ده‌نگی ده‌رگا هات وه‌ک هه‌میشه خۆم شپرزه کرد‌و به‌ده‌م کردنه‌وه‌ی ده‌رگاوه به‌ڕی که‌وتم، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌میشه ته‌زوی کاره‌با نیه بۆیه به پێویستم نه‌ئه‌زانی که زه‌نگی ده‌رگا دابنێم، بۆیه هه‌ر که‌س بیویستایه ده‌بوایه به هێزێکی زۆر به مست له ده‌رگای بدایه، به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رگاکه‌ش له ژوره‌کانه‌وه دوربوو بۆیه ئه‌و که‌سه‌ی بیوسیتایه ته‌شریف بهێنێته ماڵی ئێمه ده‌بوایه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و به هه‌ده‌ردانی هێزێکی زۆر به پیا کێشانی ده‌رگاکه له پشت ده‌رگاکه‌دا بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و له وه‌رزی هاویندا بوینایه ئه‌وا گه‌رمای هاوین بێزاری ده‌کرد وه ئه‌گه‌ر زستان بوایه ده‌بوایه که‌سی پشت ده‌رگا که ته‌شریفی هێنایه ژووره‌وه ده‌بێت سه‌رتاپای جل‌و به‌رگی بگۆڕیایه چونکه سه‌رماو باران ده‌یانخوساند، بۆیه ده‌مزانی ئه‌و کاته که ئێمه گوێمان له ده‌نگی ده‌رگا بێت ئه‌وا ئه‌و که‌سه‌ی که له‌پشت ده‌رگاوه‌یه بێ دوو دڵی کارێک گرنگی هه‌یه، چونکه هیچ که‌س خۆی به‌رانبه‌ر به‌و هه‌لومه‌رجه پێ ڕانه‌ده‌گیرا، ده‌نگی ده‌رگاکه ته‌نها که‌سی پشت ده‌رگای بێزار نه‌ده‌کرد به‌ڵکوو زۆر جار دراوسێکانیشی بێزار ده‌کرد به‌وه‌ی چه‌ند جارێک ده‌هاتنه به‌رده‌رگاو پێیان وابوو ده‌رگای ئه‌وان دراوه، ده‌رگام کرده‌وه دیتم که‌سێک له به‌ر ده‌رگایه و شێوه‌ی نامۆ نیه، به‌ڵام بۆیه‌که‌م جارمه ئه‌م ڕوخساره ڕووبه‌ڕوو ده‌بینم، ئه‌و که‌سه‌م ته‌نها له میدیاکانه‌وه بینیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یربوو ئه‌و بێ ئۆتۆمبێل و بێ پاسه‌وان هاتبوو، زۆر سه‌یربوو په‌رله‌مانتارێک بێ ئۆتۆمبێل بێ پاسه‌وان ئه‌بێت چ کاری به‌م کۆڵان و گه‌ڕه‌که و ماڵی ئێمه هه‌بێت، له‌گه‌ڵ فه‌رموو هاته ژووره‌وه منیش وه‌ک ئه‌وه‌ی به ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم ده‌بێت خزمه‌تی بکه‌م.
له میوانی په‌رله‌مانتارم پرسی چۆن بێ پاسه‌وان و بێ ئۆتۆمبیلیت، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ووتی ئێمه ته‌واو ده‌ستمان له هه‌مموو ئه‌و شتانه هه‌ڵگرتوه‌و ئێستا به هه‌موومان به پاس ده‌چیه‌ن په‌رله‌مان و سه‌رجه‌میشمان له گونده به‌هه‌شتیه‌کان هاتینه ده‌ره‌وه‌و له کۆڵانه هه‌ژار نشینه‌کان خانومان به کرێ گرتوو، وه موچه‌کانیشمان له هه‌شت ملیۆ دیناره‌وه کردووه‌ته ته‌نها سێ سه‌د هه‌زار دینار، هاوتای مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ک، ئه‌ی ئێمه نوێنه‌ری ئێوه نین؟ ئیدی ئه‌و هه‌موو پاره‌و ماڵه‌مان بۆ چییه؟ مه‌گه‌ر ئێوه ئێمه‌تان بۆ خزمه‌ت هه‌ڵنه‌بژاردووه ئیتر ئه‌وانه‌مان بۆ چییه.
زۆر دڵم خۆش‌بوو چه‌ند جارێک ده‌ستم به ده‌موچاومدا هێناو له دڵی خۆمدا ده‌مووت خودایه ئه‌ترسم خه‌ون بێت، به‌ڵام هه‌ر ڕانه‌چڵه‌کیم له‌م خه‌ونه، به‌رده‌وام میوانی په‌رله‌مانتار به‌م قسه‌و باسانه دڵی خۆش ده‌کردم، له پڕ ده‌نگی ده‌رگا لێ درایه‌وه، به هه‌مان شێوه خۆم شپرزه کرد‌و به ده‌م ده‌رگا کردنه‌وه که‌وتمه ڕێ، ده‌رگام کرده‌وه بینیم جه‌نابی قایمقام له پشت ده‌رگاوه‌یه، هه‌رچه‌ن فه‌رمووم لێ کرد نه‌هاته ژوره‌وه، ووتی هاتوم بزانم ده‌نگوباستان هیج کێشه‌یه‌کتان نیه گه‌ڕه‌ک و کۆڵان بارودۆخیان چۆنه، پێویستی چی هه‌یه چی نییه، چی بکرێت؟ منیش ووتم هه‌موو شتێک باشه، به ده‌م به‌ڕی کردنی قایمقامه‌وه دیتم کۆڵانه‌که‌مان یه‌کپارچه قیرتاوه نه قوڕ هه‌یه نه گۆماو، بگره سه‌رجه‌م به‌رده‌رگاکانیش سه‌وز کراوون به نه‌مام، شۆسته‌ش دروست کراوه، ئه‌وا براده‌رانی فه‌رمانگه‌ی کاره‌باش خه‌ریکن ڕوناکی دائه‌نێن بۆ کۆڵان، من پێمووتن براده‌ران ئێ که کاره‌با نیه رووناکی بۆ دائه‌نێن، ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا پێکه‌نین و وتیان کاکه‌برا ئه‌ڵێی خه‌وتویت نه‌تزانیوه ته‌واو کاره‌با بو به بیست و چوار کاتژمێر، پی ئه‌چێت تۆ هێستا کاره‌باکه‌ت له‌سه‌ر هێڵی مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌ک بێت بۆیه نه‌تزانیوه، که هاتمه ژوره‌وه دروست وابوو من له چاوه‌ڕوانی کاره‌بای مۆلیده‌دابوم بۆیه نه‌مزانی بوو کاره‌بای نیشتمانی بووه به بیست و چوار کاتژمێر.
له‌گه‌ڵ میوانی په‌رله‌مانتار به نیازی بازاڕ به‌ڕێ که‌وتین ویستم لای خه‌ڵکی کۆڵان خۆم بنوێنم که میوانی په‌رله‌مانتارم هه‌یه، که‌چی ماڵه دراوسێ شه‌هیده‌که‌م به ده‌م به‌ڕێ کردنی وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌به‌رده‌رگابوو، جه‌نابی وه‌زیر که ئێمه‌ی بینی هاته لامان و سڵاوی لی کردین به منی وت هیچ کێسه‌یه‌کتان نیه پێویستیه‌ک، منیش له وه‌ڵامدا ته‌نها سه‌لامه‌تی ئه‌وم ویست.
هه‌نگاو به هه‌نگاو که ده‌ڕۆشتین شتی سه‌یرم ده‌بینی دروست ئه‌توت له خه‌ونێکی قوڵام، هه‌موو شته‌کان گۆرابوون هیچ شتێک وه‌ک خۆی نه‌مابوو، کۆڵان و شه‌قامه‌کان زۆر جوان و پاک بوون، له هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کاندا پاخجه‌و شوێنی یاری مناڵان هه‌بوو، خه‌ڵک هه‌موو دڵیان خۆش‌بوو، له پڕ زه‌نگی نامه‌ی مۆبایله‌کام هات و بینیم نامه‌یه‌کم له کۆمپانیا مۆبایله‌که‌و بۆ هاتوه‌و "نوسراوه له‌مڕۆوه به که‌مترین نرخ قسه بکه، ئامانجمان خزمه‌ت کردنه نه‌ک بازرگانی"، له بازاڕ نزیک بوینه‌وه هه‌موو به‌رپرسه‌کان جیاواز له دوێنێ له بازاڕدا له‌گه‌ڵ خه‌لک ده‌گه‌ران، له چایخانه‌کاندا دانیشتبون چایان ده‌خوارد، منیش له‌گه‌ڵ میوانی په‌رله‌مانتار له سوجێکی چایخانه‌که‌دا دانیشتم چایه‌ک بخۆین، به‌ده‌م چا خواردنه‌وه یه‌کێک له ڕۆژنامه‌کانی ڕۆژم گرت به ده‌سته‌وه به مانشێتێکی گه‌وره نوسرابوو "نۆسه‌دو شه‌ست وه‌زیری خانه‌نشینه‌که، ده‌ستیان له پله‌ی وه‌زیری خانه‌نشینی هه‌ڵگرت"، باسی ئه‌مڕۆ چایخانه و شه‌قام جیاوازبوو وه‌ک دوێنی خه‌ڵک نزا‌و پارانه‌وه‌ی ڕوخانی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌یان نه ده‌کرد، به‌ڵکو ته‌واو پێچه‌وانه‌بوو هه‌موو داوایان ده‌کرد خودا ده‌ست به باڵی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌وه به‌رپرسانه‌وه بگرێت..
به‌ڕێوه ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه هه‌موو رووداوه‌کانی ئه‌مڕۆ دڵخۆشیان کردبووم، که گه‌شتمه ماله‌وه بینیم ئه‌ندامانی ماڵه‌وه هه‌ر به‌ڕێی کردنه‌وه‌ی ده‌رگاو به‌خێرهاتنی به‌رپرسانی ئه‌م شاره‌و ئه‌م ووڵاته‌وه‌بوبون، له‌سه‌ر خوانی ئێواره‌بوین هه‌موو به‌دڵخۆشییه‌و نانمان ده‌خوارد منداڵه‌که‌م ووتی بابه ئه‌مڕۆ مناڵی فڵانه به‌رپرس هاته باخچه‌که‌ی ئێمه ئه‌و ئیتر له شوه‌یفات ناخوێنێ، له باخچه‌که‌ی ئێمه له ژووری هه‌نار ده‌خوێنێ له پاڵ مناڵه شه‌هیده‌کان، منداڵه‌که‌م ئه‌و قسانه‌ی بۆ ده‌کردم له پر ده‌نگی ده‌رگا هات، ده‌نگه‌که زۆر به‌هێز لی ده‌درا بۆیه بریارمدا له سبه‌ی زوتر نیه زه‌نگێکی کاره‌با بکڕم خۆ ئیتر ته‌زوی کاره‌با بیست و چوار کاتژمێر هه‌یه ئیدی با له‌و ده‌نگه نه‌شازه‌ی ده‌رگاکه خۆمان و دراوسێکانیشمان ڕزگارمان بێت، که ڕۆشتم ده‌رگا بکه‌مه‌وه دڵنیابوم ئه‌مجار سه‌رۆکی حکومه‌ت له ده‌رگا ده‌دات، چونکه ئه‌مڕۆ ته‌نها ئه‌وم نه‌دیت، به‌ره‌وه ده‌رگا ئه‌ڕۆشتم ئه‌ویش تا ئه‌هات توندتر له ده‌رگای ده‌دا، له‌گه‌ڵ له ده‌رگا دان، دایکی مناڵان به هه‌موو هێزێکی قۆڵی گرتم و ڕایچڵه‌کاندم، منیش که هه‌ستام وتم بزانه سه‌رۆ چی ده‌وێت له ده‌رگا ده‌دات، وتی هه‌سته سه‌رۆکی چی پرخه پرخت ئه‌مشه‌و نه‌یهێڵاوه بخه‌وم، ئه‌وه خاوه‌ن خانووه‌که‌یه‌و هاتووه بۆ کرێ خانوو..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
