له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری سه‌رای سلێمانی كه ئێستا ناوه‌كه‌ی گۆراوه بۆ (مه‌یدانی ئازادی) خوێنرایه‌وه كه گومانی تێدانیه نزیكه‌ی 15مامۆستای ئاینی خۆیان وه‌ك به‌شێك له‌و خۆپیشاندانه ناساندوه و ته‌ئكیدیشیان كردۆته‌وه كه داواكاریه‌كانی ئه‌و جه‌ماوه‌ره داواكاری ره‌وایه، به‌ڵام یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌رای سلێمانی داواكاریی (یه‌كسانی جێنده‌ری) یه، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه پێشتر له‌ناو یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتبوو كه په‌رله‌مانی كوردستان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد و ئه‌مه‌ش ناره‌زاییه‌كی توندی لێكه‌وته‌وه و دواتر له‌سه‌ر داوای لایه‌نه ئیسلامیه‌كانی كوردستان و مامۆستایانی ئاینی و یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵكی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌ی گه‌رانده‌وه په‌رله‌مان و ئیمزای له‌سه‌ر نه‌كرد و داوای گۆڕین یاخود پێناسه‌كردنی تازه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (جێنده‌ر) ی كرد.ئه‌وه‌ش ناره‌زاییه‌كی زۆری رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان و مافی مرۆڤ و نوسه‌ر و رۆشنبیرانی لێكه‌وته‌وه و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایشیان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا كه یه‌كێك له‌دروشمه‌كانیان داواكاری یه‌كسانی جێنده‌ری بوو، ئاخۆ ئێستا مامۆستایانی ئاینی و یه‌كێتی زانایان و لیژنه‌ی ئه‌وقاف له‌په‌رله‌مانی كوردستان و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانیان له‌ده‌سته‌واژه‌ی جێنده‌ر هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌مێننه‌وه و دژایه‌تی ئه‌م داواكاریه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن؟؟یاخود دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه پێشتر له‌ده‌سته‌واژه‌كه تێنه‌گه‌یشتوون؟؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
