شه‌وی 3/4 په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی به‌ست تایبه‌ت به‌بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و ئه‌وبارگرژیه‌ی ئه‌مڕۆ كوردستانی گردۆته‌وه به‌تایبه‌تی سنوری پارێزگای سلێمانی، له‌م كۆبوونه‌وه نائاساییه‌ی په‌رله‌مانداو له‌ئه‌نجامی باسكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری (كه‌لار) ئه‌ندام په‌رله‌مانێك باسی له‌وه كرد كه‌ئه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان گۆڕیوه بۆ توند‌و تیژی و په‌لاماری لقی22ی پارتی یان داوه كۆمه‌ڵه كه‌سانێكن كه‌به (جل ڕه‌شه‌كان) ی (كه‌لار) ناسراون كه‌خه‌ڵكانی زۆر خراپ و ناو زڕاون، له‌پاشاندا ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی لیستی (گۆڕان) به‌ناوی (عبدالله‌ی مه‌لا نوری) له‌وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌دا ووتی ( (ئه‌و جل ڕه‌شانه كوڕ‌و كچ و پاشماوه‌ی ئه‌نفالن) ) زۆر به‌داخه‌وه بۆ كاك (عبدالله ی مه‌لا نوری) و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وی سوكایه‌تی به كه‌س وكاری ئه‌نفال بكه‌ن، هه‌موو خه‌ڵكی سنوری گه‌رمیان و به‌تایبه‌تی شاری كه‌لار زۆر باش ئه‌و (جل ڕه‌شانه) ده‌ناسن كه‌چه‌ند خه‌ڵكانێكی خراپ و ڕه‌وشت نزم و دزو به‌دڕه‌وشت وحه‌پ خۆر‌و شتی ترن و مه‌له‌فیان له ئاسایش و پۆلیس و مه‌حكه‌مه هه‌یه‌و زۆر جاریش حكوم دراون، جانازانم كاك عبدالله چۆن به‌ڕه‌وای ده‌زانی ئه‌وانه بكاته كه‌س وكاری پاشماوه‌ی ئه‌نفالكراوان، ئائه‌مه‌یه خزمه‌ت كردن به‌كه‌س وكاری ئه‌نفالكراوان كه هه‌رخوێنی ئه‌وان وسه‌دانی وه‌ك ئه‌وان بوو كه‌ئه‌م ڕۆژه‌ی دروست كرد‌و ئه‌م حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌ی هێناوه ئاراوه، كه‌ئێستا كاك عبدالله له‌جیاتی پرۆژه‌ی خزمه‌ت كردنی پاشماوه‌ی ئه‌نفالكراوان له‌په‌رله‌مان بخاته ڕوو كه‌چی دێت خه‌ڵكی بێزراو ناو زڕاو به‌كه‌س وكاری ئه‌نفال ناو ده‌بات، بۆیه له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك زۆر له كوڕانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال له‌گه‌رمیان سه‌ره‌ڕای ده‌ست خۆشی له هه‌رسی ڕێكخراوی (14-4 وكۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌كه‌س وكاروپاشماوه‌ی ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان و ڕێكخراوی كوردۆ ساید لقی گه‌رمیان) ده‌كه‌ین كه‌به‌یاننامه‌یه‌كیان تایبه‌ت به‌م بابه‌ته بڵاو كردۆته‌وه وداوایش له عبدالله‌ی مه‌لانوری ده‌كه‌ین كه‌داوای لێبوردن له‌كه‌س وكاری ئه‌نفالكراوان بكات چونكه ئه‌وجل ڕه‌شانه كه‌س وكاری ئه‌نفال نین و ڕێگه‌ناده‌ین نه‌عبدالله‌و نه‌هیچ حزب ولایه‌نێك و كه‌سێك سوكایه‌تی به‌موقه‌ده‌ساتی ئه‌نفال بكات و بۆ مه‌رامی سیاسی خۆی به‌كاری بێنێت و هه‌رئه‌وه‌نده ئه‌ڵێین برینمان زۆره‌و وازمان لێبێنن برینه‌كانمان مه‌كولێننه‌وه...
كۆمه‌ڵێك له كوڕانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال له گه‌رمیان
5/3/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
