
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌گشتی له‌ناو گۆڕان و وه‌رچه‌رخانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌دایه‌و گه‌لان له‌به‌رامبه‌ر كۆنه‌په‌رستی رژێمه ستمكاره‌كان له‌ناو راپه‌ڕین و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریدان، گه‌لی كوردیش ده‌یه‌وێت له‌م قۆناخه‌دا خاوه‌ن رۆڵ بێ و له‌دواوه‌نه‌مێنێت و له‌گه‌ڵ كاروانی پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت و خۆی رزگاركا له‌ده‌سه‌ڵاتی حیزبگه‌را و گه‌نده‌ڵ و تیۆكراتی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات و ئازاد و دادپه‌روه‌ر ئاوابكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 15 رۆژه له‌مه‌یدانی ئازادی شاری سلیمانی له‌سه‌ر پێیانه‌و له‌هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانیش پشتگیریده‌كرێن.
پارته‌كه‌مان پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 9 ساڵ دامه‌زراندنیه‌وه تا رۆژی ئه‌مڕۆ به‌هه‌موو هێزیه‌وه به‌رده‌وامه له‌تێكۆشانی دیموكراتی و وه‌كو هێزێكی ئۆپۆزیسیۆن له‌كوردستان و عێراقدا خاوه‌ن رۆڵێكی به‌رچاوه، هه‌رچه‌نده به‌هه‌موو شێوه‌ێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم رێگری له‌كارو چالاكیه فه‌رمیه‌كانی ده‌گیردرێت، رۆژێك باره‌گاكانمان داده‌خه‌ن و رۆژێكیش هه‌ڤاڵانمان له‌ناوكاردا ده‌ستگیرده‌كه‌ن به‌هۆكاری پڕوپووچ و بێبنه‌ما، به‌ڵام به‌هێزو ئیراده‌ی خۆی به‌رده‌وامه له‌كاروخه‌بات و تێكۆشان بێ ئه‌وه‌ی هیچ كۆسپ و ته‌گه‌رێك بناسێت.
له‌رۆژی 24 ـ شوبات پارتیمان پ چ د ك له‌هه‌وڵێكی دیموكرات و چاره‌سه‌ر ئامێزدا له‌شاری هه‌ولێر له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی پرۆژه‌یه‌كی شه‌ش خاڵی بۆ رای گشتی كوردستان راگه‌یاند، كه‌تادوا راده به‌به‌رپرسیار هه‌ڵسوكه‌وتی كرد و بۆ ئه‌مه‌ش نه‌خشه‌یه‌كی رێگای بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان پێشكه‌ش كرد، له‌ناو ئه‌و بێچاره‌سه‌ری و قه‌یرانه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی كوردستان دروستی كردۆوه.ئێمه‌ش وه‌كو رێكخستنی ده‌ڤه‌ری سۆران هه‌ستاین به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پارتیمان، به‌ڵام بۆ جارێكی‌تریش هه‌ڤاڵانمان رووبه‌ڕووی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی ئاسایشی سۆران بوونه‌وه‌و چوار له‌هه‌ڤاڵانمانمان له‌چۆمان و له سۆران ده‌ستگیركران و راپێچی زیندانه‌كانیانكردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵانی چۆمان هه‌ر ئه‌و رۆژه ئازادكران، به‌ڵام هه‌ڤاڵامان " لوقمان كه‌ریم عه‌لی" كه‌له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ناوبراو ده‌ستگیركراوه تا ئێستا ماوه‌ی 11 رۆژه بێسه‌رو شوێنه‌و هه‌موو هه‌وله‌كانمان بۆ ئازادكردنی بێ سوودماوه.
ئێمه له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ده‌ڤه‌ری سۆران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه به‌تایبه‌تی ده‌زگای ئاسیشی پارتی، كه‌به‌زووترین كات هه‌ڤاڵ لوقمان كه‌ریم عه‌لی ئازاد كه‌ن و ده‌ست هه‌ڵگرن له‌و شێوه‌كاره نامرۆڤانانه‌ی له‌دژی ئه‌ندامانمان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.هه‌مانكات ده‌سه‌ڵاتی سۆران له ساغ و سه‌لامه‌تی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌مان به‌رپرسیارده‌بینین.
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جارێكی تریش پشتگیری خۆمان بۆ داواكاری خۆپیشانده‌ران دووباره ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌داواكاری خۆمانی داده‌نێین، هه‌مانكات داواكارین ده‌سه‌ڵاتیش گوێ‌بگرێت له‌پرۆژه‌ی پارتیمان.
بژی خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان
سه‌ركه‌وێت خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری كوردستان
بژی نۆیه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی پارتیمان پ چ د ك
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنی ده‌ڤه‌ری سۆران
پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
7 \3\2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
