ئه‌وه‌ی لێره‌دا خراوه‌ته ڕوو به‌شێكه له (" بارودۆخی سعودیه له پێنج ساڵی ڕابردودا "، ڕاپۆرتی هاوبه‌ش، كه ساڵانه له ناوه‌ندی كێشه‌كانی كه‌نداو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیستراتیژی.له‌نده‌ن په‌یمانگای كاروباری كه‌نداو.واشاتۆن، ده‌ری ده‌كات.جولای 2010.) كه ئێمه هه‌وڵی وه‌رگێڕانیمان داوه، وه‌ك به‌شێك له كتێبێكی گه‌وره‌تر، له‌زمانی عه‌ره‌بیه‌وه، به ناونیشانی پاراستنی ته‌ختی سعودیه، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی بتوانم ته‌واوی بكه‌م.
سعودیه شایه‌نی نازناوی " گه‌وره‌ترین پێشێلكاری مافه‌كانی ژنانه له جیهاندا "، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هۆكاری هه‌ڵاواردنی دژی ژنان كه ناتوانرێت ده‌رببڕرێت ته‌نها به جیاكردنه‌وه‌ی نیمچه ته‌واوی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه نه‌بێت.ئه‌و ڕایه‌یی كه لێكدانه‌وه‌ی ئایینی حكومی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات وه یاسا ئایینیه‌كانیشی تێگیراوه، واداده‌نێت كه ژنان ناتوانن خۆیان كاروباره‌كانی خۆیان به‌جإ بگه‌یه‌نن.وه سعودیه ڕیزپه‌ڕه له‌وه‌ی كه تاكه ووڵاته له جیهاندا كه وایی داده‌نێت ژن بونه‌وه‌رێكی پاشكۆی پیاوه له‌شێوه‌یه‌كی لێكچووی باری كۆیله‌یه‌تیدا.وه هه‌روه‌ها، یاسای سعودیه وا سه‌یری ژن ده‌كات كه هاوڵاتیه‌كی ناته‌واوه وه نه‌شیا و ناكامڵه، وه ئه‌و پێویستی به مۆڵه‌تی پیاوه له‌ئه‌و بڕیارانه‌دا كه په‌یوه‌سته به ژیانیه‌وه.
وه جیاكردنه‌وه‌ی پیاوان و ژنان پێویسته له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ژیانی گشتیدابێت، وه له نێویشیاندا شوێنی كاركردن و بانكه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان و مزگه‌وته‌كان و ناوه‌نده‌كانی بازاڕكردن، وه به‌كورتی، هه‌رجێگایه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵدا.ڕێگه به‌ژنان دراوه به چوونه شوێنه گشتیه‌كان، له به‌شه دیاریكراوه‌كانی (ته‌نها بۆ ژنان)، كه‌ئه‌وه له ڕاستیدا واتای كۆتوبه‌ندی زۆر تووندی سه‌رباره له زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌كی كه‌م له دامه‌زراوه‌كان ده‌توانن فه‌راهه‌می دووجۆر به‌ش بكه‌ن به‌كه‌لوپه‌لی ته‌واوه‌وه.
ژنی سعودی ناتوانێت له هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی فێركاریدا خۆی ناونووس بكات، كه‌له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌سپێده‌كات وه هه‌تا به‌ده‌سهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له زانكۆدا، به‌بإ ڕه‌زامه‌ندی به‌خێوكه‌ره پیاوه‌كه‌ی، وه له كۆتایشدا ڕه‌زامه‌ندی پێنادات ئه‌گه‌ر به‌گه‌ونجاوی نه‌بینی.وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنی ژنان زۆره‌ملێ نیه، پیاوی به‌خێوكه‌ر له توانایدا هه‌یه ڕێگه له ژن بگرێت له‌به‌ده‌ستهێنانی خوێندندا.خوێندنی ژنان له زانكۆدا كورت بۆته‌وه له بواره‌كانی " گونجاو بۆ ژنان "دا، وه‌ك فێركردن و په‌رستیاری.ڕێگه له ژن گیراوه له پسپۆڕبوونی له ئه‌ندازیاری و كشتوكالڕ و زانسته‌كان و ته‌كنیكی زانیاری‌دا، هه‌روه‌ك له‌و پسپۆڕیانه‌شی كه په‌یوه‌ندی به نێرینه‌وه هه‌یه.ژنی سعودی ناتوانێت ئه‌وه په‌سه‌ندبكات كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت به‌بإ مۆڵه‌تی پیاوه به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی.وه‌له ڕووی پڕاكتیكیه‌وه، واتای ئه‌وه‌ی كه دایك ده‌بێت پشت به كوڕه هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی ببه‌ستێت تا مۆڵه‌تی بدات به چوونه ژێر پشكنینی پزیشكیه‌وه، هه‌روه‌ك ڕێگه له ژنانی دووگیانیش گیراوه بچنه نه‌خۆشخانه به‌بإ پیاوه به‌خێوكه‌ره‌كانیان.وه یانه ته‌ندروستیه ژنانه‌كان زۆر ناوازه‌ن به‌گرانیش داده‌نرێن وه دامه‌زراوه ئایینیه فه‌رمیه‌كانیش دژیانن.
ژنان ناتوانن به‌بإ مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ره پیاوه‌كانیان گه‌شت بكه‌ن كه پێویسته له‌سه‌ریان واژۆ له‌سه‌ر داوانامه (استماره) یه‌كی دیاریكراو بكه‌ن به ئامانجی ڕێگه‌دان به ژنان به‌گه‌شتی ته‌نهایی، هه‌روه‌ك ناشتوانن داوا پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ به‌ده‌سهێنانی پاسپۆرت به‌بإ مۆڵه‌تی پیاوانی به‌خێوكه‌ریان.ڕێگه له‌ژنان گیراوه ماشێن لێ‌بخوڕن، وه كه‌می هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ش واتا ژنان ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ شۆفێری تایبه‌ت به‌خۆیان دابنێن.ژنان ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگی تایبه‌ت ده‌بنه‌وه له سیستمی دادگاكانی سعودیه‌دا كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی پێشوو، وه ده‌چنه ژێرباری كۆتوبه‌ندی ئاینی تونده‌وه، سیستمی دادوه‌ری ژن واده‌بینێت كه لێهاتوو نیه و ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی خۆی بكات له دادگادا.ژن ناتوانێت ببێته پارێزه‌ر، وه ناتوانێت ئاماده‌یی به كار و كرده‌وه‌ی هه‌بێت له‌كاتی هه‌ستان به ڕێوشوێنه یاساییه‌كاندا.وه له جیاتی ئه‌وه، داوای لێده‌كرێت كه پرسیار و ڕێنوێنیه‌كانی بنووسێت بۆ كارمه‌ندێكی نێرینه بۆ ئاماده‌بوونی وه‌ڵامدانه‌وه بۆ گه‌یاندنی زانیاریه‌كان له‌جیاتی ئه‌و، وه ڕێگه‌ی ئازادبوون به به‌ندكراوانی ژن نادرێت به‌بإ ئاماده‌بوونی به‌خێوكه‌ره پیاوه‌كانیان له‌پێناو به‌ربونیاندا.
ئیمڕۆ، له زانكۆكانی سعودیه‌دا ژنان به‌ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی پیاوان ده‌رده‌چن.وه‌له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا، ژنان ته‌ها ڕێژه‌ی 5% بۆ 10% ی هێزی كار داگیر ده‌كه‌ن، به‌هۆی كۆتوبه‌ندی یاسای و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كه پێویسته له‌سه‌ر ژنانی كرێكار كه بۆی بگه‌ڕێنه‌وه.دابڕانێكی توند هه‌یه له نێوان ژن و پیاودا له شوێنه‌كانی كاردا، هه‌تا ژنان ده‌توانن كار بدۆزنه‌وه ته‌نها له‌و كارانه‌دا كه تایبه‌ته به ژنان یان له نوسینگه دابڕاوه‌كاندا به میانه‌یه‌كی زۆر.وه سه‌رباری سه‌رنه‌كه‌وتنی حكومه‌ت له بڕیاری به‌دابین كردنی هه‌لی كاری شیاو به ژنان و، پابه‌ندی به زیادكردنی به‌ژداری ژنان له شوێنه‌كانی كاردا.جگه له هه‌ندێك ڕێوشوێنی كه‌م نه‌بێت له‌م باره‌یه‌وه هیچی تری نه‌گرتۆته‌به‌ر.
ژنان له سعودیه‌دا سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌یان له پاره و مڵكومالڕ هه‌یه، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا، توانایان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی موڵكوماڵه‌كه‌یان و چۆنێتی هه‌ڵسوڕانی كاره بازرگانیه‌كانی هه‌مان خواست و داواكاری پێشێلكار ئیفلیجی كردووه بۆ پاراستنی جیاوازی ڕه‌گه‌زی و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی به‌خێوكه‌ری نێرینه.ژن پێویستی به مۆڵه‌ته له به‌خێوكه‌ره پیاوه‌كه‌یه‌وه بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌تی بازرگانی.ئه‌ویش ئه‌گه‌ر كارمه‌ندی حكومه‌ت نه‌بێت، ژن ناتوانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ به‌ده‌سهێنانی خانوو یان مۆبایل به‌بإ مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ره پیاوه‌كه‌ی.
له جیاتی جێبه‌جێكردنی چاكسازی ڕاسته‌قینه و به‌رجه‌سته ده‌ركه‌وت كه شا عبدالله خۆی توندترین لایه‌نگری هه‌ڵاواردنه دژی ژنان، له میانه‌ی ڤیستیڤاڵی " الجنادریه " ی ساڵانه‌دا، كه شا عبدالله سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ڕێگه به ئاماده‌بوانی ژنان نه‌درا جگه له " ڕۆژانی ته‌نها بۆ ژنان " نه‌بێت.وه ئه‌م سالڕ به‌ره‌وپێش چونێكی باش ڕویدا كاتێك ڕۆژانێك بۆ خێزانه‌كان كرایه‌وه، وه شا عبدالله فه‌رمانێكی ده‌ركرد كه ڕێگه‌ی له ژنان گرت ئۆتۆمبێله‌كانی گۆڵف لێ‌بخوڕن كه له‌ناو زه‌مینی ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا بۆ گواستنه‌وه به‌كارده‌هاتن، وه هه‌روه‌ها هه‌مان ئه‌و هه‌ناگاوه بوو كه‌له دژی په‌رستیار و دكتۆره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی شا فهد ی نیشتیمانی له الریاچ ساڵی 2002 فه‌رمانی لێدا.به كورتی، ژنان له سعودیه‌دا هیچیان نیه جگه له كه‌میه‌كی ناوازه له مافی یاسای نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ژارتره له‌و مافانه‌شی كه ئیسلام بۆی ده‌سته‌به‌ر كردووه.ژن له سعودیه‌دا كه‌سێكی ته‌واو نیه، به‌ڵكه پاشكۆیه، وه یه‌كێكه له كه‌لوپه‌له پاشكۆكانی پیاوه نزیكه‌كانی، وه سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی سعودیه بۆ باشكردنی ڕوخساری له‌به‌رده‌م جیهاندا له میانه‌ی ناردنی شانده‌كانی ژنانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه به هاوڕێیه‌تی ده‌سته دبلۆماسیه‌كان یان له میانه‌ی بۆنه تایبه‌ته‌كانه‌وه، به‌ڵام ڕاستی بوون جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا ژنان له قۆناغێكی دواكه‌وتودان، هه‌روه‌ك یاساكانی ڕێگه‌گرتن له لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێل له‌سه‌ر ژنان، وه له‌سه‌ر به‌ژداری له ژیانی سیاسی‌دا به شێوه‌یه‌كی چالاك، یان هه‌تا دانانی نوێنه‌رانی ژن له ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری دیاریكراودا پیشانی ئه‌دات.
وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه: نیا كامیل

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
