راپه‌رینه‌مه‌زنه‌كه‌ی ئازاری 5/3 /1991 گه‌وره‌ترین وه‌رچه‌رخانی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی بوو بۆگه‌لیكی سته‌م دیده‌ی وه‌كوكورداكه‌تاكوئێستاش زۆربه‌ی وه‌ڵاتانی دراوسی َو ده‌ره‌وه‌ش كه‌مترین ماف به‌م گه‌له سته‌م لی كراوه نابینن، دیاره ته‌فینه‌وه‌ی بوركانێك له5/3 ته‌فینه‌وه‌یه‌ك نه‌بوو بۆبه‌ده‌ست هێنانی ده‌سته‌ڵاتیك كه گوزارشت له‌بیرورای لایه‌نیك و حیزبیك بكات، به‌ڵكو ئه‌م زوڵمه زۆره‌ی كه‌رژێمیك به‌رامبه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك سیسته‌مێكی سیاسی و خۆ جی َی سه‌پاندبووی به‌سه‌رئه‌م نه‌ته‌وه، ئه‌مه‌و كرداره فاشیه‌كانی به‌عس وای كرد، كه گه‌لی كورد له‌به‌هاری 1991 له‌شاری ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه بڕژێته سه‌رشه‌قامه‌كان ناخی په‌نگ خواردووی ئه‌م هه‌مووساڵه بكه‌نه چاوی به‌عسیه‌كان وسه‌رجه‌م دام و ده‌زگا دابلۆقینه‌ره‌كان و به‌عسیه‌كان له‌ره‌گه هه‌ڵبته‌كێنن، كه‌ئه‌مه له‌مێژووی كوردایه‌تی به‌سه‌روه‌وری و دلێری ده‌مێنته‌وه بۆئه‌م گه‌له، هاتنی خه‌ڵك بۆسه‌رشه‌قامه‌كانی شاری رانیه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئازاردانی هاونیشتمانیان و به‌ته‌عریب و ئه‌نفال و كیمیا بارانه‌وه، به‌گوشاروپیلانی دوژمنانه بۆله‌ناوبردنی شووناسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه چه‌نده‌هاساڵ خه‌باتی كرده‌وه‌و خه‌ونی به‌سه‌ربه‌خۆیی ئازادی نیشتیمانه‌كه‌یه‌وه بینه‌وه، پێشمه‌رگه له‌شاخ رووحی خۆی كردبووه فیدا له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئازادی و ده‌ربرینی كۆمه‌ڵیك ووشه‌ی موقه‌ده‌س كه ناوهێنانیان له‌سه‌رده‌می به‌عسی گۆربه‌گۆر خه‌ته‌رناك بووه زۆرجارله‌سه‌ریه‌ك ووشه كوردیك بۆته قوربانی، ئه‌مانه‌وه چه‌ندین مێژووی تاڵ مان هه‌یه‌و كه مرۆڤ حه‌ز ناكه‌ت جارێكی ترناویشان بهێنی ئینجا خوانه‌كرده رووبه‌ریان بێته‌وه، به‌هه‌رحاڵ ئێمه هه‌رچی بكه‌ین و تووشی هه‌رته‌نگه‌ژیه‌كی سیاسی ناوچه‌یی و ئیقلیمی و ده‌ركی ببینه‌وه ده‌بێت ئه‌مه‌مان بیرنه‌چێت پێش هه‌مووشتێك ئێمه كوردین، نابێت كارێك بكه‌ین خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان سه‌روه‌ریه‌كانمان بشێوێنین چه‌ند ده‌ستێكی ده‌ره‌كی وناحه‌زبیه‌وێت به‌چه‌ند هه‌وڵێكی دووبه‌ره‌كی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كه به‌ئه‌نفال و كیمیاباران و گیان به‌خیت كردنی چه‌نده‌ها شه‌هید به‌ده‌ست چووه ئه‌مرۆله‌چه‌ند چركه ساتیك له‌ده‌ست بچێت، ده‌بیت چۆن له‌رۆژانی راپه‌رین به‌حه‌ماس و گیانیكی كوردانه‌وه دروشم و ئه‌م ووتارانه‌مان به‌رزده‌كرده‌وه كه گوزارشتیان له‌م رووحه تینوه ده‌كرد كه چه‌نده‌ها ساله بۆگه‌یشتن به كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئاواوه مه‌لی خواردبوو ئه‌مرۆش هه‌رخۆمان به‌شیك بین له‌تیك دان و له‌ده‌ست چوونی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ره‌نجیكی زۆریان بۆدراوه، بۆیه هیوادارم له ساڵ یادی راپه‌ریندا هه‌مووكوردیك هاوكارو ته‌با بێت بۆنه‌هیشتنی گه‌نده‌لی ناعه‌دالاتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رخستنی ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری له‌م هه‌رێمه بچكۆله‌یه دا، چونكه به‌له‌ده‌ست دانی هه‌ریه‌ك له‌مانه زه‌ره‌رمه‌ند هه‌رخۆمانن هیچ كه‌سَیك له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان پێمان ناڵیت ئێمه موریدی ئێوه‌ین، ئه‌م ئه‌ركه‌ش له‌سه‌ر یه‌ك رێزی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد‌و نیشتیمانیانی ئێمه ده‌وه‌ستێته‌وه به‌له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاره‌تی یه‌ك ریزی و پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و ئاگاداربوون له‌م به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌منی قه‌ومی ئێمه‌وه هه‌یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد پێویسته هه‌وڵی زیاتربدات بۆپاراستنی رێزه‌كانی گه‌ل و یه‌كێتی یه‌كی پته‌و تر له هه‌رێمی كوردستان بگونجێنی و زیاتر كار بۆپاراستنی سمبوله نه‌ته‌وه‌یه‌كان بكات، ئینجا لایه‌نیكی تر نووسه‌رورۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیرانی ئه‌م هه‌رێمه كه‌پێم وایه ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه له‌تیشك خسته سه‌رمه‌سه‌له‌هه‌نووكه‌یی چاره‌نوسازه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.له‌كۆتایی دا ده‌ڵێم پاراستنی سه‌روه‌ریه‌كانی ئه‌م نیشتیمانه، رێزگرتنه له قوربانیه‌كانی راپه‌رین كه ناساندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك گیانیان فیداكرد، بۆیه پێویسته له‌ساڵیادی ئه‌م رۆژه پیرۆزه‌دا هه‌موومان په‌یمانی كوردایه‌تی نوی َبكه‌ینه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتی یه‌كان بخینه پێش هه‌مووبه‌رژه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆمان، هه‌ربه‌رزووشكۆبێت یادی راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی 5/3/1991.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
