به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر له هه‌واڵێكدا كه له‌ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و چه‌ند ده‌زگایه‌كی تری راگه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه وتویه‌تی"مه‌لا عه‌لی هه‌رته‌لی به‌هۆی پێشێلكردنی رێنماییه‌كانی ئه‌وقاف و به‌كارهێنانی مزگه‌وت بۆ كاری سیاسیی ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ كراوه".
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم:
1- سیاسه‌ت به به‌شێك له كاری ئیسلامیی ده‌زانم، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت بریتی بێت له‌خزمه‌ت و دڵسۆزی نواندن به‌رامبه‌ر خاك وخه‌ڵك و نیشتیمان ده‌بێت مامۆستایانی ئایینی له پێشه‌وه‌ی خه‌ڵك بن، خۆ ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت بریتی بێت له‌خیانه‌ت و درۆ و ئه‌وه هه‌ر بۆ مامۆستایانی ئایینی یاساغ و حه‌رام نییه به‌ڵكو بۆ گشت موسڵمانان حه‌را‌مه.
2ــ به‌كار هینانی میمبه‌ر بۆ كاری سیاسیی له وتاری هه‌ینی رۆژی25/2/2011 سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه له وتاره‌كه‌م دا داوام له به‌رپرسان كرد به ده‌م داخوازی خۆپیشانده‌رانه‌وه بچن له جیاتی ئه‌وه‌ی پێیان بڵین ئاژاوه‌چی با هه‌وڵی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن مه‌گه‌ر ئه‌مه داخوازی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردووستان نییه؟!
3ــ من ته‌حدا ده‌كه‌م ماوه‌ی 12 ساڵه وه‌ك پێش نوێژ و وتارخوێن له بێتواته‌ی تازه‌م رۆژێك بانگه‌شه‌م بۆ لایه‌نێك كردبێت یان له سه‌ر میمبه‌ر ناوی لایه‌نێكی سیاسیم بردبێت، به پێچه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف كه سیمای حیزبی پێوه دیاره هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وتێكیان به‌رامبه‌ر به زانایانی ئایینی به فشاری حیزبه، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌می وتاره‌كه‌ت باسی سیاسه‌ت بیت، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بیت ئه‌وه شتیكی باشت وتوه بۆ ئه‌وه‌ش به ده‌یان به‌ڵگه‌مان لایه.
4ــ دوو رۆژ دوای وتاره‌كه‌ی 25/2 له ئه‌وقافی هه‌ولێر بانگیان كردم وتیان خه‌ڵكی بێتواته داوایان كردووه كه‌من چیتر وتار نه‌خوێنمه‌وه، به‌ڵام دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كه‌خه‌ڵكی بێتواته‌ی تازه هیچ داوێكی له‌و شیوه‌یان نه‌كردوه بۆ شه‌وه‌كه‌ی كه ده‌نگۆی لادرانم بڵاوبۆوه زۆربه‌ی خه‌ڵكی بێتواته سه‌ردانیان كردم داوایان كرد كه نابیت بڕۆم ئه‌وه بوو به هه‌وڵی چه‌ند زانایكی ئایینی وخه‌ڵكی دڵسۆزی بێتواته، له سه‌ر داوای كاك سه‌رهه‌د و كاك سه‌ردار گه‌ڕامه‌وه سه‌ر كاری خۆم، به‌ڵام دوای دوو رۆژ كه من خۆم ئاماده ده‌كرد بۆ وتار خویندنه‌وه‌ی هه‌ینی 4/3 كاك سه‌رهه‌د منی ئاگادار كرده‌وه كه 4/3 وتار نه‌خوێنمه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
