ئاستی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی جیهان به‌نده به شاره‌زابوون و زانینی زانست و زانیارییه ههمهچهشنییهكان كه له‌لایه‌ن تاكه‌كانی مرۆڤه‌وه هه‌نگاوی بۆ ده‌ندرێت، دهستكهوتهكهشی به‌پێی ته‌رخانكردنی كاته بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و جۆره زانستانه و زانینانه‌ی كه مرۆڤه‌كان خواستیان له‌سه‌ره‌و هه‌نگاوی كرداری بۆ داهاوێژن. ئه‌لێره‌وه به كردار جیاوازییه‌كان له ده‌ستكه‌وتنی زانیینهكان و جۆری زانسته‌كان كاردانه‌وه‌ی خۆی نمایش ده‌كات بۆ كۆمه‌ڵگاكانی جیهان. ژیاری سه‌رده‌می ئه‌وه ده‌خوازی كه ده‌ركه‌وته‌كانی لایه‌نه نوێگه‌رییه‌كانی هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی زانست و زانیاری پێویسته مرۆڤ هه‌میشه كاتێك بۆ خۆپه‌روه‌رده‌كردن و زیاتر شاره‌زابوون له‌وكاره‌ی یاخود ئه‌و به‌شه‌ی كه به پیشه‌ی خۆی ده‌زانێت و یان بۆ داهاتووی ئامانجی ئه‌نجامدانی ئه‌و پیشه‌یه‌یه. له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كه سانی شاره‌زا به زانست و زانیاری و كه‌سانی روناكبیر هه‌میشه كه‌سانێك بوون ئه‌و شتانه ده‌بینن كه‌سانی تر نایان بینن. مه‌به‌ست كرانه‌وه‌ی مێشكه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌ی كێشه‌كه له كاتێك كه كێشه‌یه‌ك هاتهبێته كایه‌وه یان بۆ باشتر و به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ركی تایبه‌تمه‌ند به خۆی كه پێویست به ئه‌نجام گه‌یاندنی ده‌كات. خوێندنه‌وه بریتییه له كۆششێكی به‌رده‌وام بۆ گرتنه به‌ری ڕێگاكانی بینین و هه‌ست كردن و زانینی زیاتر كه كه‌سانی دوور له خوێندنه‌وه‌ن دهستهووستانن به‌رامبه‌ر ئه‌و زانینه كه له مرۆڤی خوێنه‌ردا به‌رجه‌سته‌یه. هه‌تا ئێمه بۆ خۆمان هه‌وڵ نه‌ده‌ین و بنه‌ما و بناغه‌یه‌كی په‌روه‌رده و فێركردنی دروست و زانستییانه و سه‌رده‌م بۆ كۆمه‌ڵگه‌مان به‌گشتی ساز نه‌كه‌ین و هزرو بیر و هۆشی خۆمان نهخهینهكار بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر و ته‌رخانكردنی كاتی تایبه‌تمه‌ند بۆ خوێندنه‌وه به به‌رده‌وامی جۆری ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی كه بۆ شاره‌زابوون له‌و زانسته‌ی كه ده‌مانه‌وێت زۆر پێویسته پاشان ئه‌و ئهوخوێندنهوهی كه بۆ شاره‌زابوونی زانینی گشتی پێویسته بۆ سه‌رده‌م، ئه‌مه پێویست ده‌كات به به‌رنامه‌یه‌ك شه‌وانه، یاخود ڕۆژانه كاتی بۆ ته‌رخان بكرێت. ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌تا سه‌ربه‌خۆیی فكریمان نه‌بێت، قه‌ت له‌و قه‌یرانانه ڕزگاریمان نابێت كه پێی ده‌ڵێن قه‌یرانی په‌روه‌رده و فێربوون و نه‌بوونی هیچ داهێنانێكی زانستی سه‌رده‌م. سه‌ربه‌خۆی فكری به‌مانای ساغ بوونه‌وه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی فكری زانستی تایبه‌تمه‌ند به‌بواری ئاره‌زوومه‌ند به‌خود. ئه‌بی هه‌میشه ئه‌وه‌مان له بیربێت نوێسازی كۆمه‌ڵگاش كارێكی خوڕسكی نییه، ده‌بی مرۆڤه‌كان هه‌وڵی بۆ بده‌ن له‌ڕێی شاره‌زابوون به‌جۆره‌كانی زانین و زانستی پێشكه‌وتنه شارهستانییهكانی جیهانی سه‌رده‌می نوێگه‌ری. كورد به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شانه ده‌ركه‌وته زانستییه‌كانی هێناو گواستویهتێوه بۆ ناو زانكۆ و په‌یمانگاكان ته‌نها له ڕووی تیۆری وبیردۆز و نهزهریاتهوه له حاڵێكدا له پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌ستانی ئه‌و زانسته‌ی لی ئیسترات كراوه هیچی بهرناكهوی. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی تێگه‌شتنی پێچه‌وانه له هه‌موو بواره‌كانی دوایین و كۆتایی ده‌ستكه‌وته زانستییه‌كان و زانینه‌كان و ئاكاره شارهستانییهكانی سه‌رده‌م وه‌ربگرێت، ئه‌بینین زیاتر له بیست ساڵه حیزبه‌كانی كوردستان دروشمی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ و یه‌كسانی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشتی. . . . . . هیتد به‌رز ده‌كه‌نه‌وه له كۆنگره و كۆبونه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنه‌كانیاندا به گوێی خه‌ڵكی كوردستانی دا دهن به‌ڵام بۆ ده‌ركه‌وتنی كه‌مترین جیاوازی له ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا كه ڕه‌خنه له ئه‌دا و هه‌ڵسوڕانیان بگرێت به كه‌سی نامۆ و دوژمن كار ده‌ناسرێن، ئه‌م شێوازه مامه‌ڵه‌یه له ناو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و ئۆپۆزیسیۆنه‌كان و ته‌نانه‌ت پارتی بچوكیش كه ڕێژه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان هێنده‌ی مه‌ڵبه‌ندێك و لقێكی (پارتی و یه‌كێتی) نابێت به‌م جۆره پێشوازی له كه‌سانی فكر جیاواز و بۆچونی جیاواز و ڕه‌خنه‌گر ده‌كرێت باشه كه بوون به‌ده‌سه‌ڵات دار زۆر له یه‌كێتی و پارتی توندتر نابن بۆ ڕهدتكردنهوهی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ. له‌وانه‌یه گوتنی ئه‌م ڕاستییانه زۆر ناخۆشبێت به‌ڵام ئه‌وه ڕاستییه ناتواندرێت نكوڵی لێبكرێت بۆیه‌شه كه‌مترین له سه‌ر كرده‌و سكرتێر و ئه‌میره‌كانیان نه‌گۆڕاون به سازكردنی چه‌ندین كۆنگره‌یان. له ڕووی په‌روه‌رده‌ی تاكییان هه‌رهه‌مان شته چونكه به یه‌ك ناوهڕۆك له ده‌سه‌ڵاتدارێتی ڕازین ئه‌گه‌رچی له شێوازدا هه‌ریه‌كه‌یان جیاوازن و جیاواز نمائیشی سیاسی خۆیان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك بده‌ینه بواری په‌روه‌رده و فێركردن له كوردستان ئه‌م شل و شێواوییه و بی پرنسپییه له كردار و پراكتیكدا تێكه‌ڵكێشی ئه‌م بواره هه‌ستیاره‌ش كراوه كه سه‌رجه‌می ناوه‌نده‌كانی خوێندن به سیاسی كراوه به درێژیی بیست ساڵ. هه‌ر بۆیه‌شه خاوه‌ن ئه‌و بڕوانامانه‌ی كه له و په‌یمانگاو زانكۆیانه‌ی كوردستانه‌وه ده‌رده‌چن زۆرینه‌یان ده‌چنه ڕیزی هێزی بێكارانه‌وه نه خۆیان و نه كۆمه‌ڵگه‌ش كه‌مترین سوود له‌و بڕوانامه‌یه ناكه‌ن كه پاش دوو ساڵ یان چوار ساڵ یاخود زیاتر به ماندووبوونی زۆر و شه‌ونوخونی زۆر و خه‌رجی ماددی زۆر به‌ده‌ستهاتووه. به‌شێكی زۆر له دام ده‌زگاكانی حكومه‌ت پره له فه‌رمانبه‌ری زیاده و به ساڵا چوو یاخود بی بڕوانامه‌یی ئه‌و بواره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كارتێدا ده‌كات یان بڕوانامه له‌گه‌ڵ جۆری كاره‌كه‌ی زۆر جیاوازه. . . . . یان چه‌ندین كێشه‌ی تر هه‌یه. به‌شێكی زۆر بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیر و وه‌زاره‌ته‌كانی تر یش به‌شێكی له‌و كه‌م تهرخهمییانهی به‌رده‌كه‌وێت. پاش بیست ساڵ حكومڕانی كورد زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان خهرقن به چه‌ندین كێشه‌ی جۆراوجۆر كه تایبه‌تمه‌ند و هۆكاره به‌سڕكردنی نوێگه‌ری له داهێنانی كرداری. ته‌نها خوێندكار بۆ دامه‌زراندن په‌روه‌رده‌كراوه نه‌ك بۆ داهێنان ئه‌مه تاوان و كه‌م ته‌رخه‌می خوێندكار نییه ئه‌وه‌نده كه‌م ته‌رخه‌می لایه‌نی په‌یوه‌نداری حكومه‌ته بۆیه پێویسته له هه‌نگاوه‌كانی داهاتویی حكومه‌تدا ئه‌م هه‌ڵه‌یه به ئاراسته‌یه‌كی پێشكه‌وتوانه و شاره‌ستانیانه و مه‌ده‌نیانه ڕاست بكاته‌وه به‌بی سڵ كردنه‌وه له هیچ له‌مپه‌رێك كه به ناخی ئه‌فكاره‌كانی حكومه‌ت و شۆڕبۆته‌وه بۆ هه‌ناوی كۆمه‌ڵگا به پێچه‌وانه‌وه ساڵانی داهاتوو زۆر خهتارناكتر و پر كاریگه‌رتر ده‌بی بۆ تێكشكاندنی ئیراده‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا. . . . . . . . . . . .
عبدالرحمن رسول
Abdulrehman. rasul@gmail. com
Abdulrehman_resul@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
