
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری شاری سلێمانی
له‌كاتێكدا بیره‌وه‌ری بیست ساڵه‌ی راپه‌رینی خه‌ڵكی كوردستان و ساڵرۆژی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و راپه‌رینه مه‌زنه له‌سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه، سڵاو‌و رێزی بێپایانمان بۆ شه‌هیدانی راپه‌رین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان ره‌وانه‌ده‌كه‌ین و سووربوونی هه‌موو لایه‌كمان له‌سه‌ر پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌رین و خوێنی شه‌هیدان راده‌گه‌یه‌نین.
جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی
یادكردنه‌وه‌ی راپه‌رینی 7ی ئازار بۆ ئێمه سه‌ره‌تای قۆناغێكی تازه‌یه له‌پاراستن و ئاراسته‌كردنی خواست و داوا ره‌واكانمان، خواسته جه‌ماوه‌رییه‌كان، ده‌ستكه‌وته نیشتمانییه‌كان، كار‌و چالاكی و خزمه‌ته جۆراو جۆره‌كان، پێویسته زیاتر بكرێن و په‌ره‌یان پێبدرێت.به‌جۆرێك كه ژیان و بژێوی خه‌ڵكی پێ باشتر‌و دوارۆژیانی پێ رووناكتر بكرێت.له‌م رووه‌وه هه‌نگاوه‌كانی رابردومان ده‌كه‌ینه بناغه بۆ پرۆژه‌ی ستراتیژی گرنگ كه له‌شان و هه‌یبه‌تی ئه‌م شاره باڵا بكات و ببێته مایه‌ی سه‌نگینتركردن و كاراتركردنی رۆڵی شاره‌كه‌مان.ده‌بێ ئه‌م یاده هانمانبدات بۆ خزمه‌تی زیاتر، كرانه‌وه‌ی زیاتر، كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و بۆچوونه جیاوازه‌كان به ئاراسته‌ی پێشخستنی ئه‌م شاره‌و گه‌شه‌كردنی هه‌مه‌لایه‌نه.
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر، چین و توێژه جیاجیاكانی شار
ئه‌و رووداوانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، ده‌رس و په‌ندی ئه‌وه‌مان ده‌ده‌نی كه‌پێویسته هه‌موان به‌گیانی پركردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرێ و گۆڵه‌كان یه‌ك ده‌نگ و یه‌كگرتوو بین، پێویسته پێكه‌وه له‌ژێر چه‌تری یاسا‌و پاراستنی هێمنی شاره‌كه‌دا بیر له‌چاره‌سه‌ری گونجاو بكه‌ینه‌وه بۆ كه‌موكورتییه‌كان.چونكه دواجار ده‌ستكه‌وتی نیشتمانی كه‌راپه‌رین هێنایه ئاراوه، به‌توندوتیژی و ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتر ناپارێزرێت، به‌ڵكو به‌یه‌كێتی ناو ماڵی كورد ده‌پارێزری و كاراتر ده‌كرێت، بۆیه جێی خۆیه‌تی لێره‌وه له‌م ساڵرۆژه پیرۆزه‌وه، داوای دیالۆگێكی هه‌مه‌لایه‌نه بكه‌ین له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا، له‌نێوان گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵدا بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان بده‌ین به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كه‌موكورتییه‌كانی داموده‌زگا حكومییه‌كان.
دواجار خه‌ڵكی ئه‌م شاره له‌به‌رده‌م پێشوازی مانگی زیندوودایه كه راپه‌رینی كوردستان و جه‌ژنی نه‌ورۆزی له‌خۆگرتووه، هه‌ربۆیه با ده‌ست له‌ناو ده‌ست له‌م بۆنه زیندووه‌دا ئارامی و هێمنییه‌ك بكه‌ینه دیاری بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شاره كه‌شایانی بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سووربین له‌سه‌ر داوا و پێشنیازه‌كانی چاكسازی و گه‌شه‌پێدانی داموده‌زگاكانمان.
به‌هیواین زمانی له‌یه‌كگه‌یشتن و گفتوگۆكردن بكه‌ینه حه‌كه‌م بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراوو وابكه‌ین بیستهه‌مین ساڵرۆژی راپه‌رین بكه‌ینه مژده‌یه‌كی تر بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی كه‌هه‌ر ئه‌وه‌شمان لێ چاوه‌ڕوانده‌كه‌ن.
به‌رزو پیرۆزبێت یادی شه‌هیدان..یادی ساڵرۆژی راپه‌رینی كوردستان
پارێزگای سلێمانی
7ی ئازار 2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
