سوباسی سنگ فراوانییه‌ت ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كه‌م، بڕواناكه‌م كه‌س هینده‌ی رۆشنبیر سنگ فراوانبیت له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌دا كه ڕوبه‌روی ببێته‌وه هیوادارم كاك فاروقیش یه‌كێك بێت له‌وان، ده‌ستت خۆشبیت بۆ به‌رنامه‌كه‌ت له كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، به‌ڵام من بیم وایه دره‌نگه بۆ سه‌رله‌نوئ ره‌خنه‌گرتنه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی كوردی، خیره وا له‌م كاته‌دا له كه‌ناڵێكی ئۆپۆزسیونه‌وه خۆت ده‌رده‌خه‌یته‌وه؟ ڕه‌نگه ته‌وقیته‌كه‌ی بۆ جه‌نابتان گونجاوبیت چونكه بودجه‌ی خانه‌كه‌تان بڕدراوه‌و ئیستا بێمنه‌تی له ده‌سه‌ڵاتی كوردی، بۆیه من وای ده‌بینم كه‌كاكه‌فاروق له ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كه‌دا به‌رگه‌ی فشاری ده‌سه‌ڵاتی نه‌گرت و باشه‌كشه‌ی كردله دوای ئه‌وه‌ی لایه‌ن فازڵ قه‌ره‌داغییه‌وه ده‌سته‌كه‌ی كه‌شف بوو، هه‌روه‌ها بۆ خۆده‌ربازكردن له ئابلوقه‌ی له‌سه‌ری دانرابوو له‌لایه‌ن حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانه‌وه بۆیه به بی هیچ سودێك گیری خواردبوو به هاوڕێیه‌تی ئیسلامییه‌كانه‌وه، بۆ خۆده‌ربازكردن له گۆشه‌گیرییه دروستبوونی شتیك له‌نیوان خۆی و وه‌زاره‌تی ژینگه‌دا دوای ئه‌وه چووه سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵات وپشتی له ئۆبۆزسیۆن كرد و په‌نای داییه‌به‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌ك بینیمان چۆن له‌ته‌نیشت ئه‌و مه‌لابه‌ختیاره‌ی كه دوینێ بێده‌وت "به‌زه‌ین مه‌نگۆل و به‌ره‌فتار جه‌ته" دانیشتوه و له‌كه‌ناڵه‌كانی كوردستان و كوردسات تیڤی پاكانه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌هۆنییه‌وه و دژ به‌وانیتر قسه‌ی ده‌كرد هه‌موو هیلكه‌كانی خسته سه‌به‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ده‌سه‌ڵاتیش تا ئه‌وه‌نده پاره‌یان بۆ خانه‌كه‌ی سه‌رفكرد تابیخه‌نه ته‌ڵه‌كه‌وه و دوای به‌ده‌ردی كورده‌ی له هه‌ردوو جه‌ژنه‌بوویان برد.
ئه‌وه‌تا ئیستا تازه ده‌یه‌وێت له دوای بڕی بودجه‌ی خانه‌كه‌ی هه‌مان سیناریۆ دووباره‌بكاته‌وه وه‌ك ڕه‌خنه‌گرێكی سه‌رسه‌خت له ده‌سه‌ڵات خۆی نیشان بدات و ڕه‌خنه‌ی جه‌رگ بڕ له سه‌ركرده سیاسییه‌كوردییه‌كان بگرێت، من بۆخۆم گوێم له به‌رنامه‌كه‌گرت هه‌موو قسه‌كانی زۆر جوان بوون به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه قسه هه‌ڵده‌گرێت ئه‌وه‌یه بۆجی ئه‌و ماوه‌زۆره له‌م جۆره كه‌ناڵ و به‌رنامانه‌وه نه‌مان ده‌بینی؟ به پێچه‌وانه‌وه له كه‌ناڵی تر‌و له باسیتردا ده‌رده‌كه‌وت، هه‌ر بۆیه بۆ خۆ دورخستنه‌وه له‌م گومانه له‌لای خه‌لكی عه‌وام له قسه‌یه‌كیدا له‌به‌رنامه‌كه‌دا وتی" ئه‌م قسه‌یه‌م له‌م كه‌ناڵه یان له‌گه‌ڵ ڕه‌نجدا باسكردوه" وه‌ك بلیت وانیشانیبدات زۆر نامۆنییه به‌م كه‌ناڵه‌و به‌رده‌وام به‌ڕێگای ئه‌م كه‌ناڵه‌وه بوو بێت، به‌رنامه‌كه‌ش خۆی له بنچنه‌دا په‌یامێك بوو له ڕێگه‌یه‌وه ده‌یه‌ویت به‌ده‌سه‌ڵات بڵێت گه‌ر تۆ بوجه‌كه‌م ده‌بڕیت ئه‌وا من زۆر به‌هێزترم له سیحری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی لایه‌نی به‌رابه‌ر بۆ سه‌نگه‌ر لێگرتنه‌وه لێتان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵی كه‌ی ئین ئین ده‌ركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره زۆربه‌ی زۆری خوینده‌وارانی كورد چ جای رۆشنبیره‌كانی ئه‌و حه‌ماسه‌ته‌یان بۆ قسه‌كانت نابیت وه‌ك خۆ وته‌نی" ته‌رحه‌كانت" كه لایسمن ولا یغن من جوع چونكه هه‌روه‌ك ئه‌و سیاسییه فاشیلانه دێته‌وه به‌رجاویان كه هه‌رجاره‌و به‌شان وباڵی لایه‌نیكیاندا هه‌ڵیانده‌دا به‌بی سڵه‌مینه‌وه، له كۆتایدا من پێم واییه ئه‌مه ته‌نها زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵات تاكو بوجه‌كه‌ی بۆبگه‌رێننه‌وه و هیچیتر.
له‌گه‌ڵ رێزمدا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
