ڕاپه‌ڕینی كریكاران و لاوان و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش وئازادیخوزای تونس و ده‌ركردنی بن علی دیكتاتۆر ڕۆشناییه‌كی گه‌وره‌ی له‌دڵی سه‌دان ملیۆن ئینسان له باكوری ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵكردوه.ڕۆشناییه‌ك كه هه‌موو كریكاران و خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته دیكتاتۆریه‌كان كۆتایی تونێلی ئه‌م ده‌ورانه دیكتاتۆریانه‌ی تێدا ده‌بینن و وێنه‌ی ڕاكردنی بن علی له چاره‌ی حسنی مبارك و قه‌زافی و زۆرێك له‌سه‌رۆك و سه‌رانی ده‌وڵه‌ته دیكتاتۆریه‌كانی تری وه‌ك جه‌زائر و ئه‌رده‌ن و ووڵاتانی تری تێدا ده‌بیننه‌وه.ته‌نانه‌ت له شوێنێكی وه‌ك كوردستانیش كه ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و مافیایی و میلیشیایی حزبه سه‌رمایه‌داره‌كان بێزاربوبێ و له‌ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیندا بێ نمونه‌ی تونس ئیلهامی پێده‌به‌خشێ.هه‌ربۆیه سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ڕاپه‌رینه‌ی تونس ده‌رگایه‌كی گه‌وره به‌ڕوی خه‌باتێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره له‌به‌شێكی دنیای ئه‌مڕۆدا ده‌كاته‌وه.به‌پیچه‌وانه‌شه‌وه شكستی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له كۆتایی هێنان به‌م ڕژێمه دیكتاتۆریه‌ی بن علی كاریگه‌ری زیانباری له‌سه‌ر خه‌باتی ملیۆنه‌ها ئینسانی كریكار و ئازادیخواز ده‌بێ.ئه‌مه واده‌كات هه‌موو دڵمان له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاپه‌رینه‌دابێ و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی بكه‌ین بۆسه‌ركه‌وتن.
گێڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕ بوون به‌هێزی جه‌ماوه‌ر بۆ ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاته سه‌قامگیره دیكتاتۆریه‌كان وه‌ك كارێكی كرده‌نی هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌موو دنیای سه‌رسام كردوه.له‌دوای دوو ده‌یه له پڕوپاگه‌نده‌ی بوژوازی جیهانی دژی شۆڕشی كریكاری و ئازادیخوازی هه‌ڵاتنی یه‌كێك له دیكتاتۆره‌كانی ئه‌م نیزامه به‌م شێوه‌یه‌ی بن علی له تونس سه‌رانی ئه‌م چینه‌ی له هه‌موو شوێنێك شۆك كردوه.ترس له په‌یامێك كه كریكاران و خه‌ڵكی هه‌ژار به سیسته‌می برسی كردن و سه‌ركوتی سه‌رمایه‌داری ده‌ده‌نه‌وه.ئه‌گه‌ر كریكارێ، كارمه‌ندێ و خویندكارێك له تونس له‌سه‌ر بێكاری و برسیه‌تی بتوانێت دیكتاتۆرێك له تونس ڕاوبنێ ئه‌بێت كریكاری فه‌رنسی و به‌ریتانی و ئه‌وروپی و لاوان و خوینداكارانی ووڵاتانی تر چی به‌سه‌ر حكومه‌ته ڕاستڕه‌وه بورژوازیه‌كانی ئه‌م ووڵاتانه بێنن كه ده‌ستیان كردوه به بیكاركردن و نانبڕین و سه‌پاندنی باج و گرانی قورس به‌سه‌ر خه‌ڵكدا.په‌یامی یاخی بوونی برسی وبیكاره‌كان و ئازادیخوزاه‌كانی تونس ئومێدێك بۆ هاوچاره‌نوسه‌كانیانه له دنیا و په‌یامی ڕاكردنی دیكتاتۆری تونسیش شڵه‌ژانێكه بۆ هاوچینه‌كانیان له جیهان.سه‌یری خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك جه‌زائیر و ئه‌رده‌ن و میسر و پشتیوانی كریكاران و ئازادیخوازانی لوبنان و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا بكه‌یت و له‌ولاشه‌وه سه‌یری سه‌رقاڵی حكومه‌ت وسه‌فاره‌ته‌كانی فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا و سعودیه و لیبیا و حكومه‌ته‌كانی تر بكه‌یت بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م دوو به‌ره چینایه‌تیه چۆن هه‌ر كامه‌یان به‌رژه‌وه‌ندی وچاره‌نوسی خۆی له ڕوداوه‌كانی تونس و ئاكامه‌كانیدا ده‌بینێته‌وه.
چینی ده‌سه‌ڵاتدار له تونس‌دا تا ئیستا ته‌نها بن علی كردۆته قوربانی تاكو هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی حزبی و میلیشیا وده‌وڵه‌تی و سوپا و پۆلیس وو ده‌ستور و كۆنترۆلی مالی و ئابوری له‌ده‌ست ڕاپه‌ڕینی كریكاران و جه‌ماوه‌ر ڕزگار بكا.ده‌زگای میلیشیایی حزبی حاكم كه‌وتۆته نانه‌وه‌ی ترس له‌ڕێگای چونه‌سه‌ر دوكان و ماڵان و دزی و تاڵانی تاكو بیانوی "من‌ع التجول" به‌سه‌ر خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیودا بسه‌پێنن و كۆتایی به كاری شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بهێنن.له‌م ڕێگه‌یه‌وه سه‌رانی ڕژێمی پێشووسیناریۆی سازدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانن له‌ڕێگای زیادكردنی چه‌ند حزبێكی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به چینی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌ڵێن دان به هه‌ڵبژاردنی ئازاد له 6 مانگی داهاتوودا.ئه‌م سیناریۆیه پشتیوانی BBCو CNNو كۆشكی سپی و كۆشكی ئه‌لیزیه و ته‌رابلس و قاهیره و ریازی له‌پشته و به هه‌موویان ده‌یانه‌وێت شكستێك به ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی تونس بهێنن كه ڕاپه‌ڕین و خه‌باتی هه‌موو شوێنێكی تری پێ به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه و ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی به‌سه‌ر دیكتاتۆریدا له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن.بن علی دۆستی دیموكراسی ساركۆزی و هیلاری كلنتۆن دوێنێ، ئه‌مڕۆ بوه‌ته دیكتاتۆرێكی ڕاكردوو كه نایانه‌وێت بیگرنه‌خۆ.
هێشتا ئه‌م سیناریۆیه‌ی تاقمی ده‌سه‌ڵاتداری تونس سه‌ری نه‌گرتوه و هه‌موو له‌چاوه‌ڕوانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیودان كه به‌چ شیعارێكه‌وه دێته‌وه مه‌یدان.ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌ی چه‌ند به‌شێكی "یه‌كێتی گشتی كریكاران" و "حزبی كریكارانی كۆمۆنیست"*دا ده‌بینرێ لابردنی سه‌رجه‌م تاقمی ده‌سه‌ڵاتداری ئیستا و پیكهینانی حكومه‌تی كاتی و هه‌لبژاردن دوای 6 مانگ و پیكهینانی لیژنه وشورایه له‌خواره‌وه.به‌شێكیش له ئۆپۆزسیۆن كه له‌كاتی ده‌سه‌لاتی بن عه‌لیشدا ڕێگه‌پیدراوبوون كه‌ته‌ونه‌ته گفتوگۆ‌و چه‌ند وه‌زاره‌تێكیان پیدراوه جگه له ناوخۆیی وده‌ره‌وه كه له‌ده‌سه‌ڵات حزبی ده‌سه‌ڵاتداردایه.نازانین ڕه‌وتی ڕوداوه‌كان و مه‌زاجی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو به‌لای كام به‌ش له ئۆپۆزسیۆندا ده‌چێ، به‌شی چه‌پ و ڕادیكاله‌كه‌ی كه خوازیاری لابردنی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیستا و ده‌زگای حزب و ملیشیاكه‌یه‌تی كه تیكه‌ڵ به‌ده‌زگای پۆلیسه و له‌سه‌رانی سوپادان.یاخود به‌شی ڕاست و دیموكراته‌كه‌ی كه سازدانه‌وه‌ی هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌ستوری پێشوه به‌بێ بنه‌ماڵه‌ی بن علی.ئه‌وه‌ی خاڵی جه‌وهه‌ریه ده‌سه‌ڵاتی ئیستایه له تونس كه چۆن شكڵی پێده‌درێته‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی له 6 مانگی داهاتوودا چ هه‌ڵبژاردنێك ده‌كرێت.ده‌سه‌ڵاتی ئیستا هه‌لبژاردنی داهاتوو دیاری ده‌كا نه‌ك به‌پیچه‌وانه‌وه.ئه‌گه‌ر حزبی حاكم به هاوكاری ئۆپۆزسیۆنی بورژوازی بتوانێت درێژه‌دانی ڕاپه‌ڕین له‌ده‌ستوری خه‌ڵكدا نه‌هێڵێت و به‌دیار چاوه‌ڕوانی حكومه‌تی " فۆاد المبزع " و ده‌ستوری ئیستا و هه‌لبژاردنی داهاتوه بهێڵێته‌وه ئه‌م ته‌جروبه‌یه ناتوانێ گۆڕانێ له ژیانی سیاسی و باری ئابوری كریكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشدا به‌دی بێنێ و ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی گۆڕیوه به ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند حزبێك كه هه‌مان سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی پێشوو درێژه‌پێده‌ده‌ن به‌بێ بن علی.ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی ئه‌و دیموكراسیه‌ته بورژوازیه‌یه كه له دوای ڕۆشتنی دیكتاتۆره‌كان وه‌ك له‌شیلی و هایتی و شوینه‌كانی تر بینیومانه.سیاسه‌تی بیكاری و برسیه‌تی و هه‌ژاری و سه‌ركوتی سیاسی و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی خۆپیشاندان و ئازادیه سیاسیه‌كان و ڕێگرتن له حزب و یه‌كیتیه كریكاریه‌كان به‌پێی هه‌مان ده‌ستوری ئیستای تونس درێژه‌ی ده‌بێ.ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه بورژوازیه‌ی تا دوێنێ خۆی دژ به سه‌ركوتكاری بنه‌ماڵه بوو ئیستا كاری به ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك نه‌ماوه و ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی دوێنێ ده‌كا و به‌شه ده‌سه‌ڵاتی خۆی وه‌رده‌گرێ و له‌نانی سیاسه‌تی برسی كردن و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی تازه ده‌خوات.ئه‌مه خه‌ته‌رێكه كه جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو و ناڕازی له تونس و له ووڵاتانی عه‌ره‌بی و له كوردستانیش ده‌بێ له‌م جۆره ئۆپۆزسیۆنه‌دا بیناسێته‌وه و نه‌كه‌وێته دوای شیعاره پوچه‌كانی گۆڕانی ده‌سه‌لات و هه‌لبژاردنی ئازادی داهاتووی.سه‌ركه‌وتنی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له تونس له هێنانه‌وه سه‌رجاده‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یاندایه تاكو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئیستا میراتگری دیكتاتۆره لاببرێ و ئه‌وكات هێز به‌قازانجی پیكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی نوێ ده‌بێ كه نوینه‌رانی خه‌ڵكی كریكار و زه‌حمه‌تكێشی ڕاپه‌ڕیو و یه‌كێتیه كریكاری و جه‌ماوه‌ریه‌كان و حزبه چه‌پ و ڕادیكاله‌كان بكات و ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی بكاته ده‌ستور و یاسا وبه‌رنامه‌كاری ده‌وله‌تی تونس.ئه‌م كاره به داوا له تاقمی ده‌سه‌ڵاتداری ئیستا و چاوه‌ڕوانی به‌ره‌ی نیشتمانی له ئۆپۆزسیۆنێك ناكرێ كه چوه‌ته باوه‌شی حزبی حاكمه‌وه و وه‌زاره‌تی له‌گه‌ڵدا به‌ش ده‌كات، ئه‌م كاره به هێنه‌وه مه‌یدانی ئه‌و هێزه ده‌كرێت كه بن علی ڕاونا و ئه‌م تاقمه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ناچار به‌پاشه‌كشه‌كرد.شوراكان و یه‌كیتیه كریكاریه‌كان و پیكهینانی به‌ره‌ی ڕاپه‌رین بۆ ڕاماڵینی یه‌كجاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و دامه‌زراندنی حكومه‌تی كاتی له نوینه‌ری شورا و یه‌كیتیه كریكاریه‌كان و ریكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌كان و حزبه چه‌پ و رادیكاله‌كان و نوینه‌رانی خه‌ڵًكی ڕاپه‌ڕیو ده‌توانێ ئه‌و ڕۆشنایه‌ی كۆتایی تونێلی دیكتاتۆری بێت كه نه‌ك ته‌نها به‌رچاوی هاوڵاتیانی تونس به‌ڵكو به‌رچاوی هه‌مووان ڕۆشن بكاته‌وه.
17/01/2011
- سایتی http://www.albadil.org/
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
