
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆچی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند كه تێكرای تێچوونی چاكردنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی كه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كه‌وتنه به‌ر شاڵاَوی توندوتییه‌كانی په‌ناخوازان به 20 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوبراو، زۆرترین زه‌ره‌روزیانیش كه له‌كه‌مپی ڤیلاهوود كه‌وتووه كه ده‌كه‌وێته خۆرئاوای شاری سدنی ئوسترالیاوه كه به زیاتر له 9 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت. ئه‌م زه‌ره‌رو زیانانه‌ش دوای ئه‌و پشێویانه دێت كه په‌ناخوازانی ئه‌و كه‌مپه كه زۆرینه‌یان كوردی فه‌یلی و عێراقی و ئێرانی بوون له‌و كه‌مپه‌دا له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا دروستیان كرد وه‌ك ناڕه‌زایه‌ك له‌دژی سیاسه‌تی كۆچی ئه‌و ووڵاته به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی كه‌ناره‌ئاویه‌كانی ئوسترالیاوه ده‌گه‌نه ئه‌و ووڵاته و حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته‌ش چه‌ند په‌ناخوازێكی ده‌ستگیركرد كه ده‌ستیان هه‌بووه له پشێویه‌كاندا كه به سوتاندنی كه‌مپه‌كه كۆتایی هات. له‌ناو ئه‌و گیراوانه‌شدا ناوی دووپه‌ناخوازی كوردی فه‌یلی تێدا بوو به‌ناوه‌كانی ئه‌میر مورادو مه‌هدی داره‌بی.
سه‌ڕه‌ڕای كه‌مپی ڤیلاهوود، چه‌ند كه‌مێكی تری ئه‌و ووڵاته له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كه‌وتونه‌ته به‌شاڵاوی توندوتیژیه‌كانی په‌ناخوازان كه په زیاتر له 11 ملیۆن جۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
سه‌یاره‌ت به‌و تێچوونانه‌ش كه پێویستن بۆ چاكردنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی، وته‌بێژێك به‌ناوی ئۆپۆزیسۆنی ئه‌و ووڵاته‌وه ڕایگه‌یاند كه حكومه‌تی ئێستای ووڵاته‌ی ده‌یان ملێون دۆلاری سه‌رفكدووه بۆ پاراستنی سنووره ئاویه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی له كاتێكدا شاڵڕوی په‌ناخوازان بۆ ووڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌و پشێویه‌كانیش له كه‌مپه‌كاندا به ووته‌ی ئه‌و به‌هۆی نه‌بوونی سیاسه‌تێكی ڕوونه‌وه به‌رامبه‌ر به په‌ناخوازان به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
