم
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له كاتی ئیعلانكردنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ مه‌به‌ستی بووه په‌یوه‌ندی به‌هێزی هه‌بێت له‌گه‌ڵا سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كاندا به تایبه‌ت ئیسلامییه‌كان كه ته‌واوكاری ئیش‌و پرۆژه‌ی یه‌كترین، به‌تایبه‌تیتر له‌گه‌ڵا برایانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، مه‌به‌ستمانه كۆمه‌ڵێك گرفتی رابردووی نێوانمان نه‌مێنێت‌و مامه‌ڵه‌مان پێكه‌وه برایانه‌و دۆستانه بێت.
بۆیه له‌ناچاریدا نه‌بێت هه‌میشه بێده‌نگیمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناو زڕاندن‌و بابه‌ته نه‌شیاوانه‌دا هه‌ڵبژاردووه كه به‌رامبه‌رمان كراوه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنێكی پڕ له ته‌شهیر‌و بوختانی ئیحسانی مه‌لا عه‌لی عبدالعزیز به‌رامبه‌ر جه‌نابی ئه‌میر‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، وامان به‌باش زانیی بوو وه‌ڵامه‌كه‌ی بریتی بێت له نامه‌یه‌كی برایانه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی تا به‌رێزیان هه‌ڵوێست وه‌رگرن‌و لێپێچینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
كه‌چی به داخه‌وه ده‌رباره‌ی چه‌ند ووشه‌یه‌ك له چاوپێكه‌وتنێكی به‌رێز كاك محمد حكیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی نابه‌رپرس چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان قۆستوه‌ته‌وه به‌ناوی جیاجیاوه له هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندنه‌وه كۆمه‌ڵێك قسه‌ی نه‌شیاو‌و ناوزڕاندن و دوور له‌هه‌ر ئه‌ده‌بێكی ئیسلامیی به‌رامبه‌ر كاك محمد حكیم بڵاوكردۆته‌وه.
ئێمه به گومان بردنی باشمان بۆ برایانمان له مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، ئه‌و لێدوانانه به شایسته‌ی ئه‌وان نازانین‌و واش گومان ده‌به‌ین به‌رێزیان لێی ئاگادار نین‌و پێی نیگه‌رانن، هه‌ر چه‌نده به داخه‌وه به‌شێك له لێدوانه‌كان له ئۆرگانی راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه ده‌رچووه.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ت‌و لێدوانانه‌ش لای خۆمانه‌وه كه هیچ هه‌ستێكی به‌رپرسیاریتیان پێوه دیار نییه و نامانه‌وێت خۆمان دابه‌زێننه ئاستی ئه‌و بابه‌تانه‌و نوسه‌ره‌كانیشیان.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌ندامانی لایه‌نه‌كان به یه‌كترییه‌وه، بێگومان خه‌ڵك ئازاده له‌و باره‌وه چی ده‌كات‌و له‌گه‌ڵا كێدا ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌ناو لایه‌نه ئیسلامییه‌كاندا.
له قۆناغی ئێستای كاری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی خزمه‌تكردنی زیاتری ئایینی ئیسلام و گه‌لی كوردستان له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیه‌تی و به‌هیچ جۆرێك پێمان باش نییه خۆمان به‌كاری لاوه‌كییه‌وه خه‌ریك بكه‌ین، ئه‌مه‌ش به ته‌بایی‌و یه‌كڕیزی هه‌موو لایه‌كمان ده‌كرێت نه‌ك به ناوزڕاندن‌و ته‌شهیر كردن.
5/1/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
