خه‌ڵاتی لاوی ساڵ به‌خشرا و كۆتایی پیًهات به‌ڵام گله‌یی و گازانده‌كان تا ئێستاش به‌رده‌وامه و ڕووبه‌ڕوی لیژنه‌ی هه‌لسه‌نگاندنی خه‌ڵاته‌كان ده‌كرێته‌وه، وه‌ك له هه‌فته‌ی ڕابردوو بینیمان زیاتر له سه‌د لاوی شاری دهۆك خۆپیشاندانێكیان ساز كرد چونه به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌م شاره وداوایان كرد به فه‌رمی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری داوای لێبوردن له گه‌نجانی دهۆك بكا كه په‌راوێزخراون و بێبه‌ش كراون له خه‌ڵاته‌كان، دیاره سیسته‌می به‌خشینه‌وه‌ی خه‌ڵات و دیاری له هه‌رێمی كوردستان واباو بوه وه‌ك په‌نده كوردیه‌كه ده‌ڵی تا مالڕ هه‌بی مزگه‌وت به‌تاڵه به‌مانای تا خزم و دوَست و ئه‌حباب هه‌بی خه‌ڵات و دیاری نادرێته هیچ كه‌سێكی تر چه‌ند به‌هره‌مه‌ند و چالاك و داهێنه‌ریش بێت، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی خه‌ڵاتی لاوی سالی2010یان دابه‌ش كرد كه دیار نیه تا چه‌ند پسپۆر بونه له بواره جیاجیاكانی ئه‌م خه‌ڵاتانه توشی ڕه‌خنه و گله‌یه‌كی زۆر بونه‌وه و تاوانباركران به وه‌ی كه هه‌لسه‌نگانده‌كانیان به‌پێی پێویست نه‌بوه و زیاتر میزاجی شه‌خسیان كردۆته پێوه‌ر و حه‌قی زۆر گه‌نجی به‌هره‌دار و وچاڵاكیان فه‌وتاندوه و وبه پێچه‌وانه‌شه‌وه كه‌سانێكیش لیژنه‌كه‌یان به بی لایه‌ن و كاره‌كانیشیان به سه‌ركه‌وتو دائه‌نا لێره پاش دابه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كان و پاش نوسینی چه‌ندین بابه‌ت له سه‌ر ئه‌م باسه به پێویستم زانی دووباره چه‌ند خاڵێك له سه‌ر لایه‌نه سلبیه‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه باس بكه‌مَ:
1ـ ده‌بوا بۆ هه‌ر خه‌ڵاتێك لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌م بواره و له چه‌ند كه‌سی پسپۆر هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ به‌هره‌مه‌نده‌كه بكردایه.
2ـ خه‌لاتی بواری ڕۆژنامه‌نوسی بۆ جاری دووه‌م درا به به‌رێزێك كه هیچ چاڵاكیه‌كی دیار نیه و زۆر كه‌سیش هه‌ر ناوی نه‌بیستوه.
3ـ گه‌وره و بچوكی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌زانی كه جوڵه و چاڵاكی ڕۆژنامه‌وانی به‌پله‌ی یه‌ك له شاری سلیمانیه و پاشانیش گه‌رمیان و ئینجا كه‌ركوك وهه‌ولێر و پاش هه‌موان دهوك و ناوچه‌ی بادینان دێت بۆیه خه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌م بواره جێگای گومانه به‌ڕاستی له شوێنی خۆی دانیه.
4ـ هه‌ر چه‌نده به‌نده دوور و نزیك په‌یوندی به كاری هونه‌ریی وگۆرانی گوتن نیه به‌لام ده‌بوایه لیژنه‌كه سه‌ردانی تۆمارگاكان بكا و بزانی سیدیه‌كانی ئه‌م خانمه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌یان پێبه‌خشی تا چه‌ند ڕه‌واجی هه‌یه ئایا به‌رهه‌مه‌كانی پڕ فرۆشن یانا، ئه‌مه‌ش بكرابا به خاڵێك بۆ ڕه‌وادان به به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه، چونكه ئه‌م خانمه خۆی دان به‌وه دائه‌نی كه ڕه‌خنه‌ی زۆر له كاره‌كانی َگیراوه له لایه‌كی تریش له لایه‌ن زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان خۆی و هاوشێوه‌كانی كه ستایلێكی تازه‌یان هه‌یه له بواری گۆرانی گوتندا به‌وه تاوانبار كراون كه هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردیان شێواندوه
5ـ به‌رێز وه‌زیری ڕۆشنبیری له ژماره (614) ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژنامه) دا له 28/12/2010له چاوپێكه‌وتنێكا ده‌ڵێت زۆر كه‌س هه‌بون توانایان له‌م كه‌سانه پاش تر بو كه خه‌ڵاتیان وه‌رگرت هه‌ر له‌م چاوپێكه‌وتنه له شوێنێكی ترا ده‌لِێت پێدانی خه‌ڵات مانای وانیه كه ئه‌و كه‌سه رێزی لێ‌نرا له هه‌موو كه‌س باشتر بێت و له وته‌یه‌كی تریشدا ده‌لێت موركی حیزبی له به‌ریوبه‌رایه‌تیه گشتیه‌كان ماوه و به‌شێك له به‌ڕیوبه‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به عه‌قلیه‌تی حیزبی كار ده‌كه‌ن.
6ـ قسه‌كانی وه‌زیری ڕۆشنبیری ئه‌وه‌مان پی ئه‌ڵێت كه ئه‌وانه‌ی خه‌ڵاتیان وه‌رگرت خه‌ڵكی له‌وان باشتر هه‌یه و به‌خشینی خه‌ڵات پێیان مانای وانیه ئه‌وان له هه‌موو كه‌س باشتر بن، كه جه‌نابیشیان دان به‌وه دائه‌نی هێشتا خه‌ڵكانێك هه‌ن له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌ودا به عه‌قڵیه‌تی حیزبی كار ئه‌كه‌ن ئه‌وه ده‌رده‌خا كه ئه‌و ڕه‌خنه‌نانه‌ی له لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن گیرا زۆربه‌یان له شوێنی خۆی بون.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
