
هه‌وڵ و کۆششی به‌رده‌وامتان بۆ گه‌یاندنی راستی و دروستی له هه‌واڵ بۆ خوێنه‌ران رۆژنامه و گۆڤاره‌کان جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و رێزه. له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندجارێک هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و دوور له راستی بلاوکرایه‌وه که هه‌وڵی ناوزراندنی ئێمه‌ی تێدا ده‌درا و ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ردا خۆمان به دوور گرت له وه‌لامدانه‌وه‌یان. لێره‌دا ده‌مانه‌وێ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی رۆژنامه‌نوس و میدیاکارانی به‌رێز بکه‌ین که به‌ده‌ست پاکییه‌وه رونکردنه‌وه‌که‌ی ئێمه‌تان گه‌یانده خوێنه‌ران. له‌مه‌ودوا بۆ زانین و پشت راستکردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌والێک ده‌رباره‌ی ئێمه ده‌توانن په‌یوه‌ندی به به‌رێز (ره‌سه‌ن ره‌مزی) وه بکه‌ن وه‌کو وته‌بێژ و به‌رپرسی فه‌رمی کاره‌کانی ئێمه که له‌خواره‌وه ناونیشانی په‌یوه‌ندیکردنی نووسراوه.
له‌گه‌ل ئه‌وپه‌ری رێزوخۆشهویستیمان. . .
ئه‌ڤین و ئارامۆ
30 /12/2011
ره‌سه‌ن ره‌مزی
+964 (750) 466 0 467
Evin Aso Fan Page
Aramo ART Fan PAge
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
