
تایبه‌ت به چه‌تر ..
ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر تا ماوه‌یه‌کی تر ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێکۆڵینه‌وه له دۆسێی سه‌رده‌شت عوسمان پێکهێنرا بوو، هیچ ئه‌نجامێک نه‌خه‌نه‌ڕوو «ئه‌وا دۆسێی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت هه‌ڵده‌درێته‌وه».
(شێرزاد حافز) ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان به (چه‌تر)ی راگه‌یاند: دۆسێی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت له لیژنه‌ی ناوخۆ ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی کۆتایی ئه‌و لیژنه‌یه‌ین، که پێکهاتووه له لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و دۆسێیه، چونکه تا ئێستا ئه‌نجامی کۆتای‌یان ئاشکرا نه‌کردووه.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: «ئه‌و ئه‌نجامه‌ی لیژنه‌که رایگه‌یاند جێگه‌ی باوه‌ڕی هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر تا ماوه‌یه‌کی تر ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌نجامێک نه‌خه‌نه‌ڕوو ئه‌وا دۆسێی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت هه‌ڵده‌درێته‌وه».
(فایه‌ق تۆفیق) بریکاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم، ره‌تی کرده‌وه لیژنه‌که له وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێکهێنرابێت و وتی: لیژنه‌که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه نیه و له‌ده‌ره‌وه به بڕیاری تایبه‌ت پێکهێنراوه.
هاوکات (ئه‌نوه‌ر حسێن) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسان، وتی: تا ئێستاش گله‌یمان له‌وه هه‌یه که ئه‌و لیژنه‌ی پێکهاتووه هیچ ئه‌ندامێکی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی تێدا نیه.
بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت تا ئێستا هیچ باوه‌ڕێکیان به ئه‌نجامه‌کان نه‌هێناوه، (به‌شدار عوسمان) برای سه‌رده‌شت به (چه‌تر)ی راگه‌یاند: داوا ده‌که‌ین ئه‌و لیژنه‌ی به‌ناو پێکهێنراوه به ره‌سمی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، چونکه ئێمه وه‌ک خانه‌واده‌ی سه‌رده‌شت ئه‌و لیژنه‌یه جێگه‌ی بڕوامان نیه.ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ده‌نگی سه‌رده‌شت نابڕێته‌وه، ئێستا سایتی سه‌رده‌شت کراوه‌ته‌وه و به‌م نزیکانه‌ش کتێبێکی له‌سه‌ر بڵاو ده‌کرێته‌وه.
به‌شدار عوسمان، نیگه‌رانی خۆشی له‌وه‌نیشاندا که پارێزگاری هه‌ولێر و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر ڕێگری له دانانی په‌یکه‌ری (سه‌رده‌شت عوسمان) ده‌که‌ن و ناهێڵن دابنرێت، له کاتێکدا په‌یکه‌ره‌که‌ی ته‌واو بووه.برای سه‌رده‌شت هیواشی خواست، رۆژنامه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دۆسێی سه‌رده‌شت عوسمان به هی خۆیان بزانن و لیژنه‌یه‌کی تر بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی دۆسێکه پێکبهێنرێت.
لای خۆشیه‌وه که‌مال ره‌ئوف، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد، هیچ که‌سێک ته‌نانه‌ت له‌نێو حزبه سیاسیه‌کانیش باوه‌ڕی به‌و ئه‌نجامه نه‌بوو که سه‌باره‌ت به‌و که‌یسه‌ی خرایه روو نه‌توانرا بڕوا به‌خه‌ڵک بهێنرێت.
له لاپه‌ڕه (3) ژماره (40) چه‌تردا زانیاری زیاتر هه‌یه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
